![ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌دا، چنگه‌پرچه‌ی لوغاتی کورد ده‌ست پێ ده‌کات.! ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌دا، چنگه‌پرچه‌ی لوغاتی کورد ده‌ست پێ ده‌کات.!](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/muhsenJwamer_sm_245490208.jpg)
ئه‌گه‌ر سه‌رۆک بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌دا، چنگه‌پرچه‌ی لوغاتی کورد ده‌ست پێ ده‌کات.!
موحسین جوامێر……
سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی کێشه‌ی زمانی ستاندارد و چاره‌سه‌رنه‌کردنی، وا خه‌ریکه نێو‌بڕ ده‌که‌وێته ناو ڕیزی کوردان، که ترسی په‌یدابوونی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی جیای لێ ده‌که‌وێته‌وه.. وای لێ هاتووه، ئه‌میان قسه‌ی ناشیرین به ئه‌وی دیکه ده‌ڵێ و هێندێ جار ناوی ئیمپریالیزمی زاراوه‌یش به‌کار دێت، که ڕێک بۆمبای لێکیترازانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه.. ئه‌مه‌یان له‌حاڵیکدا ڕوو ده‌دا که ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان کێشه‌مان بۆ خۆمان له کوردستانی فیدڕاڵ‌دا په‌یدا کرد، که ده‌کرا به‌شێنه‌یی و به میکانیزمی هاوچه‌رخ، هه‌نگاوی سه‌رکه‌وتووانه‌مان بهاوێشتایه، بۆ نزیکبوونه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی گرێوگۆڵه‌کان، نه‌ک ڕانانی ئه‌و زمانه ستاندارده‌ی ته‌مه‌نی سه‌دساڵه، وه‌ک زمانێکی سه‌ختی لێنهفامراو، که ئه‌مه له خودی خۆیدا ترۆپکی داڕمانی ده‌روونی، هه‌ستنه‌کردن به‌یه‌کێتیی میلله‌تی کورد و گوێنه‌دانه به چاره‌نووسه‌که‌ی.
زمان نییه له دنیادا بێدیالێکت بێت، ئه‌گه‌ر له نێو دیالێکتانیشدا یه‌کیان نه‌کرێ به دایه‌گه‌وره، ئه‌وه به‌پێی هه‌موو پێوه‌رێکی زمان‌ناسی، شێوه‌زاره‌کان ده‌بن به زمانگه‌ل، هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمایه‌تیشیان زۆر نزیک بێت، باشترین نموونه زمانه‌کانی ئهسکهندهناوییه، نۆڕوێژی و سوێدی به‌قه‌د هه‌ولێری و سلێمانی لێک دوورن. ڕیگه‌دان به‌خوێندن به دوو دیالێکت، واته خوێندن به دوو زمان، ئاخێوه‌رانی ئه‌و دوو زمانه‌یش هێدی هێدی ده‌بن به دوو قه‌ومی جودا. ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تیی کورد بخوازێت، ده‌کرێ زمانی کوردستانی فیدڕاڵ ببێته زمانی هه‌موو کورد، چونکه ئه‌م به‌شه خودان قه‌واره‌یه‌کی سیاسییه و ده‌ستوورێنراوه. به‌داخه‌وه، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه، ته‌نانه‌ت خۆی گه‌یاندۆته نێو ده‌مار و ماسوولکه‌ی بواره ئه‌کادێمی و زانستییه‌کانیش، به‌جۆرێک هی وا په‌یدا بووه بڵێ : ئه‌گه‌ر هه‌وڵی یه‌کزمانی بدرێت، ئه‌وه کورد لێک په‌رته‌وازه ده‌بن، یاخود بڵێ : چۆن ڕه‌وایه کرمانجێک یان زازایه‌ک به زمانێکی له‌سه‌ری فه‌رزکراوه، بخوێنێت، یاخود بڵێ : وه‌ک چۆن وڵات هه‌یه به‌دوو زمان ده‌خوێنن؛ با کوردیش به دوو یان سێ دیالێکت بخوێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌رح و تێزه ناماقووڵ، ناواقیعی و نامهنتیقییانه، پیاده بکرابایه‌ن، ئه‌وه ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زێتر له سه‌د زمانی ئینگلیزی و تورکیایش زیتر له بیست زمانی تورکی ـ یان ده‌خۆ ده‌گرت. هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له بارزانی مسته‌فا، که هه‌تا ئه‌و مابوو، کوردستان وه‌ک خاک، هه‌ست و زمان یه‌ک بوو.
به‌ڕاستی پیاو ئه‌گه‌ر گوێی له‌و زانانهزانانه ده‌بێت، له ڕه‌سه‌نایه‌تیی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه که مه‌رجه‌کانی تێدا هه‌بن، ده‌که‌وێته گومان و بیری بۆ ئه‌و بانگه‌شه به‌ربڵاوه‌ی نێو کتێبی ئه‌فسانان ده‌چێ، که ده‌ڵێت ( لا تخالگوا الأکراد، فانهم حی من الجن کشف عنهم الغگاو ـ تێکه‌ڵ به کوردان مه‌بن، ئه‌وان جنۆکه‌ن، سه‌رپۆشیان له‌سه‌ر لابراوه ).. سۆماڵ گه‌لێکه تا بینه‌قاقای نقوومی دیالێکتانه، نووسراوه و ده‌ڵێ دیالێکتێکی تێدایه به‌نێوی ( ژیدۆ ) که‌م که‌س تێی ده‌گات، بگره وه‌ک زمانێکی سه‌ربه‌خۆیه له ڕه‌حمی زمانی سۆماڵیدا، که‌چی که‌س نایه‌ت له زمانی دایه‌گه‌وره‌ی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و وه‌کوو جه‌نابی دکتۆره کورده‌که بفه‌رمووێت : فه‌رزکردنی یه‌کزمان به‌سه‌ر کوردان‌دا، سه‌رکوتکردنه، یان : هه‌ر منداڵێک ده‌بێ به زمانی گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌که‌ی بخوێنێت.! ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌کوو سوێد که هه‌مووی هه‌ر عه‌داڵه‌ت و یه‌کسانییه، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی کوردان ببیسێ و بڕوای پێ بکات، ده‌بێ له هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌کی وڵات‌دا ئه‌کادێمیایه‌کی زمانه‌وانی دابمه‌زرێنێت.
لێقه‌ومانی گه‌وره له‌وه‌دایه ئێمه هێشتا خواخوامانه مه‌خموور و شیخانمان بده‌نه‌وه، باسی که‌رکووک مه‌که، که‌چی دێین حه‌ساوی کوردستانی گه‌وره له که‌نداوی عه‌ره‌به‌وه هه‌تا ئه‌سکه‌نده‌روونه ده‌که‌ین و به له‌هجان کێو‌ماڵی ده‌که‌ین.. بهزمهکهیش ئه‌وه‌نده خۆش ده‌که‌ین، سوێندێ ده‌خۆین که ئه‌و لاتینییه‌ی که‌مال ئه‌تاتورک به‌سه‌رپه‌رشتیی خۆی بۆ زمانی تورکیی داهێنا، هی کوردانه و ئه‌و لێیانی زه‌فت کرد. له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی سه‌ردانێکی به‌شی لاتینیی تورکی له ویکپیدیادا بکات، ده‌زانێ کاری به‌لاتینیکردنی ئه‌لفوبێی عوسمانی له‌ڕێگه‌ی کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تییه‌وه بووه که خودی ئه‌تاتورک سه‌رپه‌رشتیی کردووه، ته‌نانه‌ت شاره‌زا و زمان‌ناسی بیانیشی تێدابوون، بۆ نموونه ته‌رجومانی باڵیۆزخانه‌ی سوێد، ئه‌ندام و ڕاوێژکار بوو، پیتی ( ئۆ ) ی دوو خاڵ له‌سه‌ر له ئه‌لفوبێی سوێدییان وه‌رگرت، ڕه‌مزی ( چ ) له ئه‌لبانی، ( ش ) له ڕۆمانی و ( یوو ) ی دوو خاڵ له‌سه‌ر له ئه‌ڵمانی. به‌داخه‌وه نهخێوایێ پیته‌کان به‌لاتینی بنووسم.
به‌نده له‌و قه‌ناعه‌ته‌م، ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی کوردستان به‌خۆی بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه نه‌دا، ئه‌وه ئه‌م زمانه هه‌ر به چه‌کۆشی خاوه‌ن شه‌هاده و مههادان، وردوخاش ده‌بێت و ئه‌م کورده و زمانه‌که‌یشی چه‌ندین کچ و کوڕی لێ په‌یدا ده‌بن، ئه‌وسا ئه‌و یاسا سروشتییه‌ی به‌سه‌ر زمانانی هاوشێوه‌دا هات، حه‌تمه‌ن به‌سه‌ر کوردیی‌شدا دێت و کێشه‌که‌یش له دووبه‌ره‌کی و سیبهرهکیدا ناوه‌ستێت.. بۆیه پیشنیازی من بۆ هێژا بارزانیی دووه‌م ئه‌وه‌یه، وه‌کوو باوکی به‌ڕێزی، بڕیاری یه‌کزمانی بۆ هه‌موو کوردستان بدات و مه‌سه‌له‌که ببڕێنێته‌وه..هاوکات، دوای ئه‌مه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی نووسین و دوان له‌م بابه‌ته بدرێت، وه‌ک پره‌نسیپێکی نه‌ته‌وه‌یی.. ئه‌مه‌یش ئه‌وپه‌ڕی دێموکرایهتییهته، ئه‌گه‌رنا چنگه‌پرچه‌ی ئه‌قوام و لوغاتی کوردان به‌دوور نازانرێت.!
2008/05/16
mohsinjwamir@hotmail.com