Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

دیموکراتی واقیعی ته‌نها دیموکراتی شورای یه

Be First!
by March 18, 2008 گشتی

له‌ یادی حه‌ڤده‌ ساله‌ی شوراکانی کوردستاندا…
سه‌ردارعه‌بدوڵا حه‌مه…..‌

 پاش ڕاماڵینی حکومه‌تی فاشیستی به‌عس له‌ کوردستاندا له‌ سالی 1991 و له‌ سه‌روبه‌ندی رووداوه‌کانی شه‌ری یه‌که‌می که‌نداودا شوراکان دامه‌زران . له‌وکاته‌دا که‌ خه‌ڵکی کوردستان تینووی ئازادی بوو ، جامی ته‌حه‌مول کردنی زوڵمه‌کانی ئه‌و رژێمه‌ هار ودڕه‌نده‌یه‌ی له‌ لا  پر بووبوو. له‌ ئه‌نجامی داگیر کردنی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ عێراق و به‌ هۆی بێ هێز بوونی رژێمی به‌عس فرسه‌تیک  که‌وته‌ ده‌ست هه‌موو خه‌لکی عێراق له‌  کوردستان و خوارووی عێراق که‌ په‌لامار بده‌نه‌ سه‌ر دام و ده‌زگاکانی رژێم له‌ شوێنی خۆیان هه‌ڵیان که‌ندن ورایان ماڵین و بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌سه‌لات که‌وته‌ ده‌ست خه‌لک وه‌ له‌ کوردستاندا شوراکان دامه‌زران. زۆری نه‌برد باڵه‌ ره‌شه‌کان ده‌ستیان کێشا به‌ سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا نه‌یان‌هێشت خه‌لک هه‌ناسه‌یه‌ک بدا زوو که‌وتنه‌ سه‌رو گیانی خه‌لک ووتیان ئه‌مه‌ راپه‌رینی ئێمه‌یه‌ ده‌بی ده‌سه‌لات بۆ ئێمه‌ بێ له‌ کوردستان ناسیونالیزمی کورد و له‌ باشوری عێراقیش ئیسلامی سیاسی شیعه‌ نموونه‌ی ئه‌و باڵه‌ ره‌شانه‌ بوون.
ناسیونالیزمی کورد به‌ ناوی به‌ره‌ی کوردستانیه‌وه‌ هاتن ووتیان ئێمه‌ چه‌ندین ساڵه‌ خه‌بات ده‌که‌ین به‌ شاخه‌وه‌ین و شه‌هیدمان داوه‌ ده‌بی ده‌سه‌ڵاتیش بۆ ئیمه‌ بی نه‌ک شورا. ئه‌وه‌یان چاک ده‌زانی ئه‌گه‌ر شورا ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێ ئه‌وان ده‌ستکه‌وته‌ مادیه‌کانیان بۆ نامێنیته‌وه‌ ، ناتوانن سه‌روه‌ت سامانی کوردستان تاڵان و برۆ بکه‌ن ،  ناتوانن ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌لی بسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌لکی کوردستاندا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناتوانن هه‌رکات بیانه‌وێ مفاوه‌زات بکه‌ن له‌ گه‌ل رژێمی به‌عس یا ده‌ست بخه‌نه‌ ناو ده‌سه‌تی ئه‌مریکاوه‌ ، چونکه‌ شوراو خه‌لک ر‎ێگه‌ی پێ نه‌ ئه‌دان ،چۆنکه‌ شوراو خه‌لک جیا بوون له‌ ئه‌مریکا و له‌ به‌عس و له‌ کۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌که‌ ، چونکه‌ شورا به‌رژه‌ندی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانی ده‌ویست که‌ جیا بوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌حزابی ناسیونالیستی چونکه‌ شورا ده‌سه‌ڵاتی کرێكاران زه‌حمه‌ت کێشانی ده‌ویست .
ئه‌گه‌ر شوراکان به‌ ده‌سه‌ڵات بگه‌یشتنایه‌ کوردستانی ئه‌مرۆ ئاوه‌ها نه‌ده‌بوو ،کوردستان له‌ سه‌ر خواستی خه‌ڵکه‌که‌ی زیاتر به‌وه‌ ده‌چوو  سه‌ربه‌خۆ بوایه‌و ،ده‌سه‌ڵاتیکی نه‌ دینی نه‌ قه‌ومی داده‌مه‌زرا،وه‌ هیچ کام له‌ ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌ جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد  په‌لاماری بده‌ن ، کوردستان ده‌بووه‌ بنکه‌یه‌کی شۆرشگێرانه‌ بۆ ناوچه‌که‌  و بۆ جیهان،ده‌بووه‌ بڵندگۆی بانگی ئازادی  یه‌کسانی ، ده‌بووه‌ بلندگۆی یه‌کگرتوو کردنی ته‌واوی کرێکارانی ناوچه‌که‌ و جیهان. ئه‌گه‌ر شوراکان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرتایه‌ خه‌لکی کوردستان بێ کاره‌با نه‌ده‌بوون بێ ئاو نه‌ده‌بوون  ، ده‌رمان  وخه‌سته‌ خانه‌و دۆکتۆر خۆرایی ده‌بوو،هه‌ڵه‌بجه‌ ئاوه‌دان ده‌کرایه‌وه‌، قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و کیمیا باران   وئاواره‌کان قه‌ره‌بوو ده‌کرانه‌وه‌  ،،ژنان نه‌ خۆیان ده‌سوتاند و نه‌له‌لایه‌ن که‌سو کاریانه‌وه‌ ده‌کوژران ، ژنان له‌ هه‌موو لایه‌نێکه‌وه‌ ئازاد و یه‌کسان ده‌بوون له‌گه‌ڵ پیاوان ، گه‌نجان به‌هره‌مه‌ند ده‌بوون له‌ ژیانێکی هاوه‌چه‌رخ و مۆدێرن. توند و تیژی له‌ سه‌رمناڵان نه‌ئه‌بوو نه‌ ده‌کوژرا ، مناڵ  له‌ ته‌واوی مافاکانیان به‌هره‌مه‌ند ده‌بوون .بێکاری و گرانی نه‌ده‌بوو .ئاستی بژێوی خه‌لک به‌رز ده‌بووه‌وه‌ خۆشگوزه‌ران ده‌بوون. کوردستان له‌ باری پیشه‌سازی  و ته‌کنۆلۆژیا و ئابوری ده‌چووه‌ ئاستێکی باڵاوه‌.ئه‌گه‌ر شوراکان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتبا تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌و نائارامی ئاسه‌واری نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر شوراکان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتبا هه‌موو که‌س ئازاد ده‌بوو له‌ ده‌ربڕینی  بیرو رای خۆی و له‌ پێکهێنانی رێکخراوه‌ی پیشه‌یی خۆی یا رێکخراوه‌ و حیزبی سیاسی خۆی. خه‌لک ئازاد ده‌بوو له‌ ده‌رکردنی رۆژنامه‌و گۆڤار و کتیب و دراماو فیلم. ئه‌گه‌ر شوراکان ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوایه‌ که‌سانێک بۆیان نه‌بوو له‌ سه‌ر لوتکه‌ی ده‌سه‌لاتدا بن بۆ ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵ خه‌ڵکیش لێیان نارازی بێ ، چونکه‌ بنه‌مای ده‌سه‌لاتی شورای ڕێگه‌ نادا به‌ که‌سانێک له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بن گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام بده‌ن خه‌لک سه‌رکوت بکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکیان نه‌وێ . ئه‌گه‌ر شوراکان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوایه‌ سه‌رجه‌م یاساکانی به‌عسیان هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه‌ و  دینیان له‌ ده‌وله‌ت جیا ده‌کرده‌وه‌  به‌ کورتی ئه‌گه‌ر شوراکان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوایه‌ دیموکراتی واقییعی داه‌ده‌مه‌زرا و گه‌نده‌ڵی  ودزینی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌لکی کوردستانیش نه‌ئه‌بینراو نه‌ ئه‌بیسترا.
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ شوراکان نه‌یانتوانی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ بگه‌ن چونکه‌ له‌ لایه‌ک ناسیونالیزمی کورد و ئه‌مه‌ریکا  و ئیسلامی سیاسی و ده‌وڵه‌تانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌و له‌ لایه‌کی تر زوعفه‌کانی خودی شوراکان به‌ هۆی نه‌بوونی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و پابه‌ند نه‌بوونی شوراکان به‌ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ رووی عه‌مه‌لیه‌وه‌  ئه‌مانه‌ دوو هۆی سه‌ره‌کی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی  بوون بۆ له‌ ده‌ستدانی ئه‌و فرسه‌ته‌ که‌ شوراکان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست، بواریان نه‌دا ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ واقیعیه‌ی خه‌لک دا‌مه‌زرێ . به‌ڵام ئه‌مرۆ خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ڵسواراونی شورایی به‌ زوعفه‌کانی خۆیان زانیوه‌و ده‌رس و ته‌جره‌به‌ی پێویستیان لێ وه‌گرتوه‌ و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری خۆیان دامه‌زراندوه‌ه‌ که‌ به‌ بروای ئێمه‌ ئه‌و حیزبه‌ی که‌ نوینه‌رایه‌ت مه‌یلی  ده‌سه‌ڵاتی شورایی هه‌بێ ته‌نها حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراقه‌ . بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شۆرایی دامه‌زرێ ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ سه‌رگه‌ردانی سیاسی و ، مه‌ینه‌تی وکوێره‌وه‌ی رزگاری بی ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لکی کورستان سه‌ربه‌خۆ بێ و به‌هره‌مه‌ند بێ له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی سکۆلاریستی شۆرایی و له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتی واقیعی هه‌رچی زووتره‌ کۆببنه‌وه‌ له‌ ده‌وری ئه‌م حیزبه‌ بۆ کۆتایی هاتن به‌م بارۆدۆخه ‌ناله‌باره‌ی ئێستا و به‌دی هێنانی ژیانێکی باشتر و دونیایه‌کی باشتر له‌ ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی شوراییه‌.

Previous
Next

Leave a Reply