Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

دین رێگری گه‌شه‌ کردنی عه‌قڵ و کۆمه‌ڵگاێه‌!

Be First!
by April 2, 2008 گشتی

عوسمان_ م……..

به‌ چاو خشاندنێکی بێ لاێان و دور له‌ ته‌عه‌سوب به‌سه‌ر دینه‌کان و ده‌وری دینه‌کان له‌ ژیان و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا، به‌م راستیه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ ده‌گه‌ین که‌ دین تا ئێستا نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه‌ گرفته‌کانی به‌شه‌ر و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری چاره‌سه‌ر بکا و ببێته‌ رێخۆشکه‌ری به‌خته‌وه‌ری و پێشکه‌وتن، به‌ڵکو به‌ره‌و دواکاوتویی و دارمانی بردوه‌ و به‌ کرده‌وه‌ رێگری رێگای گه‌شه‌ کردن بوه‌! له‌ ته‌واوی قوناغه‌ جۆراوجۆره‌کانی مێژودا دین ده‌وری تێکده‌ر و زیانباری هه‌بوه‌ و بوه‌ته‌ هۆی هه‌زاران شه‌ری خوێناوی و کاولکاری له‌ سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌ویدا. دین هه‌میشه‌ ئامرازێک بوه‌ به‌ده‌ست حاکمان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ بۆ به‌ کویله‌ و عه‌بد کردنی ئینسانه‌کان و چه‌وساندنه‌وه‌ێان.
دین مه‌کته‌بی په‌روه‌رده‌ کردنی فکری خۆ به‌خشین و ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ ژیان و کۆشتنی بێ دینه‌کان و دینداره‌ نه‌ێاره‌کانیتره‌ له‌ پێناو حاکمان و سه‌ران و رێبه‌رانی دینیدا که‌ له‌ ژێر ئاڵای خودا ده‌ستکرده‌کاندا به‌رێوه‌ ده‌چێ. دین ئامرازی پاداشتی درۆینه‌ێه‌ که‌ ده‌درێت به‌ دینداره‌کان بۆ کاتێکی وه‌همی و نادیار به‌ ناوی به‌هه‌شت. دین به‌ڵێنی و به‌رتیلی سیکس و شه‌رابه‌ که‌ خودا له‌ رێگای پێغه‌مبه‌ره‌کانیه‌وه‌ ده‌یدا به‌ ئیمانداران بۆ کۆشتنی ئینسان و ژیان و‌ تاڵان و کاول کردن. ئه‌م خوداێه‌ی دینه‌کانیش که‌ به‌ قسه‌ی په‌یره‌وانیان یه‌ک خوداێه‌، به‌ڵام هه‌زار خوداێه‌ و شه‌ریانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ێه‌ که‌ خودای کامیه‌ێان راسته‌قینه‌ێه‌‌، به‌ پێی کتێبه‌ دینی و به‌ناو ئاسمانیه‌کانی خۆێان خوداێه‌کی خۆ په‌ره‌ست و ئیدیعا که‌ر، دۆژمنی زه‌وی و ژیان و دانیشتوانی سه‌ر زه‌وییه‌. پێشینه‌ی ئه‌م خوداێه‌ی دینه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای دینه‌ سامییه‌کان، واته‌ خوڵقێنه‌رانی، ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌وه‌پێش. 3400 هه‌زار ساڵ له‌وه‌پێش چینیه‌کان به‌ هۆی تێگه‌یشتن له‌ بێ ناوه‌رۆکی و به‌تاڵ بونی خودا و دین له‌ مه‌نتق و پێوه‌ری زانستی، خودا و خورافه‌ په‌ره‌ستییان وه‌لانا و رێگای زانست و ئه‌خلاق و کونفوسیوسیان گره‌تبه‌ر. ئه‌م حه‌ره‌که‌تیه‌ی چینیه‌کان رێگاێه‌که‌ که جیهانی به‌شه‌رییه‌ت له‌ نیهاێه‌تدا له‌ پێشی دگرێ و دین وه‌لا دنێ. نیشانه‌کانی خۆ رزگار کردنی ئینسان له‌ دین و خورافه‌ و پرسینی خودا ده‌ستکرده‌کانی ده‌سه‌ڵات، به‌ هه‌مو شیوازێک و له‌ هه‌مو بوارێکدا خۆی نواندوه‌! هه‌ر ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌ویدا دین که‌وتوه‌ته‌ به‌ر زه‌بری زانست و زاناێان، وه‌ به‌شه‌ری عه‌قڵ په‌ره‌ستی ئه‌مرۆ دیندار بونی پێ شه‌رمه‌زارییه‌‌! به‌شری ئه‌مرۆ بۆ پاک کردنه‌وه‌ی خاڵی شه‌رم و شه‌رمه‌زاریی خودا په‌ره‌ستی دسه‌ت به‌کار بوه‌ و به‌ دروست کردنی فیلم، کارتۆن، شانۆگه‌ری، نوسین و وتار، له‌سه‌ر خودا و پوچ بونی خودا و دژی به‌شه‌ر بونی دین، ریاکاری و  فروفیشاڵه‌کانی دین فرۆشانیان کردوه‌ته‌ بڵقی سه‌ر ئاو و رسوایان کردوه‌.
کۆڵه‌که‌ و ژێرخانی مادی و مه‌عنه‌وی ته‌واوی دینه‌کان ترسی ئینسان بوه‌ له‌ موسیبه‌ته‌کانی ژیان که‌ سه‌رچاوه‌کانیان له‌ رابوردودا نادیار و نه‌ناسراو بوه‌. به‌ڵام ئێشتا فه‌لسه‌فه‌ی ئیدیعای دینه‌کان و مه‌سه‌له‌ دینییکان به‌ راده‌ێه‌ک پوچ و بێ ئه‌ساسه‌ که‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی مه‌نتقی و زانستیدا جێگای گاڵته‌جاری و پێکه‌نینه‌. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه‌ ئه‌مرۆ به‌ هیمه‌تی زانست و تێکۆشرانی رێگای مه‌عریفه‌ و زانست که‌ به‌ هه‌زارانیان به‌ده‌ست دوکانداران و به‌کرێگیراوانی دین کۆژران، دیسانه‌که‌ که‌م نین که‌سانێکی هه‌لپه‌ره‌ست و ریاکار، یان گه‌مژه‌ و نه‌زان که‌ خوێنده‌واریشن و خۆێان پێ روناکبیره و‌ هێشتا باوه‌ری خورافییان هه‌ێه‌ و ته‌بلیغ و پروپاگانده‌ی خودا و دین ده‌که‌ن. هێشتا ده‌ێانه‌وێ به‌ خه‌ڵک بڵێن که‌ ئه‌م دنیا هیچه‌ و خودا له‌ دنیاێه‌کیتردا حۆری و شرابی ته‌هور و غه‌لمانی قون لوس و روباری شیر و هه‌نگوینی بۆتان ئاماده‌ کردوه‌، با ئه‌م دنیاێه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان و سه‌رماێه‌داران و مه‌لا و قه‌شه‌ بێ. وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌هه‌شتی درۆینه‌ و به‌ڵێنیه‌کانی خودای درۆینه‌ ببێته‌ نه‌سیبتان، جیهاد بکه‌ن، خۆتان بته‌قێننه‌وه‌ و کافره‌کان و بێ دینه‌کان و نامۆسۆڵمانه‌کان بکۆژن و ماڵ و حاڵیان داگیر بکه‌ن و یان بیانسوتێنن.
به‌رهه‌می دینه‌کان بێجگه‌ له‌ حه‌ماقه‌ت و حه‌قاره‌ت و زیانی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ به‌شه‌ر هیچیتر نه‌بوه‌. هه‌ر ئێستا دین به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و شه‌رانه‌ی که‌ له‌ عێراق، ئه‌فغانستان، ئێران، ئیسرایل و فه‌له‌ستین، فیلیپین و سودان و سومالی، ئه‌فریقا و هه‌تادوایی، به‌ وه‌حشیانه‌ترین شێوه‌ له‌ ئاراداێه‌ و‌ رۆژانه‌ گیانی هه‌زاران ئینسان ده‌کاته‌ قۆربانی، به‌رهه‌مه‌کانی دین و خورافه‌ په‌ره‌ستییه‌. شه‌ری نێوان په‌یره‌وانی عیسا و موسا و موحه‌ممه‌د، هه‌مان فه‌رمانی خوداکانێانه‌ دژ به‌ به‌شه‌ر.
ئێمه‌ی به‌شه‌ر ده‌بێ له‌ شه‌ری دینه‌کان و خودا ده‌ستکرده‌کانیاندا ئاوا بسوتێن و به‌ وشه‌ی خودا و تیرۆریسم و دێموکراسی بمانکه‌نه‌ سوته‌مه‌نیی ئه‌م شه‌ره‌ بێ کۆتاییانه‌ێان‌. به‌شری ئه‌مرۆ هێچ رێگاێه‌کیتری له‌ به‌رده‌مدا نییه‌ بێجگه‌ له‌وه‌یکه‌ دژ به‌ به‌ره‌ی خوداکان و دینه‌کانیان به‌ره‌ێه‌کی ئینسانی پێک بێنێ! بۆ رزگار بون له‌ خوداکان ده‌بێ به‌دیلی عه‌قڵ و شعور و ئینسانیه‌ت بکرێ به‌ رێبه‌ر و رێنوێن! کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌ گشتی و کورده‌واریی ئێمه‌ به‌تایبه‌تی، پێویستی به‌ عه‌قڵ و زانست و ئازادییه‌، نه‌ک خودا و دین و سه‌رکرده‌ی هه‌وه‌سباز و گیرفان په‌ره‌ست! خودای نادیاری ئیسلام که‌ کردویانه‌ به‌ خودای کوردیش، له‌ یه‌که‌م رۆژی خوداییه‌وه‌ که‌ ده‌کاته‌ 1400 ساڵ، تا ئێستا نه‌ک هیچ ده‌ردێکی له‌ ئێمه‌ی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌ ده‌رمان نه‌کردوه‌‌، به‌ڵکۆ له‌ قوری چه‌قاندوین و به‌ هه‌زاران ده‌رد و نه‌خۆشیی دیکه‌ی توش کردوین‌. به‌ هه‌زاران جار کوردیان ئه‌نفال کرد، وڵاته‌که‌ێان سوتاند، ته‌جاوه‌زیان به‌ ژنان و کچانی کرد و وه‌ک کویله‌ بردنیان له‌ بازاره‌کانی دوکاندارانی دینی عه‌ره‌بستاندا فرۆشتنیان، به‌ڵام نامانه‌وێ ده‌رس وه‌ر بگرین و به‌رده‌وام جه‌ژنه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئیسلام به‌سه‌ر خۆماندا پیرۆز ده‌که‌ین. کورد 1400 ساڵه‌ عیباده‌تی ئه‌م خوداێه‌ ده‌کا و ئه‌مره‌کانی له‌ دژی خۆی و خه‌ڵکانیتر به‌ جێ دێنێ، له‌ مه‌ر و ماڵاتیه‌وه‌ بگره‌ تا کچ و کوره‌کانی کرده‌ قوربانی، به‌ڵام ئه‌م خودا ده‌ستکرده‌ی موحه‌مه‌د و عه‌ره‌بی داگیر که‌ری ئیسلامی، که‌ قه‌رار بو له‌ به‌ڵای ناگه‌هان و جنۆکه‌ و شه‌ری شه‌یتان و چاوی پیس و نه‌یارانی بیپارێزی و پاداشتی بونه‌ موسوڵمانی بداته‌وه‌، که‌ چی وه‌ک خنجه‌ری ته‌نگانه‌ یه‌ک جاریش له‌ کێلانه‌ ژه‌نگاویه‌که‌ی نه‌هاته‌ ده‌ر و به‌ڵێنیه‌کی به‌دی نه‌هێنا. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ 1400 سالیتریش ئه‌م دینه‌ له‌ ناوه‌رۆکیدا نییه‌ که‌ بتوانێ به‌ردێک له‌سه‌ر به‌ردێک بۆ کورد دابنێ، وه‌ یان له‌ به‌ڵاێه‌ک بیپارێزێ. نه‌ک نه‌یپاراستوه‌، به‌ڵکو خودی ئیسلامیه‌ کورده‌کانی کردوه‌ته‌ به‌ڵای گیانی و خه‌ڵتانی خوێنیان کرد.
به‌ خۆشیه‌وه‌ ئه‌مرۆ تیشکی بیری گه‌شاوه‌ و هۆشی کورد گزنگه‌کانی وه‌ده‌ر که‌وتون و ئه‌م راستیه‌یان سه‌لماندوه‌ که‌ کۆمه‌ڵگای کوردیش ئیتر پێویستی به‌ دین نییه‌! کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ به‌سات و بازار و دوکانی دین و خودا فرۆشیی بازرگانانی خوێن و فرمێسک هه‌ڵپێچرێ و عه‌قڵ و زانست و ئه‌ندێشه‌ی مودێرن،‌ یه‌کگرتن و باوه‌ر به‌ خۆ بون بکرێته‌ رێبه‌ر و هه‌وێنی رێکخستن به‌ره‌و پێش! لانیکه‌م و به‌ حوکمی نیازه‌کانی ئه‌مرۆمان، ده‌بێ کورد ته‌جره‌به‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتو و عیلمانی به‌کار بێنێ. خودای ئیسلام له‌م دنیاێه‌دا هیچی بۆ به‌شه‌ریه‌ت به‌ گشتی و ئێمه‌ی کورد به‌ تایبه‌تی پێ نه‌بوه‌ و نییه‌ و ناشبێ!!! خودی خودای ئیسلام له‌ قورئانه‌که‌یدا به‌ سه‌راحه‌ت و بێ په‌رده‌ ئه‌مه‌ی باس کردوه که‌ موسوڵمان بون و خۆ به‌خشێن و کۆشتار له‌ پێناوی خودا و ئیسلامدا، قه‌رزێکه‌ که‌ له‌ دنیاێه‌کی وه‌همی و به‌هه‌شتێکێ درۆینه‌دا که‌ خۆشی نازانێ له‌ کوێێه‌، ده‌یداته‌وه‌‌.
له‌ ره‌وتی گه‌شه‌ کردنی ئینساندا به‌ره‌و پێشکه‌وتن و خۆشبه‌ختی، خوداکان رێگر بون و هه‌ن. جا که‌ واێه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌و نه‌عمه‌ته‌ داهێنه‌ر و خوڵقێنه‌ره‌ی خۆشبه‌ختی و ئازادی و ئینسانیمان،‌ واته‌ عه‌قڵ و شعور که‌ سروشتیه‌ و به‌رهه‌می کار و ناسین و کاردانه‌وه‌ی خۆمانه‌ نه‌ک خودا، بخه‌ینه‌ گه‌ر و به‌هێزی بکه‌ین. ئه‌گه‌ر عه‌قڵ به‌ شێوه‌ێه‌کی دروست و زانستی بخرێته‌ گه‌ر و به‌کار بهێنرێ، ئیتر نیازمان به‌ هیچ خودا و پێغه‌مبه‌ر و رێبه‌ر و ره‌سولێک نییه‌ که‌ له‌ سه‌رچاوه‌ێه‌کی وه‌همی و نادیاره‌وه بێت و رزگارمان بکا. ئیتر پێویستمان به‌ هیچ مه‌لاێه‌کی نه‌فام و سه‌رکرده‌ێه‌کی نه‌زانی سته‌مگه‌ر که‌ به‌رهه‌می هه‌ستی ساویلکانه‌ و ته‌عه‌سوبی کوێری دیارده‌ ده‌ستکرده‌کانی دین و نه‌ته‌وه‌ن و هه‌زاران جار کردومانیانه‌ته‌ قۆچی قوربانی و قه‌زاوه‌گێری خۆێان، دیسانه‌که‌ فریومان بده‌ن، خۆێان به‌ شوان و ئێمه‌ش به‌ بزن و مه‌ر بزانن. کلیلی قوفڵه‌ داخراوه‌کانی رزگاری و پێشکه‌وتن و خۆشبه‌ختیمان ته‌نیا عه‌قڵ و شعور و باوه‌ر به‌ خۆ بونه‌! نه‌ک چاوه‌روانی خودا و دین و بازرگانانی دین فرۆش بین، که‌ڵک وه‌رگرتنی دروست و هوشیارانه‌ له‌ عه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌ له‌ زۆر شوێنی جیهان به‌شه‌ری له‌ زۆر گرفت و نه‌هامه‌تی و دواکه‌وتویی رزگار کردوه‌. عه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌ی زانستی و ئینسانی رێگای بۆ ژیانی ئاسوده‌ و له‌زه‌ت بردن له‌ ژیان خۆش کردوه‌. ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ وڵاتانی عێلمانی و لایک و سکۆلاردا بخششێنین، به‌رهه‌مه‌کانی عه‌قڵ و شعور ده‌بینین. به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر چاوێکی واقێع بینانه‌ له‌ وڵاتانی دینی و ئیسلام لێدراو بکه‌ین، به‌رهه‌می دین و خودای ئیسلام دبینین که‌ بێجگه‌ له‌ ژن کوشتن، دزی و درۆزنی، دواکه‌وتویی و چڵک و چه‌په‌ڵی، هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی، قه‌تڵ و ئێعدام، به‌رده‌باران و ده‌ست و لاق برین، خه‌ته‌نه‌ و خه‌مۆکی هیچیتر به‌دی ناکه‌ین.
بێگومان ئیسلامیه‌کان و به‌کرێگیراوانی دین له‌ وڵامی ئه‌م به‌ڵگانه‌دا ده‌ڵێن که‌ پێغه‌به‌ره‌کان له‌ لاێان خوداوه‌ بۆ رێنوێنی و هیداێه‌تی ئینسان هاتون و کاریان عاقڵ کردنی به‌شه‌ره‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ زۆر دوره‌ له‌ راستیه‌وه‌ و ته‌نیا خه‌ڵکانێکی ساویلکه‌ی پێ فریو ده‌درێ‌. به‌شه‌ری تێگه‌یشتوی ئه‌مرۆ به‌ڵگه‌ی زانستی ده‌وێ و باوه‌ری به‌ وه‌هم و خورافات نه‌ماوه‌. هه‌روه‌ها به‌شه‌ری ئه‌مرۆ له‌ ته‌واوی پێغه‌مبه‌ره‌کان عاقڵتره‌. ته‌نانه‌ت له‌ خودی خوداکانیش عاقڵتره‌! خودی پێغه‌مبه‌ره‌کان خه‌ڵکیان به‌کار هێناوه‌ بۆ روخاندنی حاکمانی سه‌رده‌می خۆێان و خۆ به‌ حاکم کردن. خۆێان جێگای دیکتاتۆران و فرمانره‌واێانی درنده‌ێان گرتوه‌ته‌وه‌ و له‌وان سه‌فاکتر و خوێرێژتر بون. باشترین نمونه‌ش پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌ که‌ ده‌کرێ به‌ قاتڵترین و بێ ئه‌خلاقترین دیکتاتۆره‌کانی مێژووی دابنین. پێغه‌مبه‌ره‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئامرازی الله‌ و یه‌هوه‌ و خوداکانی دیکه‌ێان تاشیوه‌ و به‌کاریان هێناوه‌. به‌ هه‌مان شێوه‌ که‌ خودای دستکردیان تاشی، به‌هه‌شت و شه‌یتان و دۆزه‌خ و عه‌زابی خوداشیان کرده‌ کولتور و خه‌ڵکیان فریودا. ئه‌م خودایانه‌ش کاریان هه‌ر ده‌ڵاڵی کردن بوه‌ بۆ دامرکانی هه‌وا و هه‌وه‌سی خاڵه‌قه‌کانی خۆێان، واته‌ پێغه‌مبه‌ره‌کان، وه‌ هه‌روه‌ها هه‌ره‌شه‌ و تۆقاندنی ئینسانه‌کان بوه‌ له‌ غه‌زه‌بی خۆێان.
له‌م بابه‌ته‌دا ناکرێ باسی هه‌مو دینه‌کان و خوداکان بکه‌ین. ته‌نیا به‌ ئاماژه‌ێه‌کی کورت به‌ خودا و دینی ئیسلام که‌ پێوێندیی راسته‌وخۆی به‌ ئێمه‌ی کورد زمانه‌وه‌ هه‌ێه‌، کافییه‌ بۆ سه‌لماندنی پێویست نه‌بونی دین بۆ کومه‌ڵگای به‌شری و ئێمه‌ی کورد که‌ به‌شێکین له‌م بنه‌ماڵه‌ به‌شه‌رییه‌. به‌ پێی هه‌مو به‌ڵگه‌ مێژوییه‌کانی سه‌لمێنه‌ری ماێه‌ پوچ بون و بێ بنه‌ما بونی دینه‌کان،‌ دینی ئیسلام نه‌ک هه‌ر پێویست نییه‌، به‌ڵکو رێگر بوه‌، هه‌ێه‌ و ده‌شبی! کورد بۆ ئه‌وه‌ی پێش بکه‌وێ و خۆی و هێزی داهێنه‌ر و بگۆری خۆی بناسێ، بۆ ئه‌وه‌یکه‌ متمانه‌ی به‌ خۆی بێ باوه‌ر به‌ خۆی به‌ده‌ست بهێنێ، ده‌بێ دین و خورافاتی دینی‌ وه‌لای بنێ تا بتوانێ هه‌نگاوێک بچیته‌ پێش.
خودی بریارات و فه‌رمان و وته‌کانی خودا و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌ڵگه‌ی نا ئینسانی بونی دینی ئیسلامن‌. فه‌رمان به‌ کوشتار و داگیرکاری و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئینسانیه‌ت و ئازادی، فه‌رمانی تاڵان کردنی سامانی میله‌تان‌ و به‌ کۆیله‌ کردنیان بۆ سه‌ران و سه‌رچاوه‌کانی دین، بنه‌مای سه‌ره‌کیی ئیسلامن‌ که‌ له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئاێه‌ته‌کانی قورئاندا ئاماژه‌ی پێکراوه‌. توندوتیژی و توقاندن و داگیرکاری ژێرخانی دینی ئیسلامی پێک هێناوه‌. بۆ نمونه‌، له‌ ئاێه‌تی 4ی سوره‌تی موحه‌مه‌د، ئاێه‌تی 191ی سوره‌تی به‌قه‌ره‌، ئاێه‌تی 71 و 89ی سوره‌تی نیساء، ئاێه‌تی 29ی سوره‌تی توبه‌ و ئاێه‌تی 36ی سوره‌تی مائیده‌دا خودای ئیسلام ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌یکه‌ دژاێه‌تی خودا و ره‌سولی خودا ده‌که‌ن و شه‌ریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، سزاێان کوشتن، له‌داردان، برینی ده‌ست و لاقیان، ده‌ر کردنیان له‌ سه‌ر خاک و ماڵی خۆێان و له‌ناوبردنیانه‌، ئه‌مه‌ سزای دنیاێانه‌ و له‌ قیامه‌تیشدا عه‌زابێکی گه‌وره‌تر و ئاگری جه‌هه‌نه‌م چاوه‌روانیان ده‌کا.
له‌ ئیسلامدا به‌ پێی ئاێه‌ته‌کانی قورئان چاره‌نوسی هه‌مو که‌سێک به‌ر له‌ دایک بونی له‌ (له‌وحی مه‌حفوز)دا دیاری کراوه‌. به‌ڵام دیسانه‌که‌ خودای ئیسلا له‌ ره‌فتاری دیاری کراوی مه‌خلوقاتی خۆی، که‌ خۆی دانیاوه‌ و نه‌گۆره‌ و نابێ ده‌ستکاری بکرێ توره‌ ده‌بێ و فه‌رمان به‌ ئه‌سحابه‌ و پێغه‌مبه‌ر ده‌دا که‌ سه‌رپێچێکه‌ران فاسدن و بیانکۆژن. ئیسلام بۆ ته‌واوی کرده‌وه‌ و ره‌فتاری به‌شه‌ر شێواز و ره‌وشتی دیاری کردوه‌. له‌ وڵاتێکی ئیسلامیدا کولتور، مه‌زهه‌ب، سیاسه‌ت و نه‌ریت له‌یه‌ک جیا نین. وه‌ک ده‌بینی له‌ وڵاتانی ئیسلام لێدراودا که‌ نزیک به‌ 21 وڵاتن، له‌ سوریه‌وه‌ بگره‌ تا مه‌راکش، له‌ پاکستاه‌وه‌ بگره‌ تا ئه‌ندونزیا و له‌ هه‌ر هه‌مویاندا حکومه‌تی دیکاتۆری حوکم ده‌کا. له‌م وڵاتانه‌دا هیچ نیشانه‌ و دیمه‌نێک له‌ ئازادی و دێموکراسی و یاساێه‌کی مه‌ده‌نی و ئینسانی نابینرێ.
ئه‌گه‌ر له‌ باری ئه‌خلاقیشه‌وه‌ دینی ئیسلام بخه‌ینه‌ به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئینسانی و ئه‌خلاقی، به‌ کرده‌وه‌ ده‌بینین که‌ ئه‌خلاق و دین، به‌ ته‌واوی دژ به‌ یه‌کن! جیاوازی ئه‌خلاقی ئینسانی له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی ئیسلامیدا ئه‌وه‌ێکه‌ هه‌ر ئینسانێک چ باوه‌ری دینی هه‌بێ چ نه‌یبێ، سه‌ر به‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و ره‌نگ و ره‌گه‌زێک بێ، ژن بێ یان پیاو جێگای رێزه‌ و به‌نرخه‌. به‌ڵام له‌ ئیسلامدا ئه‌خلاق به‌ بێ دین بێ ماناێه‌. ئینسانی بێ دین نه‌ک رێزی نییه‌، به‌ڵکو پیس و گه‌ڵاوه‌ و ده‌بێ بکۆژرێت. به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی دینی ئیسلام، هه‌ر ئیسانێک کرده‌وه‌ێه‌کی باشی ئه‌خلاقی و ئینسانی ئه‌نجام بدا، یان خزمه‌تێکی به‌سودی کۆمه‌ڵاێه‌تی بکا، ئه‌م که‌سه‌ سه‌ر به‌ هه‌ر چێن و ره‌گه‌ز و باوه‌ر و میله‌تێک بێ، دیندار بێ یان بێ دین جێگای رێز و به‌نرخ چاوی لێ ده‌کرێ. دین خوی کردوه‌ته‌ خاوه‌ن و‌ مالکی ئه‌خلاق. دین به‌ پێوه‌ی دینی بێ ئه‌خلاق و به‌ئه‌خلاق جیا ده‌کاته‌وه‌.
به‌ڵام ئێمه‌ی ئازادیخواز و لایک و مرۆڤ دۆست له‌م نێوانه‌دا ده‌بێ چی بکه‌ین و ئه‌رکمان چییه‌؟ بێگومان ده‌بێ ئه‌خلاق له‌ زیندانی دین ئازاد بکه‌ین. کرده‌وه‌ی ئه‌خلاقی و ره‌وشتی ئینسانی سه‌ر به‌ هیچ باوه‌ر و ئایدولوژیه‌ک نییه‌. تا ئه‌خلاق له‌ تاریکخانه‌ی دین و خودا ره‌زاگار نه‌کرێ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئازادی، مافی ئینسانی و کۆمه‌ڵاێه‌تی ده‌سته‌به‌ر نابێ. ئینسانی بێ دین ده‌توانێ که‌سێکی ئه‌خلاقی بێ. چونکه‌ ئه‌خلاق له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆت و به‌نده‌کانی دین ئازادتر و فراوانتر، ئینسانیتر و گه‌شاوه‌ێه‌. سه‌ره‌کیترین هۆکاره‌کانی دواکه‌وتویی کۆمه‌ڵگا و پێشنه‌که‌وتنی میله‌تانی ئیسلام لێدراو و له‌وانه‌ میله‌تی کورد، ئالوده‌ بون و وابه‌سته‌ بونه‌ به‌ وایروسی دین. بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م وایروسه‌ و بوژانه‌وه‌ و گه‌شه‌ی عه‌قڵ و ئه‌ندێشمان بۆ پێشکه‌وتن، ده‌بێ ته‌نیا نرخ بۆ کرده‌وه‌ی ئینسانی و عیلمانی دابنین و رێز له‌ باوه‌ری پێشکه‌وتنخواز و سکۆلار و به‌رابه‌ریخواز بگرین! نه‌ک له‌ ئیمان و دین و کۆنه‌په‌ره‌ستانی درۆزن و مشه‌خۆر. رێز گرتن له‌ ئینسانه‌کان و له‌ پێش گرتنی ئینسانیه‌ت، پێویستی به‌ هیچ باوه‌رێکی دینی نییه‌. به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ش تا ئێستا تاوانی بیرو باوه‌ری کۆن و بێ که‌ڵکی باوباپیرانمان ده‌ده‌ین. دنیای ئێمه‌ پێویستی به‌ عه‌قڵ و زانسته‌ نه‌ک دینی مردوه‌کان. مردو هیچ کارێکی له‌ده‌ست ناێه‌ت. کامه‌‌ بیر و روانگه‌ی گه‌ش و رون‌ ده‌توانێ یه‌ک هه‌نگاو له‌‌ ئازادی و پێشره‌فت و ئینسانیه‌ت نزیکمان بکاته‌وه‌، سه‌دان هه‌زار قات رێزدارتر و باڵاتره‌ له‌ دینی باوباپیران و باوه‌رێک‌ که‌ ده‌ێه‌وێ بمانکات به‌ دیل و عه‌بد و کۆیله‌ی خواێه‌ک که‌ هه‌مو به‌ڵێنه‌کانی به‌ درۆ و بێ بنه‌ما ده‌رچوه‌.

01/04/2008

Previous
Next

Leave a Reply