یادی شه‌هید بوونی یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستان…. عامر باجه‌ڵان
گه‌ر چاوێک بگێڕینه مێژووی کۆن و نوێمان ئه‌بینین پڕه له داستانی قاره‌مانێتی و قه‌یران و کۆسپ و کاره‌سات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ماوین و ڕۆژبه ڕۆژزیاتر خۆمان پێناسه‌ی دونیا ئه‌که‌ین .
له مێژووی نیشتمان په‌روه‌ری و کوردایه‌تی ، نموونه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و خاک په‌رستی زۆرمان هه‌یه ، هه‌ریه‌که‌و به شێوازێک گیانی پاکی به‌خشیوه به نیشتمان . وه‌ک لای هه‌موو ئاشکرایه زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ شه‌هیدێک یان چه‌ند شه‌هیدێک خوێنی پاکیان له ڕێگای ئازادی و ڕزگاری کوردستان خاکی پیرۆزی نیشتمانیانی پێ ڕه‌نگین کردووه ، به‌ڵام ڕۆژی 10 ی خاکه‌لێوه تایبه‌تمه‌ندی جیای هه‌یه ، له‌و ڕۆژه‌دا یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردستانی تێدا شه‌هید کراوه .
61 ساڵ به‌ر له ئێستا واته 10 ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی2647 ی کوردی به‌رامبه‌ر 30 / 3 / 1947 زاینی ڕۆژێکه له مێژووی کوردستان هه‌رگیز له‌بیر ناچێت ، ئه‌و ڕۆژه شوومه چاوه‌ڕێ نه‌کراوه ، ڕۆژی له سێداره دانی پێشه‌وا قازی و دوو له هاوڕێیانی ئه‌بولقاسم سه‌دری قازیی و مه‌حه‌مه‌د حسین سه‌یفی قازی له مه‌یدانی چوارچرا له شاری مه‌هاباد ، له‌و جێگه‌ی که پێش 14 مانگ پێشه‌وا قازیی نهمربڕیاری دامهاراندنی یه‌که‌م کۆماری کوردستانی به‌دونیا ڕاگه‌یاند .
پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی به‌و تۆمه‌ته له سێداره دران که جلی جهناڕاڵی پۆشیوه و شێوه‌ی ئاڵای ئێرانی گۆڕیوه و فه‌رمانی کوشتنی ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ئێرانی ده‌رکردووه و چه‌ند تاوانێکی تر. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستییه شه‌هید پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی به‌و تۆمه‌ته له سێداره دران که سه‌رکرده‌یه‌کی دڵسۆزن بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان ، له‌دوای ئه‌وانیش تا ئه‌مڕۆ کاروانی شه‌هیدان و له سێداره دان به‌رده‌وامه له‌لایه‌ن دوژمنانی کورد و کوردستان .
ڕاسته پێشه‌وا قازی محمد ڕووبه‌ڕووی دوژمن شه‌ڕی نه‌کرد و هه‌زاران شه‌هید بدات له شه‌ڕێک ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌ست نیشان کراوه له‌لایه‌ن هێزه زله‌کانی جیهان ، ڕاشی نه‌کرد . شه‌ڕی شێرانه‌ی برده ناو دادگای نهعهدالهتانهی پاشماوه‌ی سه‌فویه‌کان ، ماوه‌ی سێ مانگی دادگا فیری دوژمنانی کرد مانای کوردایه‌تی ، نیشتمان په‌روه‌ری ، خۆ فیداکاری له پێناوی کوردستان .
له ووته‌کانی پێشه‌وا قازی …. من له زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده کردووه به باوه‌شی ئاڵاوه پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه ده‌که‌م که له ڕێگای ئازادیی میلله‌ته‌که‌مدا دهکوژێم ، ئه‌وه به‌ڵێنێکه که به نه‌ته‌وه‌که‌مم داوه له گه‌ڵیان بژیم و بۆ ئه‌وانیش بمرم ، تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشکێنم .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ تۆ و هاوڕێیانت ئه‌ی پێشه‌وای نه‌مر .
سه‌رکه‌وتنی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان . ئه‌م ڕاستییه‌مان له کاتی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد به‌دی کرد و ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌ربه خۆیی و ئازادییه له کوردستانی باشووربهر چاو ده‌که‌وێت ، هه‌رچه‌ند پارچه‌کانی تری کوردستان له‌ژێر ده‌ستی داگیر که‌رانه . به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌بات به‌رده‌وامه .
کوردستانی باشوور ئه‌مڕۆ خاوه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ڕه‌وایی خۆیه‌تی . تێگه‌یشتنمان هه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کوردستان وێڕای هه‌وڵی به‌رده‌وامی دوژمنان و نه‌یارانی کورد و کوردستان توانیویه‌تی ئاسایشی ناوچه‌که بپارێزێ ، هه‌روه‌ها بوونی په‌رله‌مانێکی فره حیزبی له کوردستان ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه بۆ ئاینده‌یه‌کی دیموکراتی و پێشکه‌وتووتر .
پلان و هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان و نه‌یارانی کورد به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان ئازادی به‌چاو نه‌بینێ ، ئاوه‌دانی وپێشکه‌وتنی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له کوردستان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه بۆیه به‌رده‌وامن له هه‌وڵدانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان .
پێوئسته ئه‌مڕۆ زیاتر یه‌کگرتووی و هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد و کوردستان بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنانه‌ی کورد که به خوێنی پاکی شه‌هیدانی به‌ده‌ستی هێناوه له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان .
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هید پێشه‌وا قازی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان .
عامر باجه‌ڵان – سوید
Amerbajalan1@hotmail.com