Skip to Content

Saturday, October 31st, 2020

زاكۆو دیدێكی بونیادگه‌رانه‌

Be First!
by January 31, 2014 گشتی

 

 

 

زانكۆله‌پێناسه‌كه‌یدا واته‌ كۆی مه‌عریفه‌ به‌ومانایه‌ی كه‌وا ده‌زگایه‌كی مه‌عریفیه‌و شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی عه‌قڵ و فێربوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ڕه‌هه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كاندا،زانكۆئه‌ومه‌ڵبه‌نده‌په‌روه‌رده‌ییه‌ یه‌ كه‌تیایدا خوێندكاران و په‌روه‌رده‌كاران ده‌رگیری پڕۆسه‌ی مه‌عریفه‌ن و هه‌روه‌ك كه‌شفكردنی ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ده‌بێ بزانرێ ،واته‌ گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ كردنه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتودا كه‌سێكی پسپۆڕو كارامه‌ت لێده‌رچێ ، دواجار خوێندكار له‌پسپۆڕیه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگاو نه‌وه‌كان بكات .بۆئاراسته‌كردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ به‌مه‌عریفه‌و داتای تازه‌له‌سه‌ر دیارده‌و كێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاو سروشت ،چونكه‌ گه‌وره‌ترین ده‌زگا له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا ،له‌هه‌موو كه‌لتورێكدا ،له‌هه‌موو سیسته‌مێكدا زانكۆیه‌ .په‌یوه‌ندی خوێندكار تیایدا ده‌بێت مرۆڤانه‌بێت ،به‌و مانایه‌ی ده‌بێ مامۆستا ،خوێندكار فێری ئه‌وه‌بكات كه‌ ئه‌ویش حه‌قیقه‌تی لایه‌ ،ده‌شێت بگه‌رێت به‌دوایدا ،له‌ڕوانگه‌ی سۆسێولۆژیای بونیادگه‌ریه‌وه‌ وه‌زیفه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ قوتابیان و مامۆستا و ڕاگر جیاوازه‌ ،به‌ڵام دواجار ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ،واته‌ مامۆستا ناتوانێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێ ،به‌بێ خوێندكار ،خوێندكاریش به‌هه‌مانشێوه‌ چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیفه‌كان به‌شه‌كین واته‌ جزئین به‌ڵام گشتیه‌كه‌ بونیادی زانكۆیه‌ ،چۆن له‌كۆمه‌ڵگادا وه‌زیفه‌ی خێزان وه‌ك سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ،كۆمه‌ڵیكَ وه‌زیفه‌و ڕۆڵی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌ ده‌چێته‌ حانه‌ی سیستمی خزمایه‌تی له‌كۆمه‌ڵگا شه‌رقیه‌كان وه‌ك مۆدێلێكی سیسته‌م تیایدا ماف وئه‌رك دیاریده‌كات .فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی( فرانسس بێكۆن )كاتێك ڕه‌خنه‌ له‌فێربوون و مه‌عریفه‌ ده‌گرێت ،ده‌ڵیت .گه‌وره‌ترین كه‌موكوڕی له‌زانكۆكانی ئه‌وروپا بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌هه‌موو بنه‌ماو پڕه‌نسیپه‌ زانستیه‌كان غه‌رقی بیروباوه‌ڕو ئایدۆڵوژیاكان بوون ،به‌بێ ئاوڕدانه‌وه‌ بۆپه‌روه‌رده‌ی ئازاد ،له‌پێناو پیشه‌یبونی زانستی مه‌عریفه‌ ،هه‌روه‌ها بێكۆن ئاماژه‌به‌به‌دوو خاڵ له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكوریه‌كان ده‌كات له‌مه‌نهه‌جی زانكۆدا ،یه‌كه‌میان گرنگیدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ به‌ لۆژیك و ڕه‌وانبێژی ،دووه‌میان پشتبه‌ستن به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌مه‌نهه‌جدا به‌زاكیره‌ به‌بێ هه‌وڵدان بۆداهێنان ،چونكه‌ زهنی قوتابی توشی خه‌وش و ئاخنینێك ده‌كات یارمه‌تی نادا بۆداهێنان ،هه‌روه‌ك بێكۆن له‌تێكسته‌كانی ئاماژه‌به‌ كه‌موكوری و لاوازی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كات له‌بارودۆخیان و شێوازیان ،رێك خاڵی دوه‌م به‌ڕوونی مه‌نهه‌جی زانكۆكانی كوردستانه‌ ،كه‌ به‌دیدی ئێمه‌ خوێنكارێك به‌رهه‌م ناهێنی ببێته‌ خاوه‌ن مه‌عریفه‌و تێگه‌یشتنێكی باشی نابێ بۆ پسپۆڕیه‌كه‌ی چونكه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ له‌خه‌می به‌ده‌ستهێنانی نومره‌یه‌ بۆیه‌ په‌نا بۆده‌رخكردنی  ماده‌كان ده‌بات كه‌ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیفی دروستكردوه‌ له‌پڕۆسه‌ی فێركردن وپه‌روه‌رده‌ده‌ا نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ گرفتاری هه‌مان دۆخی مه‌نهه‌جه‌كه‌ ده‌بێـه‌وه‌، لێره‌وه‌ پرۆسه‌ی خوێندنی زانكۆ ڕوبه‌ڕوی قه‌یرانی مه‌عریفی ده‌بێته‌وه‌ .ئایا ده‌شێ بلێین زانكۆكانی ئێمه‌ شوێنی چاندنی ئه‌قله‌ یا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ ؟ئایا خوێندكاران بۆ فێربوونی مه‌عریفه‌و فیكر دێنه‌ زانكۆ ؟ئایا زانكۆكانی ئێمه‌ ده‌زگای مه‌عریفی و لێكۆڵینه‌وه‌ن .پێكهاته‌یه‌كی بچوكی وه‌ك خێزان دواتر خێڵ له‌وگه‌وره‌تر حیزب –له‌زانكۆكانی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ره‌و به‌هێزه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ زانكۆكانی ئێمه‌ به‌ئه‌قلیه‌تی خێلی نێو كۆمه‌ڵگا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ .پێم وایه‌ وه‌ختێ شێوازو ده‌رفه‌تی بیركردنه‌وه‌ی خوێندكار  له‌خێزان گۆڕا ،ئه‌وده‌مه‌ شێوازی بیركردنه‌وه‌ له‌زانكۆده‌گۆڕێت ،چونكه‌ زانكۆو كۆمه‌ڵگا ته‌واوكه‌ری یه‌كترن ،له‌ده‌زگایه‌كی خێڵایه‌تی ده‌گۆڕێ بۆ ده‌زگایه‌كی مه‌عریفی ،هه‌رله‌ڕوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی خویندكار سه‌رقاڵی هه‌ندێك كێشه‌و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌هی قۆناغ و ته‌مه‌ن و ئه‌قلیه‌تی ئه‌و نیه‌ وه‌ك خویندكاری زانكۆ ،واته‌ هه‌رزه‌كارانه‌ له‌زانكۆ ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی عاتیفی ده‌بێته‌وه‌ ،بواری داهێنان و لێكۆڵینه‌و گه‌ڕان به‌دوای كتێب نادات بۆ ئه‌زمونكردن و سودی ئه‌كادیمیانه‌ی له‌داهاتودا ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ قووڵانه‌ی كه‌بێگوومان هۆكاره‌كه‌ی بۆخودی سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌لومه‌رج و بونیاده‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌  به‌گشتی ،زانكۆ به‌رگێكی ناسكی بۆشیوه‌ بوموماره‌سه‌كردنی كاری سیاسی تیایدا ، كه‌به‌ڕای ئێمه‌ زانكۆ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زیفه‌ی سیاسییه‌وه‌ نیه‌ وه‌ك ماكس ڤیبه‌ر ده‌ڵی مسداقیه‌تی له‌ده‌ستده‌دا و ڕوبه‌ڕوی  گه‌نده‌لێ و داڕمانی  مه‌عریفی ده‌ بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر دانه‌مالرێ له‌كاری سیاسی چونكه‌ زانست و مه‌عریفه‌ ده‌خرێنه‌ ژێرپرسیاره‌وه‌ .

حیكمه‌ت نامیق 
Previous
Next

Leave a Reply