زمانی كوردی و بانگخوازانی ئیسلامی
ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه زۆرێك له‌بانگخوازان و مه‌لاو وتارخوێنانی ئایین كاتێك له‌بواری ئایینی ئیسلامی‌دا قسه‌ده‌كه‌ن یان وتار ده‌خوێنن یان ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌نمونه ده‌هێننه‌وه زمانی كوردی ده‌خه‌نه خزمه‌تی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌و زمانه‌كه‌ی خۆیان به‌كه‌م ده‌بینن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌لای زۆرێك لهتاكی كوردی زمانی كوردی به‌چاوێكی كه‌م و بێڕێزیه‌وه تهماشابكرێ، به‌و پێیه‌ی زمانی كوردی زمانێكی كه‌م درامهتهو له‌خوار زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌یه، چونكه زمانی عه‌ره‌بی زمانی قورئان وحه‌دیس و پیغه‌مبه‌رانه، بۆیه زمانی كوردی به‌پله دووه‌م دێت و، وه‌ك خزمه‌تكارێكی زمانی عه‌ره‌بی سه‌یرده‌كرێت، هه‌ر له‌م بواره‌شه‌وه وایان له‌خه‌ڵكی ساده‌و عه‌وام گه‌یاندووه گوایه زمانی جهنهتیش زمانی عه‌ره‌بییه‌و ئه‌هلی به‌هه‌شت به‌زمانی عه‌ره‌بی قساندهكهن، ئه‌م بێنرخكردنهی زمانی كوردی له‌وه‌وه‌هاتووه كه‌ئه‌و مه‌لاو وتارخوێن و یانگخوازانه بۆ ده‌رخستنی توانا‌و قابیلیه‌تی خۆیان په‌نا بۆ په‌ندو عیبره‌تی عه‌ره‌بی ده‌به‌ن، كاتێك باسی ئایه‌تێك ده‌كه‌ن یان ئیشاره بهحهدیسێك ده‌ده‌ن یه‌كه‌مجار ئه‌و ئایه‌ته به‌عه‌ره‌بی ده‌خوێنن ئینجا به‌زمانی كوردی شیدهكهنهوهو باسی جوانی و ڕه‌وانبێژییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن له‌زمانی عه‌ره‌بیدا، باشه ناكرێ ئه‌و بانگخوازانه هه‌ر یه‌كسه‌ر ئه‌و ئایه‌ت و حه‌دیسانه به‌زمانی كوردی بخوێنن و به‌م زمانه‌ی خۆمانه بیگێڕنه‌وه بۆ خه‌ڵك، بێ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار به‌عه‌ره‌بی بیڵین و دووای به‌كوردی شیكهنهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی زمانێكی پیرۆز بێت و زمانه‌كانیتر گڵاو بن ، خوای گه‌وره كاتێك قورئانی به‌زمانی عه‌ره‌بی ناردووه مه‌به‌ستی خوودی زمانی عه‌ره‌بی نه‌بووه به‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی زمانێكی پیرۆز بێت و بۆیه خوا قورئانی پێ ناردبێت، ئه‌وه‌تا بۆ خۆی لهقورئاندا ده‌ڵێت، انزلنا قرأن عربیا لعلكم تعقلون، وشه‌ی تعقلون واته تێبگه‌ن كه‌وا بوو مه‌به‌ست تێگه‌یشتنی ماناكهیه نه‌ك خوودی زمانه‌كه، جا با ئه‌و بانگهوازخوانانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن خودای گه‌وره لهقورئاندا فه‌موویه‌تی: جعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا، ئینجا بێن شرۆڤهیكهن به‌زمانی كوردی خۆ یه‌كسه‌ر بڵێن خودا لهقورئاندا فه‌رموویه‌تی ئێمه ئێوه‌مان كرده چه‌ند گه‌ل و تیره‌یه‌ك تایهكتر بناسن، به‌م شێوه‌یه‌ش زمانی كوردی له‌و پاشگرییهی زمانی عه‌ره‌بی رزگاری ده‌بێت و تاكی كوردیش زمانه‌كه‌ی خۆی وه‌ك زمانێكی به‌تواناو به‌هێز سهیردهكا كه‌هیچی لهزمانهكانیتر كه‌متر نییه، بێنرخكردنی هه‌ر زمانێك بێنرخكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه‌دواجار بێ نرخكردنی تاكه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌مه به‌رپێ خوودی ئه‌و مه‌لاو وتارخوێن و بانگخوازانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه‌به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زمانی كوردیدا ده‌كه‌ن.