سنورەکانی نێوان من و ژنێ کاڵ بونەوە
Closed
-١-
لە (مانشستەر) فێرە
خویندنەوەی کتێبی
نوسەرێکی ژن بووم
-٢-
لە (لەندەن) ژنێک
قاپیەکانی
ئاسمانی شکان
-٣-
ژنێک ڕۆمانی
(ڕێگاکانی ماچ)ی
لە ژێر گەڵای دارێکدا
نوسی
-٤-
(یۆتۆبۆری)
شاریکی گەورەیە
تەنها ژنێکی ڕەنگ پەمەیی
تیایە
-٥-
ژنێک لە
(کۆپنهاگن) بەمۆبایلەکەی
پڕی کردم لە وەحدەی ئەشق
-٦-
ژنێک پێمی وت
(ستراسبۆرگ)
پەرلەمانی ئەشقە
-٧-
فرانکفۆرت
قەدەری منی پیاوی شاردەوە
ئەوکاتەی
شیعر ئەیویست بمرێ
-٨-
(بازل)
دەریایەکی وشک بوو
هەموو کات ئەیوت
ژنێک بینە
فێرە شەپۆلم کاتەوە
-٩-
(پاریس)
یەک ماڵی لێ بوو
ئەویش هی ژنێک بەناوی
باخەوانی خودا
-١٠-
گوڵە سپیەکانی
بەهەشت
ژنێک
لە قژی خۆی ئاڵاندن
_ هاوڕێ ڕەش _