Skip to Content

Friday, September 18th, 2020

سپاس و پیزانین سه‌باره‌ت به‌ کاندیداتۆری خه‌ڵاتی نۆبێل

Be First!
by July 18, 2008 گشتی

 به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌ .
 
 
 soransa@hotmail.com
 
 تاران –  26/4/2708 
 
 
  ره‌نگه‌  له‌رێگه‌ی هه‌واڵه‌کانه‌وه‌  ئاگادار بووبن  که‌ ماوه‌یه‌ک  له‌مه‌و پێش ، به‌ هه‌وڵ و تێ کۆشانی بێوچانی هێندێک له‌ سه‌روه‌رانی دڵسۆز و به‌رێز  ، به‌ چه‌شنی تاکه‌ که‌سی ، وه‌ک کاندیداتۆری خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل ( له‌ سه‌ر بناغه‌ی نووسین‌ ‌)  بۆ  ساڵی 2008 ناونووس کرام ، که‌ به‌ پێویست و به‌ ئه‌رکی  سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم ، سپاسی هه‌مو ئه‌و رێزدارانه‌ ‌ بکه‌م ، که‌ له‌م رێبازه‌ دا ، تێ کۆشاون و خۆیان ماندو کردوه‌ .
 
 سپاسیش ده‌که‌م له‌ ته‌واوی  رادیۆ ؛ تی ،ڤی ؛ هه‌واڵنێری  ، گۆڤار  ، رۆژنا‌مه‌ ، ماڵپه‌ڕ ، که‌سایه‌تی و دڵسۆزانی رێبازی مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تی،  له‌ گشت  کوردستانی گه‌وره‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌ شێلگیری بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ و لایه‌نگریان له‌م دۆزه‌  کردوه‌. پشتیوانی ماموه‌ستایانی زانستگه‌ ، هونه‌روه‌ران ، رووناکبیران و نوێنه‌رانی پێشوی  پاڕلمانیش جێی پێزانینه‌ ‌ .  لایه‌نگری به‌ دڵوگیانی هێندێک له‌ کۆڕه‌ وێژه‌ییه‌کان ، خوێندکارانی کوردی زانستگه‌ کانی ئێڕان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی  زانستگه‌ی ئه‌میر که‌بیر  و خوێندکارانی کورد و ناکوردی زانستگه‌ی  ئیسفه‌هانیش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانستگه‌یه‌  ، جێی رێز و پێزانینه‌ ، به‌ تایبه‌ت  خه‌ڵاتی تایبه‌تی کۆڕی خوێندکارانی کوردی  زانستگه‌ی ‌ئیسفه‌هان  ( که‌ خۆم به‌خه‌ڵاتی نوبێلی کوردی داده‌نێم)  و‌  به‌ به‌رپرسایه‌تی  کاک جه‌لا‌ل حاجی زاده‌ ، خوێندکاری پلله‌ی ماستێر پێک هاتبو ، به‌ من درا .
 
 سپاسیش ده‌که‌م له‌  ته‌واوی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی ، که‌ به‌  ئیمه‌یل ، تێلێفۆن ، په‌یامۆک ، فاکس ، نامه‌ و… ، په‌یامی لایه‌نگریان  ناردوه‌ . به‌ کورتی کڕنۆش ده‌به‌م بۆ گشت خۆشه‌ویستانێک ، که ‌به‌ هه‌ر له‌ون  بیر وڕای خۆیان ده‌ربڕیوه‌ و  ئاوڕیان  داوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م  مه‌به‌سته‌ .
 
 
 بێ وته‌ی کلیشه‌یی داب و نه‌ریتی ( مه‌ڕسووم)  ،  دڵنیام   له‌ نێو گه‌لی مه‌زنی کورد دا ، له‌ گه‌لێک سۆرغه‌وه‌ ،   ئافره‌تان و پیاوانی زۆر زۆر شیاوتر و لێهاتوتر له‌ من بۆ ئه‌م کاندیداتۆریه‌ بوون و هه‌ن ، به‌ڵام  هه‌ر‌ چۆن بێ – ره‌نگه‌  هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ که‌ خزمه‌تگوزارێکی هه‌ره‌ چکۆله‌ی ئێوه‌ ، ناوی له‌و ریز(لیست)ه‌  جیهانیه‌ ‌ دا   نووسراوه‌ ، به‌ شتێکی ئه‌رێی ( موسبه‌ت) دادبنرێ  . ‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رێبازی ئاشتی خوازی  و دژه‌ تێڕۆڕیستی گه‌لی کورد دا .
 
 له‌‌و کێ به‌رکێ ‌ قووڵ و به‌رینه‌ دا ، که‌ به‌ پێی هه‌واڵه‌ کان  به‌ سه‌ریه‌که‌وه‌  197 که‌س له‌ لایه‌ن گه‌لانی دیکه‌ه‌وه‌‌ ناونووس کر‌اون  ،  بۆ کور‌دێکی ئاسایی ، یه‌ک لاقه‌با  و  بێ ده‌سته‌ ‌ڵاتی رامیاری  و بێ هیچ پشتیوان و  کاڕتێلێکی  ئابووری  وه‌ک  من   ، دۆڕاندنی  ئه‌و  کێ به‌رکێ‌  مه‌زنه‌  ، زۆر  رووداوێکی چاوه‌ڕوان کراو و سروشتیه‌ ‌ ،  ‌ له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ،  ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌گه‌ری  ئه‌و دۆڕاندنه‌ش  بۆخۆی  به‌ چه‌شنێک بردنه‌وه‌ له‌قه‌ڵه‌م بدر‌ێ   و زات شکێن و رێ خۆشکه‌رێک بێ بۆ کوردگه‌لی  شیاوتر  له‌ داهاتودا   . هه‌ر جۆن بێ،  ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌ هه‌زاریش ببرێته‌وه ‌،  گه‌لی کورد بردویه‌تیه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر دابنرێ من خۆم دامناوه‌ . به‌ پێی هه‌واڵه‌کان ، له‌ مانگی ئۆکتۆبری ئه‌مساڵ دا، ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ راده‌گه‌یێنرێ .
 
 به‌ هیوام هه‌ر  که‌س ئه‌و  ناسناو و ‌  پلله‌یه‌ی  پێ بدرێ ، بتوانێ پتر له‌ خاتوونی رێزدار شیرین خانمی عیبادی خوشه‌ویست و سه‌روه‌ر  ئوڕهان پامووک به‌ی (به‌گ)، له‌ سه‌ر ئاشتی و ماڤی مرۆڤ داکۆکی رژد بکا ، به‌ تایبه‌ت مافی گه‌لانی بن ده‌ستی وه‌ک کورد ، که‌شمیر ، باسک ، تێبێت و  ئه‌وانی  دی .    
 
 دیسان ‌ به‌ پێویستی ده‌زانم سپاستان بکه‌م ، ده‌ست تان ماچ ده‌که‌م و نووسینی ئه‌م سپاسنامه‌یه‌م  به‌ ئه‌ر‌کی  ئه‌مه‌کناسی  کوردانه‌ی  سه‌ر شانی خۆم زانی .
 
  
 

Previous
Next

Leave a Reply