سێ کورتە چیرۆک
چاوه‌روانى
پيرهميَردهكه ختوكه‌ى به‌و مندالَهدههات كهگهلاَوهريوهكانى چوارده‌ورى ئه‌مى كۆده‌كردنه‌وه‌و دواتريش كهدهستهخرپنهكانى پرِدهبوون جاريَكى دى حه‌واى ده‌دان وده‌ى كردنه‌وه به‌سه‌رى خۆي‌دا پێی دهتريقايهوه. تا پيرهميَردهكه فرسه‌تى لێ هيَناو توند مه‌چه‌كى گرت له‌ته‌نیشت خۆيه‌وه داى نيشاند دهستيَكى بهقژهميَوژيهكهيدا هيَناو ووتى ئه‌وه‌بۆ وادهكهيت ههرحهزت له‌م بهزمهيه ؟
بهشهرمنیهکهوه وتى حهزيشم له گرتنی مه‌مكه پيرهميَردهكه زهردهيهكى بۆكرد ووتى چى تريش ديسانه‌وه ووتى مهمكهكهى ديكه‌ش ئاهيَكى بۆههلَكيَشاو ووتى چى
ديكه‌ش؟
پرِبهدهمه نوقولَيهكانى هاوارى كرد ماچيَش پيرهميَردهكه توند به‌خۆيه‌وه گوشی و پێی گووت:
كاتيَك له‌ته‌مه‌نى تؤدابووم منیش هه‌روه‌ک و تۆ وه‌لامم داونه‌ته‌وه بهلاَم هه‌تا ئه‌م وهرزهپاييزيهش ماچيَكم نه‌كردووه.
+++++++++++++
ئاواره‌کان
تا دووهۆدهوههیوانێکیان بۆ خۆیان چێکرد ئیسکهکانیان له کولاندن که‌وتبوو، له‌مۆته‌که‌ی کرێچێتی ترسیان به‌یه‌کجاری شکا دوای چه‌ند حه‌وتویه‌ک ژنه‌که‌ی له ریقنه‌ی ژێر دار هه‌نجیره‌که‌ی حه‌وشه‌که‌یان بێزار‌و دردۆنگ بوو. رۆژانه تاپاکی ده‌کرده‌وه هه‌ر خورته‌و بۆله‌ی ده‌هات به‌یانیه‌کیان که له‌جه‌ژن دهچووکهوتنه برینه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نترین داری گه‌ره‌که‌که‌یان .
+++++++++++++++++++++
ویستی خوای له‌سه‌ره
چه‌کوشه‌که‌ی وئه‌و ده‌زگایه‌ی که پێلاوی خه‌لکی له‌سه‌ر بزمار رێژ ده‌کرد، مه‌لای مزگه‌وته‌که له‌ژێر ده‌ستیدا ده‌ری هێنان و به‌توره‌ییه‌وه گوتی کابرا به‌م سه‌رو ریشه سپیهتهوه شه‌رم ناکه‌یت له‌خۆت ئه‌مه دووه م جاره ئاگادارت ده‌که‌مه‌وه شوێن براوه به‌رده‌می مالی خوا نه‌بێت بیکه‌ته زرم وکوت و بانگ‌و نوێژمان لێ تێکه‌ل بکه‌یت پیاوه‌که بێ ئه‌وه‌ی سهرههلبرێت بهخهجالهتیهکهوه، هه‌لبه‌ت ویستی خوای له‌سه‌ره لێره‌دام مه‌لاکه ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌هری بوو ده‌موچاوی به خێسه‌وه لێ نزیک کرده‌وه
ده‌باشه که‌واته ئه‌م جاره‌ش ویستی خوای له‌سه‌ره ئه‌م دام ودهزگایهت ده‌به‌م و
چاویشت پێی ناکه‌وێته‌وه .
سروشت عومه‌ر مه‌عرووف
سوله‌یمانی/ زه‌رگه‌ته
samaeastera@yahoo.com