Skip to Content

Wednesday, January 27th, 2021

شه‌یتانی قوڕیین … جوتیار

Be First!
by December 27, 2013 جینۆساید

 

 

 

 

 

ده‌فرێك ئاو و دوو چنگی پڕ له‌ باوو قومێك خۆڵی تینوو

 له‌ گه‌ڵ‌ ئیحا  دوربڕه‌كانی بووندا

 هاتن تا مرۆڤێك له‌ شێوه‌ی تۆدا دروست ببێت

له‌ناكاو بوو به‌ قوڕێكی بۆگه‌نوو نه‌یتوانی له‌ گه‌ڵ رۆحی مندا ڕه‌نگ بگرێت،

خودایه‌ خۆ منیش نه‌وه‌یه‌كم  له‌ سه‌ركێشیه‌كانی تۆ

خودایه‌ با چیتر وه‌ك خۆڵ له‌ دایك نه‌بم، چیتر وه‌ك( با) وه‌ک (ئاو) له‌ دایك نه‌بم،

خودایه‌  جارێكی تر مه‌مكه‌وه  به‌و قوڕه‌ی كه‌ باوكه‌ ئاده‌مت  لێ دروستكرد

خودایه‌ با  جارێكیتر ناوم  له‌ ناو  داتا پر گوناهه‌كانی  دایكه‌ حه‌وادا نه‌بێت، 

خودایه‌ ئه‌وجاره‌ لێت ئه‌پاڕێمه‌وه 

چیتر مه‌متوێنه‌وه‌ له‌ ناو هه‌ناسه‌ بێ مه‌وداكانی بیاباندا

چیتر به‌رگه‌ی (بیانی) بوونم ناگرم له‌و به‌هه‌شته‌ پڕ (نازی)ه‌دا

خودایه‌ با منیش خاكێكم هه‌بێ بۆ پشودان، خاكێك بێ ئه‌هریمه‌ن و فریشته، بێ ده‌نگی تفه‌نگو مۆسیقا

بێ گریان و پێكه‌نین ، بێ پرسه‌ و سه‌ما  

دڵخۆشم  ئه‌گه‌ر ئه‌و جاره‌ش دروستم بكه‌یته‌وه‌ 

 به‌ڵام له‌و قوڕه‌ی كه‌ دڕنده‌ت پێدروست كرد نه‌ک

به‌نی به‌شه‌ر

خودایه‌ ئه‌و جاره‌ مه‌مكه‌ یادوه‌ری مێژووی ئه‌و هه‌موو درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه

 ئیتر به‌رگه‌ناگرم چیتر كه‌ پێم بڵین ئێمه‌ 

تۆمان دروستكرد له‌ قوڕ

من هێشتا دروست نه‌بووم له‌ قوڕ، من هێشتا هه‌ر خۆڵ و ئاوم 

من هێشتا هه‌ر  تۆزو  بام 

خودایه‌ با چیتر ته‌نها نه‌بم له‌و زه‌مینه‌ی كه‌ یه‌كپارچه‌ له‌ قوڕی ئه‌و كائینانه‌یه

كه‌ هێشتا نه‌‌بوون به‌ مرۆڤ

خودایه‌ بمبه‌خشه كه پێت بڵێم ئه‌و قوڕه‌ی كه‌ تۆ شێلات بۆ په‌یكه‌ری ئێمه،  دزرا و  خاكه‌كه‌مانی

له‌ جیات مرۆڤ پێ  پڕ بوو له‌ شه‌یتان . . . . . .

 

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply