Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

شۆڕشی باران…..به‌ندی عه‌لی

Be First!
by April 16, 2009 هۆنراوە

به‌ندی عه‌لی .. ئه‌پریلی 2009
 
شۆڕشی باران

زه‌رده‌ی خه‌نینت بائاوا نه‌بێ
سایه‌قه‌ی شادی به‌ تائه‌توانی
ئاسمان به‌تریقه‌ی خۆره‌وه‌ جوانه‌
تۆش به‌خه‌نده‌وه‌ زییاتر جوانی
په‌ڕه‌نده‌ ئاسا شه‌قه‌ی باڵت بێ
نه‌فره‌ت له‌توڵی چه‌ماوه‌ی قه‌فه‌س
نیگاری جوانی ، بێ مه‌لی ئازاد
په‌یکه‌ره‌ به‌فره‌و وابه‌سته‌ی هه‌ره‌س
په‌پووله‌ی نیگات بێ ترسی سوتان
باسه‌مای ڕازی په‌نهانی دڵ کات
کام گوڵه‌ عیشقێ ئاره‌زووی گرتی
لێوی له‌لێونێ ، بێ ئه‌وه‌ی سڵ کات
سروه‌بای چرپه‌ت فێری سه‌داکه‌
بالوتکه‌ی چیاش گوێی له‌ده‌نگت بێ
حه‌یرانی ئه‌وین تۆنی  بڵنده‌و
ده‌بێ له‌گه‌ڵیا تۆش ئاهه‌نگت بێ
بۆچی مه‌لوولی ئه‌ی شۆڕه‌بی خه‌م
بۆ هه‌ڵکوڕماوی ئه‌ی چۆله‌که‌ی ژان
شه‌پۆل به‌ وه‌کو ده‌روونی ده‌ریا
به‌ڕێژنه‌به‌ وه‌ک شۆڕشی باران  

 

Previous
Next

Leave a Reply