Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

شیعە بۆ كورد مەترسیە گەورەكە؟!* ….. ئاسۆعەبدوللەتیف

Be First!
by November 26, 2008 گشتی

  شیعە بۆ كورد مەترسیە گەورەكە؟!*    …..  ئاسۆعەبدوللەتیف
 
 تائێستا بە پێچەوانەی خەون و خۆشنودیەكانی كوردەوە لەبەردەم ئەزمونێكی تازەدا نین كە بۆنی بنیادنانەوەیەكی تەندروستانەی لێ بێت بە ئاراستەی تێپەراندنی بەعس واتە تێپەراندنی شتگەلە كۆنەكانی وەك سەركوت و بێحورمەتیكردن بە تاكی كوردەوە، زانیمان ئەجنداكانی "عەللاوی و جەعفەری و مالیكی" خاڵی بوو لە نیەتباشی و ماف بۆ كورد و گەمەیەكی باشیشیان بە مادە دەستوریەكانەوە كرد و دەسەڵاتدارەكانیشمان لە بەغدا دەمێكە ئەم راستیە تاڵە ئەزانن و كەچی شاردیانەوە، تێپەراندن پرۆسەیەكی درێژخایەنەو پێویستی بە زەمەن هەیە بۆ ئەوەی لە رووی فەلسەفەی كارو سیستمی بەرێوەبردن و عەقلانیەتی حوكم و ئابووری ئازادەوە كاری بۆ بكەیت كەچی تا ئێستا لە عیراقدا ئەمە نەكراوەو شیعەكانیش رێگرن "نەمیشە"
  ئەزمونی نوێ واتە ریتمی نوێ لە حوكم و دەستوور و یاساو فەلسەفەی كار كە پێشتر كاری لە سەر نەكراوەو وەك ستراتیج مامەڵەی لەگەڵدا بكرێََََََََََََََ، خەونی دەسەڵاتگەریانەی ئەو هێزانەی ئەمڕۆ هیچ نیە جگە لە وێنەیەكی تر كە ئەخوازێت بە هەمان نەفەسی تكریتیە بەعسزەدەكان بیر بكاتەوەو كورد بخاتەوە دۆخی شۆرش و شاخ؟ ئەم هێزە سیاسیانە بە سوننەو شیعەو كوردو توركمانەوە هێزگەلێكن سەروبنی زمانیان كۆمەڵی مەدەنی و دیموكراسی و ئازادییە پێش حوكم، كەچی بە گەشتنیان بەدەسەڵات ئەوەندەی خەون بە سەروەربونی خۆیان و بنەماڵەكانیانەوە ئەبینن ئەوەندە خەون بە كۆمەڵگایەكی تەندروست و دیموكراتیكەوە نابینن وەك ئەوەی كە ئێستا لەكوردستان ئەیبینین لە حوكمی یەكێتی و پارتی كە وەك بەحرەین و ئیمارات و قەتەر لێئەخوڕن، لەعیراقیشدا شیعە كە زۆرینەیە ئەوەندەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت كار ئەكەن ئەوەندە بۆ ستراتیجێكی رۆشن كار ناكەن بۆ عیراقێكی دیموكراتی و پێئەچێت ئەمانیش ئێرانیانە لێبخوڕن و ململانێ توندەكەشیان "شیعەو سونە" كە وەك گەمەیەك كە ئەمریكا كاراكتەری سەرەكی ئەو جوڵاندنەیە بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد بێ و دواجار گۆزەكەش هەر لەسەری كوردا بشكێ چونكە بە بۆچونی هەندێ ناوەندی توێژینەوەی ئەمریكی كورد زۆر پێراكێشی كردووە لە دەسەڵات و ئابوری و نەوتدا و ئەمەش لای ئەمریكیەكان رەفزە، ئێمە گەر بە گوتارەوە  مامەڵەمان كردبا نەك میزاج و بازارگەرمی ئیعلامی و دروشمسازی! نەدەبوو رازی بوینایە ئەو سازشە گەورەیە بكەین لەسەر خانەقین و 140 و ناوچە تازە ئازادكراوەكان و فیدراڵیەت، ئەمرۆ پرۆسەیەكی هێمن و فاشیستانە ئەبینین بۆ تەجنیدكردنەوەی عیراق و هێشتنەوەی عیراق لە فەزای ترسدا كە لە قازانجی كورد نیە، ئەنجومەنەكانی رابوون و (إسناد) و رێگەدان بەو زیادەرەویەی مالیكی هیچ بە قازانجی كورد نیە، شیعە ئێستا بلۆكی ئابوری و سیاسەت و خوێندن و كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بازرگانی و مزگەوت و بازارو قوتابخانەكانی عیراقیان قۆرخكردوە و هەمووی لە خزمەتی خۆیاندان، بۆیە لەم رووەوە هیچ بۆكورد بەقەدەر ئەوە كوشندە نیە كە گوتاری شەرمنی بەرهەم بهێنێ بەبیانوی تەوافوق و رێككەوتنی نیشتیمانی.
 * تێبینی/ ئەم ووتارە لە ژمارە 149 ی رۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاو بۆتەوە.
 
 
 Asolm2002@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply