به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
به‌شێكی قه‌یرانی ئێستای ئابووریمان سیسته‌می خواردنی ئه‌مڕۆمانه
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن، ئۆكتۆبه‌ری 2008
به‌شی دووه‌م
كامپبێڵ، له به‌حسه دوورودرێژه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتوه و پێش له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه ته‌نها پرۆتینی به‌روبوومی حه‌یوانی خراپه و هۆی سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كانه نه‌ك پرۆتینێك كه له میوه و به‌روبوومه ڕووهکیهكانهوه ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه پرۆتین بۆ له‌شی مرۆڤ پێویسته و مرۆڤ ده‌توانێت پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی به پرۆتینی میوه و به‌روبوومی نه‌باتی جێ بگرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش مرۆڤ له هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رده‌م ده‌پارێزێت. بێگومان كامپبێڵ له گۆتره ئه‌م قسه‌یه ناكات، چونكه توێژینه‌وه‌كانی خۆیی و تیمه‌كه‌ی نزیكه‌ی سه‌رجه‌می نه‌خۆشیه‌كانی گرتۆته‌وه. ئه‌و سه‌لماندویه‌تی كه جۆری دووهه‌می نه‌خۆشی شه‌كره كه منداڵ هه‌ر له دایك بونییه‌وه یا هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه تووشی ده‌بێت، په‌یوه‌ندی به خواردنی شیری مانگاوه هه‌یه، كه 87% پرۆتینی (Casein) تێدایه، هه‌روه‌ها بۆ جۆری یه‌كه‌میش كه گه‌وره توشی ده‌بێت به تایبه‌ت كه ته‌مه‌نی ده‌چێته سه‌ره‌وه، واته له چله‌كاندا هۆكه‌ی بۆ پرۆتین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی هه‌ر به‌دوور كه‌وتنه‌وه‌یه له به‌روبوومی ئاژه‌ڵی. لاپه‌ڕه 6. ئه‌م ڕای وایه هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان به خواردن و نه‌خواردنی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده‌توانیت ده‌رگایان له سه‌ر داخه‌یت و بكه‌یته‌وه. له ماوه‌ی ئه‌و دیراسه درێژخایه‌نه‌ی كه كردویه‌تی، بۆی ڕون بووه‌ته‌وه كه هۆی ویراسی و بوونی جین ڕۆڵیێكی زۆر لاواز ده‌بینێت. ئه‌و نیشانی داوه كه باحسهكان سه‌رنجیان له په‌یوه‌ندی 16754 جیندا داوه سه‌باره‌ت به زیاده وه‌زنی، جینه‌كانیان بێده‌نگ كردوون یا له چالاكیان خستون له گیانله‌به‌ری بچكۆله‌ی وه‌كو كرمدا، بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه ته‌نها417 له‌وانه كاریگه‌ری جینیان له‌سه‌ر بووه. لاپه‌ڕه 234 . ئه‌و له نه‌خۆشیه‌كانی تریشدا به‌تایبه‌ت له نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌شدا هه‌ر ڕای وایه، كه جینه‌كان ڕۆڵێكی هێكجار كه‌م ده‌بینن ئه‌ویش له كاتێكدایه كه زه‌مینه‌یان بۆ خۆشبكرێت جا به ئاڵۆزانیان بێت جا ئیدی به نه‌شته‌ری بێت یا به به‌كارهێنانی ( كیمۆسیورۆپی) . ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ش به‌یان ده‌كات كه (Sir Richard Doll and Sir Richard Peto)، كه له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیان، كورته‌یه‌كی چڕوپڕی ئه‌م دیراسه‌یان خسته به‌رده‌می كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وه‌یان لێههڵهێنجا كه ته‌نها 2% بۆ 3% ی شیرپه‌نجه‌كان كاریگه‌ری جینیان له‌سه‌ره. لاپه‌ڕه 85. له لاپه‌ڕه 190 دا، منداڵی دووانه كه هه‌مان جینیان هه‌یه به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه یه‌كێكیان جۆری یه‌كه‌می شه‌كره‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وی تریان 13% بۆ 33% شانسی تووشبوونی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه.
هه‌ر وه‌كو پێشتر په‌نجه‌م بۆڕاكێشا كامپبێڵ، پرۆتین بۆ له‌شی مرۆڤ به پێویست ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌و پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی به‌باش نازانێت و ئه‌وه‌ی به‌رئه‌نجام كردووه، كه ئه‌و به‌روبوومه زۆر به‌ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌زانێت له پرۆتین دا، دواتریش ئه‌و ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی پرۆتین به‌باش ده‌زانێت تاكو له‌شی مرۆڤ چالاكی لێ وه‌رگرێت. بۆ نموونه ئه‌و ده‌ڵێت مرۆڤ ده‌بێت 10%ی چالاكی له پرۆتین به‌ده‌ست خات، به‌ڵام تێكڕای خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی 15% تا 16% ی چالاكیان له پرۆتین وه‌رده‌گرن. لاپه‌ڕه 59 .
توێژینه‌وه‌كه‌ی كامپبێڵ، ته‌نها گومانێكیشی له‌و ڕاستیانه‌ی كه په‌ی پێبردوه، نه‌هێڵاوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خه‌ڵكه ناوخۆكه‌ی یابان و خه‌ڵكه ڕهوكردووهكهی كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژین ئه‌وه پیشان ده‌دات، به‌هۆی جیاوازی ژیانیانه‌وه چ له جۆری خواردنیان و چ له ههڵسوكهوتنیاندا، چۆن ئه‌مه له سه‌ر باری ته‌ندروستیان كاریگه‌ری خۆی داناوه.
كامپبێڵ به ورده‌كاری و زانستیانه‌وه له نه‌خۆشیه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كانیشی ده‌دوێت، چونكه ئه‌و شاره‌زاییه‌كی گه‌لێك زۆری له سه‌ر خواردن هه‌یه، ئه‌و باوه‌ڕی به وته‌كه‌ی باوكی داووده‌رمان، (Hippocrates) 357 – 460 پێش زاینی هه‌یه، كه وتویه‌تی " ئه‌وه‌ی خواردن نه‌ناسێت، چۆن ده‌توانێت ده‌ردوو نه‌خۆشیه‌كانی پیاو تێبگات"، بۆیه ناسینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی و ئه‌و پرۆتینه‌ی كه له‌وه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت، گیروگرفتی خه‌ڵكه و هۆكاری نه‌خۆشیه‌كانن. ئه‌و به‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی سه‌لماندویه‌تی له هه‌ر شوێنێك خه‌ڵكه‌كه‌ی میوه و به‌روبوومی ڕووهكی زۆرتر بخۆن له نه‌خۆشیه‌كان و گیروگرفته‌كانی به‌دوورن. له لاپه‌ڕه 90 دا ده‌ڵێت "له‌و شوێنانه‌ی كه میوه زۆر ده‌خورێت ڕێژه‌ی شیرپه‌نجه‌كان له 5 بۆ 8 جار كه‌متره". باس له ڕۆڵی كاریگه‌ر و گرنگی ڤیتامین (کانزا) كالیسیوێم ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش به‌زۆری له خواردنی سه‌وزه‌و میوه چنگمان ده‌كه‌وێت. ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی هه‌بوونی کالیسیۆم و پرۆتین له له‌شدا كه ههركامییان به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر بێت، له‌وی تریان به ڕۆڵی خۆی کارده‌کات، له‌سه‌ر هه‌بوونی نه‌خۆشی شیڕپهنجهكانی وه‌كو سی و جگه‌ر و قۆڵۆن و گه‌ده و مه‌مكی ئافره‌ت و به‌ردی ناو گورچیله و نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسقانی مرۆڤ و لوو هاتن له سه‌ر و مێشك. ئه‌م ده‌ڵێت، هه‌بوونی کالیسیۆم پیویسته، به‌ڵام له كاتێكدا كه خه‌ڵكی زۆر به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده‌خوات، كه كهمێیهكی زۆری پرۆتینی تێدایه، واته له‌شی پرۆتینێكی خه‌زنكراوی زۆری تێدایه، چونكه کالیسیۆمهكه ته‌سفیه‌ی ئه‌و بهشهزیادهی پرۆتینه‌كه ده‌كات كه له‌ش پێویستی پێی نییه. خۆ ئه‌گه‌ر کالیسیۆمی ته‌واو له له‌شدا نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كاته له‌ش ناچاره كه له کالیسیۆمه خه‌زن كراوه‌كه‌ی له‌ش و هه‌تا له‌و کالیسیۆمهش كه له ناو ئێسقاندا هه‌یه كه خودی ئه‌مه‌ش ده‌بێته نه‌رمكردنه‌وه و دواتریش پوكانه‌وه‌ی ئێسقانی له‌ش.
كامپبێڵ، خواردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی زۆر به پێویست ده‌زانێت، نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه پرۆتینمان لێی ده‌ست كه‌وێت، به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی كه فایبه‌ری تێدایه و فایبه‌ریش یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شتاتهنهی كه له‌ش ناتوانێت هه‌رسێیان كات، ئه‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه خواردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له‌سه‌ر نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن به‌حوكمی هه‌بوونی فایبه‌ر تیایدا و فایبه‌ریش "ده‌توانێت ئاو له له‌شی مرۆڤ بۆ قۆڵون ڕاكێشێت، كه ئاویش ده‌بێته هۆی جوڵه و گواستنه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی تر" لاپه‌ڕه89، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه بڕی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه " 5 جار بۆ 8 جار زیاتره له‌و شوێنانه‌ی كه خواردنی میوه كه‌متره" لاپه‌ڕه 94.
له لاپه‌ڕه 13 دا ده‌ڵێت " خواردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی و میوه بالانسی كه‌لۆری ده‌كات، تاكو وه‌زنی له‌ش ڕاگرێت یا به‌دوو ڕێگا كۆنترۆڵی وه‌زنه‌كه بكات: یه‌كه‌میان له كه‌لۆری خۆی ڕزگارده‌كات كه له شێوه‌ی چه‌وری له‌شدایه ده‌یكاته گه‌رمداهێنانی له‌ش (Body heat). خه‌زنكردنی كه‌لۆری له له‌شدا وه‌ختی زۆری ناوێت تاكو له‌ش وه‌زنی پێوه دیار بێت. دووهه‌میان خواردنی به‌روبوومی ڕووه‌کی و میوههانی زیاتر یارمه‌تی له‌ش ده‌دات كه له جموجوڵوكردنی وه‌رزشیدا چالاكتر بێت، كه به‌مه‌ش وه‌زنی له‌ش داده‌به‌زێت".
هه‌ر وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، كامپبێڵ به به‌حسه زانستیانهكهی سه‌لماندویه‌تی كه پرۆتینی به‌رو بوومی ئاژه‌ڵی ڕۆڵی ئه‌ساسی هه‌یه له هه‌موو نه‌خۆشیه‌كاندا. جا با لێره‌دا گه‌ر به‌كورتیش بێت په‌نجه بۆ هه‌ندێكیان ڕاكێشم و ڕۆڵی پرۆتین بخه‌مه ڕوو:
1- نه‌خۆشی (MS) كه ئه‌دا لهمێشکو له ده‌مارو ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی له‌ش که دواتر ده‌بێته هۆی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسقانه‌كانی له‌ش، كامپبێڵ له لاپه‌ڕه 205 ده‌ڵێت : پرۆتین ڕێژه‌ی ئه‌سید زیاد ده‌كات، كه له به‌رامبه‌ریدا له‌ش ناچار ده‌كه‌وێته شه‌ڕه‌وه، چونكه ده‌یه‌وێت بالانسی بڕی پێویستی پرۆتینی ناوه‌وه‌ی ڕاگرێت. خۆ گه‌ر ڕێژه‌ی پرۆتینه‌كه له زیاده‌دا بوو ئه‌وا له‌ش ناچاره كه كالیسیوێمی زیاتر له‌وه‌دا خه‌رج بكات، بۆ ئه‌مه‌ش جاری واهه‌یه له‌ش ده‌بێت ئه‌و کالیسیۆمه خه‌زن كراوانه‌ی كه له ناو ئێسقانه‌كانی له‌شدایه به‌كار بهێنێت كه به‌مه‌ش ئێسقان نه‌رم ده‌بێته‌وه.
2- نه‌خۆشی گورچیله كه زۆربه‌ی به‌هۆی هه‌بوونی بهردهوهیه، كه هۆكه‌شی خواردنی زۆری به‌روبوومی ئاژهڵیهوهیه كه ده‌وڵه‌مه‌نده له پرۆتیندا و کالیسیۆمێكی زۆری تیادایه. چه‌ند جۆرێكیش له به‌ردی گورچیله هه‌یه، جۆرێكیان به‌هۆی جینهوهیه واته ویراسیه، به‌ڵام ئه‌م جۆره زۆر نه‌شازه ئه‌وه‌ی تریان په‌یوه‌ندی به (Urinary Infection)، كه میزهچڕكێیه به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌و به‌ردانه‌ن كه له کالیسیۆم و (Oxalate) دروست ده‌بن كه ئه‌مه‌شیان له وڵاته گهشهسهندوهكاندا زۆرن و له وڵاته پهرهنهسهندوهكاندا ده‌گمه‌نه. لاپه‌ڕه212
3- نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه: له كاتێكدا كه پرۆتین له شوێنه كاریگه‌ره‌كانی ناو ده‌ماخدا كۆده‌بێته‌وه له‌شێوه‌ی (Plaques) هه‌روه‌ها كه‌مبوونی ڕێژه‌ی ڤیتامین (Vitamin C and E) كه به‌زۆری ئه‌مانه له‌به‌روبوومی ڕووه‌کی دان، ئه‌م ڤیتامینانه ده‌بنه هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی (Free Radical Activity). هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین (E) له خوێندا وا ده‌كات كه كه‌متر شتت له‌بیر بچێته‌وه. هه‌روه‌ها كه‌متر له‌ده‌ستدانی بیروهۆش په‌یوه‌ندی به‌ڕاده‌ی زۆری ڤیتامین (Vitamin C and Selenium)ه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مانه هه‌ردوكیان ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی (Free Radical Activity)، ئه‌م دوو ڤیتامینه‌ش C و E (Antioxidants) که ئه‌مانیش له زۆربه‌ی خواردنی به‌روبوومی ڕووه‌کیدا هه‌ن و هاوكات له به‌روبوومی ئاژه‌ڵیشدا هه‌ن. لا 218 بۆ 220.
4- نه‌خۆشی دڵ و فشاری خوێن : ئه‌مه‌یان له‌لای هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه چه‌وری و شیرینی و سوێریه، كه چه‌وریش به‌و ڕاده زۆرییه له به‌روبوومی ئاژه‌ڵیدایه. خه‌ڵكانێك كه فشاری خوێنیان هه‌بێت 7 جار زیاتر له‌كه‌سانی تر تووشی (Stroke) و 4 جار زیاتر تووشی نه‌خۆشی دڵوه‌ستان و 5 جار زیاتریش مه‌ترسی مردنیان هه‌یه له چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فشاری خوێنیان ئاساییه. لا 28 2 The Food Revolution. By John Robinns.
چ «كامپبێڵ»یش و چ «ڕۆبنس»یش بۆ خۆپارستن له‌و نه‌خۆشیانه یا كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مه‌ترسیه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، له سه‌رجه‌می ئه‌و توێژینه‌وانه‌دا كه پێیان هه‌ستاون، ڕۆڵی وه‌رزش و ته‌مارین و جموجوڵی تر به گه‌وره ده‌گرن. بۆ نموونه ڕۆبنس له لاپه‌ڕه 43 و 44ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: " تهمرینكردن بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر گرنگه. له له ڕاستیدا ئه‌و ژنانه‌ی كه له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌مرینێك ده‌كه‌ن وه‌كو ڕۆیشتن بۆ 4 سه‌عات به ڕێژه‌ی له سه‌دا 33 مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشیه كه‌م ده‌كاته‌وه، گه‌ر ماوه‌ی ڕۆیشتنه‌كه درێژبێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه زیاتر كه‌م ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها له‌بڵاوكراوه‌ی مانگانه‌ی مانگی ته‌موزو ئاب ((50Enfield over London Borough of Enfield,) توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له سوید كراوه، له‌و بڵاو كراوه‌یه‌دا هاتووه و ده‌ڵێت " ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی پیشانداوه كه ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌مرین ده‌كات دره‌نگتر ده‌مرن. بۆ نمونه 41 هه‌زار پیاوی به‌ته‌مه‌ن له نێوان 45 بۆ 79 ساڵی بۆ 7 ساڵ خراونه‌ته ژێر چاودێریه‌وه كه ئه‌وه‌ی ته‌نها 30 ده‌قیقه ته‌مرینی كردبێت له ڕۆژێكدا به ڕێژه‌ی له سه‌دا 40 مه‌ترسی مرنیان كه‌متر كردۆته‌وه"
بڕی ئه و پرۆتینه‌ی كه وه‌ری ده‌گرین چالاكی ئه‌نزیمی له‌ش ده‌گۆڕێت، ئه‌مه‌ش واته هه‌بوونی بڕی پرۆتینی زۆر له له‌شی مرۆڤدا به ئاسانی مۆدیفای ئه‌نزیمه‌كه ده‌كات. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی پرۆتینی وه‌رگیراو – وه‌كو ئه‌وه‌ی له هیند له سه‌ر جرجه‌كان كرا- نه‌ك ته‌نها چالاكی ئه‌نزیمه‌كه له ڕێگه‌ی ڕێژه‌ی كه‌می پرۆتینهكهوه ده‌گۆڕێت، به‌ڵكو زۆر به‌خێرایی و زوو زووش ده‌یكات. ئه‌مه یانی چی؟ كه‌مبونه‌وه‌ی چالاكی ئه‌نزیمه‌كه به هۆی وه‌رگرتنی كه‌متری پرۆتینه‌وه – پرۆتینی ئاژه‌ڵی- كه‌متر ئهفلاتۆكسین ده‌گۆرێت بۆ ئهفلاتۆكسینی مه‌ترسیدار. لا 52. هه‌روه‌ها پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی چارچكردنهوهی یا ( وزههێنانهوهی) ڤیتامین دی خامۆش ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش واته (Supercharged D) له خولقاندنی گه‌لێك سوود و كه‌ڵك كه به جه‌سته‌ی مرۆڤی ئه‌ی به‌خشێت، به‌رپرسیاره. هه‌روه‌ها زیادبوونی کالیسیۆمیش كه به زۆری له شیردایه، ئه‌میش به‌رهه‌مهێنانی (Supercharged D) خامۆش ده‌كات و به‌رده‌وامبوونی ئاستی كه‌مێتی (Supercharged D)ش به‌خێرهاتنی زه‌مینه‌یه‌ك ده‌كات، كه چه‌شنی جیاجیای شیرپه‌نجه میوانداری له‌ش بكات" لا 180-181.
كامپبێل له توێژینه‌وه‌کانیدا ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه پرۆتینی به‌روبوومی ئاژه‌ڵی وه‌كو پرۆتینی به‌روبوومی ڕووه‌کی نییه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ئه‌سید له له‌شدا، زیاد بوونی ئه‌مه‌ش واته ئهسیداویكردنی زیاتری خوێنمان و پارچه بچوكه‌كانی ئۆرگانی له‌ش زۆرتر ئهسیداوی ده‌بن و له‌شی مرۆڤیش ئه‌م بیئه ئهسیداویهی پێ خۆش نییه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌وێته جه‌نگ. بۆئه‌وه‌ی خودی له‌ش به‌بێ لایه‌نی بمێنێته‌وه کالیسیۆم به‌كار ده‌هێنێت، كه ئه‌میش به‌ڕۆڵی خۆی زۆر كاریگه‌ره كه پێویستی به زیاتریش بوو ناچار له ئێسقانه‌وه وه ڕایده‌كێشێت، ئێسقانیش به له‌ده‌ستدانی کالیسیۆم لاواز ده‌بێت و به‌ئاسانی ده‌شكێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی کالیسیۆمیش له میزیشدا زیادده‌كات. لاپه‌ڕه 205 .
«جۆن ڕۆبنس» له لاپه‌ڕه 19ی كتێبه‌كیدا له نێوانی ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر به‌روبوومی ڕووهکیو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر به‌روبوومی ئاژه‌ڵی ده ژین، به‌راوردێك ده‌كات سه‌باره‌ت به مه‌ترسی نه‌خۆشی له سه‌ریان، ده‌ڵێت :
* مه‌ترسی كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی دڵ بۆ ته‌نها له‌سه‌دا یه‌ك له دابه‌زینی كۆڵسترۆڵی خوێندا: له سه‌دا 3 بۆ له‌سه‌دا 4 ده‌بێت.
* ڕاده‌ی كۆڵسترۆڵی خوێن له كه‌سانێکدا كه له‌سه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کی ده‌ژین له‌چاو كه‌سانی تر 14% كه‌متره.
* مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشی دڵ بۆكهسانێك كه له‌سه‌ر به‌روبوومی ڕووه‌کی ده‌ژین به به‌راورد به‌كه‌سانی تر نیواونیوه.
* ڕاده‌ی كۆڵۆسترۆڵی خوێن بۆ (Vegans) – ئه‌وانه‌ی نه ماسی و هێلكه و هیچ به‌روبوومێكی ئاژه‌ڵی ناخۆن- به به‌راورد به غه‌یری ئه‌وان 35% كه‌متره.
دیسانه‌وه له لاپه‌ڕه 96 دا ده‌ڵێت " وا خه‌مڵێنراوه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی زیادخواردنی گۆشت و به‌روبوومی ئاژه‌ڵییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و پێویستیان به‌داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری تره، له به‌ته‌نگه‌وه هاتنی ته‌ندروستیدا له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵانه له نێوانی 60 – 120 ملیارد دۆلار ده‌كه‌ون. ئه‌مه‌ش درێژه‌ی لاپه‌ڕه‌ی پێشووتریه‌تی كه ده‌ڵێت " هه رچۆنێك بێت ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه، گۆڕانكارییه‌كی به‌ربڵاو له سیسته‌می خواردندا به‌ره‌و كه‌ڵچه‌ری به‌كارهێنانی به‌روبوومی ڕووه‌کی بڕێكی زۆر گه‌وره‌ی پاره له به‌كارهێنانی داووده‌رماندا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، كه هه‌ر ئه‌و پاره پاشه‌كه‌وتكردنه، له بایه‌خپێدانی بنچینه‌یی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستی هه‌موو ئه‌مه‌ریكیه‌ك به‌سه".
ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه به‌كارنه‌هێنانی داوو ده‌رمان له زۆر کاتدا نه‌ك هه‌ر ژیان درێژ ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو پارێزگاری له ژیانی ژماره‌یه‌كی زۆری تری خه‌ڵك ده‌كات. بۆ نموونه «كامپبێڵ»یش له لاپه‌ڕه 335 كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت " 20% هه‌موو ده‌رمانێكی نوێ به جدی لایه‌نی نێگه‌تیڤی نه‌زانراوی هه‌یه. ساڵانه له ئه‌مه‌ریكادا زیاتر له 100 هه‌زار که‌س له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه دوكتۆرهكانیان به ڕه‌چه‌ته بۆیان نوسیوون، ده‌مرن. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له مردنه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكی".