نیگای ئه‌نفال له قه‌سیده‌ی درێژی پرسه‌ی ئاو
نیگای ئه‌نفال له قه‌سیده‌ی درێژی پرسه‌ی ئاو
کۆیار ڕه‌ووف
ئه‌و ئێواره‌ی ڕۆحه‌کان لێره ماڵ ئاواییان کرد
ڕه‌شه‌با لافیته‌یه‌کی ڕه‌شی به‌باڵای ئاسماندا بڕێ
هه‌ور گریا به‌بێ ده‌نگی
ئه‌شکه‌کانی هێنده نه‌بوون که تێپه‌ڕن
مانگ ده‌سته‌و دامانی خۆر بوو
ئه‌مجار تیشکی زیادی پێ ببه‌خشێت ،
تا بگه‌ڕێ بۆ ئه‌ستێره وون بوه‌کان
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی :
له‌گه‌ڵ چنارهکانا ئایه‌تی ئه‌نفالیان له‌به‌ر کرد،
ئه‌و چنارانه‌ی که نه‌یان ده‌ویست
خواکان ببنه خودا ،
ببنه سێبه‌ری ئه‌نفال!!!
ئه‌و ئه‌نفاله‌ی :
به‌درۆ به‌مناڵه‌کانی ووت:
گیرفانتان پڕ ئه‌که‌ین له‌هه‌نار،،
ئه‌و ئه‌نفاله‌ی:
که‌دار گوێزه‌کانی بیابان
به‌خامه‌ی ئێسک و خوێنی ده‌می ماشێنه‌کان ،
وێنه‌یان کرد
مانگیش له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌دا که‌وته گه‌ڕان
جانتایه‌ک شووشه‌ی شکاوی ،
ژێر دڕکه‌کانی قه‌ره‌داخ و
چاڵێک گوڵه‌گه‌نمی سه‌وزی لهعهرعهر دۆزیه‌وه
کهڕوبار به‌ته‌نهایی و
جه‌للاده‌کانی سپاردن ،،،
من نه‌مزانی ڕوبار هێنده درۆزنه،،
به‌پرچی دره‌خته کانی شه‌و
فریو ئه‌خوا!!!
من نه‌مزانی ڕوبار هێنده بێمروه‌ته
ده‌ست له‌گه‌ڵ زریانی چڵ و
مه‌رگی مه‌له خهنهییهکان تێکه‌ڵ ئه‌کات!!!
من نه‌مزانی ڕوبار هینده بێ شعوره
دڵی لهکینگڵی شیعری دیوانێکی
چوار په‌ل کراو ڕآناچڵهکێ !!!
من نه‌مزانی سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌کانی
بۆنکڕوزی سیاچه‌مانه‌و
گوڵه‌گه‌نمی وه‌نه‌وشه‌یی و پرچی زین و
نیگای مانگ و
به‌رگی ناسکی په‌پوله‌و
باڵی هه‌نگ و
دواجاریش زێدی پیرۆزی ئه‌فرۆشێت
باقامچیهکی شینباوی ده‌ستی ڕاوچیه‌کی شێت!!!
قوڕگم به‌بۆنی ئه‌نفال و
بۆنی دۆزه‌خ قانگ دراوه
دڵم گوشراوه نازانم چۆن
ته‌عبیر هه‌تک و
ڕه‌نگ ڕژان و
فه‌ساد کردنی گوڵ ومناڵی کیژه شوونهکردوهکان و
مناڵه سهرسپیاکانی زه‌مه‌ن و
هه‌ناسه‌کانی عه‌رعه‌ر و
کینگڵی ژێر ده‌می شۆفڵ و
دوا نیگای ئه‌نفالێک بکه‌م
،،،،،،
ئه‌ی باده‌ی کۆچ وه‌ره‌و ئه‌مشه‌و له‌م هه‌ره‌سی ڕۆحه ڕزگارم که
بمبه بۆ ئاسمانێک
ئه‌ستێره‌ی درۆزنی لێ نه‌بێت
بمبه بۆ ماڵێک چوارچێوه‌ی ڕزیویههڵواسراوی لێ نه‌بێت،
با چیتر له‌م بێ قیبلهییهدا نوێژی غه‌فڵه‌ت نه‌بینم
باچیتر هه‌وای قه‌تڵی خاک هه‌ڵ نه‌مژم
له‌پرسه‌ی ئاوا دانه‌نیشم
،،،،،،،،،
ئێمه‌ی هه‌تیو هه‌تا خۆمان گه‌وره نه‌بین
به‌نانی ده‌ستی کێ گه‌وره ئه‌بین
ئێمه‌ی هه‌تیو تابهشوێن بزربونی باوکمان
کێ چیرۆکی ته‌واومان بۆ ئه‌گێرێته‌وه؟
هه‌موو فیشه‌که‌کانمان ڕوه‌و قیبله ته‌قاند
چه‌که‌کانمان له ئاوا تاقی کرده‌وه
ده‌بوو له‌هه‌وادا تاقیان بکه‌ینه‌وه
ئێمه کێلانی خه‌نجه‌ره‌کانمان به‌قه‌دی خۆمانه‌وه‌یه‌و
خهنجهرهکهشمان
به‌ده‌ستی باوکه گه‌وره‌کان و
موسافیره ته‌نهاکانی دهزهخهوهیه
ئیمه جاران سیرمان بۆ ده‌وا ئه‌خوارد
ئێسته بۆ مه‌حووی بۆنی خوێن
ئه‌بێ بیر له‌سه‌بری خوا بکه‌ینه‌وه
ئه‌وجا ئه‌توانین له‌گه‌ڵ
ئه‌م هه‌موو باوکه‌دا هه‌ڵکه‌ین
ئه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م عه‌سا ژهنگرتوانه ڕی بکه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و هه‌ناسانه‌ی
له‌گه‌ڵ لم ئاوێزان بوون و
نه‌گه‌ڕانه‌وه ،،،،،