Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

شەهیدى پلە دوو …..رزگاركۆچەر

Be First!
by January 4, 2009 گشتی

  شەهیدى پلە دوو
 رزگاركۆچەر
r_kochare@hotmail.com

 زۆرجار گوێمان لێبووە كە هیچ فەرق و جیاوازیەك لە نێوان شەهیدانى كوردستان ناكرێت بەڵام بەندە ئەم قسانە بە دوو قرشى پاكستانى ناكرم , ئەگەر وانیە بۆچى خانەوادەى شەهیدانى یەكیتى و پارتى كۆمەڵێك ئیمتیازیان لە شەهیدانى حزبەكانى تر زێدە ترە هەر لەبەخشینى خانووى شەهیدان و زەوى تا موچەكەشیان جۆریك لە جیاوازى تێدا دەبینرێت بێجگە لە خوێندن و كۆمەڵێك ئیمتیازى تر ؟!
  ئەگەر براوردێكى بچوك لە نێوان هەندىَ شەهیدى حزبە گەورەكانى ئیمرۆى گۆرپانى كوردستان و حزبەكانى تر بكەین ئەوا بۆ هەموو لایەك روون دەبێتەوە كە هەندىَ لەوانەى رۆژگارێك لە لاپەرەكانى مَیژووى خەباتى نەتەوایەتى و چینایەتى كوردستان لە سەنگەرى شەرف و پێشمەرگایەتى خوێنى ئاڵایان بەخشى ئێستا وەك شەهیدێكى پلە دوو سەیر دەكرێن لە كاتێك ئەستمە لەم ئان وساتەدا خەڵكانێك وەك ئەوان هەبن بە هەمان رۆحیەت وهەمان دڵسۆزى خەبات بكەن ؟!
 وەك كورە شەهیدێك هەقى خۆمە بپرسم لە كوردستان چى بۆ خانەوادەى شەهیدانى حزبى شوعى و هەندىَ حزبى تر كراوە بەتایبەتى هەندىَ لەو شەهیدانیەى چۆنیەتى شەهید بوون و داستانەكانیان تا ئێستاش قسەى لەسەر دەكرێت ؟
 كامە شۆستە و قوتابخانە و هۆل بەناوى ئەوانە كامە چوار رێیان و  باخچە بەناوى ئەوانە ؟ لەوانیە ئەم چەند پرسیارەم هەندێك تورە بكات بەڵام تورە بوونى ئەوان لاى من دیسان دوو قرشە پاكستانیەكە ناهێنىَ چونكە تورە بوونى ئێمە بەرامبەر ئەم ناعەدالەتیە رۆژ لە دواى رۆژ زێدە تر دەبێت .
 ئەو حزبانەى ئێستا لە كوردستان بەچاوى حزبى بچوك سەیر دەكرێن زەمانێك هەندىَ كەڵە پیاویان لە بێوێنەترین و نەمرترین داستانى خۆ بەخشى گیانى خۆیان سپارد كەچى ئێستا هیچ كام لە ئەوان بە قەدەر رۆژێك لە رەنج وخەباتیان ئاور لە خانەوادەكانیان نەدراوەتەوە , ئەگەر قسەش لەسەر موچە دەكەن ئەوا دڵنیا بن ئەو موچەى خانەوادەكانى ئەوان وەریدەگرن وەك موچەى ئەوانەیە كە بە نەخۆشی گیانیان لە دەسەت داوە و لاى ئێوەش كروانەتە شەهید , ئۆباڵى نەم وئاوار نەدانەوەیه‌ لە شەهیدانى حزبى شوعى من بەشێكى گەورەى دەخەمە پال خودى حزبى شوعى چونكە پێدەچێت هاورێیان لە خەمى خۆیان و كورسیەكانیان لە پەرلەمان ئاگایان لە خانەوادەكانى شەهیدانى خۆیان نەبێت لەمەش سیاسەتى بێدەنگ بونیان قبول كردووە  .
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply