Skip to Content

Saturday, January 16th, 2021

عەشقێک لەبەردەم سەرابدا ….!….سەروەر کەریم

Be First!
by February 14, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

عەیامێکەبەدیداری گوڵ شاد نەبووم و 

هیچ نەوڕەسێک هەواڵی بۆنەهێنام…

نزای شەوانیش وێنەیەکی ئەوی نەدامێ. 

ئەم غوربەتە ڕۆژانەهەناسەکانم لێ دەسێنێ و

نامباتەوە زناری فڕین.

هیچ خودایەک گوێی بۆڕازەکانم نەگرت ،

لەتەنیایی و ئازارو نامۆیی دا جێیان هێشتم.

ئەمێستا زەمەنی هەڵوەرینی خەونەکانە

بێ هودەیە هەڵوەدای گەیشتن بەکەنار…

ئیدی پاڕانەوەی عارف بۆئەبەد ،

ناگاتە عەرشی خوداوەند.

مەعشوقەکان ئیرەمی عەشقیان جێهێشت

خۆیان دایە دەستی قەدەری مەستی و،

نەگەڕانەوەبۆ پەرستگاکانی دڵ.

ئیدی مەلەکۆتی ئاوێزان بوونی ڕۆح فەنا بوو.

کەس ناچێتەوە شەقامەکانی موحیبەت ..

کەس ئاشنانی یە بەزەنوێرەکان و،

گوڵە ئەرخەوانیەکانی وادەی لیقا.

ئەستەمە ئاشنابین بەئاونگی بەیان ..

تاقامەتی باخچەبناسین.

ئەم مەنفایە نامباتەوە سەر

فەرمودەکانی فردەوسی عەشق .

خەونی گەڕانەوە بۆ ئامێزی یار …!

تەمەنای گەیشتنە بەهەناسەکانی (با)

لەوادەی خنکانی ئاودا .

 

هۆڵەندا

13/2/2013

 

 

Previous
Next

Leave a Reply