Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

فیلەكەت ئەى خاوه‌نشكۆ

Be First!
by October 22, 2008 گشتی

 فیلەكەت ئەى خاونشكۆ
 سمكۆ عەبدولكەریم

 ئەوكات خەبات ئەوها بوو فسكە فسكى بن دیواران و گەیاندنى زانیاریەكان بە شێوازە جۆراوجۆرەكانى نێو پاكەت و قەپێلكە شقارتەو نێو نیفۆى شەڕوال و چەندین شێوازى تر ، خەباتى دیارى سەردەمى خۆیان بوون كە پێى دەگوترا خەباتى ژێر زەمینى ، ئێستاش كەسانێكى زۆر ئەگەرچى بەقەد داوە موویەك ئەو خەباتەیان نییە كەچى نانى ئەو خەباتى ژێرزەمینییە دەخۆن و لافى پێلێدەدەن .
 ئیتر خەبات هەر خەباتە لەمبەربىَ یان لەوبەربىَ ژێر زەمینى بىَ یان سەرزەمینى وەك چۆن لە سیستەمى دیموكراسى و هەڵبژاردنیشدا دەنگ هەر دەنگە خاوێن بىَ یان پیس بىَ لە نێو سندوقەكانى دەنگداندا یەك قیمەتە .
 من زوو لەوە تێگەیشتم كە بەشێك لەوانەى خاوەنى خەباتى ژێر زەمینین بە ئاهى خەڵكى ترەوە كە خزاونەتە نێو ئەو خەباتەوە سووتاون كەسیش باوەڕیان پێناكات، چونكە ئێستا خەباتى سەرزەمینى  و خەباتى تر دەخوات ، بەڵام شتێكى تر كە  درەنگ تێگەیشتم ئەوە بوو لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانى سەرۆكى هەرێم و حكومەت ئەگەر كامیرات  پێبىَ دەبىَ بچییە پەنایىَ و زوومى كامیراكەت بینییە پێشىَ و  وێنەیەكى وێنەكانیان بگرى ، ئەوەشیان هەر تێنەگەیشتم كە بۆچى دەبىَ تەنیا وێنەكانى سەرۆكى هەریم و حكومەت زووم بكرىَ ، بەڵام وینەى سەرۆك كۆمار یان هەر سەركردەیەكى تر كە بەشدارى كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەن حیسابى بۆ نەكرىَ ، مەگەر پارستنە ئەمنییەكە نابىَ بۆ هەمووان بىَ .
 بەهەرحال ئەو خەباتە وەك روبار وایە تا ئەبەد ناوەستىَ ، مەگەر بۆ چەند ساڵیك بەسەر یەكەوە وشكە ساڵى بێت ، كە ئەمەشیان بۆ هەندەكان  هەر خێرى تێدایە ، بەڵام بۆ ئەو كەسانە نا كە قەرەبوو دەكرێنەوە ، بەڵكو بۆ ئەوكەسانەى كە قەرەبووەكە دابەش دەكەن .
     ئەو فیلمەش تەواو دەبىَ ئەو تەیرى ریفۆرمە هەر دەبىَ بنیشێتەوە ،چونكە هەموو شۆڕش و باڵەكان تا ئەو شوێنە جوان و خۆشەویستن كە لە دەسەڵاتدانین .   هاوڕییەكى پێشمەرگەى دیرین بۆى گێڕامەوە كە ئەو كات ئاڵاى شۆڕشى ناو یەكێتى بووە ووتى: چەند چركەیك پێشتر بە قسە دەمانكوشت و نەمان دەشاردەوە ، بەڵام كاتىَ كار گەیشتە ئەوەى دەست دەینە چەكى و بەرەى خۆمان بۆ دەشتى هەریر و ناوچەى روستى جوداكەینەوە بەشێكى زۆرى پێشمەرگەكان گۆتیان وەلڵا بابە ئەمە تا ئەو شوێنەى ئاڵاى شۆڕشین كە لەناو یەكێتى داینە ، ئێمە تەنیا ئاڵاى شۆڕشى ناو یەكێتین. بۆیە ئەوە تەنیا خەیالێكى خۆشە كە پێى وایە مادام خەڵكى هەمووى باسى گەندەلى و نادادپەروەرى و كەمو كۆڕى دەكات كەواتە هەموویان باڵى ریفورمن .
 

Previous
Next

Leave a Reply