… ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و سه‌ربازان له دژی دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان
کرۆنشتات «Kronstadt»، ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و سه‌ربازان له دژی دیکتاتۆری بۆلشه‌ڤیکه‌کان
نووسینی: نادری ئه‌حمه‌دی
20 ئۆکتۆبه‌ری 2008
و. هه‌ژێن
مانگی ئۆکتۆبه‌ره و لایه‌نگرانی بۆلشه‌ڤیکه‌کان جه‌ژنی مه‌رگی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌که‌یان ده‌گێڕن و له‌پاڵ پیاهه‌ڵدانی زه‌به‌نده‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا هیچکات ناچنه سه‌ر کارکردی تێکده‌رانه‌یان له مه‌یدانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدا و ته‌نیا له هه‌وڵی ئه‌وه دان ڕوخسارێکی پۆزه‌تیڤیان بۆ بکێشن، به‌ڵام که‌توار شتێکی دیکه‌یه.
له ساڵی 1921دا که‌می خۆراك بووه هۆی زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی فراوان له‌نێو کارگه‌رانی «مۆسکۆ»دا و له‌م په‌یوه‌نده‌دا له مانگی «جانیوه‌ری»دا کۆبوونه‌وه‌گه‌لی زۆر له کارخانه‌کاندا ڕێکخران و کارگه‌ران خوازیاری کۆتاییهێنان به سه‌رکوتی کارگه‌ران و سه‌ربازیکردنی ڕێوشوێنی کارگه‌ری بوون. به‌ڵام بۆلشه‌ڤیکه‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی کاروباره‌کانی خه‌ڵکی بده‌نه ده‌ستی خودی خه‌ڵك و سوود له ڕێگه‌چاره‌کانی ئه‌وان وه‌رگرن، نارازییانیان به ورگپه‌روه‌ر تاوانبار کرد و زۆر و فشاره‌کانی خۆیان بۆسه‌ر کارگه‌ران زیاتر کرد و ڕێکخراوی پۆلیسی نهێنی «چکا»یان به‌ردایه گیانیان! له راستیدا کرده‌ی دژه خه‌ڵکی و سه‌رکوتگه‌رانه‌ی «چکا»، یه‌کێك بوو له هۆکاره‌کانی ناڕه‌زایه‌تی کارگه‌ران و له‌نێوان دێسه‌مبه‌ری 1918 تا نۆڤه‌مبه‌ری 1920 ڕێکخراوه سه‌رکوتگه‌ره بۆلشه‌ڤیکییه‌کان 578 که‌سیان له خه‌ڵك کوشت و 40000 که‌س واته 6% دانیشتوانی شاری «مۆسکۆ»یان ده‌ستگیر کرد! له مانگی جانیوه‌ری تا مانگی مه‌ی 1920 زیاتر له 345 که‌سیان کوشت و پێش ئه‌وه 2000 تا 3000 که‌سیان له زیندانیان له سێداره دابوو! به‌شی زۆرینه‌ی ده‌ستگیرکراوان لاوانێك بوون که به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه نانیان دزی بوو! سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه بوو بۆلشه‌ڤیکه‌کان له کاتێکدا کارگه‌رانیان به ورگپه‌روه‌ر تاوانبار کردبوو، که به‌خۆیان له به‌رته‌ری (امتیاز) تایبه‌ت سوودیان وه‌رده‌گرت و کارگه‌رانی مانگرتوو به رابه‌رایه‌تی کارگه‌رانی (فلزکار) له ڕاگه‌یاندنێکدا خوازیاری راگرتنی به‌رته‌ری تایبه‌ت پشکبه‌ندی بۆ 10000 که‌س له پله‌دارانی باڵای پارتی بۆلشه‌ڤیك بوون. سه‌ربازانێك که بۆ سه‌رکوتی خۆپیشاندانی سه‌رشه‌قامی کارگه‌ران هێنرابوون، ته‌قه له کارگه‌ران بکه‌ن، بومی بوون سه‌رپێچییان له فه‌رمانی ته‌قه له کارگه‌ران کرد، به‌ڵام هێزه تایبه‌ته‌کانی بۆلشه‌ڤیك، ژماره‌یه‌کی زۆریان کوشت و بریندار کرد. کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری «مۆسکۆ»دا ڕێکخرا و 1500 که‌س ده‌ستیان به خۆپیشاندان کرد و سه‌ربازانێك که خوازیاربوون به خۆپیشانده‌رانه‌وه په‌یوه‌ست بن، چه‌کیان فڕێ‌دا.
له 23ی فێبریوه‌ری دا10000 که‌س له کارگه‌ران ده‌ستیان به ڕێپێوانێکی ناڕه‌زایه‌تی کرد. له‌و ڕۆژه‌دا له شاری مۆسکۆ بڕیاری قه‌ده‌خه‌کردنی هاتوچۆ ڕاگه‌یێندرا. شاری کرۆنشتات بنکه‌ی ده‌ریایی بوو که‌وتووه‌ته دوورگه‌یه‌ك له که‌نداوی فینلاند. ده‌ریاوانانی کرۆنشتات پێشڕه‌وانی شۆڕشه‌کانی 1905 و 1917 ڕوسیه بوون و ترۆتسکی «Trotsky» وه‌ك شانازی شۆڕشی ڕوسیه نێوی بردوون. دانیشتوانی کرۆنشتات له یه‌که‌مین پێشڕه‌وان و داهێنه‌ران و پێكهێنه‌رانی سۆڤیه‌ته‌کان بوون و له ساڵی 1917دا کۆمونه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌تیان پێکهێنابوو. به قسه‌ی به‌ڕێز ئیسرائیل گێتزله‌ر«Israel Getzler» که شاره‌زای پرسی «کرۆنشتات»ه: "…. له «کۆمون»دا خودی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرۆنشتات هه‌بوو، که به («کرۆنشتات»ی سوور) ناسرا و سیسته‌می سۆشیالیستی، دیموکراسی و یه‌کسانی له‌نێوان سه‌ربازان و کارگه‌ران دا ڕه‌ونه‌قی په‌یدا کرد و ئاره‌زوومه‌ندی بۆ دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، چالاکی رامیاری، په‌روه‌رده و ڕاهێنانی سۆشیالیستی و هاوکاری هاوبه‌ش سه‌ری هه‌ڵدا".
جه‌نگی ناوخۆیی ڕوسیه له نۆڤه‌مبه‌ری 1920دا به شکستی جه‌نه‌راڵ «رانگل» له ناوچه‌ی کریمه «Crimea» کۆتایی پێهات. له هه‌مان کاتدا یاخیبوونه جوتیارییه‌کان له گونده‌کانی ڕوسیه له دژی ڕامیارییه سه‌پێنراوه‌کانی پارتی بۆلشه‌ڤیك به‌سه‌ر جوتیاراندا ته‌واوی ڕوسیه‌ی گرتبووه‌وه و مانگرتنێکی گشتی شاری «پترۆگراد»ی گرتبووه‌وه.
له 26 فێبریوه‌ری سه‌رنشینانی که‌شتییه جه‌نگییه‌کانی «پێترۆپاڤلۆڤسك- Petropavlovsk) » و «سێڤاستۆپۆل – Sevastopol» جێگیر له کرۆنشتات کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌یان ڕێکخست و لێژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان بۆ شاری پرتۆگراد نارد تاوه‌کو له‌ڕێی لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی مانگرتنی کارگه‌ران له شاری پترۆگراد، ئه‌نجامه‌که‌ی به سه‌رنشینانی که‌شتییه‌کان ڕابگه‌یێنن. پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ، ده‌سته‌ی لێکۆڵه‌ر ڕایگه‌یاند، که سه‌رکوتی ده‌وڵه‌تی هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی مانگرتنه‌کانه له پترۆگراد و به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی یازه خاڵی داوایان له سه‌رانی ده‌وڵه‌ت کرد، تاوه‌کو داخوازییه‌کانی خواره‌وه جێبه‌جێ بکه‌ن:
به‌ڕێخستنی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سۆڤیه‌ته‌کان، به‌دیهێنانی ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی، ئازادی کۆبوونه‌وه و پێکهێنانی ڕێکخراوه کارگه‌رییه‌کان و داننان به پێکهێنانی ڕێکخراوه جوتیارییه‌کان، چه‌په سۆشیالیستییه‌کان و ئه‌نارکیستییه‌کان…
سه‌ربازان و کارگه‌رانی «کرۆنشتات»یش وه‌كو کارگه‌ران و خه‌ڵکی شاری پترۆگراد خوازیاری یه‌کسانبوونی کرێ (موچه) و لابردنی ڕێبه‌ندییه شه‌قامییه‌کان بوون، تاوه‌کو به ئازادبوونی گه‌شت (هاتوچۆ)، کارگه‌ران بتوانن خواردن بۆ خه‌ڵکی شار به‌رن، که له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئابلۆقه درابوون. له یه‌که‌م ڕۆژی مانگی «مارچ»دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 16000 که‌سی له مه‌یدانی «ئانچور» پاش گوێڕادێران بۆ راپۆرتێکی لێکۆڵه‌ره‌وانه که پێشتر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی سه‌رنشینانی که‌شتییه جه‌نگییه‌کانی «پێترۆپاڤلۆڤسك» و «سێڤاستۆپۆل» ئاماده کرابوو، بڕیارنامه‌یه‌كیان به‌نێوی بڕیارنامه‌ی «پێترۆپاڤلۆڤسك» ده‌رکرد که ته‌نیا دوو که‌س له نوێنه‌رانی پارتی بۆلشه‌ڤیك دژی ده‌نگیان دا و زۆرینه بڕیاریان دا که لێژنه‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تی تازه بنێرنه شاری پترۆگراد، تاوه‌کو داواکارییه ده‌نگپێدراوه‌کانی کرۆنشتات به کارگه‌ران و خه‌ڵکانی مانگرتوو رابگه‌یێنن و داوایان لێ بکرێت، تاوه‌کو نوێنهگهلێکی بێلایه‌ن بۆ کرۆنشتات بنێرن تا دانیشتوانی کرۆنشتات له‌وه‌ی که له پترۆگراد ده‌گوزه‌رێت ئاگادار بکه‌نه‌وه، به‌ڵام گشت ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بۆلشهڤیکییهوه له ڕێگادا پێشگهیشتنیان ده‌ستگیر کران! پاش ئه‌م ڕووداوه له دووه‌م ڕۆژی مانگی «مارچ»دا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی پێکهاتوو له نوێنه‌رانی: سه‌رنشینانی که‌شتییه‌کانی «پێترۆپاڤلۆڤسك» و «سێڤاستۆپۆل»، ئه‌ندامانی سوپا، کارگه‌رانی له‌نگه‌رگه و نوێنه‌رانی سۆڤیه‌تی یه‌کێتییه کارگه‌رییه‌کان، ڕێکخرا که 303 که‌س له که‌سانی به‌شدار له‌م کۆبوونه‌وه‌دا له‌ڕێی پشتگیری له بڕیارنامه‌ی «پێترۆپاڤلۆڤسك»، کۆمیته‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی کاتی پێنج که‌سییان هه‌ڵبژارد. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ تێکدانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه هێزیان وه‌ڕێخستووه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا «کرۆنشتات»ی شۆڕشگێڕ دروشمه‌کانی ساڵی 1917 واته دروشمی: "ته‌واوی ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان" کردبووه سه‌ردێڕی دروشمه‌کانی خۆیان. ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی ئاگادارکردنه‌وه‌ی به ڕێکخه‌رانی مانگرتنه‌که‌دا و مانگرتنه‌که‌یان به پیلانگێڕی ڕێکخراوی سیخوڕی فه‌ره‌نسه و جه‌نه‌راڵی پێشووی سوپای تزاری «کزلۆڤسکی» ناوبرد.
له‌م باره‌دا کرۆنشتات ده‌ستی بۆ سه‌رله‌نوێ خۆسازدانه‌وه برد و کۆمیته و سۆڤیه‌ته کارگه‌رییه‌کان سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه و 780 که‌س وازیان له پارتی بۆلشه‌ڤیك هێنا و سه‌رنجڕاکێش لێره‌دا ئه‌وه‌یه که سێیه‌کی که‌سانی هه‌ڵبژێردراو بۆ کۆمیته‌ی کرۆنشتات له کۆبوونه‌وه‌یه‌ی دووه‌م ڕۆژی مانی «مارچ»دا، به‌ر له‌م ڕووداوه بۆلشه‌ڤیك بوون. سه‌ره‌ڕای ڕه‌فتاری توندوتیژانه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆلشه‌ڤیکی، به‌ڵام یاخیبوونی کرۆنشتات ئاشتیخوازانه و دوور له توندوتیژی بوو.
له پێنجی مانگی «مارچ»دا واته دوو ڕۆژ پێش هێرشی سوپای بۆلشه‌ڤیکه‌کان بۆ سه‌ر کرۆنشتات و ده‌ست به بۆمبارانکردنی، دوو که‌س له ئه‌نارکیسته‌کان به‌نێوی ئێما گۆڵدمان و ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان «Emma Goldman & Alexander Berkman» وه‌ك میانجیگه‌ر (ناوبژییکهر) پێشنیاری میانجییان له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و شۆڕشگێڕاندا کرد، به‌ڵام پێشنیاره‌که‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕه‌تکرایه‌وه. کارگه‌ران و شۆڕشگێڕان سه‌ره‌ڕای پشتیوانی لێکردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شاری «کرۆنشتات»ه‌وه، به‌لام ته‌نیا مانه‌وه و له پشتیوانی شوێنه‌کانی تری ڕوسیه بێبه‌ش بوون. له حه‌وته‌م ڕۆژی مانگی «مارچ»دا هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر کرۆنشتات ده‌ستی پێ‌کرد و له شاری «پترۆگراد»دا بڕیاری فه‌رمانڕه‌وایی نائاسایی (حکومه‌تی نڤامی) سه‌پێنرا. هێرشی یه‌که‌می سوپا بۆ سه‌ر کرۆنشتات تێکشکا و ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی میری به یاخیبووانه‌وه په‌یوه‌ست بوون و ژماره‌یه‌کیش له فه‌رمانی هێرشکردن سه‌رپێچییان کرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاش 10 ڕۆژ جه‌نگی به‌رده‌وام یاخیبوونی کرۆنشتات سه‌رکوت کرا و بۆلشه‌ڤیکه‌کان به سه‌رکوتی کارگه‌ران و سه‌ربازانی یاخی، فه‌رمانڕه‌وایی تیرۆر و تۆقاندنی خۆیان سه‌پاند.
ڕوزا لوکسێمبورگ (Rosa Luxemburg) له په‌رتووکی «شۆڕشی ڕوس»دا که له سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا بڵاوکردنه‌وه‌ی له ڕوسیه دا قه‌ده‌خه بوو، ئاوا ده‌نووسێت ( … فێرکارییه بنچینه‌ییه‌کانی تیۆری لێنین «Lenin» و ترۆتسکی «Trotsky» بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌وانیش وه‌ك کاوتسکی «Kautsky»، دیکتاتۆری له به‌رامبه‌ر دیموکراسی داده‌نێن "دیکتاتۆری یا دیموکراسی"! کاوتسکی و بۆلشه‌ڤیکه‌کان پرسه‌که ئاوا ده‌خه‌نه ڕوو و هه‌ڵبه‌ته کاوتسکی پشتیوانی له دیموکراسی بۆرژوازی ده‌کات. به‌پێچه‌وانه‌وه لێنین و ترۆتسکی لایه‌نگری له دیکتاتۆری و ئه‌ویش دیکتاتۆری کۆمه‌ڵه که‌سێك، واته دیکتاتۆری له شێوه‌ی دیکتاتۆرییه‌کانی بۆرژوازی! ئه‌مانه دوو جه‌مسه‌رن که له رامیارییه سۆشیالیستییه‌کانه‌وه زۆر دوورن …. ڕوون و ئاشکرایه که پرۆلیتاریا ده‌بێت دیکتاتۆری بکات، به‌ڵام دیکتاتۆری چین نه‌ك دیکتاتۆری پارت یا دیکتاتپۆری گروپێك له چین! دیکتاتۆری چین به‌و تێگه‌یشتنه‌ی که له دیموکراسییه‌کی بێ‌سنووردا، فراوانترین بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکی له ڕێگه‌ی به‌شداری بێ ڕێگری و ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ر بێته‌دی…).
سه‌رچاوه‌ی لێوه وه‌رگیراو: http://www.mano-paltalk.net/pdf3/nk.htm
* پێشکه‌شه به‌وانه‌ی که خۆیان به سۆشیالیست ده‌زانن و توانای خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی مێژووی بزاڤی سۆشیالیستییان نییه، به‌ڵام به سه‌دان وته‌ی ئه‌م و ئه‌و ده‌رخ ده‌که‌ن و توتی ئاسا و بێ به‌کارهێنانی هۆشی خۆیان له گشت بۆنه‌کاندا سهدبارهیان ده‌که‌نه‌وه، نموونه‌ش له‌وانه به‌دناوکردنی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ی سۆڤیه‌تی «کارگه‌ران و مه‌له‌وانانی کرۆنشتات» و کۆمونه‌کانی «جوتیارانی ئۆکرانیا»ن به دژه‌شۆڕش!