Skip to Content

Friday, October 23rd, 2020

قورسایی وه‌ره‌قه‌ی كوردی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی

Be First!
by July 18, 2012 گشتی

 

 

دروستكردنی عێراق هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بریتی بووه‌ له‌ شێواندنی كه‌سایه‌تی تاكی كورد و عه‌ره‌ب ! كورد وه‌ك له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ر له‌ به‌رایی دامه‌زراندنی عێراقی زۆره‌ملێوه‌ به‌و ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌ ڕازی نه‌بووه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی به‌غداوه‌ له‌ كێشه‌ و ململانێی نێو په‌رله‌مان و نێو شاخ بووه‌ !شۆرشه‌كانی شێخ مه‌حموود و بارزان و مه‌لا مسته‌فا و شۆرشی نوێ و ململانێی ئێستایی په‌رله‌مانی عێراق باشترین به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی ئه‌و كێشه‌ن له‌ هه‌ناوی عێراقدا!

كورد به‌ په‌رله‌مان و شه‌ڕ نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ی بوونی خۆی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كلابكاته‌وه‌ ! ده‌سه‌لاتی به‌غدا دكتاتۆری , دیموكراتی یان مه‌زهه‌بێكی جیا له‌ مه‌زهه‌بی كورد بێ, به‌رامبه‌ر بوونی كورد بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌ هه‌ر بیركردنه‌وه‌ی ئیستعماریانه‌ی لۆكه‌ل بووه‌ !

ئێستا ناوی هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌زه‌ر به‌غداوه‌ خۆی دانپَنانه‌ له‌ ته‌ره‌ف ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه‌ داننانه‌ به‌و سنووره‌ی باشووری كوردستان , كوردیش له‌ لای خۆیه‌وه‌ به‌و سنووره‌ ڕازی نییه‌! جا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ و تاكی كورد و عه‌ره‌ب نه‌بنه‌وه‌ خه‌ڵووزی هیچ شه‌ڕێكی ئاینده‌!

ده‌سه‌ڵاتی كورد ده‌توانێ به‌ بڕیارێك له‌ قه‌باره‌ بچووكی سێ شاریی ده‌ربچێ و ببێته‌  هه‌شت  نۆ شاری! ده‌توانێ هه‌له‌بجه‌ و رانیه‌ و چه‌مچه‌مال له‌ ده‌ڤه‌ری سه‌وز بكاته‌ شار (پارێزگا) , ئاكرێ , زاخۆ , سۆران له‌ ده‌ڤه‌ری زه‌رد بكاته‌ پارێزگا .به‌و شێوه‌یه‌ كورد نۆ پارێزگای له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌بێ و به‌و قورساییه‌وه‌ ده‌توانێ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و مه‌خمور و سنجار….هتد بكات و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا زیاتر به‌ داخوازییه‌كانی كورد ڕازی بێت و بیر له‌ مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕ نه‌كاته‌وه‌ و تاكی عه‌ره‌بیش شۆڤینیه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ كاڵ ده‌بێ و كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیا له‌ خۆی باشتر بخوێنێته‌وه‌!

سلام ناوخۆش

 

Previous
Next

Leave a Reply