Skip to Content

Sunday, November 29th, 2020

كاتێك ده‌نووسی به‌رده‌وام له‌حاڵی خه‌بات و به‌ربه‌رکانێدابه‌‌!

Be First!
by March 4, 2012 ئەدەب

   
  كاتێ ده‌نووسی، وانیشانبده‌ كه‌ له‌حاڵی خه‌باتدای! ڕاسته‌قینه‌گه‌رایی هێرشبه‌رانه‌! ڕاستی شان به‌ شانی تۆیه‌، كه‌وایه‌ تۆش شان به‌ شانی ڕاسته‌قینه‌ خه‌باتكه‌! بێڵه‌ با ژیان وه‌قسه‌ بێت! ‌توندوتیژ له‌گه‌ڵیدا مه‌جووڵێوه‌! و بزانه‌ كه‌ بۆڕژواكان ئیزنی قسه‌كردن به‌ ژیان ناده‌ن! به‌ڵام تۆ، تۆ ده‌توانی خۆت به‌ شایسته‌ی ئه‌م ئه‌ركه‌ بزانی. ته‌نانه‌ت وه‌ها بژارده‌یه‌ك بۆ تۆ ناچارییه‌. ڕوانگه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ له‌ودا ڕاسته‌قینه‌ ون و پۆشراوه‌. جێ‌ گۆڕكێی پێكراوه‌ و ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هێنراوه‌. هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕووبه‌ند له‌ ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ ئه‌ركی تۆیه‌. به‌جێگای تاك وێژی، دژوناكۆك قسه‌بكه‌. هۆكارو به‌ڵگه‌كانی تۆ، مرۆڤێكی زیندووه‌ كه‌ ده‌ست ده‌داته‌ كردار و له‌م ڕێگایشه‌وه‌ بوار بۆ ژیان ده‌ڕه‌خسێنێ‌.
   بوێربه‌، چون پێوه‌ندی به‌ڕاستیه‌وه‌ هه‌یه‌! ئه‌گه‌ر له‌ بۆچوونه‌كانتدا حه‌ق به‌ تۆ بێت، له‌ ئاكام دا ده‌بێ بتوانی ناكۆكیه‌كانی دنیای ڕاسته‌قینه‌ش ته‌حه‌مولكه‌ی، پشكنینی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان له‌ ڕواڵه‌ت و سیمای به‌ گشتی سه‌ر‌سامکه‌ر و  ئاڵۆسكاوی دا.
   له‌ به‌رانبه‌ر هه‌مواندا كارێك بكه‌ تا ئاڕمانه‌ چینایه‌تیه‌كانت گه‌شه‌بكه‌ن، كه‌ ئاڕمانی گشت مرۆڤایه‌تییه‌. هیچ شتێك به‌و بیانوه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئاكام و پێشنیار و هیواكانتدا ناگونجێن، وه‌لامه‌نێ‌، پێویسته‌ خۆ له‌وه‌ها كردارێك بپارێزی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌روره‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕاستیه‌وه‌. نیشانی بده‌ كه‌ كێشه‌وگرفته‌كان به‌ هه‌موو قورساییانه‌وه‌ شیاوی چاره‌سه‌رن.
  له‌م خه‌باته‌دا تۆ به‌ ته‌نیا نیت، و ئه‌گه‌ر بتوانی خه‌باته‌كه‌ هیدایه‌ت و ئاڕاسته‌ بكه‌ی خوێنه‌ره‌كانیشت هاوشانی تۆ خه‌بات ده‌كه‌ن. تۆ به‌ ته‌نیا ڕێگاچاره‌ نادۆزیته‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌ته‌نیا له‌ ئه‌ستۆی تۆدا نییه‌، ئه‌ویش له‌م گه‌ڕان و پشكنینه‌دا هاوبه‌شه.‌

نووسینی: بێرتۆلد برێشت
        له‌فارسییه‌وه‌: سه‌عید ئه‌مانی

Previous
Next

Leave a Reply