Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

كاتێك دەبیتە حەمیدە فیل !

Be First!
by August 17, 2008 گشتی

 كاتێك دەبیتە حەمیدە فیل !
 شاخەوان عومەر سلێمان
 shakawan77@yahoo.com
 ساڵانى پێشوتر لە دەروازەى پیشانگایەكى هەولێر شوفێرى سەیارەیەكیان لە كاتى هاژوژتن بىَ ئاگاو قەلەندەر دایەبەرێژنەى گولە، پاشان دەركەوت بەتەشبیه كوژراوە، دیسان لە بەنزینخانەى شاوێش بێژەرێكى كارمەندى ئەوكاتى تەلەفزیۆنى زاگرۆزیان مەترەق رێژكرد، كە بەقوربانى مردنێیانكرد سوكوسانا داواى لێبوردنێكى موحتەرەمیان لێكرد، چونكە بەهەڵە ئەو حەسیرمەیدانەیان بۆكردووە، وەنەبێت هەر خەڵكى عەوام بكەونە هەڵەى وا مەردوم تڕێنەوە، حكوومەتیش هێندە بە تەشبیه و سەهو خەڵكى بىَ تاوانی گرتووە و هێناوە و بردووە هەر لەژمارناێن، ئێستا كەسانێك چەندین ساڵە لە زیندانەكان دەژین تاكە تاوانیان ئەوەیە بۆ داماوى و نگبەتیان بەشكل و شێوە، یان بەناو نازناو و پاشگر و شورەتیان لە تاونبارە ئەسڵیەكە دەكەن، وەك حەمیدە فیلەكانى چیرۆكەكەى عەزیز نەسینیان لىَ قەوماوە.
 جێگاى پرسیارە داموودەزگا ئەمنیەكانى ئێمە  سەڕەڕاى ئەوەى چەندین جاریش رەخنەیان لێگیراوە و پێشنیار و بۆچونیان ئاراستەدەكرىَ، هێشتا بەكەرەستەو كەل و پەل و بیرو فكرەیەكى زۆر كۆن و سادە ئیش و كارەكانى خۆیان راِیى دەكەن، گەر رۆژنامەنووسێكى بیانى نەشارەزا شەوێك لە شارێكى كوردستان میوان بێت و ئەو ئەمنیەت و هێمنیە زۆرە ببینێت وا دەزانێت پۆلیسى زرنگى ئەمریكى و وریایى  fbi ئەركى پاراستنى ئاسایشى خەڵكى وەئەستۆگرتووە، نازانێت داموودەزگا گەلێك بەئەركێكى وا قورس هەڵدەستن كە زۆرجار بەهەڵە و وێكچوون كەسانێك بەساڵ لە قوژبنە تاریك و نووتەكەكانى زیندان توونددەكەن، كوتەك چیەكانى زیندانەكانیشمان خوا قەوەتیاندا تا دەڵێى حەمەد نیمە قادرم پیستت بەدارانەوەدەبن .
 ئەو كاتەى تەقینەوەكانى لق و مەڵبەند ترس و بیمى خستبۆوە، لەسەر هەموو لاكۆڵان و پێش ترافیك و شەقامەئاساییەكان بە پۆلیسى تازەدامەزراو و ئاسایشى گەنج بازگەى كاتى دانرابوون، رێبوار سیوەیلى دەیگوت: نازانم لەسەر چ ئەساسێك ئەو خەڵكانە لەبازگەكان دانراون، ئایا ئەوانە كوڕە شێخن دەستى خەڵك بۆنبكەن و گومانبارەكان بناسنەوە، یان فاڵگرەوە و جادوبازن تا بەنیگاكردنێكى بچووك داواكارەكان دەستنیشان بكەن؟ .
 دامەزراوە ئاسایشەكانمان هێشتا خواستیان بە فۆڕماتى گشتى هەیە، دەزانین وا خەریكە وردە وردە لە رێگاى كۆلێژى پۆلیس و ناردنەدەرەوەى كەم كەمەى خەڵكى ئاسایش بۆ خول و ۆرك شۆپ رۆشنبیریەكى تازە بۆ ئەهلى كارەكە پەیدادەكەن، بەڵام هێشتاش لە رووى جل و بەرگ و رێك پۆشیەوە جیا لە رەفتار و كردار پۆلیس و ئاسایشەكان پۆشتەو رێك و توندوتۆڵنین و لە ئاستى دەسكەوتەكانى خۆیان كەم بەرچاوترن.
 گرتن و گلدانەوەى خەڵك لە گرتووخانەكان بەهەڵەتێگەیشتن و تەشابیه راستە دیاردەیەك نییە كە تەنیا لە كوردستان كەسانێكى بێزاركردبێ، بەڵكو لە ئەوروپاش سەڕەڕاى هەموو پێشكەوتن و گەشەكردنەكان شتى وا هەیە، بەڵكو جیاوازیەكە لەدوو روەوەیە، یەك، زۆر زۆر بەدەگمەن رودەدات، كەروشیدا راگەیاندنەكان گۆبەندو فەرتەنە لەسەر سەروگوێلاكى حكوومەت دەنێنەوە، دووش كە بەریشیان دا جیالە بەرەسمى داواى لێبوردنكردن، بەشى ئەوەندە رۆژ و مانگەى  كە گیراوە قەرەبوویەكى باشى دەكرێت و تاهەتایەش حكوومەت خۆى بەشەرمەزارى هاوڵاتیەكە دەزانێت، بەڵام لاى خۆمان نەك هەر لەكاتى بەردانى كەسەكە داواى لێبوردن ناكەن، بەڵكو بەهەزار تكاو رجاو واسیتەو دەستماچكردن، ئنجا پاش ئەوەى تاونبارە سەرەكیەكە دەسگیردەكەن، پاشان بەكەفالەتى چەندملیۆنیش بەرى دەدەن، كە بەریشدرا كابرا تاهەتایە لە ژێرچاودێرى وردى دەزگاتایبەتیەكانى ئەمنى دەبێت، بەتایبەتیش گەر لەسەر مەسەلەى تیرۆر قوڕەكەى بۆ گیرابێتەوە،بۆیە دەبێت زۆر خۆپارێزبین نەوەكا ببینە حەمیدێك لە حەمیدەفیلەكان
 
 

Previous
Next

Leave a Reply