Skip to Content

Saturday, January 23rd, 2021

كورد و تی ڤی …. عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی

Be First!

   پیرار له‌ ئێران بووم ، چه‌ند ڕۆژێك  له‌ مه‌هاباد مامه‌ وه‌ و له‌ هاموشۆم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ برا كورده‌كانمان له‌ كوردستانی ئه‌وێ‌ چه‌نده‌ په‌رۆشی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و شه‌وانه‌ دوای ئیش و كار به‌ دیار كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانمان ده‌حه‌سێنه‌وه‌ ، بێگومان ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وان ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن و مانایه‌كی قووڵ و ڕه‌هه‌ندێكی گه‌وره‌ ده‌به‌خشێت كه‌ ماڵه‌ كورده‌كانمان چه‌نده‌ كه‌یفیان به‌ به‌رنامه‌ و تی ڤی یه‌ كوردییه‌ئاسمانییه‌كانمان ده‌سازێ‌ و زۆر به‌ دزییه‌وه‌ ده‌ینۆڕنێ‌ . خێزانه‌ كورده‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و سه‌رتاپای دنیاش به‌هه‌مان شێوه‌ ، ئه‌وان به‌ درێژایی ڕۆژ خه‌ریكی ئیش و كار و په‌یداكردنی بژێویی ڕۆژانه‌ن و ته‌واوی ڕۆژ به‌ زارۆك و گه‌وره‌كانیانه‌وه‌ لێكدابڕاون و دره‌نگانی ئێواره‌ ده‌گه‌نه‌وه‌ ماڵ و ئه‌وانیش كۆڵێك دڵیان به‌و تی ڤی یه‌ ئاسمانییانه‌مان خۆشه‌ و به‌ دیار به‌رنامه‌كانیانه‌وه‌ شه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ن ..ئێستا بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كوردانمان له‌و دیو و ئه‌وانه‌ی هه‌نده‌رانیش داخۆ له‌م بارودۆخه‌ی هه‌یه‌ ده‌نۆڕنه‌ كام به‌رنامه‌ی كامه‌ تی ڤی كه‌ هه‌موو كات و ساتێكیان تژییه‌ له‌ مێزگردی پڕ له‌ هاشو هووش و بێتام و  ئه‌م شه‌ڕه‌ سارده‌ بێمانایه‌؟

  
ferhadi1963@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply