
وه‌زیری شه‌ڕی ناوخۆ … فه‌ره‌یدون عارف
(شه‌ڕی ناوخۆ، براكوژی، خۆكوژی، كوردكوژی، ماڵوێرانی) هه‌موو ئه‌م ده‌سته‌واژانه یه‌ك ما‌نایان هه‌یه، مانایه‌كی ساده، به‌ڵام تا سه‌ر ئێسك ناشیرین و قێزه‌ون. مانایه‌ك هه‌موومان نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ین و نوخبه‌یه‌كیش له ده‌سه‌ڵاتدارانی بێشه‌رم و نابه‌رپرس شانازی پێوه ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێنراونه‌ته شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ماڵپه‌ڕی (هاوڵاتی) دیدارێكی له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌نجامداوه‌و مه‌عالی وه‌زیریش زۆر به له‌خۆڕازیبوون و شانازییه‌وه ده‌ڵێت: )ئه‌و هێزه‌ی هاتووه به‌ته‌ئكید چه‌كی قورسیان پێیه، ئه‌ره‌وه‌ڵا ده‌بابه‌و ناقیله‌ی ئه‌شخاس‌و دۆشكه‌و تۆپ‌و هه‌موو شتێكیان پێیه، چه‌كی قورس جوڵه ده‌كات له‌هه‌موو شوێنه‌كانه‌وه، چونكه گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ی كردوویانه‌و روویداوه وه‌ك ئینقلاب وایه‌و ئیعلانی شه‌ڕیان كردووه، ئه‌وه‌ی روویداوه خۆپیشاندان نه‌بووه كه پۆلیس‌و هێزی ئه‌منی تێیدا شه‌هید‌و بریندار بووه، ئه‌وه ئیعلانی شه‌ڕه(.
تۆ له‌وه‌ی گه‌ڕێ ئه‌مانه قسه‌ی كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وارو بازاڕی و شه‌ڕانگێزه‌و به وردبینیش بۆی بگه‌ڕێیت ئه‌لفێكی كه‌سێكی وه‌زیرسیفه‌تی تێدا نادۆزیته‌وه، له‌وه‌ش مه‌هزه‌له‌تر ئه‌م براده‌ره ده‌سه‌ڵات به مه‌زڵووم و خۆپیشانده‌ران به زاڵم وه‌سفده‌كات. هه‌ر ئه‌م نا.. له دوای 17ی شوباته‌وه هه‌ر كوێخایه‌كی ده‌سه‌ڵات ده‌می كردبێته‌وه، شه‌رعییه‌تی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رد به گولله داوه. هه‌ر كه‌سێك نه‌یه‌وێت خۆی گێل بكات، ده‌زانێت ئه‌و 10 هاوڵاتییه‌ی شه‌هید بوون، سه‌رجه‌میان به گولله شه‌هیدبوون نه‌ك به‌رد، ئه‌وه‌ش كه چه‌كداربووه، هه‌ر میلیشیاكانی خۆیان بوون، نه‌ك جه‌ماوه‌ری ناڕازی.
ئه‌و چه‌كانه‌ی (جه‌نابی شێخ) به شانازی و متمانه‌وه باسی ده‌كات (ئه‌گه‌ر ده‌رزییه‌كانی نه‌شكابێت)، پێویستی به عه‌قڵییه‌تی 31ی ئاب و دڕنده‌یی و بێ ده‌روه‌ستی پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی. هێنانی ئه‌و چه‌كانه‌و میلیتاریزه‌كردن و به سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كان پێمان ده‌ڵێت، كوردستان شه‌ڕی ناوخۆی تێنه‌په‌ڕاندووه‌و (ینك و پدك) وه‌ك دوو زلحیزبی گۆڕه‌پانه‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می گشت كاره‌سات و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانییه‌كانی به‌سه‌ر كورد هاتووه، به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت و هه‌مان لۆژیكی به‌كارهێنانی هێز بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ره‌فتار ده‌كه‌ن. له‌وه‌ش واوه‌تر ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر بیرناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو سنووره‌كانی لۆژیك و ته‌نانه‌ت شه‌رمكردن و خه‌جاڵه‌تیان تێپه‌ڕاندووه. ئاخر ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بیریانكردبایه‌ته‌وه، ته‌نها له دروشمی گه‌نجێكی خۆپیشانده‌ری 16 ساڵه‌وه (مه‌مكوژه، ئێواره دایكم چاوه‌ڕێمه) فێری ئه‌لف و بای مرۆڤدۆستی و مه‌ده‌نییه‌ت و دیموكراسی ده‌بوون. ئه‌گه‌ر تۆزێكیش شه‌رمیان كردبایه، نه فه‌رمانیان به منداڵ كوشتن و جه‌رگ سووتانی دایكان ده‌كرد، نه بێشه‌رمانه‌ش له‌شكركێشیان ده‌كرده سه‌ر شاره‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری (هه‌ڵه‌بجه) شارێك، هه‌ر كوچه‌یه‌كی بگریت گۆڕستانێكه.
(شێخ وه‌زیر) به‌هه‌مان نه‌فه‌سی شه‌ڕی براكوژییه‌وه، نایشارێته‌وه، كه خه‌ریكی سه‌نگه‌رلێدان و به‌قه‌ولی خۆی ته‌جه‌موعی عه‌سكه‌رین له چوارده‌وری شاری سلێمانی. ئایا شۆڤێنییه‌كانیش هه‌مان شتیان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك پرۆسه‌ی ره‌شبگیری و قه‌تڵوعامیان ده‌ستپێكرد، شۆڕشگێڕان نه‌توانن ده‌ربازبن و بچنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان؟! شێخ و هاوپۆست و هاوپیشه‌كانی كاتێك خۆپیشانده‌رو شه‌قامی ناڕازی به تێكده‌ر ناوزه‌د ده‌كه‌ن، پێ بزانن، یان وه‌ك هه‌میشه له گۆمی گێلێتی خۆیاندا مه‌له بكه‌ن، ئه‌وا هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی به‌عس له مێشك و هه‌مان زمانی به‌عس له زاریاندا ده‌گه‌ڕێت. ئاخر ده‌سته‌واژه‌ی (موخه‌ریب) تێكده‌ر، سه‌دامی دیكتاتۆر دایهێناو دوای خۆی وه‌كو میرات له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌ت و به‌دڕه‌فتارییه‌كانیدا بۆ ئه‌مانی به‌جێهێشت.
زۆرن ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌یسه‌لمێنن، كه په‌روه‌رده‌ی ئه‌حزابی كوردی به‌جۆرێكه، ده‌گمه‌ن رێده‌كه‌وێت ره‌وشت و ره‌فتاری كه‌سێكی خراپ باش بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرجار چاكه‌كانیش به‌ره‌و خراپ و خراپتر ئاراسته ده‌كه‌ن. باشترین نموونه‌ش گۆڕینی كه‌سایه‌تی و ره‌فتاری (قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه) بوو له پارێزه‌رێكی داكۆكیكار له قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ پیاوێكی توڕه‌و هیستری و سوكایه‌تیكه‌ر به راگه‌یاندنكارو رۆژنامه‌نووسان. حزبێك بتوانێ پارێزه‌رێكی به‌تواناو كوڕێكی هێمن و قسه‌خۆش و رێزدار بكاته كاربه‌ده‌ستێكی گوێڕایه‌ڵی حزب و دوژمن به سه‌ره‌تاییترین مافی مه‌ده‌نی هاوڵاتیان، هه‌رگیز چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێناكرێت، یه‌كێك له گرنگترین و هه‌ستیارترین وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی (وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه) به كه‌سێكی ده‌م و ده‌ست پاك و به‌ئه‌مه‌ك و نیشتمانپه‌روه‌ر بسپێرێت.
وه‌ك چۆن سه‌رۆكی پارتی بۆ ساتێك چییه ناتوانێ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بدوێ و ره‌فتار بكات، به‌هه‌مان شێوه مامه شێخ‌یش نازانێ و ناتوانێ وه‌ك به‌رپرسێكی عه‌سكه‌ری حزبه‌كه‌ی ره‌فتار نه‌كات. ئه‌گه‌ر نازناوی (وه‌زیر)یش له‌پێش ناوه‌كه‌ی لاببه‌ی، جگه له فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی و تینووی شه‌ڕو كوشتار‌و خوێنڕێژی شتێكی تری تێدا نابینیته‌وه. وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ كۆمه‌ڵێك ئینشانووس و داهێنه‌ری جنێو، ببوونه بار به‌سه‌ر بواری رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه‌و دواتریش كران به به‌رپرسی راگه‌یاندن و داڕێژه‌ری سیاسه‌تی راگه‌یاندنی حزب و وته‌بێژی حكومه‌ت و ئێستاش هه‌ر له تۆمه‌ت و جنێوبه‌خشینه‌وه به‌رده‌وامن. ره‌نگه ئێستاش پێویستی قۆناغه‌كه‌مان وا بخوازێت، وه‌زیرێكی كارامه‌و لێهاتوومان هه‌بێت بۆ جه‌وله‌یه‌كی نوێی شه‌ڕی ناوخۆ.