پزیشكێك له دادگای فیكر‌و ئه‌ده‌بدا!
پ: سه‌ره‌تا نازانم بڵێم هێمنی پزیشك، یان هێمنی ئه‌دیب و شاعیر، یان هێمنی كۆمه‌ڵناس و ئایینناس، یان هێمنی ڕۆژنامه‌نووس و وه‌رگێر، یان هێمنی عاریف و صۆفی، ده‌كرێ بڵێم هێمنی هه‌موویان؟
و: ده‌مه‌وێ ڕێگه‌كه‌ت بۆ كورتبكه‌مه‌وه، ده‌توانی هیچیان نه‌ڵێیت‌و هه‌مووشیانت وتبێت، بڵێ هێمنی مرۆڤ!
ده‌زانی ئه‌مڕۆ مرۆڤه‌كان ئه‌وه‌نده خه‌می ناو‌و ناوبانگیانه، وه‌خته ناخ‌و ناوه‌ڕۆك فه‌رامۆش ده‌كه‌ن؟!
ناچارم په‌یوه‌ندیی خۆم‌و ئه‌و شتانه‌ی باستكردن به وردی ڕوون بكه‌مه‌وه. . سه‌ره‌تاش ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر هه‌ریه‌كێكیان بووه‌ستم‌و شییانبكه‌مه‌وه، تا بزانین به‌نده شیاوی ئه‌وه‌م ئه‌و هه‌موو ناو‌و نازناوانه‌م وه دواخرێن؟!
پزیشكایه‌تی: پزیشكایه‌تی پیشه‌ی منه، ئیتر هه‌ر مرۆڤه‌و پیشه‌یه‌كی هه‌یه، هه‌یه مامۆستایه‌و هه‌یه دوكتۆره‌و هه‌یه جوتیاره‌و هه‌یه كرێكاره.
خه‌ڵكی پێیان سه‌یره پزیشكێك بنووسێت، له كاتێكدا به‌لایانه‌وه ئاساییه مامۆستایه‌ك نووسه‌ر بێت. جیاوازی له نێوان پیشه‌ی پزیشكایه‌تی‌و پیشه‌ی مامۆستایه‌تییدا چییه؟! چ قه‌یدییه با نووسه‌ر بیت‌و شێلم بفرۆشیت؟ ئه‌ی خۆ نووسین له‌م وڵاته‌دا نانت نادات! من پزیشكم وه‌ك چۆن یه‌كێك ئه‌ندازیاره‌و یه‌كێكیتر فیته‌ره‌و ئه‌ویتر وه‌ستای كاشییه. ئاساییه چۆن نه‌خۆشێك یان موراجیعێك با‌نگم ده‌كات پزیشك یان دوكتۆر، جه‌نابیشت‌و هه‌ر كه‌سێكی تریش هه‌روام بانگ بكه‌ن.
شاعیرێتی‌و ئه‌دیبوون: به‌ڕاستی هه‌ندێجار شیعر به‌رۆكم پێ ده‌گرێت. ولـێ ناتوانم بڵێم شاعیرم، ئاخر شاعیربوون، به هه‌ر كه‌سێك شیعر بنووسێت ناگوترێت، ئه‌گه‌ر وابێت له سه‌دا هه‌شتای كورد شاعیرن! خۆ ئه‌مرۆ به ناشوكری نه‌بێت خوێنده‌وار‌و نه‌خوێنده‌وار شیعر ده‌نووسێت، شیعر بووه‌ته ئه‌و كابرا بێده‌ست‌و بێ پشتیوانه‌ی هه‌ركه‌س هه‌ڵده‌ستێت تاوێكی باش داركاری ده‌كات‌و پاشانیش خۆی به خزمی ده‌زانێت! زوو له شیعرێكدا وتوومه:
كه‌سێ كه‌سێكی خۆش بوێ
گوڵێك‌و پارچه شیعرێكی
وه‌كو دیاری بۆ ده‌نێرێ
به‌س من زۆرم ڕق له شیعره
بۆچی هێنده ترسنۆكه
هه‌موو كه‌سێك
پێی ده‌وێرێ؟!
ڕاسته حه‌زم له ئه‌ده‌به، له ته‌نكایی ده‌ریای ئه‌ده‌بیاتدا مه‌له ده‌كه‌م، لـێ هێشتا جورئه‌تم نه‌كردووه خۆم فڕێده‌مه ناوه‌ڕاستی ئه‌و ده‌ریایه‌وه. زۆرن ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان به‌سه‌ربردووه، پیر بوون‌و له خه‌یاڵیشیاندا وا ده‌زانن ئه‌دیبن، كه‌چی هیشتا نازانن ده‌رگای ماڵی ئه‌ده‌ب ڕووی به كام لاوه‌یه! ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وانه له كوێی باڵای ده‌ستۆیفسكی‌و تۆڵستۆی دان؟ چه‌ندی تر ببڕن له ژێر باڵی سێبه‌ری شكسپیر‌و مه‌ولانای ڕۆمی ده‌رده‌چن؟
با زۆر دوور نه‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نیان به‌سه‌ر كاغه‌زێكه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ن دوو دێڕی وه‌ك:
(لافی ده‌مه‌كه‌ت غونچه له ده‌میا بوو به عه‌مدا
بـــا خوستی بـڕی خستی كه‌سێكـی له ده‌م دا)ی نالی ده‌نووسن؟!
مه‌ولانا جه‌لاله‌ددین ده‌فه‌رموێت:
حاصل عومرم سه كلم بیش نیست
خـام بودم پوخته شـدم سـوخــتم
واته:
به‌رهه‌می عومرم سێ وشه زیاتر نییه
كــاڵا بــووم، كـــوڵام‌و ســووتــام
بێ موجامه‌له‌و خۆشكاندن، به‌نده خۆم له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌بینمه‌وه‌و ته‌مه‌نه‌كه‌یشم هه‌روایه، ناتواتم لافی گه‌وره گه‌وره لێبده‌م، مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) له وه‌ڵامی یه‌كێ له ڕۆژنامه‌نووساندا كه چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا سازدابو‌و و زۆری به شان‌و باڵدا هه‌ڵدابوو، ده‌ڵێت: هێنده‌ت هه‌ڵبڕیم، ده‌ترسم خه‌ڵكه‌كه تێمنه‌گه‌ن. یان ده‌یفه‌رموو: سوپاس بۆ ئه‌و موجامه‌له‌یه‌ی جه‌نابت! ناچار منیش هه‌روا بڵێم. زۆرجار خۆشه‌ویستی وا ده‌كات به‌رانبه‌رت له‌به‌رچاو گه‌وره بێت. په‌یمانت پێده‌ده‌م هه‌وڵبده‌م نه‌وه‌ستم تا دوا قۆناغی شیعره‌كه‌ی مه‌ولانا كه سووتانه(واته قاڵبوون‌و حه‌كیمبوون)، وه‌لـێ ده‌بێت پێت بڵێم هێشتا له سه‌ره‌تای ڕێگه‌دام‌و هه‌ندێجار خه‌ریكه بێئومێدیش ده‌بم، ئاخر مرۆڤ كێوی وه‌ك غه‌زالی له پێش خۆیه‌وه ده‌بینێت هه‌ر ئه‌وه نییه زراوی بچێت، كێ بێت بتوانێت له پایه‌ی ئه‌و پیاوه نزیك ببێته‌وه؟
كۆمه‌ڵناس‌و ئایینناس: پڕ به‌دڵا ئاواته‌خوازم توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی باشم لێده‌ربچێت، كورد پێویستی به كۆمه‌ڵناسی به‌توانایه. له په‌نجاكاندا (عه‌لی وه‌ردی)یه‌ك په‌یدا بوو، كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیی خوێنده‌وه‌و لـێی كۆڵییه‌وه، زۆر كه‌لێن‌و عه‌یب‌و عاری خسته‌ڕوو، زۆری وت‌و كه‌س گوێی نه‌دایه، به ده‌ردی نالی ده‌ڵێت: (زۆرم وت‌و كه‌س تێی نه‌گه‌یی‌و ئێسته خه‌مۆشم). به‌ڵام كورد تا ئێستا خه‌و به عه‌لی وه‌ردییه‌كه‌وه ده‌بینێت، له ئه‌مڕۆدا میلله‌تی كورد له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستی به ده‌روونناس‌و كۆمه‌ڵناس هه‌یه . . زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌چی خۆیان پێویستیان به ده‌روونناس‌و كۆمه‌ڵناسه تا فێری هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌روونناسییانه‌و كۆمه‌ڵناسییانه‌یان بكات . . ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌كی به‌شی ده‌روونناسی له زانكۆدا، خوێندكاره‌كانی له ڕه‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ناڕازی بن‌و حه‌ز به وانه‌كانی نه‌كه‌ن‌و هه‌ر به ناوهێنانی ده‌مووچاویان گرژبێت، تۆ پێت وایه ده‌روونناسه؟
به بڕوای من كۆمه‌ڵناسیی تێكۆشانێكی زۆری ده‌وێت، عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب (خوای لـێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت: ” من عرف نفسَه، فقد عرف ربَّه.” (ئه‌وی خۆی ناسی، بێگومان خوای خۆیشی ناسیوه)، پێچه‌وانه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه: هه‌ركه‌س خۆی نه‌ناسیبێت خوای خۆیشی نه‌ناسیوه! ئه‌م گوته‌یه ده‌كرێت بۆ ئێره‌ش ته‌وزیف بكرێت، كه‌سێك خۆی نه‌ناسیبێت چۆن ده‌توانێت لافی ئه‌وه لێبدات كۆمه‌ڵناسه؟! تۆ سه‌ره‌تا خۆت بناسه، ئینجا وه‌ره باسی كۆمه‌ڵناسی بكه.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر براده‌رێك كه خاوه‌نی ناوێكیشه له دونیای كوردییدا‌و به حیساب كۆمه‌ڵناسه، له بابه‌تێكدا باسی له ڕه‌فتاری خه‌ڵكی شارێك كردبوو، خه‌ریك بوو شار به‌ده‌ر بكرێت، له ده‌یان لاوه به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر درا. من نازانم ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه پێی گه‌یشتبوو ڕاستن یان نا؟ ناشزانم مه‌به‌ستی چی بوو له‌و قسانه‌ی‌و ده‌یه‌ویست چ ئامانجێك بپێكێت؟ وه‌لـێ ئه‌وه ده‌زانم ئه‌و قسه‌یه‌ی قسه‌ی كۆمه‌ڵناسێكی به‌رچاوڕوون نه‌بوو، ده‌زانی بۆ؟ چون ده‌بوا بیزانیبا په‌رچه‌كرداری خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر به‌و قسه‌یه‌ی چی ده‌بێت؟ ئیتر یان شتێكی وای نه‌وتبایا‌و یان وه‌ختێك گوتی ماوه‌یه‌ك له‌و شاره ون بووایه. ئاخر كۆمه‌ڵناس هه‌ر ئه‌وه نییه له نێو كتێبدا بژێت، ده‌بێت كردار‌و په‌رچه‌كرداری كۆمه‌ڵگاكه‌شی بزانێت .
مه‌به‌ستیشم ئه‌وه نییه بڵێم هه‌ركه‌س شتێكی به ناهه‌ق زانی بیشارێته‌وه‌و له ترسی خه‌ڵكیدا نه‌یڵێت، به‌ڵام وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت: [ولاتُلقوا بأنفُسِكم الی التهلُكه]، مرۆڤ نابێت له خۆڕا خۆی تووشی گرفتێك بكات كه ئه‌وه ناهێنێت تووشی بێت .
بیرت نه‌چێت ئه‌و خۆ نه‌خستنه ته‌نگانه‌وه، به‌ره‌نگاریی گه‌نده‌ڵی‌و دژایه‌تیكردنی فه‌رمانڕه‌وای سته‌مكار ناگرێته‌وه، هه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ئه‌و قورئانه‌ی هێناوه ده‌فه‌رموێت: “أفچل جهادٍ عند الله كلمه حق عند سلگانٍ جائر”: (باشترین جیهاد لای خوا، وتنی وشه‌یه‌كی هه‌قه له به‌رده‌م ده‌سته‌ڵاتدارێكی سته‌مكاردا” . ئیتر هه‌ر ئه‌و (الله)یه‌ی (ولاتلقوا)ه‌كه‌ی وتووه، باشترین جیهادی پێ وتنی هه‌قێكی ڕه‌قه لای پاشایه‌كی كه‌لله‌ڕه‌ق!
شاره‌زابوون له كۆمه‌ڵناسی ئاواتێكی هه‌ره گه‌وره‌مه، وه‌لـێ ئیددیعاكردنی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسم ده‌بێته فشه‌یه‌كی زیاده‌و هیچی تر.
به‌نیسبه‌ت ئاینناسییه‌وه، به‌ڵێ من كۆڵێژی شه‌ریعه‌تیشم ته‌واوكردووه‌و تاڕاده‌یه‌ك شاره‌زای زانسته ئیسلامییه‌كانم، به‌ڵام ئایینناسی واته: ئاگاداربوون له‌سه‌ر‌وبنی هه‌موو ئایینه‌كان، ئیسلام، مه‌سیحی، جوله‌كایه‌تی، بوزیی، زه‌رده‌شتی، كۆنفۆشیۆسی، مانه‌وی . . . هه‌روه‌ها شاره‌زابوون له هه‌رچی ڕێباز‌و ڕێچكه‌ی ئه‌و ئایینانه‌یه. بۆ نموونه هه‌ر شیعه كه مه‌زهه‌بێكی سه‌ر به ئایینی ئیسلامه نزیكه‌ی چل ڕێچكه‌ی لێده‌بێته‌وه! جا تۆ بڵێی له‌م ته‌مه‌نه‌ی به‌نده‌دا كه‌سێك هه‌بێت به‌و قوڵییه شۆڕبووبێته‌وه بۆ بنی ده‌ریای ئاییناسی؟ با هه‌موو ته‌مه‌نیشی هه‌ر خه‌ریكی خوێندنه‌وه بێت له‌و بواره‌دا، بڕوا ناكه‌م! به‌نده شه‌ش حه‌وت ساڵا به‌س خه‌ریكی خوێندنی پزیشكی بووم، خۆیشم ته‌مه‌نم هه‌ر چوار حه‌وت ساڵییه، كه حه‌وتی یه‌كه‌میانم هه‌ر به یاریكردنی نێو كۆڵانه‌وه به‌سه‌ربردووه!
ڕۆژنامه‌نووسی: ده‌بێت بڵێم كاری ڕۆژنامه‌نووسی ڕێك پێچه‌وانه‌ی نووسین‌و خوێندنه‌وه‌ی به به‌رنامه‌یه، نامه‌وێت پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی سوك بكه‌م، لـێ ده‌توانم بڵێم من قه‌ت ناتوانم ڕۆژانه به دوای نرخی ته‌ماته‌و گرانی بلیتی عیاده‌ی پزیشكان‌و پژمه‌ی له ناكاوی سه‌رۆك حیزبێكدا بگه‌ڕێم‌و یه‌كسه‌ر بیكه‌مه ڕاپۆرتێك‌و بینێرم بۆ بڵاوكراوه‌یه‌ك‌و، سه‌ری مانگیش چاوه‌ڕێی موكافه‌ئه‌كه‌ی بكه‌م! ڕاسته بۆ ماوه‌ی ده ساڵا له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كاندا بابه‌تم نوسیووه‌و ئیستاش به‌پێی هه‌بوونی ده‌رفه‌ت هه‌ر ده‌نووسم، وه‌لـێ جیاوازی هه‌یه له نێوان وتاری ڕۆژنامه‌یی‌و ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسییدا، لای خۆمان تا ئێستا زاراوه‌یه‌ك به ناوی نووسه‌ری ڕۆژنامه‌وه نییه، مه‌به‌ست ئه‌و نووسه‌ره‌یه كه بۆ ڕۆژنامه ده‌نووسێت. ده‌كرێت به‌نده پێم بوترێت (كاتب الصحافه)، چونكه به درێژایی ساڵانی خوێندنی زانكۆ‌و تا ئێستاش كه‌م‌و زۆر له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بابه‌تم بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌كه‌مه‌وه. به‌ده‌ر له‌وه ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسی‌و چاوپێكه‌وتن‌و هه‌واڵناردن‌و ئه‌و جۆره شتانه‌م قه‌ت نه‌كردووه، چونكه نه بواری ئه‌وه‌م هه‌یه‌و نه حه‌زیشی پێ ده‌كه‌م .
وه‌رگێڕان: هه‌رچی وه‌رگێڕانه، ئه‌وه شه‌ڕێكه‌و یه‌خه‌ی پیاو ده‌گرێت، ئاخر تۆ كه به‌ده‌ر له زمانه‌كه‌ی خۆت یه‌ك دوو زمانی تر بزانیت، بێگومان چاوت به ده‌قی جوان ده‌كه‌وێت‌و چێژی لـێ ده‌بینێت‌و حه‌ز ده‌كه‌یت هاوزمانه‌كانیشت له‌و چیژبینینه‌تدا به‌شداربن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌ماشای ئه‌و بازاڕه بێسه‌روبه‌ره‌ی وه‌رگێڕان ده‌كه‌یت له وڵاته‌كه‌تدا، تووشی كۆخه‌و ته‌نگه‌نه‌فسی ده‌بێت، هه‌ركێ هه‌ڵده‌ستێت بێ ئه‌وه‌ی زمانی خۆی به باشی بزانێت‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ زمانێكی تر بزانێت ده‌ست ده‌كاته وه‌رگێڕان‌و، كایه‌ی بێ سانسۆری داته‌پیوی ڕۆشنبیریی ئێمه‌ش پێی ده‌ڵێت: فه‌رموو قوربان تۆش قولاپی خۆت هه‌ڵبده، ئیتر هه‌روا كتێبه‌و به ناوی وه‌رگێڕانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه. وه‌رگێڕانی چی؟ تۆ بڵـێ: وه‌رگه‌ڕان، ماڵكاولكردنی نووسه‌ران، هه‌ڕاجكردنی به‌ری ڕه‌نجی بیریاران، شێتكردنی خوێنه‌ری كوردی به‌سته‌زمان. .! ئاخر كتێبی وه‌رگێڕدراو هه‌یه ده‌یخوێنیته‌وه نازانیت باسی چی ده‌كات‌و مه‌به‌ست لێی چییه‌و ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟! ئیتر له داخاندا تووڕی هه‌ڵده‌ده‌یت، له كاتێكدا نووسه‌ره‌كه‌ی بیریارێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌بی یان فارسی یان ڕۆژئاواییه! ئه‌وه خه‌تای كێییه؟ به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كردوویه‌تییه كوردی، نه‌ك هه‌ر خه‌تای كردووه به‌ڵكو دووچاری گوناهێكی گه‌وره‌یش بووه، تۆ كه كوردی نازانیت چ ئیشت به وه‌رگێڕان داوه؟ تۆیه‌ك كه ده كتێبت نه‌خوێندووه‌ته‌وه چۆن پێنج كتێبت وه‌رگێڕاوه . .؟!
ئه‌مانه وا ده‌كه‌ن، له پاڵا بۆڵه‌بۆڵا‌و ورده گله‌ییه‌وه، ده‌ست بۆ به‌كوردییكردنی هه‌ندێ بابه‌ت‌و نووسین ببه‌م، به‌شێكی زۆری ئه‌و وه‌رگێڕانانه‌م له‌سه‌روه‌ختی خوێندنی زانكۆدا كردووه‌و جگێكیشیان له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. چه‌ند كتێبێكیشم وه‌رگێڕاوه، وا ورده ورده ڕێگه‌ی چاپخانه ده‌گرنه‌به‌ر.
عیرفان‌و سۆفیگه‌ری: عیرفان ده‌ریایه‌كه نه ئه‌مسه‌ری دیاره‌و نه ئه‌وسه‌ری، عاریف به كه‌سێك ده‌وترێت مه‌له‌وانێكی باشی ئه‌و ده‌ریایه بێت، هه‌موو عارفێك سۆفییه وه‌لـێ هه‌موو سۆفییه‌ك عاریف نییه .
ئه‌گه‌ر بچینه نێو باسی ته‌سه‌ووفه‌وه، ڕه‌نگه به‌م زووانه ده‌ستمان له یه‌خه‌ی یه‌كتر نه‌بێته‌وه. زۆر زانست هه‌ن ته‌نها لایه‌نی تیۆرییان هه‌یه، به نموونه زانسته مرۆییه‌كان، وه‌ك فه‌لسه‌فه، لاهووت (تیۆلۆژیا) . . . هتد. زانستیش هه‌یه دوو لایه‌نی تیوری‌و پراكتیكی هه‌یه، ئه‌مانه پێیان ده‌وترێت زانستی ئه‌زموونی، وه‌ك پزیشكی، فیزیا، كیمیا . . . هتد .
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ته‌سه‌ووف له‌و نێوه‌نده‌دا جێبكه‌ینه‌وه، ناتوانین بیخه‌ینه ڕیزی هیچ یه‌ك له‌و دووانه‌وه، ئاخر ته‌سه‌ووف لایه‌نی تێوری هه‌یه، ئه‌وه‌یان له كتێبدا هه‌یه‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت بیخوێنێته‌وه، وه‌لــێ لایه‌نه كردارییه‌كه‌ی وه‌ك هه‌ڵدڕین‌و توێكاریی ته‌رمێك نییه كه خوێندكاری پزیشكی ده‌یكات، یاخود تێكه‌ڵكردنی دوو توخمی كیمیایی نییه، بڵێی ئه‌مه هایدرۆجینه‌و ئه‌وه‌یش ئۆكسجین‌و تێكڵیان بكه‌یت، دوو له‌میان و یه‌ك له‌ویان‌و ئاوت ده‌ستبكه‌وێت، یان ده‌رزییه‌ك بكه‌یته ته‌وقه‌سه‌ری بۆقێكدا‌و هه‌ر چوار په‌لی په‌كبخه‌یت‌و دواییش هه‌ناوی به نوكی نه‌شته‌ر هه‌ڵدریت‌و ده‌رسی له‌سه‌ر بخوێنیت .
لایه‌نی كرداریی ته‌سه‌ووف، جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له زانسته ئه‌زموونییه‌كان، له‌میاندا ئه‌وه‌ی خه‌ریكی توێكارییه‌كه‌یه خۆتی‌و ته‌رمه‌كه‌یش(cadaver) هه‌ر خۆتی، ئه‌وه‌ی توخمه‌كان تێكه‌ڵده‌كات خۆتی‌و توخمه‌كانیش هه‌ر خۆتی، ئه‌وه‌ی ورگی بۆقه‌كه هه‌ڵده‌دڕێت خۆتی‌و بۆقه‌كه‌یش هه‌ر خۆتی!
له ته‌سه‌ووفدا مرۆڤ ده‌بێت به دوو كه‌س، یه‌كێك له‌و دووانه هه‌وڵده‌دات ئه‌وی تر جێبهێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگاته ئاسمان، بۆ ئه‌م كاره‌یش یه‌ك ڕێگه‌ی له به‌رده‌مدایه: ده‌بێت پێ به‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌دا بنێت تا به‌رز ببێته‌وه، ئه‌وه‌كه‌یش هه‌ر خۆیه‌تی. كه‌واته ده‌بێَت پێ به خۆیدا بنێت . . ئه‌مه‌یه مه‌به‌ستی شیعره‌كه‌ی مه‌ولانا:
این جــام نهاده‌اند در تــاق بلند
پا بر سر خود نه كه دستت برسد!
(ئه‌و باده‌یان _باده‌ی عیشق_ له تاقێكی به‌رزدا داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستت پێی بگات، ده‌بێت پێ به‌سه‌ر خۆتدا بنێیت) .
هه‌ندێكی تر له سۆفییان پێیان وایه ده‌بێ نه‌مێنێت‌و ببیته خۆڵا له به‌ر پێی مه‌عشوقدا به‌و ئومێده‌ی لێت ڕازی بێت. ئه‌وه‌تا (مه‌حوی) ده‌فه‌رموێت:
مه‌بزوه (مه‌حویا) له‌م ڕێگه‌دا تا ده‌بیه خاكی ڕێ
ئومێده ده‌ستی گه‌ردت هه‌ر ده‌گا ئاخر به داوێنی!
خۆ ڕه‌نگه به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌ر دڵی وه‌ده‌ست نه‌هێنێت‌و نه‌توانی وا بكه‌یت خۆشی بوێیت:
ته‌پ‌و تۆزی غوباری دیم‌و ڕێگه‌ی گۆڕی‌و ده‌یگوت
ده‌ترســم دامـه‌نم ئــاخر ببێ ئالووده به‌م گه‌رده!
له هه‌ردوو باره‌كه‌دا، چ ئه‌وه‌ی پێ به‌سه‌ری خۆیدا بنێت‌و چ ئه‌وه‌ی ببێته گه‌رد‌و تۆز، سۆفی به‌رده‌وام له حاڵه‌تی دوودڵی‌و دڵه‌ڕواكێدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ .
ئه‌م موجاهه‌ده‌ت‌و ماندووبوون‌و هیلاكییه پێی ده‌وترێت (سلوك)، فیعلی سلوك (سلك)ه‌یه، واته ڕێده‌بڕێت، (سلوك) واته ڕێبڕین، ئه‌م وشه‌یه هاتووه‌ته ناو زمانی كوردییشه‌وه‌و له هه‌ندێ ناوچه‌دا به واتای ڕه‌وشت‌و ڕه‌فتار به‌كارده‌برێت، ده‌وترێت فڵانه‌كه‌س سلوكی جوانه، واته ڕه‌وشتی به‌رزه یان خاوه‌ن ڕه‌فتارێكی ڕێكه .
(نالی)ش ده‌ڵێت:
به میعراجی سلووكی سـالیكاندا تــا نه‌چی ڕۆژێ
له‌ناو جه‌هلی موره‌ككه‌بدا ده‌مێنی هه‌ر وه‌كو ماوی!
خاڵێكی تر هه‌یه گرنگه باسی بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له ناو خه‌ڵكدا به سۆفی ناو ده‌برێت‌و باس ده‌كرێت فڕی به‌سه‌ر ته‌سه‌ووف‌و سۆفیگه‌رییه‌وه نییه، سۆفیگه‌ری شتێكی زۆر جودایه له ده‌روێشایه‌تی. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن ته‌سه‌ووف یان بورهان یان حه‌قیقه‌ت جودایه له شه‌ریعه‌ت‌و بگره ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م شۆڕشێكه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ی دواییدا!
ئاخر شه‌ریعه‌ت بریتییه له ئه‌حكامه وشك‌و ڕه‌قه‌كان به بێ ڕووح، وه‌لـێ ته‌سه‌ووف یانی ڕووح، واته ڕه‌چاونه‌كردنی حوكمه ڕووكه‌شه‌كان (اڵاحكام الڤاهریه) .
هه‌ر ئه‌مه‌یشه هۆكاری نامۆبوونی سۆفییه گه‌وره‌كان له مێژووی ئیسلامدا‌و به گومانه‌وه ڕوانین له ڕه‌فتار‌و كرداریان له‌لایه‌ن فه‌قێیان‌و مه‌لایان‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه .
كه‌سانی وه‌ك حه‌للاج، ئیبن عه‌ره‌بی‌و سوهره‌وه‌ردی له‌و ڕێگه‌دا گیانی خۆیانیان به‌ختكرد.
خۆ كه‌سانێكیش هه‌بوون هاوسه‌نگیی نێوان شه‌ریعه‌ت‌و حه‌قیقه‌تییان ڕاگرتووه، له نموونه‌ی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌ك، ئبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌م، حه‌سه‌نی به‌صری، ئه‌بو حامیدی غه‌زالی‌و . . . هتد.
له نموونه‌ی گه‌وره سۆفییانی جیهانی ئیسلام ده‌توانین ناوی كه‌سانی تریش ببه‌ین، وه‌ك ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وی، جونه‌یدی به‌غدادی، شیبلی، شێخ ئه‌حمه‌دی ریفاعی، ئیمامی سه‌رهه‌ندی كه به قوتبی ڕه‌ببانییش ناوده‌برێت. ئه‌مه‌ی دواییان زاراوه‌ی (وحده الشهود)ی داهێنا. (وحده الوجود) به واتای ئاوێته‌بوونی ڕووحی به‌نده له خودادا دێت، ئه‌مه‌یش له دیدی شه‌ریعه‌ته‌وه به كوفر داده‌نرێت. له كاتێكدا (وحده الشهود) یانی: نومایانبوون‌و ته‌جه‌للابوونی هێز‌و گه‌وره‌یی‌و جوانی خوا له ڕێگه‌ی درووستكراوه‌كانییه‌وه، تۆ كه گوڵێكی جوان ده‌بینیت یه‌كسه‌ر هێز‌و گه‌وره‌یی خودات بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه خودا له‌و گوڵه‌دا خۆی حه‌شارداوه، ئه‌وه سنوورداركردنی خودایه، خودایش نابێت سنووردار بێت، كه سنووردار كرا له خوایی ده‌كه‌وێت!
ته‌سه‌وف (mysticism) ته‌نها له ئیسلامدا نییه، خه‌ڵكانێك پێیان وایه، سۆفیگه‌ریی ئایینێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و له هه‌موو ئایینه‌كاندا به پێی كات‌و شوێن ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها وای بۆ ده‌چن گه‌وره‌سۆفییانی وه‌ك حه‌للاج‌و ئیبن عه‌ره‌بی مسوڵمان نه‌بوون‌و له‌به‌ر باروودۆخ‌و بێده‌سه‌ڵاتییان‌و هه‌روه‌ها بۆ ڕاكێشانی مسوڵمانه ساده‌كان‌و ڕه‌شۆكی خه‌ڵك خۆیان به مسوڵمان پیشان داوه! ئه‌وان ده‌ڵێن ڕسته‌ی (أنا الحق) كه مه‌نسووری حه‌للاج به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاری بووه بریتیه له وشه‌ی (أنا )و (الحق). كه له (مبتدأ)و (خبر) پێكهاتووه، هیچ واتایه‌ك هه‌ڵناگرێت جگه له (من خودام)! . ئاخر (الحق) ئه‌لیف‌و لامی ته‌عریفی پێوه‌یه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش ته‌نها مانای خودا به ده‌سته‌وه ده‌دات .
یان (محی الدینی عه‌ره‌بی) هه‌ندێ وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و شیعر‌و ده‌ربڕینی هه‌یه، به ئاسانی ته‌ئویل ناكرێن. ئه‌و له هه‌ندێ نووسینیدا به شێوه‌یه‌كی (مه‌رموزم)و نامه‌فهوم ده‌ڵێت: (وه‌لی) له (نه‌بی) گه‌وره‌تره، چونكه (نه‌بی) له ڕێگه‌ی جوبرائیله‌وه وه‌حی بۆ دێت، له كاتێكدا (وه‌لی) ڕاسته‌وخۆ له خواوه ئیلهام وه‌رده‌گرێت! یان له ئاوێته‌بوونی ڕووحی خالیق‌و مه‌خلووقدا زۆر ڕۆده‌چێت، ئه‌وه‌تا ئێَژێت:
وما الكلب والخنزیر الا الهنا
وما الله إلا راهب فی كنیسـه
واته: (سه‌گ‌و به‌راز هه‌ر هه‌مان ئه‌و خودایه‌ن بڕوامان پێی هه‌یه، خودایش هه‌ر ئه‌و ڕاهیبه‌یه كه له كڵێسه‌یه‌كدا ده‌یبینین!) .
ئه‌مه وایكردووه زانایه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك (ئیبنو ته‌یمییه) كه به (شیخ الإسلام) ناسراوه به كافری بزانێت، ئه‌و له كتێبی (الفُرقان بین أولیا‌و الرحمن واولیا‌و الشیگان)دا به ڕاشكاوی (ئیبن عه‌ره‌بی)ی به كافر‌و بێ‌دین ناوبردووه، له چه‌ندین نووسینی تریشیدا به توندی هێرشی ده‌كاته سه‌ر .
له كاتێكدا زانایه‌كی پایه‌بڵندی وه‌ك (سه‌عیدی نوورسی) كه به (بدیع الزمان) ناوده‌برێت، له‌م باره‌وه ده‌بێژێت: ” ناكرێت وا به سانایی كه‌سێكی وه‌ك ئیبن عه‌ره‌بی كه زانایه‌كی شاره‌زا‌و گه‌وره بووه كافر بكرێت، چونكه وته‌و ده‌سته‌واژه‌كانی ناڕوونن‌و به ئاسانی ڕاڤه ناكرێن” .
به هه‌رحاڵا عیرفان‌و ته‌سه‌ووف دوو ده‌ریان، كه‌سێ مه‌له‌وانی باش نه‌بێت ناشێت به ده‌وریاندا بچێت .
من له ڕووم نایه ته‌نانه‌ت لافی ئه‌وه لێبده‌م بۆنی عیرفان به لووتمدا چووه، كه‌چی تۆ لێم ده‌پرسیت: به عاریف بانگت بكه‌م یان به سۆفی؟!
پ: بیستوومه تۆ زۆر ده‌خوێنییه‌وه، به‌ڵام به خوێندنه‌وه قه‌له‌ق ده‌بیت، بۆچی خوێندنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها ساڵت نه‌یتوانیوه فریات كه‌وێت و له قه‌له‌ق ڕزگارت بكات؟
و: ڕاستت بوێت من له پێنجی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستم به خوێندنه‌وه كردووه، سه‌ره‌تا هه‌ندێ گۆڤاری مناڵان‌و داستانه به شیعركراوه‌كانی وه‌ك: شیرین‌و فه‌رهاد‌و له‌یلا‌و مه‌جنوون‌و خورشیدی خاوه‌ر‌و چل تووتی‌و، دوای ئه‌وه‌یش: دیوانی قانع‌و بێكه‌س‌و یه‌ك دوو كتێبی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس كه ناویانم بیر نه‌ماوه، به‌س ده‌زانم باسی ئامۆژگاری ئایینی‌و بنه‌ماكانی ئاینیان ده‌كرد، ژیانی پێغه‌مبه‌رانی (محه‌ممه‌دی شڵماشی)یشم هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوێندووه‌ته‌وه. پاشان ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان كرد، بێسه‌رپه‌رشتان‌و حه‌مه‌دۆكم له یازده‌و دوانزده ساڵیدا به تامه‌زرۆییه‌كی ئه‌وتۆوه ده‌خوێنده‌وه وه‌خت بوو كتێبه‌كه‌ش قوت بده‌م! دوای ئه‌وه ڕووم كرده خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ كتێب‌و نامیلكه‌ی فیكریی _ ئایینی، هه‌ڵبه‌ت به زمانی كوردی، وه‌ك كتێبه‌كانی محه‌ممه‌دی مه‌لا صاڵحی شاره‌زووری، سه‌رده‌مێكیش زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی (عه‌زیز نه‌سین)م خه‌تم كرد .
ئه‌مانه‌ی باسیان ده‌كه‌م له نێوان پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی‌و پێنجی ئاماده‌ییدا كردوومن، له پۆلی چواری ئاماده‌ییشه‌وه به باشی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی عه‌ره‌بیم ده‌ستپێكرد_خوێندنی من هه‌ر له سه‌ره‌تاییه‌وه به عه‌ره‌بی بووه_، هه‌ر له‌و كاته‌وه عاشقی ناوه‌كانی (عه‌باس محمود العقاد‌و سه‌ید قگب‌و توفیق الحكیم‌و نجیب محفوڤ) بووم، شه‌و‌و ڕۆژ له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووم كه‌ی بتوانم زیاتر به‌و نووسه‌رانه ئاشنابم‌و به‌رهه‌مه‌كانیان بخوێنمه‌وه، زۆرم حه‌ز له وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كرد، بیرم نایه قه‌ت نمره‌م له‌و وانه‌یه له نه‌وه‌د هاتبێته خواره‌وه، له پۆلی چواره‌می ئاماده‌ییدا مامۆستای عه‌ره‌بیمان ڕۆژێ وتی: ده‌بێ هێمن بكه‌م به (گه حسین)، ئیتر له وه‌خته‌وه هه‌میشه حه‌زم ده‌كرد (گه حسین) به باشی بناسم، هه‌ر ئه‌و مامۆستایه ڕۆمانی (شرق المتوسگ)ی (عبدالرحمن منیف)ی بۆ هێنام، ڕۆیشتم وه‌رگێڕانێكی كوردی هه‌بوو په‌یدام كرد، دێڕ به دێڕ عه‌ره‌بییه‌كه‌م ده‌خوێنده‌وه‌و كوردییه‌كه‌یشی هه‌روا، پاشان به‌راوردم ده‌كردن، ئه‌و وشه عه‌ره‌بییانه‌ی ماناكانیانم نه‌ده‌زانی ده‌منووسینه‌وه‌و واتاكانیانم ده‌رده‌كرد‌و له‌به‌رم ده‌كردن، دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه عه‌ره‌بییه‌كه‌م 100% به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، بووم به كه‌سێكی تر. من تا ماوم ئه‌و مامۆستایه‌م كه له‌م ڕۆژانه‌دا ماسته‌ری له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بییدا وه‌رگرت له‌بیر ناچێت، ببمه پرۆفیسۆریش هه‌ر قوتابیی ئه‌وم، زۆر نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌ریی وا گه‌وره له ژیانماندا جێده‌هێڵن.
هه‌ر له دوانزده سیانزه ساڵیشه‌وه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه فێری فارسی بووم، نه‌ك هه‌ر من خوشك‌و براكه‌یشم به باشی فێری ئه‌و زمانه بوون، ته‌نانه‌ت دایكیشم كه ته‌مه‌نێكی هه‌یه ڕه‌نگه وه‌ختێك ته‌ماشای فیلمێكی فارسی ده‌كات پێویستی به وه‌رگێڕان نه‌بێت. ئه‌و فارسی فێربوونه چونكه له ته‌مه‌نی منداڵییدا بووه باش چه‌سپیوه. پاشان ورده ورده ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی فارسی كرد تا گه‌یشت به دیوانی حافیز‌و سه‌عدی‌و (فیه فیه مافیه)و (مپنوی معنوی)ی مه‌ولانای ڕۆمی .
له پۆلی پێنجی ئاماده‌ییه‌وه خۆم بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی ئاماده‌كرد، وشه‌ی وه‌هام له فه‌رهه‌نگه‌كان ده‌رده‌هێنا‌و له‌به‌رم ده‌كرد‌و خۆمم پێوه فشده‌كرده‌وه، له قوتووی هیچ عه‌تارێكدا نه‌بوو: دوخێنی شه‌رواڵا، سه‌روپێ، دارلاستیك، ده‌نگی گه‌ڵا. . .، دواییش كه له كۆلێژی پزیشكی وه‌رگیرام هه‌موو خوێندنم بوو به ئینگلیزی، شه‌ش حه‌وت ساڵا خوێندنی زانكۆ به‌و زمانه به‌زۆر فێری ئینگلیزیی كردم!
به‌درێژایی ساڵانی خوێندنم له زانكۆ‌و مانه‌وه‌م له به‌شی ناوخۆیی، قه‌ت ڕۆژێ ژووری من بێ كتێب‌و كاغه‌ز نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم كتێبی پزیشكی نییه، شیعر‌و ڕۆمان‌و فیكر‌و فه‌لسه‌فه! له هه‌ر شوێنێ بم ته‌نها بوون‌و نه‌بوونی كتێبم لا مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵا كتێبدا ده‌نووم‌و سبه‌ینێش یه‌كه‌م شتێك ده‌یبینم كتێبه!
وه‌ختێ ته‌له‌به بووم پاره‌م دینار دینار كۆده‌كرده‌وه‌و كتێبم پێ ده‌كڕی، كاتێكیش ده‌ستم قه‌ڵه‌می گرت‌و جارجار پاداشتی نووسینێكم بۆ ده‌هاته‌وه بێ دوودڵی ده‌مدا به كتێب، ئێستا به قه‌ولی دایكم ئه‌گه‌ر ماڵمان بڕوخێ به‌سه‌ر كتێبدا ده‌ڕوخێ، پێچ‌و په‌نای ماڵمان كتێبه. . دایكم هه‌ندێجار به سوعبه‌ته‌وه پێم ده‌ڵێت: بۆ ڕێم ناده‌ی به‌و كتێبانه‌ت ته‌نورێ دابخه‌م! _له گه‌رمیاندا ته‌نووری قوڕ هه‌یه‌و به دار‌و پشقل گه‌رمده‌كرێت_.
ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییم شك ببردایه بێگومان وازم له پزیشكایه‌تی ده‌هێنا‌و هیچ كارێكی تریشم نه‌ده‌كرد، هه‌موو كاتم بۆ خوێندنه‌وه ته‌رخانده‌كرد، من وه‌ختێ ده‌یشنووسم بێتاقه‌ت ده‌بم چونكه له كاتی خوێندنه‌وه‌م ده‌گرێت! (هاوژین) به‌رله‌وه‌ی ببێته هاوسه‌رم خوێنه‌رێكی باش بوو، كه‌چی ئێستا نه‌ك هه‌ر نێوانی له‌گه‌ل كتێبدا خۆش نییه، بگره ڕقیشی لێیه‌تی، ئه‌و كتێب به (هه‌وێ)ی خۆی ده‌زانێت. ده‌ڵێن هاوسه‌ری یه‌كێك له زانایانی كۆنی دونیای ئیسلام وتوویه‌تی: بریا له بری ئه‌م كتێبانه‌ی مێرده‌كه‌م سێ هه‌وێم هه‌بوایه!
من له پێناو خوێندنه‌وه‌و فێربووندا قوربانیم به زۆر شت داوه، چۆن كه‌سێك كه له‌سه‌ر جگه‌ره یان ئه‌لكهول ڕاهاتبێت ئه‌سته‌مه بتوانێت به ئاسانی وازی لێبێنێت، بۆ منیش ده‌ستهه‌ڵگرتن له كتێب‌و كاغه‌ز ئاوها سه‌خته .
گرنگه ئه‌وه‌ش بڵێم، كۆكردنه‌وه‌ی خوێندنی پزیشكی‌و خوێندنه‌وه‌ی فیكر‌و ئه‌ده‌بیات قوربانیی ده‌وێت، زه‌حمه‌تێكی زۆری پێویسته. من زۆرجار وتوومه‌و ئێستاش لێره‌دا ده‌یڵێمه‌وه، خوێندنی پزیشكی به كچێكی شۆخ‌و شه‌نگی نازپێدراوی تاقانه‌ی داك‌و بابی ده‌چێت، بهێنه به‌رچاوت حه‌ز له كچێكی وا بكه‌یت‌و ئه‌ویش قبوڵت بكات، دوای ماوه‌یه‌ك دڵت بچێته سه‌ر كیژێكی تر، چی ده‌قه‌ومێت؟ ڕاستییه‌كه‌ی هیچ ئافره‌تێك پێی خۆش نییه له هه‌مانكاتدا یه‌كێكی ترت له‌گه‌ڵیدا خۆش‌بووێت، وه‌لـێ كیژی تاقانه‌ی شۆخ‌و له‌باری نازپێدرا‌و ڕێگه‌ت نادات له خه‌یاڵیشتدا بیر له كه‌نیشكێكی دی بكه‌یته‌وه، خوێندنی (گب)یش ڕێك وایه، ئه‌و په‌نده‌ی ده‌ڵێت: (دوو كاڵه‌ك به ده‌ستێك هه‌ڵناگیرێت) ئه‌گه‌ر بۆ هیچ شتێك ڕاست نه‌بێت، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خوێندنی پزیشكی‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب‌و فیكر‌و فه‌لسه‌فه پڕاوپڕی واتا ڕاسته، وه‌لـێ من ئه‌و دوو كاڵه‌كه‌م هه‌ڵگرت، ئه‌من ماست‌و ماسیم پێكه‌وه خوارد_ له‌ناو خه‌ڵكدا قسه‌یه‌ك هه‌یه، ده‌وترێت گوایه خواردنی ماست‌و ماسی پێكه‌وه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ڕه‌نگی پێستی مرۆڤ‌و دروستبوونی په‌ڵه‌و له‌ككه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی_! به‌ڵام ئه‌مه هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌رمدا تێنه‌په‌ڕی، له كۆلێژدا هاوڕێم هه‌بوو له زانستی پزیشكی بترازێت یه‌ك دێڕی له هیچ زانست‌و هونه‌رێكی تردا نه‌ده‌زانی، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر پرسیاری (سوكرات)ت (sucrate) لێی بكردایه به سوكه‌رۆز (sucrose) تێگه‌یشتبایه‌و، باسی (ئه‌رستۆ)یشت بۆ كردبا وایده‌زانی باسی (ئارپرایتز) (arthritis) (جومگه ئێشه)ی بۆ ده‌كه‌یت، كه‌چی نه‌ك هه‌ر ناجیح ده‌بوو، به‌ڵكو نمره‌ی باشیشی ده‌هێنا، لـێ من هه‌موو ساڵێك به هه‌زار ناری عه‌لی ده‌رده‌چووم. .
جا قوربان باسمان له زۆر خوێندنه‌وه‌یه، به‌ڵێ زۆر ده‌خوێنمه‌وه‌و زۆر په‌رتووكم ته‌ماشاكردووه، وه‌لـێ زۆر له‌وه زیاتریش كتێب ماون خه‌یاڵا بۆ خوێندنه‌وه‌یان ده‌چێت‌و له به‌رده‌ست‌و له پێش چاودان‌و كه‌چی كات بۆ خوێندنه‌وه‌یان نییه!
ده‌پرسیت زۆر ده‌خوێنیته‌وه‌و تا بێت زیاتر قه‌له‌ق ده‌بیت، ئه‌ی بۆ به‌نیازی خوێندنه‌وه‌ی زۆر دڵنیاییت پێ ببه‌خشێت؟ ئه‌دی نه‌تبیستووه تا زیاتر بزانیت خه‌مت زۆرتر ده‌بێت؟ تا مێشك كراوه‌تر بیت خه‌فه‌تبارتریت؟ خوێندنه‌وه پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی جێگیره، كرده‌ی گولله‌بارانكردنی دڵنیاییه، سه‌ربڕینی ڕاوه‌ستانی فیكر‌و وشكهه‌ڵاتنی قه‌ناعه‌ته .
مرۆڤ كه خه‌ریكی خوێندنه‌وه بوو_هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم خوێندنه‌وه‌ی مه‌عریفییه(ئه‌بستمۆلۆژی)_ هه‌رگیز ناتوانێت دوو ڕۆژی وه‌كو یه‌ك بێت، به‌رده‌وام ئاڵۆزتر ده‌بێت، تا بێت دڕدۆنگتر ده‌بێت، ڕۆژ له دوای ڕۆژ له بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا زۆربوونی زانیارییه‌كانیدا ده‌رگای وه‌ڵامی به ڕوودا بكرێته‌وه، پرسیار له پزدانی خه‌یاڵییه‌وه دێنه ده‌رێ، هه‌روا پرسیاره‌و به ده‌می كراوه‌وه په‌لاماری ده‌ده‌ن . . تۆ ده‌زانیت ئه‌م دونیایه هێنده‌ی پرسیار تێدایه چاره‌كێگی ئه‌وه وه‌ڵامی تێدا چنگناكه‌وێت؟ ئه‌رێ به‌ڕاست ئێمه له كوێوه هاتووین؟ بۆ هاتووین؟ بۆ كوێ ده‌ڕۆین؟ به‌ڕاست ئه‌م سوڕی ژیان‌و مردن‌و په‌یدابوون‌و نغرۆبوونه تا كه‌ی به‌رده‌وامه؟ ئه‌م ده‌ستاڕی مه‌رگه تاكه‌ی ده‌هاڕێت‌و تێر ناخوات؟ ئێمه چین؟ كێین؟ به‌ره‌و كوێ ملده‌نێین؟ مردن چییه؟ ئه‌رێ ئێمه به‌ره‌و داهاتوو ده‌ڕۆین یان داهاتوو به‌لای ئێمه‌دا به‌ره‌و لای ڕابردوو هه‌نگاو ده‌نێت؟ باشه داهاتوو‌و ڕابردوو هه‌بوون یان عه‌ده‌من؟ ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ی دروستكردووه مه‌به‌ستی له خوڵقاندنمان چ بووه؟ ده‌یه‌وێت چیمان به‌سه‌ربێنێت؟ ئه‌مه‌و هه‌زاره‌ها پرسیاری تر كه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر تا به‌یانی به دوای یه‌كدا بیاننووسین ته‌واو نه‌بن، هیچیان وه‌ڵامێكی ڕوونیان نییه . . ئه‌وه‌ی ئایینه‌كان پێمان ده‌ڵێن، ئه‌و وه‌ڵامه حازرانه ته‌نها قه‌ناعه‌ت به دڵمان دێنن، نادیار(غه‌یب) به قه‌ولی (كانت) بابه‌تی عه‌قڵ نییه، له هه‌ر شوێنێكدا قسه گه‌یشته سه‌ر باسی (غه‌یبییات) ئیتر ئاوه‌ز ده‌وه‌ستێت، بۆیه پێویسته په‌نا وه‌به‌ر باوه‌ڕ(ئیمان) به‌رین، ئه‌وه بۆچوونی (ئیمانۆئیل كانت)ی گه‌وره فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانه.
ڕۆشنبیر كائینێكی گومانبه‌ره، مه‌خلوقێكی پرسیاركه‌ره، ڕۆشنبیرییش پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پرسیاره، ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌هلی سوئالین نیو هێنده ئه‌هلی جه‌واب نین!
شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب (المتنبـی) ده‌بێژێت:
ژو العقل یشقی فی النعیم بعقله
وأخو الجهـاله فی الشقـاوه ینعم!
ئاقڵا له ناو ناز‌و نیعمه‌تیشدا به هۆی ئاوه‌زییه‌وه هه‌ر گرفتاری به‌دبه‌ختییه، ئه‌قڵا ناهێڵێت ساتێك بسره‌وێت، ڕێنادات خه‌و بچێته چاوی، كه‌چی ده‌به‌نگ‌و گێلۆكه له‌وپه‌ڕی به‌دبه‌ختی‌و گرفتارییشدا هه‌ر كه‌یفخۆش‌و له دونیا بێخه‌به‌ره .
ماڵی ئه‌قڵا ئاوا بێت، كارێك به مرۆڤ ده‌كات سه‌د جار خۆزگه به شێتان بخوازێت، ئارامی‌و ئۆقره‌ی لـێ ده‌بڕێت .
تۆ وه‌ره له شه‌وێكی ئه‌نگوسته‌چاوی بێ كاره‌بادا چاوێك به ئاسماندا بگێڕه، بزانه ته‌زوویه‌ك به ته‌وقه‌سه‌رتدا نایه‌ت‌و له ئه‌نگوسته‌كانی پێته‌وه ده‌رچێت؟!
زانست ده‌ڵێت ئه‌ستێره‌ی وه‌ها هه‌یه ده ملیار ساڵی ڕووناكی له ئێمه‌وه دووره، واته تیشكه‌كه‌ی به ده ملیار ساڵا ده‌گاته ئێمه، ئێ خۆ زانایانی بواری ئاركایۆلۆژی‌و بایۆلۆژی‌و ئه‌نترۆپۆلۆژی‌و چوزانمۆلۆژی(!) هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زه‌وی ناگاته پێنج ملیار ساڵا. هه‌ندێ ئه‌ستێره كه تازه چاوی ئێمه ده‌یبینێت، نزیكه‌ی ده ملیار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قیوه‌ته‌وه‌و نه‌ماوه، ئه‌و تیشكه‌ی ئێمه ده‌یبینین ه‌ی ده ملیار ساڵا له‌مه‌وپێشه، واته ه‌ی پێنج ملیار ساڵا به‌ر له دروستبوونی زه‌وییه، ئه‌دی ئه‌مه جێگه‌ی تێڕامان نییه؟!
تۆ قه‌ت له چۆنێتی گه‌شه‌كردنی مناڵا وردبوویته‌ته‌وه؟ هه‌ركه‌س له زانستی كۆرپه‌ڵه‌زانی (ئیمبریۆلۆژی) شاره‌زا بێت، مه‌حاڵه سه‌ری له چۆنێتی درووستبوون‌و گه‌شه‌كردنی زارۆك نه‌سوڕمێت.
ئه‌ی فێربوونی زمان؟ ئه‌ی خودی زمان؟ زمان وه‌ك پارچه‌یه‌كی جه‌سته، وه‌ك پێكهاته (Anatomy)، هه‌روه‌ها وه‌ك كاركردن (Physiology)، پارچه‌یه‌ك له ده‌می هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌می مرۆڤێكی توونسی به عه‌ره‌بی ده‌دوێت‌و ئه‌وه‌ی ده‌می مرۆڤێكی بریتانیایی به ئینگلیزی قسان ده‌كات! هه‌ر یه‌ك پارچه‌یه‌و ئه‌و هه‌موو ده‌نگه جیاوازانه‌ی لێوه ده‌رده‌چێت، بنیاده‌مێكی ئینگلیزی بیكوژه ناتوانێت پیتی (ق) ده‌رببڕێت، كه‌چی مامۆستا (مه‌سعود محه‌مه‌د) ده‌ڵێت كوڕه گه‌وره‌كه‌ی، یه‌كه‌م وشه‌یه‌ك له زاری ده‌رچووبێت (قووقه) بووه!
ئایا ئه‌وه ژینگه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی زمان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێیه خۆ ئه‌و مناڵه تازه زمانی پژاوه، ئه‌م دوو (ق)ه‌ی چۆن به‌دوی یه‌كدا ده‌ربڕی، ژینگه‌ی چی‌و حاڵی چی؟! ئه‌و جارێ هۆشی به ده‌وروبه‌ریدا نه‌بڕاوه ئه‌م ژینگه ئه‌فه‌ندییه كوێڕا وا زوو سێبه‌ری به‌سه‌ریدا دا‌و ده‌ستی له بیناقاقای گیركرد؟!
ئه‌ی ئایا پێكهاته‌ی ئاناتۆمی زمانی خه‌ڵكی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك جودایه؟ ئه‌دی بۆ گه‌ر منداڵێك له وڵاتێكی غه‌یری وڵاتی خۆی دایبنێیت‌و له ڕه‌گه‌زی خه‌ڵكه‌كه‌یشی نه‌بێت، زۆر به ئاسانی فێری زمانی ئه‌و وڵاته‌ی لێی دانراوه ده‌بێت‌و وه‌ك هه‌ر تاكێكی ئه‌وێ زمان ده‌گرێت؟!
له ساده‌ترین شتی ده‌وروبه‌رت وردبیته‌وه، سه‌دان پرسیار هوروژم بۆ مێشكت دێنن، له‌گه‌ڵا خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌دا، لانی كه‌م پرسیارێكی تازه له به‌رده‌متدا قوتده‌بێته‌وه .
هیچ یه‌ك له فه‌یله‌سووفانی مێژووی مرۆڤایه‌تی كه‌سی ئاسایی نه‌بوون، زۆرێكیش له‌وان له دوادوایی ته‌مه‌نیاندا شێت بوون، ئاخر ئه‌وان نه‌یانتوانیوه له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو پرسیاره گه‌وره‌و گرانانه‌دا ڕابووه‌ستن، (مه‌ولانا جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی)یش ده‌فه‌رموێت:
عیلمهای أهل تن أحمالشان
عیلمهـای أهل دل حمالشان
(زانستی ئه‌هلی دڵا باربه‌ریانن، زانستی ئه‌هلی له‌ش باری كۆڵیانن)
مه‌به‌ستی له (أهل دل) عاریفان‌و له (أهل تن)یش فه‌یله‌سووفانه .
مرۆڤ كائینێكی لاوازه، ئاوه‌زی سنووری هه‌یه، بیركردنه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك بڕده‌كات، له‌وه به دوا سه‌رزه‌مینی ئه‌و دیوی ئه‌قڵه، ئه‌قڵا ناتوانێت پێی تێبخات، فه‌لسه‌فه‌ی پۆستمۆدێرنیزمیش هه‌ر شتێكی له‌و بابه‌ته ده‌ڵێت، (نیچه) كه به یه‌كه‌مین‌و گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سووفی پۆستمۆدێرنیست داده‌نریت، به ئاشكرا نه‌فره‌ت له ئه‌قڵا ده‌كات‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه، وه‌لـێ وه‌ك (هاپرماس) ده‌ڵێت: به چی ئه‌قڵا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه؟ ئایا هه‌ر به خودی ئه‌قڵا نییه؟!
(نیچه) وه‌ختی خۆی هانی ئه‌وه‌ی ده‌دا شۆڕش به‌سه‌ر ئه‌قڵدا بكرێت‌و ئاوه‌ز تووڕهه‌ڵبدرێت، ئه‌و بڕوای وا بوو به (شیعر) ئه‌و كاره ده‌كات! وه‌لـێ ئه‌م قسه‌یه هه‌ر له وڕێنه ده‌چێت؟ ئه‌ی شیعر خۆی به‌رهه‌می كوێیه؟
به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی نیچه له قسه‌ی عاریفانی مێژووی ئیسلامه‌وه نزیكه، ئاخر (مه‌ولانا)ش بۆچوونێكی وای هه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت: (عه‌قڵا ته‌ڵاق بده)، به‌س جیاوازی نێوان (مه‌لانا)و (نیچه) له خاڵێكی جه‌وهه‌ریدایه، (مه‌ولانا) به پشت به‌ستن به (ئیمان)و (عیرفان) ئه‌و كاره ده‌كات، (مه‌ولانا) كه بڕوای وایه: (عیلمهای أهل تن أحمالشان)و پێی وایه:
(پای إستـدلالـیان چوبین بـود
پای چوبین سخت بی تمكین بود
(پێی زانایانی زانستی مه‌نتیق له داره، پێیه‌كیش له دار بێت زۆر سست‌و لاوازه) .
بۆیه هانی دووركه‌وتنه‌وه له‌و ئه‌قڵه دوور له باوه‌ڕه ده‌دات، ئه‌قڵێك كه به وه‌ڵامی ئیمان قایل نابێت، ئاوه‌زێك كه ڕێگه‌ی خودای نه‌گرتووه، ئه‌گه‌رنا (ئه‌قڵا) وه‌ك جه‌وهه‌ر لای مه‌ولانا پیرۆزه‌و ڕێگه‌یه‌كیشه بۆ ماڵی ئیمان، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌موێت:
عقل دشنامم دهد من راچیم
زانكه فیچی دارد فیـاچیام
(ئه‌قڵا جنێویشم پێ بدات من لاریم نییه، چونكه به‌شێك له‌و فه‌یزه‌ی به من دراوه به‌ویش دراوه!).
كه‌وایه لای (مه‌ولانا) دوو ئه‌قڵا بوونی هه‌یه: ئه‌قڵی باوه‌ڕدار‌و ئه‌قڵی بێباوه‌ڕ، یان ئه‌قڵا وه‌ك جه‌وهه‌ر‌و ئه‌قڵێكی دیاریكرا‌و(ئه‌قڵی فه‌یله‌سووفان‌و موته‌كه‌للیمان) .
هه‌روه‌ها مه‌ولانا بانگه‌شه‌ی وه‌لانانی عه‌قڵی كردووه بۆ ڕووكردنه ئیمان‌و باوه‌ڕ . .
ئه‌ی (نیچه) چی؟ هیچ یه‌ك له‌م شتانه لای ئه‌و ده‌ستناكه‌وێت، جاڕدانی مه‌رگی خوداوه‌ند له‌لایه‌ن نیچه‌وه شتێكه له كه‌س شاراوه نییه، كۆڵه‌كه‌ی باوه‌ڕ ئیمانهێنانه به ڕۆژی دوایی‌و زیندووبوونه‌وه، نیچه بڕوای به‌ویش نییه، ئاخر كه خودا نه‌بوو زیندووبوونه‌وه‌و به‌هه‌شت‌و دۆزه‌خ ما‌نایان نامێنێت، نیچه ئامۆژگاریمان ده‌كات‌و پێمان ده‌ڵێت: ” دڵسۆزی ئه‌م زه‌وینه به‌و گوێ شل مه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی موژده‌ی ژیانێكی باشترت له دونیایه‌كی تردا پێده‌ده‌ن”!
ئێستا له ئه‌وروپادا ئاراسته‌یه‌كی دژه نیچه‌وی، دژه پۆستمۆدێرنیزم له‌ئارادایه. گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی كه له ژیاندا مابێت ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م ته‌وژمه ده‌كات، مه‌به‌ستمان (یورگن هاپرماس)ه .
ئه‌و پێی وایه پۆستمۆدێرنیزم ته‌وژمێكی فه‌وزه‌وی(ئه‌نارشیزم)و دژه ئه‌قڵه‌و ده‌بێت ڕێگه‌ی لێ‌بگیردرێت، چونكه شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا به‌رهه‌می ئه‌قڵه‌و له دوای قۆناغی ڕۆشنگه‌رییه‌وه هاتووه‌ته بوون، دژایه‌تیكردنی ئه‌قڵا یانی دژایه‌تیكردنی ئه‌م شارستانییه‌ته. . هه‌روه‌ها له‌و بڕوایه‌دایه به‌رهه‌می پۆستمۆدێرنیزم‌و به‌تایبه‌ت فیكری (نیچه) نازیزم‌و فاشیزم بوو، كه بوونه هۆی شه‌ڕێكی گه‌ردوونی ئه‌وتۆ نزیك بوو دونیا وێران بكات. گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆدێرنێته‌و عه‌قڵگه‌رایی ئامانجی (هاپرماس)و لایه‌نگران‌و شوێنكه‌وتووانیه‌تی.
من ده‌ڵێم كه‌سێكی وه‌ك (نیچه) كه بانگه‌شه‌ی تووڕهه‌ڵدانی عه‌قڵی ده‌كرد‌و سه‌ره‌نجامیش به فیعلی شێت بوو و یانزه ساڵی كۆتایی ته‌مه‌نی له شێتخانه‌دا به‌سه‌ربرد، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره گه‌وره‌كانی نه‌مابوو، مرۆڤ تا ئاوه‌زی فراوانتر بێت ئاسۆی بینینی لێڵتر‌و نیگای ته‌ماوی تر ده‌بێت، تا زیاتر بزانێت‌و زۆرتر بخوێنێته‌وه زمانی زیاتر ده‌شكێت‌و ده‌رگای ده‌ربڕینی توندتر كڵۆم ده‌درێت . .
چی بڵێم كه هیچ شتێك زانرا‌و نییه؟! ئه‌مه‌یه زمان حاڵی زۆرێك له فه‌یله‌سوفان.
(د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی) دوو به‌رگ كتێبی به ناونیشانی (گفتوگوهای تنهایی) هه‌یه، له‌و كتێبه‌دا ده‌ڵێت: (ده‌مه‌وێت به‌رگی سێیه‌می ئه‌م كتێبه بنووسم، له‌ودا هه‌ر په‌ڕه دێنم‌و هه‌ر نانووسم، هه‌ر كاغه‌زی بێخه‌ت كۆده‌كه‌مه‌وه‌و دێڕێكیشی تێدا یادداشت ناكه‌م، ده‌مه‌وێت قسه نه‌وتراوه‌كانم كه به‌هێزترین به‌شی كتێبه‌كه‌من بڵاوبكه‌مه‌وه، قسه‌یه‌لێك كه نایانڵێم‌و نایشتوانم بیانڵێم!)
تۆ ده‌ته‌وێت خوێندنه‌وه ئارامی به من ببه‌خشێت؟ من دارێكم ڕیشه‌كه‌م له بنی ئاودایه، خوێندنه‌وه ئه‌و زریانه‌یه كه زه‌ریا ده‌خاته شه‌پۆلدان، له‌گه‌ڵا هه‌ر شه‌پۆلێكیشدا دوور نییه منی دار له ڕه‌گ‌و ڕیشه‌وه هه‌ڵبكه‌ندرێم‌و به‌ر شه‌پۆلی زه‌ریا بكه‌وم‌و نایشزانم كه‌ی‌و له كوێدا ده‌گیرسێمه‌وه!
من أز بود‌و نبـــودی خود خموشم
أگر گویم كــه هستم خود پرستم
ولیـــكن این نوای ساده‌ای كیست
كسی در سینه می‌گوید كه هستم؟
واته:
(من له بوون‌و نه‌بوونی خۆم بێئـاگام
ئه‌گه‌ر بڵێــم هــه‌م خۆپــه‌رســـتم
وه‌لـێ ئه‌م ده‌نگه نه‌رمـه هـی كێیه؟
یه‌كێك له سنگمدا ده‌ڵێت ئه‌من هه‌م!
پ: له جیهانی خوێندن‌و خوێنده‌واریت دا تا چه‌ند توانیوته كه‌سێكی ته‌قلیدی نه‌بیت، نووسراوه‌كانی جه‌نابت چه‌نده مۆركی نوێگه‌رییان پێوه‌یه؟
و: ڕاسته پرسیاره‌كه‌ت به ڕووكه‌ش یه‌كێكه، وه‌لـێ پێویستی به سێ وه‌ڵام هه‌یه. هه‌رچه‌ند به‌باشی له مه‌به‌ستی (جیهانی خوێندن‌و خوێنده‌واری) تێناگه‌م‌و، پێم وابێت ته‌نها بۆ وشه‌ئارایی‌و ڕازاندنه‌وه‌ی ڕسته هه‌ردوو وشه‌ی (خوێندن)و (خوێنده‌واری)یت به‌دووی یه‌كدا هێناوه، وه‌لـێ ناچارم له خۆمه‌وه ڕاڤه‌یان بكه‌م‌و به‌پێی ئه‌وه‌ی لێیان تێده‌گه‌م وه‌ڵام بده‌مه‌وه. هه‌موومان له خوێندن تێده‌گه‌ین، وه‌لـێ (خوێنده‌واری) وشه‌یه‌كی به‌رفراوانه، هه‌م خوێندن ده‌گرێته‌وه‌و هه‌م خوێندنه‌وه‌و هه‌م ڕۆشنبیری كه‌سیی. وا ده‌زانم ئه‌گه‌ر له جیاتی خوێنده‌واری وشه‌ی خوێندنه‌وه‌ت به‌كاربهێنایه له بارتر ده‌بوو. به هه‌رحاڵا من وه‌ڵامی سێ پرسیارت كه له شێوه‌ی یه‌ك پرسیاردا ئاراسته‌ت كردووم ده‌ده‌مه‌وه:
1 . له جیهانی خوێندنمدا ته‌قلیدیم یان نا؟
2 . له دونیای خوێندنه‌وه‌مدا ته‌قلیدیم یان نا؟
3 . نووسینه‌كانم نوێگه‌رییان پێوه‌یه یاخود نا؟
كه ده‌ڵێی خوێندن یه‌كسه‌ر بیری خوێنه‌ر بۆ قوتابخانه‌و زانكۆ‌و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه ده‌چێت، هه‌ڵبه‌ت منیش كه تیری پرسیار ئاراسته‌ی سنگم كراوه یه‌كێكم له خوێنه‌ران‌و هه‌روایشی تێده‌گه‌م.
(موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی) له كتێبی سه‌وز (الكتاب اڵاخچر)دا كه خۆی به كتێبێكی پیرۆزی ده‌زانێت‌و پێی وایه ڕۆژێك دێت دونیا ده‌گۆڕێت، ڕایه‌ك ده‌خاته ڕوو ده‌رباره‌ی خوێندنی مه‌نهه‌جیی، كه هه‌م جێگه‌ی تێڕامان‌و هه‌م مایه‌ی پێكه‌نینیشه، ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك قوتابی به زۆر بكرێنه پۆلێكه‌وه‌و یه‌ك یه‌ك‌و دوو دوو له‌سه‌ر ته‌خته(ڕه‌حله)یه‌ك دابنیشێنرێن‌و مامۆستایه‌ك بێت وانه‌یان پێ بڵێته‌وه‌و، چه‌ند ساڵا ته‌مه‌نی مرۆڤ ئاوها به هه‌ده‌ر بدرێت تا بڕوانامه‌یه‌ك به ده‌ستده‌هێنێت، كارێكی نه‌ك هه‌ر ناماقووڵه بگره جۆرێكیشه له سته‌مكاری! ئه‌و وای بۆ ده‌چێت مافی هه‌ركه‌سێكه چۆنی بوێت ئاوها فێری خوێندنه‌وه‌و زانست ببێت، به‌بێ ناچاركردنی. ئه‌و ڕایه‌ی قه‌ززافی ڕه‌نگه مایه‌ی پێكه‌نین بێت لای زۆر كه‌س‌و ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌و كات به‌سه‌ربردن خۆش بێت‌و له حاڵی به كارداریكردنیدا كاره‌سات بنێته‌وه، ئاخر ئه‌وه هاندانه بۆ نه‌مانی سیسته‌م‌و جۆرێكه له فه‌وزه‌وییه‌ت(ئانارشیزم)و هه‌ركێ بۆ خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر سیسته‌می خوێندن نه‌مێنێت‌و خوێندنگاكان بڕوخێنرێن‌و هه‌ركێ چی ویست‌و چۆنی ویست به‌ده‌ستی بهێنێت، چی ڕووده‌دات؟ ئایا شتی وا ده‌شێت له واقیعدا بێته دی یان جۆرێكه له یۆتۆپیا؟ وه‌لـێ لێت ناشارمه‌وه كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار (كتاب اڵاخچر)م خوێنده‌وه‌و چاوم به‌و ڕایه كه‌وت، به جۆرێك له جۆره‌كان كه‌یفم پێی هات، نازانم بۆ؟! ڕه‌نگه هۆكه‌ی ئه‌وه بێت وه‌ختی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه هێشتا خوێندكار بووبێتم، لـێ وا هه‌ستده‌كه‌م شتێكی تریش پاڵنه‌رم بێت بۆ كه‌یف پێهاتنی، ته‌مه‌نی خوێندنی من زۆر له ه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی زیاتر بوو، له زانكۆشدا دوو ته‌مه‌ن‌و نیوی خوێندكارێكی ئاسایی مامه‌وه، دوو كۆلێژم له سێ شاردا ته‌واو كرد، زۆریش له پرۆسه‌ی خوێندنی وڵاتی خۆمان ڕامام‌و بیرم كرده‌وه، له كۆتاییدا گه‌یشتم به ده‌ره‌نجامێك كه له ڕاكه‌ی قه‌ززافییه‌وه نزیك بوو!
ده‌پرسی له جیهانی خوێندنمدا تا چه‌ند توانیومه ته‌قلیدی نه‌بم؟ تۆ بپرسه ئه‌رێ كه‌سێ هه‌یه له‌م وڵاته‌دا ته‌قلیدییانه نه‌یخوێندبێت؟ له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی ده‌چیته مه‌كته‌ب، یه‌كه‌م ڕۆژ مامۆستایه‌ك دێته پۆله‌وه وه‌ك ئیزرائیلێك دێته پێشچاوت، نه قسه‌یه‌كی خۆش، نه بزه پێكه‌نینێك‌و نه لاواندنه‌وه‌یه‌ك . . . به‌پێچه‌وانه‌وه درژ‌و مۆن. . به توڕه‌ییه‌وه ده‌دوێت، كه ده‌ڵێ بێده‌نگ بن بنمێچی پۆله‌كه‌ش ده‌له‌رێته‌وه. هه‌ر له‌و ساته‌دا قوتابی زراوی ده‌چێت‌و وا هه‌ست ده‌كات یه‌كه‌م ڕۆژی ژیانی پڕ له كاره‌ساتی ده‌ستی پێكرد، ناهه‌قیشی نییه! دوای شه‌ش ساڵا_ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێك ناجح بێت_، ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ندی‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئاماده‌یی، دوای ئه‌وه‌ی دوانزده ساڵا له ته‌مه‌نی به فیڕۆ ده‌چێت پێ ده‌نێته نێو به‌هه‌شتی زانكۆوه! له‌وێش چوار ساڵا ده‌خوێنێت تا بڕوانامه وه‌رده‌گرێت . . له شه‌ش ساڵیی ده‌چێته به‌ر خوێندن‌و به فه‌رزی ئه‌وه‌ی هیچ ساڵێك دوا نه‌كه‌وێت، له بیست‌و دوو ساڵیی خوێندن ته‌واو ده‌كات. تۆ پێم بڵێ كێ له‌و شانزه ساڵه‌ی خوێندنیدا شتێكی بابیی یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و ساڵانه، واته بایی چوار ساڵا زانیاری پێ ده‌ده‌رێت؟! وه‌ره دوو قوتابی بێنه، یه‌كێكیان بخه‌ره به‌ر خوێندن‌و ئه‌وی تریشیان خۆت له ماڵه‌وه ڕێنمایی سه‌ره‌تایی بده‌رێ‌و له‌به‌ره‌وه كتێبی بخه‌ره به‌رده‌ست، دوای شازده ساڵا وه‌ره به‌راوردیان بكه بزانه كامیان زیاتر فێر بوون؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی به هه‌وڵی خۆی‌و دوور له قوتابخانه‌و مه‌نهه‌جی خوێندن پێگه‌یشتووه شاره‌زاتر‌و چاوكراوه‌تره. . ناهه‌قمه ئه‌گه‌ر بڵێم ڕاكه‌ی عه‌قید قه‌ززافی به ڕاست ده‌زانم؟ له سه‌دا نه‌وه‌د‌و نۆی خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی ئێمه به شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدیی پێگه‌یشتوون، وه‌لـێ من له 1%كه‌ی ترم، دوو كۆلێژم ته‌واو كردووه، تاڵه موویه‌ك په‌یوه‌ندییان له نێواندا نییه، كۆلێژی پزیشكی‌و كۆلێژی شه‌ریعه یان به قه‌ولی زانایانی كۆن: (علم اڵابدان)و (علم اڵادیان)، زانستی جه‌سته‌و زانستی ئایین!
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی فیكر‌و ئه‌ده‌بم، نیو هێنده نه به خوێندنی (گب)ه‌وه خه‌ریكم‌و نه به شه‌ریعه‌یشه‌وه، له ئێستادا خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆ خوێندنی باڵا له یه‌كێك له بواره‌كانی ده‌روونناسی، كۆمه‌ڵناسی یان مێژوودا كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و دوو پسپۆرییه‌وه‌ی بڕوانامه‌م تێیاندا وه‌رگرتووه نییه .
بۆیه وا نازانم له جیهانی خوێندنمدا ته‌قلیدی بووبم، هه‌ڵبه‌ت تا ته‌واوكردنی ئه‌و دوو كۆلێژه ناڕه‌حه‌تیی زۆرم هاتوونه ڕێ‌و ماندوویه‌تی زۆرم كێشاوه. ئه‌من ته‌قلیدیی نیم وه‌لـێ چبكه‌م كه سیسته‌می خوێندن له وڵاته‌كه‌مدا ته‌قلیدییه؟ ئێستا من جگه له (گب)و (شه‌ریعه) ناتوانم هیچ پسپۆرییه‌كی تر بخوێنم له ناو عێڕاقدا، بۆ؟ چونكه سیسته‌می خوێندنی باڵا نه له عێراق‌و نه له هه‌رێمی كوردستاندا ڕێگه به هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له پسپۆرییه‌كی دیاریكرا‌ودا نادات بچێت ماجستێر یان دكتۆرا له بوارێكی تردا بخوێنێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه، له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا مرۆڤ ئازاده پسپۆری بگۆڕێت‌و له هه‌ر بوارێكدا حه‌زی لـێ بوو بخوێنێت!
_ ئایا له جیهانی خوێندنه‌وه‌مدا كه‌سێكی ته‌قلیدیم؟ هه‌ڵبه‌ت پێناسه‌ی ته‌قلید‌و ته‌قلیدی به پێی نه‌ریتی خه‌ڵكی هه‌ر زه‌مان‌و مه‌كانێك ده‌گۆڕێت، لای ئێمه كه‌سی ته‌قلیدیی له خوێندنه‌وه‌دا چۆن پێناسه ده‌كرێت‌و؟ ته‌قلیدی به كێ ده‌وترێت؟ ئه‌وه‌ی من به ته‌قلیدیی ده‌زانم كه‌سێكه هه‌موو عومری به خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك جۆره شێوازی نووسینه‌وه خه‌ریك بێت، یان یه‌ك بوار بۆ خوێندنه‌وه هه‌ڵبژێرێت یاخود ته‌نها موتاڵای ئه‌و كتێبانه بكات كه له‌گه‌ڵا باوه‌ڕ‌و تێڕوانینی خۆیدا ته‌بان .
ته‌قلید خوێندنه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا جۆری زۆره، خه‌ڵكی هه‌یه ته‌نها كتێبی مه‌لایانه ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه توێژی مه‌لاكان ده‌گرێته‌وه، كتێبه‌كانی تایبه‌ت به فیقه‌و ئوسوڵا‌و نه‌حو‌و صرف … هتد، وه‌ختێ له‌گه‌ڵا مه‌لایه‌كدا داده‌نیشیت یان باسی شافیعیت بۆ ده‌كات یان ئه‌بو حه‌نیفه، یان ئیبن حه‌جه‌ر یاخود ئیبن حه‌زم، زانایه‌كی ئایینی كه شاره‌زای بواری زوهد‌و پارێزكاری بێت، ناوی زاهیدگه‌لی هاوشێوه‌ی حه‌سه‌نی به‌صری، عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌ك‌و ئیبراهیمی كوڕی ئه‌دهه‌می زۆر لێده‌بیستیت. بوخاری‌و موسلیم‌و ئه‌بو داود‌و ترموزی‌و نه‌سائییش له باسی (صحیح‌و چعیف)ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا زۆر باسده‌كرێن. مه‌لایه‌ك قووڵتر بڕوات، له ته‌سه‌ووفدا باسی غه‌زالی‌و ئیبن عه‌ره‌بی‌و سوهره‌وه‌ردی ده‌كات، له بواری عه‌قڵا‌و مه‌نتیقیشدا كه‌سانی وه‌ك فه‌خری ڕازی، ئیبن سینا، فارابی‌و ئیبن ڕوشد ناو ده‌بات، ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیانه‌ی دوایی‌و به تایبه‌ت ئیبن سینا‌و فارابی زۆر به كه‌می له لایه‌ن توێژی زانایانی ئایینییه‌وه باس ده‌كرێن .
مه‌لایانی كۆنی كورد كه زۆرینه‌یان له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستانی خۆماندا، له (فروع)دا سه‌ر به مه‌زهه‌بی شافیعی‌و له عه‌قیده‌و بیروبڕوایشدا (ئه‌شعه‌ری)ی بوون، باسیان به‌زۆری هه‌ر به ده‌وری ئه‌وانه‌دا ده‌سوڕێته‌وه، باسی (شێخ عبدالقادری گه‌یلانی)و ( شێخ ئه‌حمه‌دی ریفاعی)و ڕێبازی ته‌ریقه‌ته‌كانی (قادری)و (نه‌قشبه‌ندی)و زانایانی وه‌ك (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی)و (شێخ مارفی نودێ)و . . .هتد له ناو مه‌لا‌و فه‌قێی حوجره‌كانی بیست ساڵێك له‌مه‌وبه‌ردا زۆر دووباره ده‌بوونه‌وه‌و تاڕاده‌یه‌ك ئێستاش ماوه .
له‌گه‌ڵا بڵاوبوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانیشدا له كورستان، ناوی دوو زانای دوایینی مێژووی ئیسلام هاتنه ناوه‌وه، (ئیبن ته‌یمییه)و قوتابییه‌كه‌ی: (ئیبن قه‌ییم) .
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ختێ له‌گه‌ڵا مه‌لایه‌ك یان زانایه‌كی ئایینی دا داده‌نیشیت، ئه‌گه‌ر شاره‌زای زمانی مه‌لایان نه‌بیت‌و باسی (جمع الجوامع)و (ته‌صریفی زنجانی)و (چربَ زیدٌ عمراً) نه‌زانیت، قسه‌یه‌كت بۆ وتن پێ نییه‌و ده‌بێت قڕ‌وقپی لێبكه‌یت‌و ته‌نها گوێگر بیت .
له ئه‌ده‌بیاتی بزاوته ئیسلامییه‌كانیشدا، چه‌مكه‌كانی (دعوه)، (إرشاد)، (جهاد)، (عقیده)، (توحید)، (شرك)، (مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف)و . . . .هتد‌و، لای ئیخوانییه‌كان ناوی كه‌سانی وه‌ك (حه‌سه‌ن به‌ننا)، (سه‌یید قوتب)،(ئه‌بو ئه‌علای مه‌ودودی)، (محه‌ممه‌د غه‌زالی)، (فتحی یه‌كن)، (را‌شد غه‌ننوشی)و (یوسف قه‌ره‌زاوی)و لای سه‌له‌فییه‌كانیش (محه‌ممه‌د ناصره‌ددین ئه‌لبانی)، (ئیبن باز)و (ئیبن عپیمین)و، لای نورییه‌كانیش (سه‌عید نوورسی) زۆر دووباره ده‌بنه‌وه‌و له غه‌یری ئه‌وانه به ده‌گمه‌ن باسێك بۆ وتن هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به حوكمی كرانه‌وه‌ی وڵاتی خۆمان به ڕووی ده‌ره‌وه‌دا‌و له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ژموونی جیهانگیری(Globalization)و تۆڕه‌كانی گه‌یاندندا، هه‌ندێك له براده‌رانی ئیسلامیی باس له پارله‌مان‌و دیموكراسی‌و لیرالیزم . . . ده‌كه‌ن، لـێ من باسی بنه‌مای فیكری‌و ئه‌ده‌بیاتی وان ده‌كه‌م .
به‌ره‌ی چه‌پ‌و سۆشیالیستیش ئینجیلی فیكری ماركس‌و ئه‌نگلز‌و وه‌عزه‌كانی (لینین)و (ستالین)و چه‌مكگه‌لی وه‌ك: ژێرخان، ژوورخان، چینی پرۆلیتاریا، فیودالیزم، كاپیتالیزم، دیالێكتی میژوویی‌و شه‌ڕی نه‌بڕاوه‌ی چینه‌كان …هتد، ئه‌و بابه‌تانه بوون‌و هه‌ن كه له كۆنه‌وه تا ئێستا پێوه‌ی سه‌رقاڵن!
ناسیۆلیسته‌كانیش ئه‌ده‌بیاتی خۆیان هه‌یه، ڕووحی نه‌ته‌وه‌و گیانی ئاریایی‌و ده‌وڵه‌تی ماد‌و كاوه‌ی ئاسنگه‌ر‌و نه‌ورۆز‌و داگیركاریی عه‌ره‌ب‌و فارس‌و تورك‌و . . . هتد.
له ئه‌مڕۆدا خه‌ڵكانێك ڕوویان به لای ڕۆژئاوا‌و فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنیزم‌و پۆستمۆدێرنیزمدا وه‌رگێڕاوه‌و باسی ڕۆشنگه‌ری‌و ڕێنیسانس‌و شۆڕشی فه‌ره‌نسی‌و فیكری ڕۆسۆ‌و دیكارت . . . ده‌كه‌ن‌و، فێر بوون له نێو هه‌ردوو دێڕێكدا سێ جار بڵێن: (دواجار)، (به‌ڕاستی)، (ئه‌زانی)!و زوو زوو ئێژن: نیچه وای گوت‌و هێگڵا وای كرد‌و، ناوی كۆمه‌ڵه بیریار‌و فه‌یله‌سووفێكی فه‌ره‌نسی‌و ئه‌ڵمانیی وه‌ك: فۆكۆ، سارته‌ر، كانت، هایدگه‌ر، هاپرماس‌و… بوونه‌ته وێردی سه‌ر زمانیان‌و وه‌ك نوێژی ئیماندار ڕۆژانه چه‌ندین جار دووباره‌یان ده‌كه‌نه‌وه .
من له‌م ژیانه كه‌مه‌مدا _ وا نازانم سی سال ته‌مه‌ن زۆر بێت!_و سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵیم به خوێندن‌و ته‌له‌بایه‌تییه‌وه، كه‌م تا زۆر ئاشنای چه‌مك‌و ئه‌ده‌بیاتی هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی باسمكردن بووم، ناڵێم شاره‌زای ته‌واوی بواره‌كانم، ئێژم شاره‌زای زمان‌و ئه‌ده‌بیاته‌كانیانم. . وه‌ختێك له‌گه‌ڵا مه‌لایه‌كدا داده‌نیشم قسه‌ی چه‌ندین سه‌عاتم پێیه‌و كه له‌گه‌ڵا هاوڕێیه‌كی كۆمۆنیستیشدا پیاسه ده‌كه‌ین، به سه‌عات قسه ده‌كه‌ین. . به زمانی كه‌س له‌گه‌ڵا كه‌سی تردا ناپه‌یڤم، به‌ڵكو هه‌ركه‌س وه زوان خۆی (بلسانِ قومهِ) . . زمان جیاوازیی هه‌ر ئه‌وه نییه دوو كه‌س به كوردی‌و بلووچی یان به توركمانی‌و هیندی بدوێن، زمانی په‌یڕه‌وانی هه‌ر ڕێباز‌و ڕێچكه‌یه‌ك له ه‌ی ڕێباز‌و ڕێچكه‌یه‌كی دی جودایه با له یه‌ك هۆزیش بن .
له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نمه‌وه ئه‌و ڕاستییه‌م بۆ ده‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڵا‌و خراپه‌ی هه‌ر هۆزێك قوتار بیت ده‌بێت زمانیان بزانیت: (مَنْ عرَفَ لغه‌َ قومٍ ێ‌مَنَ مِنْ شَرِّهِم)، له‌وه‌ش گرنگتر زانینی زمانی به‌رانبه‌ر ده‌بێته پردێك بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ ماڵی بیر‌و ئه‌ندێشه‌و هه‌ست‌و سۆزی، زمان ئه‌و پرده‌یه مرۆڤه‌كان به یه‌كتره‌وه ده‌به‌ستێت، وه‌ره بتوانه مه‌لایه‌ك‌و ماركسییه‌ك پێكه‌وه له‌سه‌ر سفره‌یه‌ك كۆبكه‌ره‌وه، تا به‌یانی ئه‌و ده‌ڵێت: به‌پێی مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ده‌ستنوێژی پیاو له ئافره‌ت ناشكێت‌و ئه‌میش ئێژێت به‌گوێره‌ی مه‌زهه‌بی ئیمامی ماركس (ئایین ئه‌فیونی گه‌لانه)و (ئه‌وه ژیانه ئاگایی به مرۆڤ ده‌دات نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی). . .!
مرۆڤه‌كان یان ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵا یه‌كتردا بكه‌ن‌و یاخود پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن، شه‌ڕ له ئه‌نجامی نه‌زانینی زمانی به‌رانبه‌ره‌وه دێته ئاراوه، تۆ كه له به‌رانبه‌رت حاڵی نه‌بوویت په‌نا وه‌به‌ر كوته‌ك ده‌به‌یت، ئایا باشتر نییه له بری ده‌ست بۆ كوته‌ك بردن زمانی ئه‌وانی دی فێر بین؟ من له‌و لایه‌نه‌وه خوا بۆ كردووم، تێكه‌ڵی‌و په‌یوه‌ندیی به‌رفراوانم هه‌ر له سه‌رده‌می تازه لاویمه‌وه له‌گه‌ڵا خه‌ڵكێكی زۆر‌و له‌ته‌ك ئه‌هلی هه‌موو پیشه‌و پسپۆرییه‌كاندا وای لێكردووم ئاشنای زۆر بوار ببم، چه‌نده‌ها جار ناچار بووم بابه‌تی ئه‌وتۆ بخوێنمه‌وه كه بۆ خۆم مه‌یلی موتاڵاكردنیم هه‌ر نه‌بووه . .
به كورتی‌و كرمانجی ئه‌گه‌ر له هه‌ر شتێكمدا ته‌قلیدی بووبێتم، له خوێندنه‌وه‌دا وا نه‌بووم، بڕوا بكه‌و ئه‌م قسه‌یه بۆ خۆهه‌ڵنان ناكه‌م، زۆر جار ڕێكده‌كه‌وێت له یه‌ك كاتدا سێ چوار كتێبم بۆ خوێندنه‌وه له به‌رده‌ستدان، هه‌ر یه‌كه‌ی به زمانێك‌و هه‌ر دانه‌ی له بوارێكدا، وه‌ك ده‌وترێت شام‌و شیرازم پێكه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا به نموونه دیوانێكی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی‌و كتێبێكی د.عبدالكریم سروش (ایدولوژی شیگانی) كه بابه‌تی فیكرییه‌و (ڕۆمیۆ‌و جولێت)ی شكسپیر به ته‌رجومه‌ی عه‌زیز گه‌ردی‌و، مه‌م‌و زینی خانی به ته‌رجومه‌ی (محمد سعید رمچان البوگی) بۆ عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌نده كتێبه‌م له یه‌ك كاتدا له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئینته‌رنێت‌و ته‌ماشاكردنی بابه‌تی نوێی پزیشكی كه بواری خۆمه‌و ناچارم ناو به‌ناو چاو به پێشكه‌وتنه تازه‌كاندا بخشێنم‌و موراجه‌عه‌یه‌كی زانسته‌كه‌یش بكه‌م .
له كاتی ده‌وامیشدا كه‌مجار ڕێكده‌كه‌وێت كتێبم له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، دوو خوله‌ك نه‌خۆش نه‌بێت كتێبه‌كه ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌خوێنمه‌وه .
كه‌م بواری مه‌عریفی هه‌یه حه‌زم لێی نه‌بێت‌و سه‌ری پێدا نه‌كه‌م، له بواری ئابووری‌و ئه‌ندازیاری دا ده‌ست‌و پێ سپیم، به‌تایبه‌ت ئه‌ندازیاری هیچی لـێ نازانم، به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵا به‌شه زانستییه‌كاندا _ به پزیشكیشه‌وه! _ نێوانم كه‌متره، لــێ ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب‌و فیكره، چیم به‌رده‌ست بكه‌وێت ته‌ماشای ده‌كه‌م، هه‌ر كتێبێك له هه‌ر شوێنێك ببینم، ده‌رفه‌تم هه‌بێت ده‌ستی بۆ ده‌به‌م .
هه‌ر ئه‌و عه‌شقه‌م بۆ زۆربه‌ی بواره‌كان وایكردووه تا ئێستاش نه‌توانم خۆم كۆبكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریی ئاسۆییم (Horizontally) له‌لایه، هێنده زانیاریی ستوونیم (Vertically) نییه، هه‌رچی ده‌كه‌م ناتوانم ده‌ستبه‌رداری هیچ یه‌ك له‌و بواره جیاوازانه ببم .
_ ئایا نووسینه‌كانم نوێگه‌رییان پێوه دیاره؟
تۆ به‌م پرسیارانه‌ت مرۆڤ ناچار ده‌كه‌یت یان خۆی بشكێنێت یاخود به شان‌و باڵی خۆیدا بێت، ئێ خۆ كه‌سیش به دۆی خۆی ناڵێت ترشه، كه‌وایه دووه‌میان هه‌ڵده‌بژێرێت! ڕاستت بوێت ده‌بێت خوێنه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، وه‌لـێ كه له من ده‌پرسیت هه‌وڵده‌ده‌م بڕوای خۆمت پێ بڵێم، وایش ده‌زانم كه‌س به قه‌د خۆم نامناسێت، به قه‌ولی مام هه‌ژار (چۆله‌كه خۆت چیت‌و شۆرباوت چی؟)، من تا ئێستا چوار كتێبم له بازاڕدان، دیوانه شیعرێك، كۆمه‌ڵه وتارێك‌و دوو وه‌رگێڕان، به زۆری وتارم نووسیووه، ئه‌وه‌ی به نیازم له داهاتوودا بیكه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌لم بۆ بڕه‌خسێت‌و ده‌رفه‌تم هه‌بێت ڕه‌نگه كاری گرنگ بن، وه‌لـێ ناكرێت گره‌و له‌سه‌ر شتێك بكه‌ین كه هێشتا خه‌یاڵه!
(دیوانی شووشه) له 2007دا ده‌رچوو‌و به تیراژێكی كه‌م‌و چاپێكی ناشیرین بڵاوكرایه‌وه‌و هیچ ده‌زگایه‌كی ئیعلامییش ده‌هۆڵی بۆ نه‌كووتا، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌یشدا تا ئێستا حه‌وت هه‌شت بابه‌تی له‌سه‌ر نووسراوه‌و به چاك‌و به خراپ هه‌ڵسه‌نگێنراوه، ئه‌گه‌رچی نووسینی شیعر به نیسبه‌ت منه‌وه شتێكی لاوه‌كییه‌و قه‌ت خۆمم به شاعیر نه‌زانیوه‌و، له ئێستاشدا ده‌قی شیعریی نانووسم، ئه‌وانه‌یشی نووسیومن خورپه‌ی شیعریین‌و له‌ژێر كاریگه‌ریی بار‌ودۆخ‌و سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا له‌دایك بوون، هه‌روه‌ها شیعره‌كانی نێو ئه‌و دیوانه ه‌ی وایان تێدایه له ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌مدا نووسیومن‌و له‌ڕووی ڕێنووس‌و ڕێزمانیشه‌وه هه‌ڵه‌ی زۆریان تێدایه، من له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیوانه‌وه به شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی ڕێنووس‌و ڕێزمانی كوردی كرد‌و، ئێستا ئه‌گه‌ر به‌و چاپه‌ی دیوانه‌كه‌ی خۆمدا بچمه‌وه ڕه‌نگه داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌هێڵم‌و سه‌رله‌نوێ شیعره‌كانی دابڕێژمه‌وه، لـێ به هه‌رحاڵا ئه‌وه‌یش ه‌ی قۆناغێكی دیاریكرا‌وی ته‌مه‌نمه‌و شانازی پێوه ده‌كه‌م .
كتێبی (نه‌خوێنده‌واری له زانكۆدا)، دووه‌م كتێبمه‌و كۆكراوه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه به درێژایی هه‌شت ساڵا ده‌رباره‌ی زانكۆ‌و گه‌نج‌و پرۆسه‌ی خوێندن نووسیومن، ئه‌ویش بابه‌تی چه‌ند ساڵێكی جیاوازی ته‌مه‌ن له خۆ ده‌گرێت كه به پاشخانی مه‌عریفیی جیاواز‌و دنیابینیی جیاوازه‌وه نووسراون، نووسینێك كه له 2000دا نووسرابێت چۆن له‌گه‌ڵا یه‌كێكدا كه له 2007دا نووسرابێت ده‌بن به یه‌ك؟ مه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یان له‌و هه‌موو ساڵه‌دا هیچی نه‌خوێندبێته‌وه! ئه‌مه له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، وه‌لـێ زمانی ئه‌و كتێبه خۆم لێی ڕازیم‌و نووسه‌ری گه‌وره‌ش په‌یوه‌ندییان پێوه كردووم‌و زۆر لێی ڕازی بوون، وه‌ختێ بۆ چاپ ئاماده‌م كرد، به‌وردی به زمانی بابه‌ته‌كاندا چوومه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌ی توانیم خستمه سه‌ر ئه‌و شێوازه ڕێنووس‌و ڕێزمانه‌ی له ئێستادا باوه‌ڕم پێیه‌تی .
به نیسبه‌ت پرسیاره‌كه‌ته‌وه، ئایا نووسینه‌كانم نوێگه‌رییان پێوه دیاره؟ له ڕووی زمانه‌وه، وا ده‌زانم‌و زۆر كه‌سیش پێیان وتووم كه خاوه‌ن زمانێكی تایبه‌ت به خۆمم، ئه‌مه ئیددیعا نییه، جه‌نابیشت‌و ئه‌و خوێنه‌رانه‌یشی له‌مه‌وبه‌ر بابه‌تمیان خوێندبێته‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن، له شێوازی خستنه‌ڕوو‌و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی ناونیشانیشدا دیسانه‌وه ستایلی خۆمم هه‌یه‌و لاسایی كه‌سم نه‌كردووه‌ته‌وه، له نووسینی مندا نووسه‌ر ون نییه، هه‌وڵده‌ده‌م خوێنه‌ر وا هه‌ست بكات قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، ئیتر تۆ ئه‌مه ناو ده‌نێیت چی ئازادیت، خۆ ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س به‌و شێوازه بڵێن بازاڕی یان لانیكه‌م نائه‌كادیمی، وه‌لـێ من ئه‌وه‌م پێ خۆشه‌و ناتوانم جیاواز له‌وه بنووسم، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا وتارێكی نووسه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب (هاشم صالح)م به‌رچاوكه‌وت، ده‌رباره‌ی كتێبی (الهرگقات)ی (جۆرج ته‌رابیشی) نووسیبووی، ئه‌و ده‌ڵێت: “ئه‌م كتێبه به شێوه‌كی وا نووسراوه نووسه‌ره‌كه‌ی ون نییه، ئه‌م شێوازه‌یش هانی خوێنه‌ر ده‌دات ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌گرێت . . .” له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ” ئه‌مڕۆكه به ناوی ئه‌كادیمیبوونه‌وه كارێكیان كردووه تام له نووسین نه‌كه‌ین، هێند وشك‌و ئه‌بسراكتییانه ده‌نووسن” .
سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵا قسه‌كانی (هاشم صالح)دام، من وا هه‌ستده‌كه‌م نووسینم بێ خوێنه‌ر نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خوێنه‌ره‌یشی ناوی منی نه‌بیستبێت‌و به ڕێكه‌وت به‌سه‌ر بابه‌تمدا بكه‌وێت، ناتوانێت ده‌ست له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرێت، له نووسیندا هه‌وڵده‌ده‌م به شێوه‌یه‌كی زنجیره‌یی‌و پێكه‌وه گرێ‌دراو بابه‌ت بخه‌مه ڕوو، به جۆرێكی وا خوێنه‌ر له سه‌روه‌ختی خوێندنه‌وه‌یدا ماندوو نه‌بێت‌و نه‌توانێت به ئاسانی وه‌لاوه‌ی بنێت، تۆ كتێبی (تأملات فی الإنسان)ی (رجا‌و النَّقاش)ت خوێندووه‌ته‌وه؟ شێوازی خستنه‌ڕووی ئه‌و نووسه‌ره بێوێنه‌یه، وا ده‌كات په‌له بكه‌یت زوو كتێبه‌كه ته‌واو بكه‌یت، له هه‌مان كاتدا حه‌ز ده‌كه‌یت ته‌واوی نه‌كه‌یت، ها فیلم هه‌یه پێت خۆشه كۆتاییه‌كه‌ی بزانیت‌و له هه‌مان كاتیش‌دا ناته‌وێت وا زوو ته‌واو بێت!
نووسینه‌كانی (هاشم صالح)یش له عه‌ره‌بیدا هه‌ر له‌و جۆره‌ن، ئه‌و كابرایه دونیایه‌ك زانیاری تازه به خوێنه‌ر ده‌دات، به زمانێكی وایش ده‌یخاته‌ڕوو قه‌ت وه‌ڕس نه‌بێت‌و تا دوا دێڕ وه‌دووی كه‌وێت، كتێبه‌كانی (د.عه‌لی وه‌ردی)یش هه‌روان، له كاتی خوێندنه‌وه‌یاندا خوێنه‌ر هه‌میشه ئاماده‌یه پێبكه‌نێت‌و، له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: ڕه‌نگه له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا بكه‌وم به‌سه‌ر نوكته‌یه‌كدا، له مه‌یاندا نا له‌وی تریاندا. .. له كاتێكدا ئه‌و باسی كاره‌ساتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دواكه‌وتوویی‌و به‌دبه‌ختی خۆت‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌تت بۆ ده‌كات .
من زۆر نانووسم، نووسین نه پیشه‌مه‌و نه پێی ده‌ژێم، نووسین كه بوو به مایه‌ی پاره په‌یداكردن تام‌و چێژ له ده‌ستده‌دات، ده‌زانی بۆ؟ چونكه ئه‌و نووسه‌ره‌ی به داهاتی نووسین بژێت یان ئامانجی له نووسین پاره وه‌ده‌ستهێنان بێت، پێویسته به‌رده‌وام بنووسێت، وه‌ك چۆن كرێكارێك ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئیش نه‌كات قووتی ئه‌و ڕۆژه‌ی نییه، نووسه‌رێكیش كه به نووسین بژێت وایه، ده‌بێت به‌رده‌وام كار بكات، وه‌ختێكیش وای لێهات ڕۆژێك دێت بابه‌تی نامێنێت‌و ورده ورده خوێنه‌ری لێده‌ته‌كنه‌وه، بۆ نووسه‌ر وا جوانه خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌تی بێت، باش وایه نووسه‌ر نه به‌رده‌وام بنووسێت‌و نه له یه‌ك بواریشدا ماوه‌یه‌كی زۆر بنووسێت، ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له بواری جیاوازدا ده‌نووسن‌و ناو به‌ناو بێده‌نگ ده‌بن، خوێنه‌ر زیاتر تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌میانه، ئه‌مه هاندان نییه بۆ كه‌م نووسین، خۆ نووسه‌ر هه‌یه زۆریش ده‌نووسێت‌و به‌رهه‌میشی تا بێت زیاتر ده‌خوێنرێته‌وه، به‌تایبه‌ت بنووسه به ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌وانه‌ی ساڵانێكی زۆری ئه‌زموون‌و خوێندنه‌وه‌یان له جانتایاندا كۆكردووه‌ته‌وه، لـێ بۆ نووسه‌ری گه‌نج باشتر وایه وه‌ختێك ویستی په‌نجا لاپه‌ڕه بنووسێت لانی كه‌م پێنجسه‌د لاپه‌ڕه بخوێنێته‌وه، خۆشبه‌ختانه من له‌وانه‌م خوێندنه‌وه‌م له نووسینم زێتره!
ئه‌وه‌یش بڵێم له نووسیندا هه‌میشه شیعر‌و په‌ند‌و وته‌ی دانایان به‌كارده‌هێنم، به زۆرییش ئه‌و شیعر‌و په‌ند‌و وتانه ده‌نووسمه‌وه كه له‌به‌رمن، چونكه نووسینم به زۆری یان وتارن یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری كه‌سێكی وه‌ك جه‌نابتن، وه‌ختێ ده‌ست به نووسینێك ده‌كه‌م هه‌ڵناستم تا لێی نه‌بمه‌وه، ئێ خۆ ناكرێت به نێو كتێباندا بگه‌ڕێم بۆ به‌یته شیعرێك یان گوته‌ی فه‌یله‌سوفێك؟! هه‌ربۆیه له وه‌ختی خوێندنه‌وه‌مدا ئه‌و قسه‌و په‌ند‌و به‌یته شیعرانه‌ی كارم تێده‌كه‌ن‌و دڵم ده‌یانگرێت ده‌نووسمه‌وه‌و ئه‌وه‌نده له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌یانڵێمه‌وه تا له‌به‌ریان ده‌كه‌م، ئێستا خه‌زێنه‌یه‌ك له په‌ند‌و شیعرم له هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی، فارسی‌و كوردییدا له‌لا كۆبووه‌ته‌وه، هه‌ر ڕوووداوه نوكته‌یه‌كیشم له ژیانمدا به‌سه‌ر هاتبێت له نووسیندا جێی بۆ ده‌كه‌مه‌وه، خوێنه‌ر زۆر حه‌زی له‌و جۆره نووسینانه‌یه‌و به هه‌ڵپه‌وه ده‌یانخوێنێته‌وه .
پێم ئاساییه له ساڵێكدا یه‌ك بابه‌ت زیاتر نه‌نووسم، به مه‌رجێك شتێكی نوێی تێدا بێت، من زۆر به‌لاساییكردنه‌وه قه‌ڵس ده‌بم، تۆ بڵێی خۆیشم بكه‌ومه ناو داوی ته‌قلیده‌وه؟
* ئه‌م دیداره پرۆژه‌ی كتێبێكه‌و ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه ته‌نها وه‌ڵامی سێ پرسیاری سه‌ره‌تایه‌تی، پێشتر له ژماره (10)ی گۆڤاری (K21)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕۆژنامه‌ی (ڕووبه‌ر)یش به دوو به‌ش‌و دوای (مۆنتاژكردن!)، له ژماره (59)و (60)دا بڵاویكردووه‌ته‌وه.