Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

له‌یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا…. عامر باجه‌لان

Be First!
by March 18, 2008 گشتی

 دوای تێپه‌ڕبوونی  20  ساڵ به‌سه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ هێشتا بۆنی مه‌رگستان به‌و شاره‌وه‌ دیاره‌ ، هێشتا کاره‌ساته‌که‌ گه‌رمه‌ و برینه‌کانی قووڵ وکراوه‌یه‌ . ڕۆژ به‌ڕؤژ هه‌سته‌ مرۆییه‌کان زیاتر هۆشیار ده‌کاته‌وه‌  . ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕاستیه‌ شاراوه‌کان زیاتر ئاشکراده‌کاته‌وه‌ ، له‌و ڕۆژه‌ به‌هاره‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌ چاوه‌ڕێی نه‌ورۆزه‌دا ، ‌کوتوپڕ  له‌چه‌ند ساتێکی چاوه‌ڕێ نه‌کراوی که‌مدا  له‌گه‌ڵ بارینی مه‌رگدا شارێک به‌ته‌واوی مرد و بوو به‌ گۆڕستان . بیتستوتانه‌ مه‌رگه‌سات و بینینی ‌ دۆزه‌خ به‌ بۆنی سێوی به‌هه‌شتی خواوه‌ . هه‌ڵه‌بجه‌ بوو له‌و به‌هاره‌دا‌ چاوه‌ڕێی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ بوو ، تووشی ئه‌و دۆزه‌خه‌ بوو به‌ده‌ست ئیبلیسه‌کان که‌ سێو چه‌کیانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئامانج و قینه‌ ژه‌هراویه‌کانیان .

 نه‌فره‌ت له‌و ئینسانه‌ی دۆزه‌خ بۆ ئینسان دروست ده‌کات . نه‌فره‌ت له‌و ئینسانه‌ی گیانی بێگه‌ردی هه‌زاران منداڵ وژن و پیرو گه‌نج ودارو دره‌خت و گیانله‌به‌ر ‌کوتوپڕ له‌ناوده‌بات .

 کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌زاران شه‌هیدی برد به‌ڵام هه‌مان کات هه‌زاران پرسیاری قورسی ‌ به‌جێ هێشت . له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها قوربانیی جه‌سته‌ییمان نه‌داوه‌ ، به‌ڵکو قوربانی سیاسی و فه‌لسه‌فی وئابوری و ڕۆشنبیریمان داوه‌ . هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌روازه‌یه‌کی کراوه‌یه‌ بۆ ئه‌زموون و بیر و هۆشیاری مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی ، وانه‌یه‌که‌ ڕۆژبه‌ڕۆژ بابه‌تی تازه‌ی لێ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌و کورد به‌کۆمه‌ڵ کوژییه‌ ته‌نها ترساندن و تۆقاندن نه‌بوو ، به‌ڵکوسه‌ره‌تای ترسێکی گه‌وره‌ بوو بۆ‌ نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی میلله‌تێک به‌گشتی ، نیشتمانێک به‌ گشتی . تێگه‌یشتن له‌ ته‌راجیدیای مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ تێگه‌یشتنه‌ له‌ له‌ناوبردن ، له‌ مه‌رگ ، له‌ دۆزه‌خ ، له‌کۆتایی ژیان وڕوخاندنی ڕه‌وشته‌ مرۆییه‌کان .

هه‌ڵه‌بجه‌ وانه‌یه‌کی مێژووییه‌ بۆ ئێستا وبۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو . ده‌زانین چاوه‌کانتان نیگه‌رانی پێوه‌ دیاره‌ و له‌ دڵی هه‌میشه‌ زیندوی هه‌ر دڵسۆزێکدا کۆمه‌ڵێک خه‌ونی جۆراوجۆر له‌ هه‌گبه‌کانیاندا کۆ بووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌دی هێنانی ئاکامه‌کانی ئاوه‌دانی و بیرکردنه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌بووه‌کان که‌ئه‌مه‌ به‌که‌مته‌رخه‌مین خاڵ ڕه‌چاو ده‌کرێت له‌ بینی ئێستادا ، له‌به‌ر چاوی هه‌ر مرۆڤێکی به‌هه‌ڵوێست و ڕاستگۆدا ، به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی  فێری ئه‌وه‌مان ده‌کات له‌ڕێبازی مرۆڤایه‌تی لا نه‌ده‌ین و مل که‌چ بوه‌ستین بۆ یاساکانی بوژاندنه‌وه‌ .

.فه‌لسه‌فه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و بۆچوونه‌کانی خه‌ڵکانی ڕۆشنفیکر له‌دوای ڕاپه‌ڕین و خه‌ونه‌کانی ئازادی ، به‌ دوو دراو له‌یه‌کی ده‌ده‌نه‌وه‌ ، به‌شێکیان ته‌نیا خاڵه‌ لاوازه‌کان شیته‌ڵ ده‌که‌ن و به‌ ناڕاسته‌یه‌کی تردا ده‌یسه‌لمێنن و له‌ گۆشه‌ تاریکه‌کاندا به‌ ته‌وێڵی مێژوویدا ئاوه‌ژوو هه‌ڵی ده‌واسن ، به‌شه‌که‌ی تریان به‌مێتۆدی ئه‌کادیمیانه‌ شیته‌ڵی ده‌که‌ن و ئاسه‌واری گه‌نده‌ڵیه‌کان بۆ به‌ر له‌ ڕاپه‌ڕین و هه‌موو قوربانیدانه‌کان که‌ بوونه‌ته‌ گرفت یان ده‌یگێڕێننه‌وه‌ بۆهه‌لومه‌رجو  بارودۆخه‌ سه‌خته‌کان کان‌  که دووچاری ئه‌م میلله‌ته‌ ‌بووه‌ ،  ئاسته‌مێک ده‌خایه‌نێت تا له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م هه‌موو قوربانانه‌ی که‌ نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ کوردستانی به‌خشیوه‌ وه‌ک یه‌ک ئازادبین و وه‌ک یه‌ک له‌ پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌شدا بێ دیارده‌ی دزێو له‌ ژێر چه‌تری نیشتمانه‌که‌ماندا به‌ ئارام بژین ، به‌ئارام  بنووین .

عامر باجه‌لان
Amerbajalan1@hotmail.com

Previous
Next

Leave a Reply