Skip to Content

Friday, January 15th, 2021

لەبیرمدای … هێمن ئەمانی

Be First!
by May 19, 2012 هۆنراوە

 

لە گەڕاوەی هەناسەی سارد و سڕماوم
حەزی تۆیە..
             بە بۆسۆی دووکەڵی یادت
دێتە سوتان.

لە دامان و لە تاسانی
              پێڵوی چاوم
لە تارمایی تیشکی سۆمام
چاوی تۆیە
             دێتە ڕامان..
بۆ گلێنەی خەونی شێعرم.

بزەی تۆ
         سەمای لێوەکانی تۆیە
     بە سەمفۆنیای تەنیایی من
دێتە هەتوان.

گوڵەباخێکی ژاکاو بوو
سەیری سۆمات..
               پڕ لە ئازار
               پڕ لە دووری
               بێ ئومێدی گەڕانەوە
لە ڕوانینی گلێنەتدا
لە بەخششی ئەوینتدا
لە گەرمای چاوەکانتدا
            داتە باخم…
                                   ن: هێمن ئەمانی             
 
                                           ز. فێرێز. یۆنان
                                             ١٠/١٠/٢٠١١

Previous
Next

Leave a Reply