Skip to Content

Thursday, December 3rd, 2020

مرۆڤی باڵا، گه‌نج وه‌ك نموونه‌…ئارێز سمكۆ حوسێن

Be First!
by February 23, 2009 گشتی

مرۆڤی باڵا، گه‌نج وه‌ك نموونه‌

ئارێز سمكۆ حوسێن _ هه‌ولێر

 ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ئاسانكارییه‌ی كه‌ له‌ بواره‌كانی ژیاریدا هه‌یه‌، ژیان ساناتر بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆ بچووك بۆته‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئامێره‌كاندا، لێره‌وه‌ش ده‌كرێ‌ بگه‌ینه‌ "شتێك" به‌وه‌ی كه‌ ده‌توانین: قسه‌ له‌سه‌ر هه‌موو "شتێك" بكه‌ین. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ر"شتێك" ڕای خۆمان هه‌بێ‌، بۆئه‌مه‌ش گرینگترین"شتێك" كه‌ شایه‌نی هه‌موو "شتێك"بێت مرۆڤ خۆیه‌تی، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌هه‌ڵه‌وه‌ و به‌ ناوی ئاین، رێچكه‌یه‌كه‌وه‌ سووك سه‌رنجی مرۆڤ ده‌ده‌ن، چونكه‌ ده‌توانین به‌ شێوه‌یه‌كی هۆشمه‌ندانه‌ بێژین: بوونی گه‌ردوون له‌ پێناو مرۆڤدایه‌ و ده‌بێ‌ له‌ خزمه‌تی مرۆڤیش دابێت.
لێره‌وه‌ كه‌ مرۆڤمان كرد به‌ جه‌مسه‌ری هه‌موو"شتێك" ئیدی له‌م نێوه‌نده‌شدا مرۆڤ جگه‌ له‌وه‌ی كاره‌كته‌رێكی به‌ جوڵه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ململانێی ئه‌و دۆخه‌ به‌ ته‌نراوه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆی بكات، هاوكات كاره‌كته‌رێكه‌ باڵا، بۆ ئه‌مه‌ش خودی هۆشمه‌ندبوون كه‌ ته‌نیا له‌ مرۆڤدا هه‌یه‌، به‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌م پێوه‌ره‌ به‌سه‌ كه‌ تێبگه‌ین مرۆڤ له‌گه‌ڵ گشت گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌رێك هه‌ڵاوێردكراوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ له‌ توێژێك بدوێین كه‌ به‌ر له‌هه‌موو "شتێك" مرۆڤه‌، ئه‌ویش گه‌نجه‌، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین تێكهه‌ڵكێشێك له‌ نێوان گه‌نج وه‌ك مرۆڤ و باڵابوون وه‌ك چه‌مكێك بكه‌ین. ئه‌مه‌ش به‌ر له‌هه‌ر "شتێك"ده‌بێ‌ به‌دوای كۆنی و سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چه‌مكه‌ باس بكه‌ین، ئاخۆ كێ‌ سه‌ره‌تا ویستی مرۆڤ باڵا بێت؟، ره‌نگه‌ له‌نێو ده‌قه‌ ئاینیه‌كاندا "شتێك"بدۆزینه‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ كاره‌كته‌رێكه‌ له‌ نێو هه‌موو جوڵه‌، سرووتن كاره‌سات، رووداوه‌كانی په‌یوه‌سته‌ به‌ ئاین رۆلێكی كاره‌ ده‌بینێت، لێ‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ دواجار نامانگه‌ینێته‌ بنبه‌ست، چونكه‌ دروستكه‌ره‌كه‌مان به‌ هه‌ندێ‌ نمایشی و سرووت موژده‌ی لێخۆشبوونمان پێده‌دا، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ به‌لایه‌كدا ببات كه‌ له‌گه‌ڵ هزری باڵابووندا یه‌كنه‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ڕای ئێمه‌ ئه‌م چه‌مكه‌ ده‌بێ‌ هزرێكی كۆنینه‌ی له‌پێشدا بێت، بۆئه‌مه‌ش ئێمه‌ پێمان وایه‌ دیكتاتۆرترین هزرمه‌ند و په‌یڕه‌وكاری ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كرداری "هیتله‌ر"ی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا و حیزبی نازی بوو، ئه‌گه‌رچی به‌ر له‌ ئه‌ویش ڕه‌نگه‌ هزرمه‌ند و فه‌یله‌سوفی تریش هه‌بووبن، له‌مانه‌ "نیتشه‌"ئه‌مه‌ش به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و بیرۆكه‌ی ئه‌و كه‌ له‌ ته‌رزه‌ بۆچونێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو كه‌ هێشتا ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن یاسای جه‌نگه‌ڵ بوونی هه‌یه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌ به‌هێزه‌كان بێهێزه‌كان ده‌خۆن، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش به‌ شێوه‌یه‌ك بوونی یاخود بۆ خواستنی مرۆڤی باڵامان بۆ نمایش ده‌كه‌ن. له‌ بۆیه‌ش "هیتله‌ر" پێی وابوو مرۆڤ ئه‌وكاته‌ی باڵابوو ئینجا ده‌كرێته‌ سه‌نته‌ری هه‌موو "شتێك ". هاوكات تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت، گه‌لی ئه‌ڵمانیا به‌ جۆرێك منداڵه‌كانی خۆیان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن و راده‌هێنن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر زه‌مین جوداوازن، به‌و ماناییه‌ی كه‌ جۆرێكن له‌ نموونه‌ی مرۆڤی باڵاو  شایه‌نی ئه‌وه‌ن باشتر له‌ خه‌ڵكی بژین.
لێره‌وه‌ش به‌ ڕامان له‌م بۆچوونگه‌لانه‌ی سه‌روه‌دا ده‌كرێ‌ بگه‌ین به‌وه‌ی كه‌ ده‌شێ‌ مرۆڤ به‌هه‌ندێ‌ ئاكار و كار بگات به‌ پله‌ی باڵا بوون، ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌زانینی ماف و ئه‌داكردنی ئه‌ركه‌كانیان نه‌بێ‌ موومكین نییه‌ شتێكیتر بێ‌. كه‌واته‌ بۆ گه‌نجیش هه‌مان بۆ چوون راسته‌. له‌بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك گه‌نج پێویسته‌ له‌وه‌ بگه‌ین كه‌ مرۆڤ له‌ هه‌موو "شتێك" گرینگتره‌، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ركێكی مێژوویی و مرۆڤیانه‌یه‌ كه‌ رێز به‌ر له‌وه‌ی له‌ گه‌نجیتی و گه‌نجبوونی خۆمان بگرین، پێویسته‌ رێزی مرۆڤبوونی خۆمان بزانین و، هه‌ست به‌ گرینگی خۆمان بكه‌ین ئه‌مه‌ش له‌ دواجارد به‌ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شانمانه‌ هه‌ر له‌ كاره‌وه‌ بگره‌ تاوه‌كو هه‌ڵوێست. هاوكات بڕوا بوون به‌و ناخ شكۆمه‌ندییه‌ی كه‌ هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌نییه‌تی ئه‌گه‌ر دواجار خۆی له‌ده‌ستی نه‌دات جۆرێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی كاره‌كته‌ری باڵا، ره‌نگه‌ له‌ كۆتاداشدا گیشتبین به‌ مانایه‌كی بچووك له‌ مانای مرۆڤی باڵا و گه‌نجیش وه‌ك نمایشكارێكی ئه‌م چه‌مكه‌.

 

Previous
Next

Leave a Reply