
کۆمه‌ڵگه گیرۆده‌ی ده‌سه‌ڵات بوه!
کۆمه‌ڵگه گیرۆده‌ی ده‌سه‌ڵات بوه!
بونه‌وه‌ری مرۆڤی خاوه‌ن هزر به‌رده‌وام به‌دوای جۆرێک له به‌رجه‌سته‌کردنی توانا جه‌سته‌یی و بیرمه‌ندیه‌کانی خۆی بوه، که په‌یوه‌ستی به‌کۆمه‌ڵ بون و پێکه‌وه ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر ئه‌م ژینگه‌یه‌ی ئه‌ستێره‌ی زه‌وی وای لێکردوه، که میکانیزمێکی گونجاو بۆ به‌رده‌وامی خۆی و بونه‌وه‌ره‌کانی دیکه و ژینگه‌که‌ی به‌رهه‌م بهێنێت.
گه‌ر ئه‌و میکانیزمه دواجار له توێی سیسته مێکی داسه‌پاودا، هه‌ر له دوای نیشته‌جێ بون و به‌رهه‌م هێنان دا، وه‌کو ڕه‌وتێکی داهێنه‌رانه‌ی سه‌رده‌می سه‌ره‌تایی بونه‌وه‌ری مرۆڤی پێناسه بکه‌ین. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ڕوبه‌ڕوی جۆرێک له ناڕێکی به‌ڕێکه‌وت هه‌ڵکه‌وتوی جیاوازی توانا جه‌سته‌یی و هزرمهندیهکانی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیمان وه‌کو فاکته‌رێکی داسه‌پاو له پێکهاته‌ی باڵاده‌ستی و ژێرده‌سته‌یی به‌رچاو ده‌که‌وێت؛ که له‌م ڕێگایه‌شه‌وه دواجار که‌سانێک خاوه‌ندار و کهسانێکیتریش به‌رده بون. ئه‌م پرنسیبه به ڕێکه‌وت به‌ختیاریه، بونه‌وه‌ری مرۆڤی له مێژوی چه‌ندین هه‌زارساڵه‌ی ڕابردوی خۆیدا هاوشانی کردوه. له گه‌شه‌ی ئه‌قڵانیه‌تی مۆدێرنیته دا، چه‌مکی داهێنه‌رانه مرۆڤه‌کانی به چینی ئه‌شراف و خاوه‌ن زه‌وی و که‌ره‌سته، له به‌رامبه‌ری چینی کرێکار و به‌کرێگرته، دابه‌ش و پێناسه‌کرد. که چینی باڵاده‌ست بڕیارده‌ر و چینی ژێرده‌سته گوێڕایه‌ڵ و نان خۆر و موچهوهرگر بو، ڕازی و خۆشحاڵ. ئه‌م پرنسیبه گشتیه به جۆرێک کۆی کۆمه‌ڵگه ی مرۆڤایه‌تی له ژێر هزرانیهتێکی داگیرکراوانه‌دا ڕاهێنابو که جۆرێک له بڕوای ده‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی خواکانیان به داڕێژه‌ری ئه‌و سیستێمه ئه‌زانی، هه‌ربۆیه‌ش گوێڕایه‌ڵی بون.
لوتکه‌ی جیاوازی پێگه‌ی بونه‌وه‌ری مرۆڤی له ده‌سته‌ڵاته پیرۆزه‌کاندا خۆی بینیه‌وه، که به خواکان و له خوار ئه وانیشه‌وه پاشاکان، سه‌رکرده‌کان، شێخه‌کان، پیاوه ئاینیه‌کان، خاوه‌نداره مه‌زنه‌کان خۆیان به‌رجه‌سته ئه‌کرد، که مرۆڤایه‌تیش له ژێر سێبه‌ری ڕه‌حمه‌تی ئه‌واندا به‌ڕێوه ئه‌چو.
گه‌شه‌ی چالاکانه‌ی هزرمه‌ندی بونه‌وه‌ری مرۆڤی، جۆڵه‌ی خسته ناو خاوه‌ندار و ژێرده‌سته‌کانه‌وه و ئالوگۆڕیکی داهێنه‌رانه‌ی به دوای خۆیدا هێنا، که مرۆڤه‌کان که‌وتنه به‌دواداچون و به‌راوردکردن.
دوابه‌دوای چالاکیه هزرمهندیکانی مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کاندا، پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتدارانی خسته ژێر پرسیاره‌وه‌و میکانیزمێکی داهێنه‌رانه‌ی تازه‌ی بۆ پێناسه‌کردنی ڕه‌وتی داسه‌پاو خه‌مڵاند، ئه‌ویش جۆرێک له که‌مکردنه‌وه‌ی گیرۆده‌یی و ژێرده‌سته‌یی بونه‌وه‌ری مرۆڤ بو به خۆڕزگارکردن له ده‌ست بڕوای پڕوپوچ و بێ مانای پیرۆزی بێ چون و چرای ده‌سه‌ڵاتداران بو.ئه‌مڕۆی بونه‌وه‌ری مرۆڤی، دوای چه‌ندین هه‌زارساڵ ئه‌زمونی مێژوی ڕابردوی خۆی، وه گه‌یشتنی به سه‌رده‌می دوای مۆدێرنیته‌دا، پیاچونهوهئهکات به سیستێمه باو و داسهپاوانهدا که هه‌ر بۆخۆشی به‌رهه‌م هێنه‌ری بوه، ئه‌مڕۆ گیرۆده‌یه‌تی.
دوای ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ی سه‌ره‌وه، بۆ پێناسه‌کردنی بابه‌ته‌که‌م، ئه‌مه‌وێت لێره‌وه بچمه ناو جێگه و پێگه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگای کوردی کوردستانی ئێراقه‌وه له به‌رامبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ییدا.
ڕێگه‌م پێبده‌ن به چه‌ند پرسیارێک ده‌ستپێبکه‌م:ئایا کۆمه‌ڵگه خاوه‌ن ماڵه یان ده‌سه‌ڵات ؟
ئایا کێ به کرێ گرته‌ی کێ یه کۆمه‌ڵگه به‌کرێ گرته‌ی ده‌سه‌ڵاته یان ده‌سه‌ڵات به کرێ گرته‌ی کۆمه‌ڵگه یه؟
ئایا ده‌سه‌ڵات کار بۆ به‌شێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه ئه‌کات، یان ده‌سه‌ڵات ئامڕازێکی میکانیزمی داڕێژراویی پێکهاته‌ییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه و ئه‌رکانه‌ی کۆمه‌ڵگه پێی ئه‌سپێرێت ؟ ،تا له به‌رامبه‌ری هه‌مو تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه به بێ جیاوازی خزمه‌تکار بێت نه وه‌ک ته‌نیا فه‌رمانبه‌ر و باڵاده‌ست.
که‌واته ده‌سه‌ڵات هیچ پیرۆزیه‌کی نییه، جا گه‌ر کوردی بێت یان ئه‌ره‌بی وه یان ئه‌مریکی، هه‌روه‌ها سه‌ر بهههرپێکهاتهیهکی ڕێکخراوه‌یی ڕامیاری وه یان ئایدۆلۆژی پارتی یان دینی بێت.
ده‌سه‌ڵات پێکهاته‌یه‌کی دامه‌زراوه‌ییه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه ی هه‌ر گه‌ل و وڵاتێک به وشیاری ئاستی تێگه‌شتن و پێگه یشتنی خۆی له به‌رامبه‌ر کارامه‌یی و لێهاتویی ئه‌ندامه‌کان و به‌رنامه‌کانی ئه‌و پارت و ڕێکخراوه، کۆمه‌ڵێ ئه‌رکی دیاریکراوی پێ ئه‌سپێریت.
حکومه‌ت وه‌کو به کرێ گرته‌یه‌ک له به‌رامبه‌ری ئه‌نجامدانی ئه‌رکه دیاریکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه دا مافی وه‌رگرتنی موچه‌ی بهکرێگرتهیی و خزمه‌تکاریی پێ ئه‌به‌خشرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌کو پێویست هه‌ڵنه‌سێت به ئه‌نجامدانی ئه‌رکه پێ سپێدراوهکانی له کات و ساتی خۆیدا، وه یان دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگه ڕه‌فتار بکات، ئه‌وا له ڕێگای دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زراوه‌یی یاسایی دا لێپریسنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا ئه‌کرێت و ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی ئه‌بێته‌وه.
کۆمه‌ڵگه وه‌کو ده‌سگایه‌کی چاودێری سه‌ره‌کی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، وشیارانه کار ئه‌کات بۆ پێگه‌یاندنی نه وه ی نوێ و ئاڵتێرناتیڤ بۆ جێگۆڕکێی ده‌سگا حکومیه‌کان له کاتی ناکارامه‌یی و بێ تواناییاندا. ئه‌م پرنسیبه ڕێگه خۆشکه‌ره بۆ به‌رده‌وامیه‌کی ئاڵ و گۆڕی ئاست سه‌رده‌میانه له پێناوی ئارامی و ئاسوده‌یی کۆمه‌ڵگه به ژینگهکهشیهوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه ی کوردی‌دا ڕوئه‌دات پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی. کۆمه‌ڵگه بوه به کرێ گرته‌و گوێ ڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵات.
ده‌سه‌ڵات ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و لوتکه‌ی پیرۆزی هه‌نگاوده‌نێ، نیوان ی به‌ینی هاووڵاتی و ده‌سته‌ڵات به‌رده‌وام ڕو له زیاد بونه. کار به جێگایه‌ک گه‌یشتوه که شه‌ڕی نێوان ده‌سه‌ڵات، بۆگه‌نه‌که‌ی گه‌یشتۆته ناو ماڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌وه‌ی که ململانێ بۆ جێ گۆڕکێی که‌سایه‌تیه پیرۆزه ئاڵتێرناتیڤه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات بوه به کێشه‌ی حوکومڕانیی، نه وه‌ک ئه‌رکی چاوپۆشی له سیستێمی به‌ڕێوه‌بردن. ئه‌وه‌ش له وێوه سه‌رچاوه ئه‌گرێت که ده‌سه‌ڵات باش ئه‌زانێت که خه‌وی کۆمه‌ڵگه، خه‌وێکی گرانه، چونکه ده‌سته‌مۆ کراون.
ده‌سه‌ڵات نا پرسێ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه چیان گه‌ره‌که و له چی ناڕازین، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر گرنگه بۆ ده‌سه‌ڵات خواستی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پیرۆزی ناو پارت و ڕێکخراوه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاته، که چ که‌مو کوڕیه‌کیان هه‌یه‌و ئاره‌زوی چ پۆست و پێگه‌یه‌ک ئه‌که‌ن تا به چاوان له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، بێ چون و چرا بۆ یان جێ به جێ بکرێت .
لێره‌وه نه‌هامه‌تی و بێ توانایی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ی کوردی له کوردستانی ئێراق ده‌رئه‌که‌وێت، که چۆن پاڵیان لێداوه‌ته‌وه. به‌شێک فرمێسک ئه‌ڕێژن بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و چه‌ندین موچه‌و پۆسته نازدارانه‌ی که له ژێر سێبه‌ری به‌قه‌ولی" ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌فه‌رموێت، خزم خزمێنه" ، منیش ئه‌ڵێم حیزب حیزبێنه، به بێ ئه‌نجامدانی هیچ ئه‌رک و خزمه‌تێک بۆ کۆمه‌ڵگه به‌ده‌ستیان هێنابو. به‌شێکی دیکه‌ش به شایی و ئاهه‌نگ پێشوازی له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی که‌سایه‌تیه پیرۆزه‌کانی تا ئێستا به پۆست و کۆشک نهگهیشتوهکان ئه‌که‌ن، به‌و ئومێده‌ی له ژێر سێبه‌ری خێرخوازانه‌ی سه‌رکرده لێهاتوه شاراوه‌کان، به خه‌ونی بێ ئاگای خۆیان، به وه‌رگرتنی زه‌وی و زاربگهن. ده‌سه‌ڵات له دو ده‌یه‌ی ڕابردودا به به‌رچاوی تاکه‌کانی بێ به‌ش و بێ مافی کۆمه‌ڵگه ی پیرۆزدۆستی کوردستانه‌وه، خاک و موچه‌یان به سه‌ر خه‌ڵکانی په‌یوه‌ستی حیزبی و به ناوی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و به حه‌یای نیشتیمان‌دا، به پێوانه‌کانی بێ قه‌یدوشه‌رتی خۆیان دابه‌ش ئه‌کرد، خه‌ڵکانی دیکه‌ش به تاوانی دره‌نگ له دایک بونیان وه یان که‌م به‌ختییان که نه‌یان توانی بو له و گه‌مه‌ی خه‌باتی ڕامیاری و چه‌کداریه دا به‌شداری بکه‌ن، له‌و ڕه‌حمه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات بێ به‌ری کران.
به‌وجۆره کۆمه‌ڵگه به دو ئۆردوهوه دابه‌شکرا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕشگێرهکاندا بون و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنهیهدابون، جا یا وه‌کو وتم دره‌نگ له دایک بون وه یان وریا و ژیر و لێهاتو و دڵسۆز نه‌بون، یان ترسنۆک و ببڕا له پاڵ ده‌سه‌ڵاتی پێشودا بون، به کوردیه‌که‌ی یان باش بون یان خراپ بون.
هه‌ر ئه‌م پرنسیبه‌ی گوێڕایه‌ڵی کۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتی به پێگه‌یه‌کی پیرۆز گه‌یاند.
به‌لاتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت که ئه‌مڕۆ شه‌ڕێکی نوێ بۆ خۆ تازه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌یه، تا به‌رده‌وامی خۆی به مه‌ترسیه ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه ببه‌ستێته‌وه. له ڕابردودا ده‌سه‌ڵات به‌وه به‌ناوبانگ بو ، حکومه‌ت ی کوردی ساوایه و لێی مه‌گرن بهێڵن باپێ بگرێ.
ئێستا وا پێی گرتوه، بزانن چ ڕاکه ڕاکیهتی له سلێمانیه‌وه به‌ره‌و به‌غداو له وێشه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
زۆرجار باس له بێ وه‌فایی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کرێت، که ده‌وڵه‌ت چی بۆ نه‌کردون، فه‌رمون سه‌یری ئه‌و هه‌مو باڵه خانه چوارشانانه بکه‌ن که زۆر زوتر له‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان ئه‌کرا که‌وتنه سه‌ر پێ و ببڕا گڕوگاڵیش ئه‌که‌ن. میوه و به‌روبومی کێڵگه و باخه‌کانی ئه‌وروپاش گه‌یشتنه کوردستان و ڕۆحی جوتیارانی کوردیش شاد.
که‌متان بیستوه له زمانی گوندنشینه بێ زه‌وی و زاره‌کانی کوردستان، که دوعای خێر بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن ده‌ک خوا ده‌ست به باڵتانه‌وه بگرێت، ئه‌گه‌ر ئێوه‌مان نه‌بوایه چیمان بکردایه. بێ شک هه‌ندێک ده‌ڵێن سه‌ری خۆمان هه‌ڵئه‌گرت و ڕوه‌و هه‌نده‌ران بهڕێئهکهوتین، دوای چه‌ندساڵێک نیشته‌جێ بون به ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی یان ئه‌وروپیه‌وه، ئهگهڕاینهوهو ئه‌بوین به وه‌زیر یان ئه‌ندام پارله‌مان وه یان شه‌ریکی یه‌کێک له‌و ڕیزه باڵه‌خانه نازداره بێ ئاو و کاره‌بایانه.
ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌نگ و ڕوی پیرۆزی ده‌سته‌ڵات له توێی به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه بازرگانی و ڕۆحیه‌کانیان به ڕێکخراوه ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی وه‌کو سۆسیال ئه‌نته‌رناسیوناله‌وه، له زیادبوندایه، میله‌تیش له به‌رامبه‌ریاندا قه‌رزارباری ئه‌و هه‌مو پڕۆژه ناسک و نازدارانه‌دا، قه‌تیس ماوه.
خۆ گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه، دونیا یان باشتر بڵێم ده‌سته‌ڵاتی زلهێزه‌کان، به زۆر ئێمه‌یان نه ئه‌خسته نه‌خشه‌و به‌رنامه‌کانی دێ فاکتۆری خۆیانه‌وه، تا له ژێر سێبه‌ریاندا ئاوا بحه‌سێینه‌وه. له چوارچێوه‌ی سیستێمێکی دادپه‌روه‌رانه‌دا، که به‌شێک له ڕێگای قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی که ڵک وهرگترتن له‌و سه‌رمایه میلییه‌ی که تا ئێستا سوودی لێ وهرنهگیرابو، به‌شێکی دیکه‌ش به ئازادانه به‌شداری پێکردنیان له دامه‌زراوه بازرگانی و ئاوهدانکردنهوهکاندا، له‌گه‌ڵ پیاوه ماندوه‌کانی سه‌رده‌می خه‌باتدا. هه‌مو پێکه‌وه خۆش به‌خت و سه‌رئه‌فراز.
که‌واته وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشوم له توێێ بۆچونه‌کانی سه‌ره‌وه‌مدا، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه کۆده‌که‌مه‌وه.
ده‌سه‌ڵات خاوه‌ن ماڵ و کۆمه‌ڵگه ش کرێچی. خه‌ڵکی له ژێر سایه‌و ڕه‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا خۆیان ئه‌بیننه‌وه، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانن که چی باشه‌و چی خراپه، وه یان چی بڤه‌یه و چی ته‌ته یه. له جیاتی ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ به هزریاری و هۆشمه‌ندی خۆیان ئاماژه‌و فه‌رمان بده‌ن به ده‌سه‌ڵات، که چ ئه‌رکێکیان پێ سپێردراوه، به بیریان بێننه‌وه که ئه‌گه‌ر قسوربکه ن له به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیان، لێیان ئهپێچنهوهو له سه‌رکورسی ده‌سه‌ڵات ئه‌یان هێننه خواره‌وه‌و ڕوبه‌ڕوی سزای یاساییان ئه‌که‌نه‌وه، که چی خه‌م دای گرتون که‌س شتی خراپ نه‌نوسێ و لێیان نه‌پێچێته‌وه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئه‌م هه‌مو سازه نا سازانه هه‌بوه بۆچی ده‌نگتان نه‌هاتوه. به‌ڵام هه‌روه‌که هه‌میشه ڕه‌خنه‌له ده‌سه‌ڵاتی کوردی بڤه‌یه ، چونکه دوژمنانی گه‌ل پێی شاد ئه‌بن.
ئه‌رکی میله‌ت ئه‌وه‌یه ڕێگاخۆشکهربێت بۆ لێهاتویی پێکهاته هزرمهندیهکانی ناو کۆمه‌ڵگه، تا هاوئاستانه به‌دوای چاره‌سه‌ری ڕاسپارده‌کانی پێداویستیهمرۆڤیهکان و ژینگه‌که ی بگه‌ڕێ و کاربکات بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئاوات و ئاره‌زوه ڕێئالیستیهکانی هاوچه‌رخ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته، ئه‌مڕۆ له جیاتی ده‌رکه‌وتنی تاکه‌کان به بیرمه‌ندی و ڕاسپارده‌وه، که چی ده‌سه‌ڵات په‌یامی گه‌نده‌ڵی و ناته‌ندروستی ده‌رونی خۆی ئه‌خاته مه‌زاته‌وه بۆ خۆ ڕزگارکردن و مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خۆی، حازریشه چه ند به‌رخێکی نێر بکات به قوربانی بۆ ئه‌ومه‌به‌سته. خه‌ڵکیش بونه‌ته مه‌ڕی ئهوپڕۆسه نابهردهوامهی که خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه.
ئایا به‌ڕاستی ڕه‌وتی به‌ڕێکه‌وت به‌ره‌و لوتکه‌ی دێمۆکراسی بردنی خه‌ڵکی، چه‌مکێکی پڕۆسه‌ییه، یان ڕاسپارده‌یه‌کی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی ده‌ره‌کیه، که هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدا، ناکۆکه و شه‌رمه‌زار.
ئاستی پێگه‌شتن و تێگه‌شتنی هه‌ر کۆمه‌ڵگه یه‌ک په‌یوه‌سته به زیندو چالاک بونی تاکه‌کانی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگه یه، که هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه گه‌شه‌ی به‌رده‌وامیه‌کی ته‌ندرست و خۆش گوزه‌ران بۆ کۆمه‌ڵگه که‌ی و تاکه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ره‌کانیدا، له ژینگه‌یه‌کی ئارام و ته‌ندروستدا ئه‌ڕه‌خسێنێت.
دورهپارێزی تاکه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگه ی کوردی، به پاڵدانه‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته، وه به گوێ نه‌دان به ڕوداوه‌کانی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات، ئه‌بێته هۆکاری که‌م ئاگایی و ناوشیاری له به‌رجه‌سته‌کردنی داوا و ویسته هاوجهرخیهکانی تاک له به‌رامبه‌ری کۆمه‌ڵدا و کۆمه‌ڵیش له به‌رامبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه که به‌دوای بۆچیهکاندا بگه‌ڕیین تا وه‌ڵامه‌کانمان بێ پرسیار نه بن.
شه‌ماڵ باخچه‌یی
ئه‌ڵمانیا 21.02.2009
shamall1@gmx.de