Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
منو کێشەکانى ناوەندى چاک

منو کێشەکانى ناوەندى چاک

Closed

 

 عومەرمحەمەد:کێشەى من لەگەڵ ئەو بەریزانە جگەلە ناکۆکى بیرکردنەوەو جیاوازى لەکارى رێکخراوەیى هیچى ترنەبوو، راستە دژى ئەوەبووم ناوەندى چاک چەترێک بێت جێگەى هەمووکەسێکى تێدابێتەوە، چونکە پیموایە هەمووکەس بۆ کارى رێکخراوەیى دەست نادات، بەداخەوە ئەوانەى لەسۆنگەى چاککردنى ناوەندى چاکەوە دژم وەستانەوە  سنوریان بەزاندوو ئەوەندەى تر سەرەولێژیان دایە، ئەفسوس .. ئەوکاتەى ئێمە دەستلەکارکێشانەوەى خۆمان راگەیاند، ئێستاشى لەگەڵ بێت کەمینەیەکى ئەوان کەوتنە جنیودانو موهاتەرات، زۆرینەش لەناوەندى چاک بێدەنگ مانەوە، کەچالاکیشبووینەوە کەوتنە تۆمەت دروستکردن، بەڵام ئێمەجنێوو تۆمەتەکانیانمان  بەهەند نەگرت بێدەنگ بووین یان  بەئەدەبەوە وەڵاممان دانەوە، کەچى ئەمەش بێسوودبوو، لێرەشدا هەتابۆم کرابێت تەنها لەو کێشانە دواوم کەراستەوخۆ پەیوەندیدارن بەخۆمەوە، دەنا کێشەکانى ناوەندى چاک زۆر لەوە خراپترن، کە من لێرە پەنجەیان بۆ درێژدەکەم، خروقاتەکان زۆر لەوە شەرمئامێزترو کوشندە ترن کە من دەیانخەمە ڕوو، ئازارەکانیش زۆر لەوە بەسوێترن کەمن هەندێکیان پیشان دەدەم، بەهیوام بتوانم تیشکێکى کەم بخەمە سەر تەمومژى  روداوەکان، کەبەداخەوە، ئەوانەى ئێستا بەکردەوە جیابوونەتەوەو مالپەرى چاک بى یان دروستکردووە  زیاتر هەوڵى چەواشەکردنیان دەدەنو راستیەکان ئەتک دەکەنو بەزمانێکى لەرادەبەردەر ناشرین قسەدەکەن.. هەڵبەت کەس لەخۆرا دەستبەردارى رێکخراوێک نابێت، کەتیایدا ماندووبووەو بیرەوەرى خۆشو ناخۆشى لەگەڵیدایەو دەستى لەبنیاتنانیداهەیە، رەنگە پێویستم بەبەڵگە هێنانەوە نەبێت، کەبڵێم ماوەیەکى دورودرێژ لەسلێمانى بەتەنێو خۆبەخشکارم بۆدۆسێى ئەنفالو دواتریش بۆ ناوەندى چاک کردووە. ئەمەش هیچ فەزلفرۆشییەکى تێدانیە، هەرکەسیش فەزلفرۆشى دەکات لەماڵى خۆى دانیشێو دەستبەکڵاوەکەى خۆیەوە بگرێت زۆر باشترە، دەمێکە لەو بروایەدام ئەوانەى فەزڵفرۆشى بەسەرخەڵکەوە دەکەن فرۆشتنى خەڵکیشیان بەلاوە ئاسانە، ئەوانەى خۆیان بە مهم پیشان دەدەن خەڵکى دى بەبچوک دەبینن، من کەس بەمنەتبارى خۆم نازانم، چونکە ویژدانى خۆم نەبێ، کەس ناچارى نەکردووم لەوبوارەدا چالاکبم، واى بۆدەچم هەر ئەم جیاوازیەشە ئەوکەسانەى بەنە شارەزاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ناوەندى چاکو روداوەکانو تێبینىو بیروراکانى من دەکرد، ئەوانەى فەزڵفرۆشى بەسەرخەڵکەوە دەکەنو کورد بەقەرزاربارى خۆیانو ناوەندى چاک دەزانن هەرئەوانەش بوون ناوەندى چاکیان بەقوربانى خۆیان کردوو. بەداخەوە ئێستاشى لەگەڵدابێت لەفەزڵفرۆشییەکى کوشندەدا نقوم بوون، سەرئەنجام ناوەندى چاکیان بەودەردەبرد کەدەیبینین . واچارەسەریان بۆکێشەکان دۆزییەوە کەزەق بەپێش چاوانەوەیە! دواى ئەوەى ئێمە دەستمان کێشایەوە، بەهۆیەوە پرۆسەى چاکسازى هاتەمەیدانو لەسەرداواى زۆربەى ئەندامانى دەستەى بەرێوەبەر بریارەکەمان هەڵپەساردوو دواتریش چالاکبووینەوە" هەتائێرە ڕوداوەکانى ناو چاک پەردەپۆشبوون" بەهەرحاڵ ئەوەى دەبێت لەسەرى بووەستم هۆکارى ساردبوونەوەودەستبەرداربوونم بوو، نەک هۆکارەکانى چالاکبوونەوە، بێگومان دەست لەکارکێشانەوەم لەناوەندەکە دواى هەوڵو ماندووبوونێکى زۆروکات بەفیڕۆدانێکى زۆر دێت بۆچاکترکردنى، تارادەى بێئومید بوون.. ئەوەى پێویستە ڕوونبکرێتەوە بۆئەو بەرێزانەى ناوەندى "چاک" یان بۆ گرنگە، ئەویە کەبزانن کێشەکان چینو هۆکارى دەست لەکارکێشانەوەم چیبوون، بێگومان  بەتەنها هەرنەبوونى سیستمێکى رێکخراوەیى نەبوو، بەڵکو نەشارەزایى لەکارى رێکخراوەیىو تێڕوانینو لێکدانەوەى دەمارگیرانەى چەند کەسێکیش بوون، کەمینەیەکى زۆر کەم دەستیان بەسەرهەموو شتێکدا گرتبوو، رەفتارى کەمینەیەک لە ئارادا بوو سڵیان لەهیچ نەدەکردەوە، لەوبروایەدانەبوون کەناوەندى چاک مڵکى ئەوان نیەو  بیرکردنەوەى جیاجیاى تێدایەو مافیان هەیەو دەبێت رێزیان لێبگیرێت، ئەمەش پێچەوانەى هەموو پرەنسیپە دیموکراسیەکانە، بێگومان  واقعى  دیموکراسى هەرچەندە زۆربەش براوەبن، رێزگرتن لەکەمینە مافێکە دەبێت پەیرەوبکرێت، وەلى لەناوەندى چاکدا مەسەلەکە تەواو پێچەوانەبوو، کەمینەیەک لەبەرئەوەى هەمیشە لەژێربارى رەخنەدابوون، لەبەرئەوەى هیچ پێوانەو چوارچێوەیەکیان بۆ نەدەبوو، نەمان دەزانى چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەینو چۆن بیانخەینە سەرسکەیەکى تەندروستى رێکخراوبوون، بەکەیفى خۆیان کاریان دەکردو بەمەزاجى خۆیان بەیاننامەیان بڵاودەکردەوەو خۆیان دەکرد بەخاوەنى هەموو شتێکو ناوەندەکەشیان کردبووە ئەسکوێى ناو هەمووکاسەکان، نەک رێزیان لەماندووبوونى کەس نەدەگرت، بەڵکو بۆخۆیان کێچێکیان دەکردە گامێشو بۆخەڵکانى تریش ئەگەر ئەستێرەت داگرتبایە کارەکە لاى ئەوان هەربچووک بوو، (دیارە مرۆڤیش تەنها شتى بچوک ببینێ حەساسیەتى بەهەرشتێکى گەورە هەیە) لەدیدى ئەوانەوە ناوەندى چاک لەکوردستان هەرپاشکۆ نەبوو، بەڵکو وەکو ئەوەى خێرمان پێبکەن ئێمەیان جێکردبێتەوە.باشترین نمونە کەیسى هۆلنداودادگایکردنى سەرمایەدارە هۆلندیەکەیە، ئەگەرچى لەمەشیاندا ناوەندى چاک شتێکى عەجیبو غەریبى نەکردووە، بەڵام لەچاو کوردو شەرمنى سیاسەتمەدارى کورد، کارێکى گەورە بوو کەلەواقعدا ئەمیر قادر وەکو نوێنەرى چاک تیایدا پڕوکاوعەلى رەحیمى بە بارى تەندروستى خراپیەوە رۆلى گرنگى گێراو عەلى مەحمودیش لەدەرەوەى دادگاکە زۆرماندووبوو، ئێستاش کەسانێک دێن خۆیان بەوکەیسەوە بادەدەنو قسەى نابەرپرسیارانەى لەبارەوە فرێدەدەن، کە رۆڵێکى بچوکیان تیایدانەبووە، ئەمە ئەگەر بۆکەسانێک لەدەرەوەى ناوەندى چاک بێویژدانى بێت کە نەک هەر ناوى ئەمیرو ئەوکەسانەى تر نابەن بەڵکو ناوى ناوەندى چاکیش ناهێننو دەلین (هەندێک پەنابەرى کورد) بەڵام بۆ ئەوانەى لەناوەندى چاک چوونەدەرەوە هەربێویژدانى نیە بەڵکو مەسەلەیەکى ئەخلاقیشە کە نەک هەرناوى ئەمیر ناهێنن، بەڵکو بەناوهێنانى قەڵس دەبنو لەوەش بێویژدانى تر بەتێکدەرى ناوەندى چاکیشى ناوزەد دەکەن..!! ئایا ئەمە زوڵمێکى گەورە نیە لەجوهدى خۆبەخشانەى مرۆڤێک؟ سوکایەتى نیە بەبەهاى ئینسانوکارەباشەکانى؟! کوشتنى متمانە نیە بەیەکترى؟ سوکایەتى نیە بەبەهاى رێکخراووبوون؟ لەکاتێکدا ئەوکەیسە بەتەنیا نەکەیسى ناوەندى چاکەو نەهى ئەمیر قادرەو نەهى گەلى کوردیشە، لەراستیدا کەس هەقى خۆ هەڵکێشانى نیە پێیەوە؟! جارێ تاوانەکە با دژى کوردیش ئەنجامدرابێ دۆسێى تاوانێکى نێودەوڵەتیەو سنورى تاکەکەسو نەتەوەو گروپێکى دیاریکراو دەبەزێنىو هەموو مرۆڤایەتى ئەرکێتى هەڵوەستەى لەسەربکات، چ جاى کوردێک جا سۆپەرمان بێت یان مرۆڤێکى ئاسایى!! گرنگى ئەوکارە لەوەدانیە کورد کردویەتى یان هۆلندى ئەوەندەى گرنگە جارێکى تر ئەمجۆرە تاوانە مەترسیدارانە دژ بەمرۆڤایەتى دوبارەنەبێتەوە. کەچى ئەم دۆسێیە بووە بنێشتەخۆشەو خەڵکى وا خۆى پێوەبادەداو مزایەدەى بەسەرەوە دەکات، نە ئەمیرقادر دەناسێو نەعەلى رەحیمىو نەعەلییەکەى تریش ، ئەفسوس بەپێشچاوانەوە دیارە ئەندامەکانى ناوەندى چاک لەدواى ئەو دۆسێیەى هۆلنداوە لەبرى ئەوەى بیکەنە تەجرەبەیەک تیایدا کەمو کورتیەکانیان بدۆزنەوەو بۆ کارێکى باشتر خۆیانى لەسەر بنیات بنێنەوە بە رەفتارى زۆر ناپەسەندەوە خۆیان نمایش دەکەنو متمانە لەخەڵکى کورددا دەکوژنو جینۆسایدێکى ترلەدژى یەکتر پیادە دەکەنەوە. جینۆسایدى رۆحىو سایکۆلۆژى، کەخەرقێکى رێکخراوەیى گەورەیە، جاهەر رێکخراوێکى مەدەنى پیادەیان بکات چ جاى ئەوەى رێکخراوێک تایبەتمەندبێت لە بوارى تاوانە جینۆسایدیەکان!  ئەو تۆمەتانەشى تەنها لەسۆنگەى جیاوازى بیروراوە بەناهەق درانە پاڵمان یان لەمەودوا دەدرێنە پاڵمان، لەلایەن گروپى (چاک بى)یەوە هەرعەیبەیەکى گەورەنەبوو بەتەوێلى ئەو بەرێزانەوە بەڵکو ماهیەتیان ئاشکرادەکاتو نیازو هەوڵە ترسنۆکانەکانیشیان، لەخانەى ئەو رێگریانە تێناپەڕێ کەبیانەوێ لەوئەرکە ئینسانیە پەکم بخەن، یان بەخەیالى خۆیان هەناسەم لێببرنو جورئەتى دەرکردنەوەى ئەنفالستانێکى ترو بگرە نوسینى وتارێکیشم نەمێنێ!!  ئەمە زیادەرۆیى نیە ئەمە حەقیقەتە غیرەو ئێرەیى پێبردنى ئەوان لەجنێو تۆمەتنامەکانیاندا دیارە، ئاخر ئەوەى عەلى مەحمودو هەندێک لەوکەسانەى لەدەورى ئەون، دەرهەق بەمنو ئەندامانى سلێمانىو برادەرانى تر کردیان هەتا ئێستا نەهیچ موستەشارێکو نەهیچ کۆنە بەعسیەک نەیانکردووە؟! بەڵام بەدڵنیاییەوە بەشبەحاڵى خۆم ئەوهەوڵەناپەسەندانە ماندووم ناکەنو بریارى پاڵدانەوەم پێنادەن، بەپێچەوانەوە سورترم دەکەن چونکە وریام دەکەنەوە لەوەى هەر موستەشارە تاوانبارەکانو کۆنە بەعسیەکان نین، دژى ئەنفالستانن، بەڵکو ئەوکەسانەشن وەکو هاورێو هاوخەم خۆیان نمایش دەکەنو دێنەماڵمو دواتر ژێربەژێر پروپاگەندەم بۆدەکەنو ناپاکیت لەگەڵ دەکەن، ئەوەش دەزانم کەوا کارکردن لەسەرجینۆساید هەروا ئاسان نیە،تۆ دەستبەخەیتە ژێر سەرتو بەکەمالى ئیسراحەت لێى دابنیشى، بەڵکو جگەلە ماندووبوونى خۆت بەمەترسیدارترین کاریشى دەزانم، ئەوانەى بەجدى کارلەسەر جینۆساید دەکەن هەر دوژمنى ناوخۆیان بۆ پەیدانابێت بەڵکو دوژمنى نیودەولەتیشیان هەیە، لەبەرئەوەى تاوانەکە نیودەولەتیە، منیش بەر لەناوەندى چاکو دواى ئەویش سەرقاڵى دۆسێى ئەنفالو جینۆسایدبوومو بەنیازیشم بەردەوامبم. دەمەوێ ئەو راستیەش بڵێم: کەمن نەخەریکى کوردایەتىو نەحزبایەتىو نەخەریکى سیاسەتیشم، هەرکەسێکیش بەو مەبەستە منى ویستووە با دەستم لێبشوات، بەڵکو وەکو مەسەلەیەکى ئینسانى کار لەدژى جینۆساید دەکەمو حورمەت لەبەهاى بەرزى ئینسانو ئینسانیەتى خۆم دەگرمو هەرلەدژى جینۆسایدى کوردیش قەرارم نەگرتووە، ئەوەشى لە"ناوەندى چاک"م خواستووە هەرئەوەندەبوو رێکخراوێکى ئینسانى بێتو بەس، کەدژبە پێشیلکاریەکانى مافى مرۆڤ راوەستێو مرۆڤ بخاتەوە سەرپێى خۆى بەتایبەتى مرۆڤى کورد. ئەگەرچى دەزانم کەکارکردن لەرێکخراوێکى مرۆڤدۆستانەدا خۆى لەخۆیدا سیاسەتکردنە.. بەڵام خۆسیاسیەتیش دیوێکى ئینسانیانەى هەیەو من ئەگەر سیاسەتیش بکەم تەنها بەو دیوەیدا سیاسەتخوازم.کێشەى منو ئەندامە نەشارەزاکانى ناوەندى چاک گەیشتە کوێ: دواى ماوەیەکى دورودرێژ، لەمناقەشەوملاملانێ ئیتر دڵنیابووم لەوەى کەوا ناوەندى چاک وێراى کۆمەڵێک کاروچالاکى گرنگ گیرۆدەى دەردێکى کوشندەشە، دەردى نەزانى لەکارى رێکخراوەیىو دەماگیرى نەتەوەیىو سەرکێشىو بێسەرو بەریی، ئاڵودەى کەمێک (غرور)ە کەناتوانێت بەئاسانى لێى دەربازبێت، بەپێچەوانەوە تادەهات ئەوغرورە لەگەورەبووندابوو، ئەوەشى کەرۆژ بەرۆژ زیاتر نیگەرانى دەکردمو لەبریارى دەستکێشانەوەى نزیک دەکردمەوە، ئەوەبوو ئەو ناوەندە پرە لەمرۆڤى باش بەڵام نەشارەزا، تێکەلەیەکە لە کۆنەسیاسىو رۆژنامەنوسو خەڵکى حەماسى، کەئەم دەردە لەبرادەرانى ئەوروپاوە سەرچاوە دەگرێتو هەرلەوێوشەوە درێژە دەکێشتو بەرەوئاقارى پەرت بوونو مەرگێکى شێنەیى دەبات، ئەفسوس..لەبرى ئەوەى ئێمە لێرەوە لە"کوردستانەوە" لەوڵاتێکى بێکاراباوە، لەوانەوە فێرى کارى رێکخراوەیى بوینایە، ئەوان خۆیان دەستوپێسپى بوونو گوێیان بەو تۆزە شارەزاییەى ئێمەش نەدەدا، ئەورێکخراوانەى لەدواى ئاوارەبوونى راپەرینەوە هاتنە کوردستانو بناغەى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنیان داناو ئێمە لێیانەوە فێرى کارى ڕێکخراوەیى بووین، هەموویان لەو ووڵاتانەوە هاتبوون، کەئەو برادەرانەى ناوەندى چاکى لێنیشتەجینو پەنابەرى سیاسین تیایدا. کەچى بەداخەوە نەسەردانى رێکخراوێک دەکەنو نەهیچیان لێوەفێربوون!!  هەست کردن بەم دەردە لەلایەن منەوە وروژێنراو قسەم لەمەترسیەکانى کرد، دیارە پێش منیش رەخنەو گلەیىو گازندەیەکى زۆر هەبووە لەفەوزاکانى ناوەندى چاک، زویربوونو دەستکێشانەوەو بۆڵەبۆڵیش لەولاوە بوەستێ، بەڵام کەسیان جگە لەئەمیر قادرلەراگەیاندنەکانەوە بیروڕاکانى خۆیان بڵاونەکردبووەوە.وەنەبێ منیش موعجزەیەکم هەبووبێت، بەڵکو تەجرەبەى کارى رێکخراوەیى خۆم هەبوو، کەبۆماوەى زیاتر لەدەساڵ لەناو رێکخراوە (N.G.O)کاندا، کارم کردبوو، ئەو رێکخراوانەى کەلەدوورەوە بەهۆى بارودۆخى نالەبارى کوردستانەوە هاتبوونو منیش دەرفەتى کارکردنم بۆ ڕەخسابوو تیایاندا، هەڵبەت تەنها لەرووى ستراکتۆرى کارکردنیانەوە، دەنا ئەوانیش بەدەرنەبوون لەخاڵى نیگەتیڤ، وێراى بەجێهێشتنى توێژێک لەگەنجى هەلپەرستومشەخۆرى مۆدێرن، کۆمەڵێک کادرى باشیشیان لەکوردستان بەجێهێشت کەئێستا لەناو رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى دەورى پۆزەتیف دەگێرنوخەونى بەرەو مەدەنیەتییان هەیە، منیش بەخەیاڵى خاوى خۆم هەوڵمدا لەکوردستانەوە تەجرەبەى خۆمو ئەورێساوسیستمە رێکخراوەییەى فێرى ببووم، بیبەمە ناوناوەندى چاکەوەو ناوەندەکە بۆناساندنى جینۆسایدکردنى کورد. ببێتە سەنتەرێکى ئەکادیمىو مەیدانى، تا بەپێى تواناى خۆى بەدۆکۆمێنت بچێتە سەرکاروچالاکیەکانىو بەلێتوێژینەوەى زانستیەوە لەکاریگەریەکانى جینۆسایدى گەلى کورد بکۆڵێتەوە، بەئامارەوە بچێتە شەڕى ئەولایەنە دژانەى بەگومانەوە لەتاوانى جینۆسایدکردنى گەلى کورد دەڕوانن یان نکۆڵى دەکەن، مەبەستم بوو ناوەندى چاک هەوڵبدات کێشەى کورد لەکێشەیەکى لۆکاڵیەوە بەرێتە ئاستێکى نیودەوڵەتى، تەمومژ لەسەر ئەوتاوانە نێودەوڵەتیە لاببا کە ئەمە بۆئەندامانى ئەوروپا"ئیستاشى لەگەڵ بێت" زەمینەیەکى لەبارى هەیە، بەم میتۆدە بچێتە سەرسکەو خۆى لەکارى هەڕەمەکى خاڵى بکاتەوەو لەبرى ئەوهەموو بەیاننامە زۆروبۆرەى کە لەئاستێکى نزمى هونەرى رۆژنامەنوسیدا بڵاودەکرێنەوە، راپۆرتى ساڵانە یان وەرزى لەئاستێکى بەرزدا  جێگەى بگرێتەوە " بە زمانى رێکخراوى ناحکومىوبەبەرپرسیارێتیەوە تاوتوێى دۆسێکانبکاتو بەفەرمى مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکات" ئینجا بێتو راپۆرتەکەى بڵاوبکاتەوە ئیتر بەیاننامە بۆ حاڵەتى زۆر تایبەت نەبێت پێویست بەبڵاوکردنەوەى نەکات. مەبەستم بوو ناوەندى "چاک" ببێتە رێکخراوێکى وا کەبەدنیا بڵێین : ئیتر کوردیش " بەبێ هیچ دەمارگیرییەکى نەتەوەپەرستىوئایدۆلۆژى بەڵکو بەدیدێکى ئینسانیەوە" لەنێوکۆمەڵگەى مرۆڤایەتیدا رۆلى خۆى ببینێوبڵێت: ئیمەش هەینو بەشێکین لەکۆى مرۆڤایەتى، بانگ بەگوێى کۆمەڵگەى نیودەوڵەتیدا بداو بلێت: چیتر لەبێدەنگیتان چاوپۆشى ناکەینو بەهۆى ئەوەى جینۆسایدکراوین پێویستە حەسانەیەکى نیودەوڵەتیمان هەبێت، مەبەستم بوو وەها رێکخراوێک دۆستایەتى لەگەڵ ئەوکەسو لایەنانە نوێ بکاتەوەو رێزیان لێبگرێت، کە لەساتەوەختى ئەنجامدانى تاوانەکاندا  لەسەرئاستى نیودەوڵەتى بەدەنگمانەوە هاتوونو لەئایندەدا کەڵکیان لێوەردەگرین. هەمیشە ئەوەم وتووە: (ناوەندى چاک پێویستە بەخویدا بچێتەوە.. ئەگەر خۆى رێکبخاتو بەسیستم کاربکات، دەبێتە ئەو رێکخراوەى کورد هیواى خۆى لەسەربنیات بنێتەوە، چونکە ئەمرۆ ئەوەى بەرێکخراوێکى ناحکومى دەکرێت بەدڵنیاییەوە بەحزبى تەقلیدى ناکرێت، چ جاى حزبى کوردى کەهەتا ئێستا بەفەرهەنگو کەڵچەرى پاشماوەى فیودالیزم کۆمەڵگا بەرێوە دەباتو بەباى کۆن شەنوکەوى خەرمانى روداوەکان دەکات، بۆیە رێکخراوى ناحکومى پرۆفیشناڵ لەبوارە جیاجیاکانى کارکردندا، بەتایبەتى لەم دنیاى تەکنەلۆژیەدا دەتوانێ رۆلێک بگێرێت کە کورد تائێستانەى گێراوەوپێى نامۆیە، بەتایبەتى لەئەوروپا کەدادگا تیایدا سەربەخۆیە، بوار هەزارئەوەندەى کوردستان رەخساوترە، بەپێچەوانەوە هەر رێکخراوێکى هەڕەمەکىو بێسیستمى وەکو ئەوەى ناوەندى چاک  تەمەنى کورتەو، درەنگ یان زوو دەستکەوتەکانیشى دەدۆرێنێو کۆمەڵگەى کوردیش لەم بوارەدا روبەرووى شکستو بێمتمانەیى دەکاتەوەو ئەوهیوایەشى دەکوژێت. ( بەهیوام برادەرانى ناوەند چ ئەوانەى فراکسیونى چاکسازییان پێک هێناوەو چ ئەوانەشى لەنێوەندى هەردولادا بیلایەن ماونەتەوە، ببنە ئەوهیوایەو لەچالاکبوونەوەم پاشیمان نەبمەوە) لەنامەیەکمدا کە دووساڵ بەرلەئێستا ناردبووم بۆ دەستەى بەرێوەبەر دووتەوەرى بنەڕەتیم دەستنیشانکردبوو کەناوەند کارى لەسەربکات، ستافى شیاو بۆهەریەکەیان دابین بکاتو بەمیتۆدێکى زانستى رێکخراوەیى بکەوێتە کار، ئەوانیش ئەم دووتەوەربوون:تەوەرى یەکەم: دۆسێى مافەکانى مرۆڤ.( ئەم بوارە هەموو جۆرەکانى پیشیلکارى دەگرێتەوە لەسەرمافەکانى مرۆڤ) واتە ئەم بەشە لەناوەندى چاک کارى خۆى بەرێوەبەرێتو ستافى لێوەشاوەیى بۆ دابنرێتو خەریکى کارەکانى خۆى بێت، نەک وەکو چێشتى مجێور ئاوێتەیەک بێت لە رۆژنامەنوسو کۆنە سیاسىو خەڵکى حەماسىو نەشارەزا لەکارى رێکخراوەیى.تەوەرى دووەم: دۆسێى جینۆساید." واتاکۆى هەمووئەو تاوانانەى دەچنەخانەى جینۆسایدەوە" ( ئەنفال، کیمیاباران، کۆمەڵکوژیەکان، تەعریبو شێواندنى مێژوو شوێنەوارو قەدەغەکردنى زمانى دایک..هتد. کە ئەمانە هەموویان دەچنە خانەى تاوانى جینۆسایدەوە) ئەوەشم ووتبوو کە رێکخراوەکە جیهانى بێت، نەک تایبەت بەگەلى کورد، بۆنمونە( ناوەندى هەلەبجە دژبە جینۆساید) ئیتر کەنوسیت هەلەبجە خۆى لەخۆیدا مۆرکێکى کوردیشى پێوەیە بۆئەوانەى هەستى نەتەوایەتیان هەیە. بەڵام کارکرنمان بەپلەى یەکەم لەسەرجینۆسایدکردنى گەلى کوردبێت. واتا تابعێکى نیودەوڵەتى مرۆڤدۆستانە وەربگرێت لەپیناوى بنیاتنانەوەى نەتەوەیەکى جینۆسایدکراو، نەک لۆکاڵى یان نەتەوەیى بێتو بەجۆرە دەمارگیرییەکەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسێکەدا بکات. (یان کەمپین بۆ تۆلەسەندنەوە رێکبخات..!!)و لەبەردەم کۆمەڵگەى نیودەوڵەتیدا پەراوێزمان بخات. ئەمیش بەهەمان شیێوە دەستەى بەرێوەبەرو بەرێوەبەرى کارگێرى بۆ دیارى بکرێتو لەسەرەوەش لەسەر ئاستى هەردووو بەشەکە ئەنجومەنێکى باڵا هەڵببژێردرێت تا نوێنەرایەتى ناوەندەکە بکاتو رێکخەرو راگەیاندنو بەرێوەبەرى گشتى هەڵبژێردرێتو لە ناوخۆو دەرەوە ناوەندەکە بەرێوەبەرنو تابعێکى نیودەوڵەتى پێببەخشنو لەگەڵ ناوەندە گرنگەکانى کۆمەڵگەى نیودەولەتىو کەسایەتى گرنگو رێکخراوە لۆکالىو نیودەولەتیەکانى مافى مرۆڤو رێکخراوەکانى تر بکەونە پەیوەندىو گفتووگۆ لەسەر ئێستاو رابوردوو داهاتووى گەلێک کە جینۆساید کراوە. کورتو کرمانج ئەوەى هیومان رایتس ۆچو میدلئیست وۆچ کردیان ئیمە خۆمان بەسەرئەنجامى بگەیەنین..هەولێکى زۆرمدا پشت بەکادرى لێوەشاوەو پرۆفسشناڵ ببەستێوپەیوەندى بەو رێکخراوانەوە بکرێتو کەڵک لەتەجرەبەو توانایان وەربگیرێتوئەگەربشێت، لەکوردستانو دەرەوە کارى هەماهەنگ پێکەوە بکەینو ئیتر لەبرى ئەو شێوازە دزێوەى دارایى کۆکردنەوەیە، کەزیاتر مۆرکى سواڵکردنى پێوەیە، شێوازى دۆنەرو پێدانى فەند بدۆزینەوەو کارەکانمان بەپرۆژە بەرێوەبەرین. مەبەستیش ئەوەیە ناوەندى چاک ببێتە رێپیشاندەرى چەندین رێکخراوى نێودەوڵەتىو لۆکالى ناحکومى غەیرە کوردو کار لەسەرساغکردنەوەى دۆسێى جینۆسایدکردنى کورد بکەینو لەئاستێکى بەرزو متمانە پێکراودا داکۆکى لەمافەکانى مرۆڤ بکەین لەکوردستان، هەروەکو رێکخراوى هیومان رایتس ۆچو میدڵ ئیست وۆچ کردیان بەچاوساغى نوسەرى گەورەى عەرەب، کەنعان مەکیەو بەسەرپەرشتى (ئەندرۆ وایتڵىو یوست هێلتەرمان)وچەند بەرێزێکى ترى کورد لەکوردستان ئەنجامیاندا.ئەوەى من مەبەستم بوو دورکەوتنەوە لەنەغمەى حزبو فرێدانى ئەوبەرگە حزببیە تەقلیدیەبوو، ووتم هەرهیچ نەبیچت لەبرى بەرپرس بەروێوەبەرو لەبرى کۆمیتە نوسینگە (ئۆفیس)و لەبرى سەرپەرشتیارى گشتى بەرێوەبەرى پرۆژەو بەرێوەبەرى ئیداریمان هەبوایەو لەسەرستانداردێکى رێکخراوەیى تەندروست بێینە مەیدانى چالاکى نواندنەوە، نەک بەهەموو شێوەیەک لەحزبەکان بچین، چونکە من هەمیشە دڵنیام لەوەى ئەو جۆرە رێکخراوانە تەمەن درێژو کاریگەرترن لەکارکردنداو ئەم شێوازى کاکردنەى ناوەندى چاک تەمەن کورتو بێکاریگەردەبنو تاسەرنامێننەوە. بەڵام بەداخەوە من لەگوێى گامێشدا خەوتبووم ..هەندێک کەس نەک قسەکانمیان بەدیوە ئیجابیەکەیدا بەهەند نەگرت، بگرە لێتێنەگەیشتن گەیشتە ئاستى گاڵتە پێکردنو تەنانەت پێرابواردنو دژایەتى دڵرەقانەو تۆمەتبارکردنیشم. بەوەى خۆم بەخەبیرو شارەزادەزانمو بەکرێگیراوى پارتىو یەکێتىو لەوەش خراپتر پاداشتى سەرۆک جاشەکانم وەرگرتووە!! بەتایبەتى ئەوکاتەى چالاکبووینەوەودژى هێنانى عەلى حەسەن مەجید وەستامەوە بۆ لەسێدارەدانى لەشارى هەڵەبجە. پێشتریش لەسەر ئەوخاڵانەى تیایدا باسى دەورى کادرى لێوەشاوەى رێکخراوى مەدەنىو زمان زانىو پلەى خویندەوارى..هتدم کردبوو کە تیایدا ووتبووم : "باشتروایە سەرپەرشتیارى گشتى بەلاى کەمەوە سێ زمان بزانێ بەتایبەتى زمانى ئینگلیزى".و توانایەکى زۆرى هەبێت خاوەنى پشوویەکى دیموکراسى بێو شارەزاییەکى زۆرى مافەکانى مرۆڤ بێت، کەسێکى نەفەس درێژو سەنگین بێت، یاران ئەم بۆچونانە هیچ گوناهێکى تێدایە؟ لەنامەیەکدا کەبۆ کاک سالار سۆفى"جیگرى سەرپەرشتیار"م ناردبوو نوسیبووم: (بەبرواى من ناوەندى چاک بەم حاڵەى ئێستایەوە جگەلە فەوزایەک هیچى ترى لێشین نابێت، دەشێت لەرێگەى تەندروستو پەیوەندى نەرمو لەسەرخۆى خۆمانەوە، خەڵکى تربدۆزینەوەو بیانهێنینە ناوەوە، پەیوەندى گرتن بەتەنها بەس نیە لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانى وەکو ئەمنستى ئەنتەرناشناڵو هیومان رایت وۆچو جینۆساید وۆچ، ئەوەندەى گرنگە بتوانین خبرەیان لێوەربگرینو بچینە وۆرک شۆپەکانیانەوەوفەندیان بۆبدۆزینەوەو کادرەکانیان بانگهێشت بکەینە کوردستانو بەکاریگەریەکانى جینۆسایدى کورد ئاشنایان بکەین. " وەکو ئەوەى لەگەڵ کۆمیتەى نەرویج کردمان"  .. سەرنجیان رابکێشین بۆمامەڵەى نادیموکراسیانەى دەسەڵاتدارانى عێراقى. مەسەلەى داواى لێبوردن لەگەلى کورد بکەینە مەسەلەیەکى ستراتیژى خۆمان، تالەو کەناڵانەوە ڕووبەڕووى حکومەتى عێراقیانبکەینەوەو خۆشمان بیکەینە پرۆژەو کارى لەسەر بکەین بەڵام وەکو رێکخراوێکى ناحکومى نەک بەبەیاننامە دەرکردن). ئەو رێکخراوانە بانگهێشت بکەین بەرلە دەست پێکردنى دادگاکە  فشاریانبخەینە سەر تا ئەو قەناعەتە لەلاى دەوڵەتى تازە دامەزراوى عێراق بچەسپێنین، هەرهیچ نەبێت ئیمە بتوانین هاوشێوەى ئەوانبین لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەودۆسێیانەى دەمانەوێت کارى لەسەربکەین.وەنەبێ ئەمە جارێکو بەتەنها ئاراستەى کاک سالارکرابێت، بەڵکو ئەم جۆرە بیرورایانەم بەردەوام ئاراستەى دەستەى بەرێوەبەرکردووە، لەکوردستانیش مناقەشەمان لەسەرکردووە، بەڵام بەداخەوە، کەمینەیەک لەناودەستەى بەرێوەبەر بەتایبەتى ئەوانەى خەریکى دنەدانى سەرپەشتیاربوون، ئەمەیان بەمەترسى زانى بۆسەرخۆیانو زۆر بەتوندىو بگرە بەوپەرى نامەسئولانەوە نەک هەرلەدژى من کەوتنە بەرەنگاریکردنمو کێشە نانەوە، بەڵکو کەوتنە تۆمەت دروستکردن بۆکاک سالارسۆفیش کەگوایە کەوتووەتە ژێرکاریگەرى ئێمەوەو لایەنگریمان دەکاتو دواجاریش تۆمەتى ئەوەیان خستەپاڵ دەیەوێت دەست بەسەرناوەندى چاکدا بگرێتو کۆنترۆڵى بکات..! ئایا کارکردن لەگەڵ ئەم عەقلیەتانەدا ممکینە؟  یەکەمین سوکایەتى کەئاراستەیانکردم ئەو کاتە بوو کە داوەت کرابووین بۆ دادگاى باڵاى تاوانەکان لەدۆسێى ئەنفال " کەسێک بێ ئەوەى بیناسم جا نازانم بەچ مافێک؟! بەوپەرى بێ چاوو رووییەوە نوسیبووى: ئەو کارە بەرەڵاییە، واتە چوونى من  بۆ دادگاکە لە بەغدا بەرەڵاییە !!) لەکاتێکدا من لەگەڵ 9 کەسى تر لەسلێمانى وەکو چالاک لەبوارى ئەنفال داوەت کرابووین، نەک وەکو ناوەندى چاک، واتە ئیمتیازى ناوەندى چاک نەبوو دەستم کەوتبێ، بەڵکو ئیمتیازى خۆم بوو من بەناوەندى چاکم بەخشى، وەکو بەرێوەبەرى نوسینگەى سلێمانى ناوەندى چاک خۆمناساند، چونکە بەلامەوە گرنگ بوو ناوەندى چاک ئامادەى دانیشتنەکانى دادگاکە بێت) دەنا چ مەجبوربووم ناوى چاک بهێنم، بەڵام بە تیروانینى ئەوبەرێزەى هەمیشە بێریزى بەخەڵک دەکات دەبوایە دادگا ئەرکى بکێشایە داوەتى ئەوانى بکردایە نەک من؟! ئەگەرچى دەستەى چاودێر ئەوکاتە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردو داوایان لێکرد داواى لێبوردن لەمن بکات، بەڵام ئەو چۆن ئامادەى لێبوردن دەبێ؟! چونکە لێبوردن لەلاى وەها کەسانێک گەورەیى نیە بەڵکو بەپێچەوانەوە سوکایەتیە بەخۆت)  گوایە دەستەى چاودێر غەدریان لێکردووە  هەموو غەدرەکەش ئەوەبوو دەستەى چاودێرى ئەوسا جنێونامەکەىو وەڵامەکەى منیان بەراورد کردبوو نوسیبویان: نامەکەى کاک عومەر محەمەد هیچ ووشەیەکى بریندارکەرى تیدانیەو بەپێچەوانەوە نامەکەى بەرێزت بریندارکەرەو پێویستە داواى لێبوردن بکەیت..!  بۆیە بەو بیانووەوە لەناوەندى چاکیش دورکەوتەوە، هەتا پرۆسەى چاکسازى هاتە پێشەوە کەچى هەرئەوەندەى زانییان ئەم فەوزایەیان تاسەر بۆ ناچێتە سەر وەکو بلێى ( شەربەکۆنەقین دەکەن) ئەو زاتەیان هێنایانەوە مەیدانو ئێستاش بەهەمان رەفتارى جارانیەوە بووەتە تێکدەرترین کەسى ناوەندى چاکو هەر رۆژەى تەشقەڵەیەک بەناوەندى چاک دەکاتو دژایەتى چاکسازى دەکاو لەماڵپەرەکەى خۆیەوە تۆمەت بۆ ئەندامانى ناوەندى چاک دروست دەکاو جنێویان پێدەدات. بێئەوەى کەسێک وەڵامى بداتەوە لەسەر جنیودان سورن بەناوى خۆیانو ناوى خواستراوەوە.!!بەهەرحاڵ دواى ئەوەى جەختم لەسەر ئەوە دەکردەوە کە دەبێت ناوەندى چاک رێکبخرێتەوەو بەسیستم کاربکات، وەکو ئەوەى تاوانێکى زۆر گەورەمکردبێ، کەوتنە سوکایەتى کردن بەخۆمو ئەوانەشى وەکو من رەخنەیان دەگرت، گوایە ئێمە زۆر  قسەدەکەینو کەم کاردەکەین .. ئیتر سوکایەتى کردن شۆربووەوە بۆئاستى قسەى بێبناغەو نامەسئولانە گوایە ئێمە لەلایەن دەسەڵاتەوە کڕدراوین..!! کاربەمەشەوە نەوەستاو کاتێک نامەى ئیستقالەکەمان بڵاوکردەوە، سینارێوى بۆکراو لەئاستێکى زۆر نزمى خوێندەوارىو تێگەیشتندا کەوتنە قسەى عەنتیەکەوپلارهاویشتنو ئیستفزازو موهاتەرات بەخەیاڵى خاوەوە رامدەکێشنە ناو مناقەشاتێکى نزمەوە.. بەڵام ئەمە بۆمن مەحاڵ بوو، هەروەکو داهاتووش مەحاڵە  بچمە ئەو ئاستەوە کە ئەوان تیایدا چەقیوون، ئەستەمە بچمە شەرێکەوە کە تیایدا براوەو دۆراو یەک واتاى هەیە..ئەمە جگەلەوەى نەک کاتم نیە بۆ ئەو شەرە بگرە ئامادەنیم کات بەخویچندنەوەى جنیوەکانیشیانەوە بکوژم، بەڵام ئیتر تێگەیشتم کارکردن لەگەڵ ئەم عەقلییەتانە زۆر قورسەو کاریگەرى لەسەردواخستنى خۆشم دەبێت.. کورد ووتەنى پیاو دوژمنى عاقڵى هەبێ لەهەزاردۆستى نەفام باشترە" چ لەوە ئەستەمترە خۆبەخشانە کاتێکى زۆر بۆ بنیاتنانەوەى مرۆڤایەتى تەرخانبکەیت، ماڵو منداڵت بخەیتە تەنگانەوە، کەچى لەبەرانبەردا ئەندامانى ناوەندەکەى خۆت تەنها لەبەرئەوەى ڕەخنە لە بێبەرنامەیىو کارى هەرەمەکى دەگریت، بتکەنە دوژمنو وێنەى شەیتانت پێببەخشن!! ( لەشەیتانیش خراپتر بتکەنە دۆستى جاشەکان..!!).ئاخر ئەمە چ کەڵچەرێکە؟ چ ئاستێکە لەبیرکردنەوەو رەفتارکردن؟ تا مرۆڤ لەگەلیاندا کات بکوژێ؟  سەرەتا بەناوى خۆیانەوە کەوتنە قسەى عەنتیکە، وەکو ئەوەى سەرپەرشتیارنوسیبووى ئەوانەى وازیان هێناوە نایانناسم..!! سەیر لەوەدایە خەڵک لێرە بەئەنفالستانو ناوەندى چاک دەمناسنەوە، کەچى سەرپەرشتیارى ناوەندى چاک ئەو شەکرە دەشکێنێو دەستەو تاقمەکەشى بەبەکرێگیراوى جاشەکان ناوم دەبەن..! بروابکەن ئەمە ئەوەندەى مایەى پێکەنین بوو هێندەمایەى دلتەنگم نەبوو، بەرادەیەک قسەى سەیریان بڵاوکردووەتەوە هەرمەپرسە، هەفتەنامەى ئاوێنە سەرپەرشتیارى ناوەندى "چاک"ى دواندبوو " بەداخەوە نازانم ژمارە چەندەێتى" بێسنور قسەى سەیرو عەنتیکەى کردبوو..نایشارمەوە زۆر هەستم بەشەرمەزارى کرد کە ئەندامى ناوەندێکم سەرپەرشتیارەکەى بەوزمانەو لەوئاستەدا  قسە لەسەرناوەندى چاکو گەورەترین تاوان" جینۆساید" و لەوەش گرانتر گۆڕانى کۆمەڵایەتى بکاتو سووکایەتى بەخەڵک بکات، تیایدا گاڵتەو قەشمەریەکى زۆرى بەو کەسانەشکردبوو، کە لەرێکخراوەکاندان، پلارى لەو کەسانەدابوو کە جانتاى دبلۆماسیان بەدەستەوەیە! یان پۆشتەنو قات لەبەردەکەنو..هتد) "نازانم هەفتەنامەى ئاوێنە چۆن ئەو قسە سوکایەتى ئامێزو عەنتیکانەى بڵاوکردبووەوە"؟ بۆمەگەر قاتلەبەرکردنیش خیانەتە بەقوربانیانى ئەنفال؟ جانتا هەڵگرتنیش بوو بە شەرمەزارى؟! دیسانەوە یەکێک لەوکەسانە بەو پەرى نامەسئولانەوە کۆمەڵێک قسەى زبرى بەئارمى ناوەندەکەوە لەسایتى کوردستان نیوس فرێدابوو، (گوایە داکۆکى لەچاک دەکات کەچى نابووتى کردبوو) کۆمەلێک قسەى زۆر خراپو بێسەرو بەرى کردبوو، تیایدا جگە لەئێمە کەرەخنەمان لەراگەیاندنەکانى ناوەندى چاک هەیە، بێ مناسەبە سوکایەتیەکى زۆریشى بەرێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ئێرە کردبوو، بەزمانێکى دور لەزانستى نوسینو  بلاوکردنەوە  فەزڵفرۆشیەکى زۆرى کردبوو کەوتبوەپلارهاویشتن: ( تکایە لەو دێرانەى خوارەوە وردبەروە کەخەتیان بەژێردا هاتووە) :ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌ م بواره‌دا له‌ چاک ده‌گیرێت زیاتر له‌و که‌سانه‌ ده‌خولێته‌وه‌ که‌ نزیکه‌ ده‌سه‌لاتن یان له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌وانن . ئاخر ڕیکخراوی کوردی و پیشه‌یی کوردی به‌س فێره‌ ئه‌وه‌ کراوه‌ ده‌ست خۆشی و ستایش بۆ ده‌سه‌لات بنێرن . ئه‌وا چاکه‌ ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی شکاندوه‌ کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌ک حه‌لاله‌ که‌پشتگیری و ده‌ست خۆشی له‌ده‌سه‌لات بکات به‌لام بۆ ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی حه‌رامه‌ !!؟؟ خاله‌کی تر باس له‌وه‌ده‌کرێت که‌ چاک زۆر به‌یانامه‌ ده‌رده‌کات؟ پێش ئەم پەرەگرافەش سوکایەتیەکى زۆر بێپەردەى بەو شاعیرو ئەدیبانەش کردبوو، کە لەیادەکاندا شیعرو پەخشان دەخوێننەوە، ئەمە هەموو تواناو هێزى زمانى بەرپرسى راگەیاندنى ناوەندى چاک بوو دەربرینى ئەوکەسە کارگیڕو بەرپرسانەبوو کەدژایەتى چاکسازییان دەکردو دژایەتى هەردەنگێکى رەخنەگریان دەستپێکردو بەرهەڵستى هەرگۆرانکاییەکیان لەناوەندى چاک دەکرد. ئیستاش کە جیابوونەتەوە دژایەتى سەرسەختى ناوەندى چاک دەکەنو مالپەرێکیان بۆخۆیان دروستکردووەو دەیانەوێت. خەڵکى چەواشەبکەن. بەڵام ئایا دەتوانن؟! بۆمەگەر خەڵک هێندە گێلو بێ ئاگایە؟!سووکایەتى کردنى بەردەوامو بێدەنگى دەستەى چاودێر: بروابکەن لەگەرمەى سەرقالیمدا بۆ دەرکردنى ژمارە 4ى ئەنفالستان سەرقالیان دەکردم بەکۆمەلێک کێشەى زۆر لاوەکییەوە منیش هەموو جارێک وەڵامم دەدانەوە جگەلەوەى کارەبام نیەو خەتى ئەنتەرنێتم نیە سەرقاڵى ئەنفالستانمو بەو مەسەلانەوە کاتم مەگرن، کەچى نەخێر هەر جارەى تۆمەتێکیان بۆ هەڵدەبەستم، بەیانەکەى لەسەر روداوى 16/3 گەلێک لاوازە، قسەکانى تۆ وەکو قسەى دەسەڵاتداران وایە، تۆ داکۆکیت کردووە لەدەسەڵاتو خەڵکت تاوانبارکردووە لەسوتانى مۆنۆمینتى هەلەبجە؟!! جا ئەمە دەچێ بەعەقلى کێدا بۆ لە روداوى 16/3 پیاوەکانى دەسەڵات دەیانتوانى یان رویان دەهات داکۆکى لەخۆیان بکەن؟ ئێستاش دەیلێمەوە هەلەبجەییەکان سوکایەتیان بە قوربانیەکانى خۆیانکرد. بەهەرحال سێ وتارم لەسەر ئەو روداوە هەیە هەمووشیان لەسایتو رۆژنامەکان بڵاوکراونەتەوە، لەم ماوەیەشدا تەلەفۆنێکم بۆهات ووتى لەسایتى کوردستان پۆست لەسەریان نوسیون ووتم لەسەرکێ ووتى لەسەرناوەندى چاک بەڵام باسى ئەوەشى تیدایە کەتۆ خۆت فرۆشتووە بەدەسەڵاتو بەشدارى کونفرانسى ئەنفال دەکەیت لەگەڵ دەسەڵات؟ ووتم باهەربلێن من خەریکى ئەنفالستانم، دواتر لە نوسینێکى کاک دلێرمحەمەدا خوێندمەوە کە یەکێک لەو جەماعەتەى چاک بى نوسیوێتى لەجەماعەتەکەى سالار سۆفى خۆى فرشتووەو خەریکى کۆنفرانسى ئەنفالە لەگەڵ دەسەڵات؟ وەکو بلێى کونفرانسو قسەکردن لەسەرئەنفال هەرلەسەر بەرێزیان تاپۆبێت، ئاخر ئەگەر کەسێک کەمێک هەست بەبەرپرسیارێتى بکات، پێویستە بزانێ چۆن قسەدەکاو چۆن بەبەڵگەوە خەڵک تۆمەتبار دەکات چ جاى ئەوەى پارێزەرومافناسیش بێت؟! بەداواى لێبوردنەوە دەبێت بلێم: ئەوانەى لەنارەوا تۆمەتى پیاوى دەسەڵات  دەخەنە پاڵ من، لەوخەڵکانەن کە هیچ لەباردانەبوون، دەنا ئەگەر کەمێک شەهامەتیان هەبێت کەهاتنەوە بۆکوردستان واستەناکەنو لەخەڵکانى نزیکى دەسەڵات ناکروزێنەوە نەک بۆ بینینى بەرپرسانى باڵاى دەسەڵات، تەنانەت بۆ بینینى مەسئولى لقو مەڵبەندیش!  منێک ئەگەر بەعەلەنىو بەپێشچاوى خەڵکەوە لەشاشەى تەلەفزیونەوە خەریکى کۆنگرەى نیودەوڵەتیبووم بۆ ئەنفال چ عەیبەیەکى تێدایە.؟ منێک لەبرى ئەوەى ماستاوم کردبێو ریاکاریم کردبێ خۆیان بەدوایاندا ناردبمو رێزیان لە ماندووبوونو توانام گرتبێ رێگر چیە نەچم بۆ ئەو کۆنگرەیە؟! منێک ئەگەر لەکوردستان بمو لەگەڵ سەرپرشتیارو ئەندامانى ناوەندى چاک چونونەچوونم براندبێتەوە ؟ کێى تر لەئەوروپاوە مافى ئەوەى هەیە تعمیم لەسەرچوونو نەچوونى من بدات بۆهەرکارێک؟  ئەوەش ناشارمەوە من نەدوژمنى پارتىو نەدوژمنى یەکێتىو نەدۆستیشیانم، هەرکەس کار بۆئەنفال دەکات بابفەرموێت یارمەتى دەرى بم، حکومەتى هەرێمیش با زۆر بێمنەت بێت ئەگەر پارەى چایەکى بۆ داومەتەوە، ئەگەر کرێى سەیارەشى بۆ خەرجکردووم باریسواى بەردەمى قوربانیانى ئەنفالبم؟ لەدواى ئەمەوە خەڵکانێکى ئێرەیى پێبەر لەکوێى هاوکێشەکانى ئەنفالو کۆنفرانسى ئەنفالدان هەتا من پرسورایەکیان پێبکەم؟!  بەڵام مەسەلەکە ئەوەنیە کەمن خۆم بەدەسەڵات فرۆشتووە، بەڵکو مەسەلەکە ئەوەیە کە بەوان نەوتراوە، دەنا کەم نین ئەو ئەندامانەى ناوەندى چاک ئامادەى هاوکاریکردنى ئەو کۆنگرەیەن، واچاکە گرێى دەرونیەکەى ئەو کەسەشتان بۆ ئاشکرابکەم ( بەداوى لێبوردنەوە کە ئامادەنیم ناوى بێنم) تابزانن ئەم هێستریایەى ئەو پارێزەرە فاشلە چیە لەدژى من، کورتو کوردیەکەى ( ئەوەکاتەى خەریکى دۆسێى  هەڵەبجەو شاهیدەکانى بووین بۆ دادگا، ئەوبەحساب پارێزەرە بەشێوەیەکى زۆر هەلپەرستانە هەوڵێکى زۆرى دا هەتا وەکو پارێزەرێکى هەلەبجەیى بەبیانووى داکۆکیکردنەوە لەسەرحسابى دادگاکە بێتەوە بۆکوردستان، ئەو ساتەوەختە خۆفرۆش نەبووم بەرێزو بەوەفاو ه..تد بووم ئەو کابرایە ئۆقرەى لەبەر برابوو بەردەوام لەسەرخەتبوو، بۆئەوەى من دوا لەدادگاى باڵاى تاوانەکانى عێراق بکەم بەرەسمى بانگهێشتى بکەنەوە بۆکوردستان،ئەویش لەرێگەى نامەیەکى خۆیەوە، بەڵام کاتێک لەگەڵ سەرۆکى لێکۆلینەوە لەوبارەیەوە قسەمکرد ئەو مەسەلەکەى بەهەند نەگرت تا دواجار ووتى ئێمە لێرەپەکمان لەسەرپارێزەر نەکەوتووە، دواى ئەوە کێ دەزانى ئەم دۆسێیە کەى دەچێتە قۆناغى جێبەجێکردنەوە. ئیتر کە وەڵامەکەیم بەئیمایلێک بۆناردەوە ئێستاشى لەگەڵ بێت ئیمایلێکى نەکردەوە  تا بزانێت دۆسێى شارە کیمیابارانکراوەکەى گەیشتە کوێ ئیتر هەموو خۆفرشىو خراپیەکەى من ئەوەندەیە،کە لیاقەى ئەوەم نەبووە قەناعەت بەدادگاکە بێنم بەرێزى بانگهێشت بکەن بۆ کوردستان، ئەو کابرایە ئەو شەرەیە دەیفرۆشێت، بەڵام نەگبەتیەکەى ئەوان لەوەدایە من ئاوڕ لەشەرانگێز نادەمەوە بروابکەن ئەوەندەشى کەئێستا دەینوسم زۆر بەرەقى دەزانمو بەشایستەى هیچ کەسێکى نازانم ئاوا قسەى لەگەڵدا بکەم بەڵام کورد ووتەنى هەموو شت بەخوێو خوێش بەمەعنا، ئاخر قوربەسەرى ئەومیللەتە!! پارێزەرێک هەموو سەقافەتى بێتە سەر ئەوئاستەى تۆمەت بۆخەڵک دروستبکاو جنێوبدات ؟ بێئەوەى هیچ کێشەیەکم لەگەڵیدا هەبێت؟ بێ ئەوەى لەبوارى جینۆسایدوئەنفالدا هیچ رەنجێکى دابێت؟ کەچى شەرى ئەنفالو دڵسۆزیم بۆ قوربانیانو ناوەندى چاک پێبفرۆشێت؟ جابۆنایەیت کارەکانمان بەراورد بکەین؟ بۆنایەیت بەشەهادەى پارێزەریەکەشتەوە پێشبرکێیەک لەسەرجینۆسایدو تاوانە نیودەوڵەتیەکان بکەین؟ ئەوسا هى رەشوسپیش دەردەکەوێت. بۆنایەن بەراوردێکى تیروانینەکانمان بخەینە بەردەمى رێکخراوێکى پرۆفیشنالەوە ئەوسا دەزانن ککاممان مردوپەرستینو سوکایەتى بەزیندوان دەکەین؟ کاممان مردوپەرستینو خزمەت بە کەلچەرى خۆفرۆشتنو مرۆڤ فرۆشتنو ئەنفالکردنى کەرامەتى خەڵک دەکەینو کامیشمان دەمانەوێت ئەو دیاردە قێزە ونانە نەمێنن؟  فەرموون بابزانین کاملا تەندروسترو ئینسانیانەتر مامەلە دەکەین، لەکاتێکدا رەفتاروقسەکردن سەنگى مەحەکى مرۆڤن .   بەداخەوە کەئەو دەستەى چاودێرەى لەهەمان سایت  رونکردنەوەى لەسەر قسەکانى ئەوپارێزەرە دابوو، لەسەر ئەوەنیە کەواسوکایەتى بەخەڵک کردووە!! ئەوان ئەوەیان بە پێشیلکارى نەزانیوە، بەڵکو لەسەر ئەوەیە کارى سەربەخۆى کردووەو بەناوى خۆیەوە قسەى کردووە؟! ئاخر دەستەى چاودێرى رێکخراوێکى مەدەنى بەحساب داکۆکى کارلەمافى مرۆڤ چۆن پێشیلکارى ئاواى لەسەرمافى مرۆڤ بەسەردا تێدەپەرێ؟ مەگەر رێکخراوى مرۆڤایەتى نابێت دادکۆکى لەتۆمەتباریش بکات؟ من لەو دەستەیە دەپرسم لەکەسى ترنا چونکە لاى من هێشتا زۆربەى ئەندامەکانى(چاک بى)  رێزێکى زۆریان هەیە بالیژنەیەکى یاسایى بێن ئەگەر سەلماندیان من خۆم فرۆشتووە، ئەوا من ئامادەم سزاى شایستەى خۆفرۆشى قبوڵبکەم، بەڵام ئەگەر نەیانتوانى تەنها داوایەکم لێیان ئەوەیە بچن خەریکى کارێکى تربنو شەربەر بەناوەندى چاکو رێکخراوى کۆمەڵگەى مەدەنى نەفرۆشن. سەیرە..! ئەو دەستەى چاودێرە لەبەرانبەر دەیان سوکایەتى لەوجۆرەدا نوزەیەکیان لێوەنەهات. کەچى مافى ئەوە بەخۆى دەدات  رونکردنەوە بدات ؟! ( باشە گریمان ئێمە پیاوى دەسەڵات بووین، گریمان هەڵەى گەورەمان لەرێکخراوەکە هەیە؟ گریمان تێکدەرى ناوەندى چاکبوین، هێشتا مافى ئەوەمان هەیە داکۆکى لەخۆمان بکەین؟ ئایا رێکخراو بەتایبەتى سەرپەرشتیارو ئەندامانى دەستەى چاودێرو بەرێوەبەرەکەى ئاوامامەڵە لەگەڵ ئەندامە هەڵەکانى خۆى دەکات؟ یان پێویستە لەرێگەى پەیرەوى ناوخۆو لێپرسینەوەو رێگە پیشاندانییەوە بێتو رێزو متمانە بۆخۆیىو بۆ ئەندامە هەڵەکانیشى بگێرێتەوە؟) فەرموون بابێین رەفتارەکانى خۆمانو پەیرەوى ناوخۆى ناوەندى چاک بەراورد بکەین بزانین کێ پێشیلى پەیرەوى ناوخۆى کردووەو کێ ناوەندى چاک تێکدەداتو کێ خزمەت بەدەسەڵاتو کۆنەپەرستى دەکات؟ مەگەر تۆمەت دروستکردن تاوان نیە؟ مەگەر جنێودان کۆنەپەرستى نیە؟ ئەى ئەگەر ئەمانە نەبنە مایەى هەلوەستەى جدىو راتان نەچلەکێنێ پێم نالێن ئێوە چاودیرى چى دەکەنو رێکخراوتان بۆچى مەبەستێک دەوێت؟ ئەمە نەخۆشییەکى کوشندەیە هەرکەس بەدڵى تۆ نەبوو یەکسەرنامەسئولانە، تۆمەتى بێبناغەى بخەیتە پاڵ، ئەمە هەردژایەتى کردنى ئێمە نەبوو بەرێزینا بەڵکو دژایەتى کردنى خەسەڵەتە ئینسانیەکانو پرەنسیپە دیموکراسیەکانو کارى رێکخراوەیشە، دژایەتى کردنو شەرفرۆشتنیشە بە ویژدانى خۆتان. بائەوەش لەدەستەى چاودێر بپرسم  ئاخۆ لابردنى ماڵپەرى ناوەندى چاک لەپەیجى بڵاوکراوە کوردیەکانى ماڵپەرى کوردستان نیتدا، واتاى چى دەگەیەنێت؟ بڵاونەبوونەوەو نەخوێندنەوەى ئەو ماڵپەرە کەبەچەندین زمان بابەتەکانى لەسەر جینۆساید پەخش دەکات؟ واتاى چیە ؟! سانسۆرخستنە سەرى لەلایەن ئەندامێکتانەوە خزمەت بەکێ دەکاتو چ نیشانەیەکى پرسیارتان لەسەر دادەنێت؟ بەراست ئەمە هەمان ئەو رەفتارەنیە کەیەکێتىو پارتى لەگەڵ  یەکتر دەیانکرد؟ نەتان بینى کوردستانى نوێو خەبات لەسلێمانىو هەولێر قەدەغەبوونو بڵاوکراوەکانى بەعسیش لەسەر شەقامەکان کڵاشەیان دەکرد؟ لابردنى ماڵپەرى ناوەندى چاکو لەشوین دانانى مالپەرى

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.