شانۆگه‌ری جه‌نگی میلیتاریزمه‌کان و به‌ره‌یه‌ک له خورافه
…….رزگار شه‌یبان
ده‌ورانی ژه‌نه‌راله‌کانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له هاوکێشه‌ی جیهانی ئه‌مرۆدا به‌ره‌و لاوازبوون و لاکـهوتهی ده‌روات له به‌رامبه‌ر بازاری دیـموکراسی و کۆمپانیا و بانکه گـهورهکانی جیهان. به‌تایبه‌ت میلیتاریزمی ده‌وڵه‌تی تورکیـه که وولاتیکی ئابووری لاوازی له پشته‌وه‌یه.
ئه‌مه‌یه که پشێوویهکان و هه‌راکانی ئه‌م دوایه‌ی له‌گه‌ل خۆیدا هیناوه، که به قه‌یرانی نێوان هه‌ریمی کوردستان و تورکیه ناسراوه له میدیاکاندا. قه‌یرانیکی سیاسی که زیاتر له شانۆگه‌ریه‌کی کۆمیدی تراژیدی ده‌چیت که ژهنهرالهکان و خاوه‌ن بروانامه‌کانی میلیتاریزم و سه‌رۆک و کارمه‌ندانی ده‌وله‌ت، هه‌ریه‌ک خه‌ریکه ده‌وری ئه‌کته‌ریک ده‌گێرێت له سه‌ر سه‌کۆی ئه‌و شانویه. شانۆگه‌ریه‌ک که بێجگه له‌وه کۆمه‌لیک بازرگانی بچوک لههۆلهکهیدا ده‌بینرێت، کۆمه‌لیک نه‌ژادپه‌رست و نه‌ته‌وه‌په‌رست له‌ریزی یه‌که‌می جێگاکاندا به خۆشحالیه‌وه دانیان بۆ نمایشی جنگ ده‌رخستوه و چه‌پله بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆیان لێده‌ده‌ن.
چ هه‌لومه‌رجیکی سیاسی و جیهانی تازه‌یه، وایـکردوه که میلیتاریزمی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ئه‌وه‌نده رسوابیت که له ده‌وری دیپلوماسی و له به‌رگی مافی مرۆڤ و دیموکراسیدا له‌به‌رده‌م کۆنگـره رۆژنامهوانیهکاندا ده‌رکه‌وه‌ن،یان که خوایان بالاترین ده‌زگای تیرۆریستن، ئێستا بێن گوایه پلان له دژی تیرۆر داده‌نێن و ناوچه‌که له مه‌ترسی تیرۆر ده‌پارێزن.
هاوکێشهیهکــی ته‌واو تازه‌یه که میلیتاریزم هه‌موو خه‌ونه‌کانی خۆی به بیـرورای جیهانی میدیاکان و سه‌ره‌نجامی دیپلۆماسیه‌وه ببه‌ستێته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه که سه‌رده‌می تازه‌ی سیاسی تورکیه به دهسهلاتـی ژهنهرالهکان و باڵادهستـی میلیتاریزم ناوزه‌نگ ده‌که‌ن، لاوزترین دهورانیانه و کۆتای سه‌دان سال گرنگی ستراتیژی میلیتاریزمی تورکییه له ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی کێشه‌ی بلۆکه‌کانیش ئارایشتیکی تازه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ورانی پێشووتر، ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپای رۆژهه‌لات و ئازه‌ربایجان و ئه‌رمێنیا باشتر رۆلیان بۆ رۆژئاوا و ئه‌مریکا ده‌بیت وه‌ک له تورکیه. بێجگه له‌وه میلیتاریزمی ئه‌مریکا راسته‌وخۆ ده‌ستی له ناوچه‌که گیرکردوهو پایگاکانی به‌بێ هیچ رێـگریهک له‌و ناوچه‌یه ده‌توانیت دامه‌زرینیت. به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت "حیزبه شۆرشگێره شیوعیه پرجهماوهریهکانی" ده‌ورانی کۆنیش هیچ ناره‌زایه‌تیه‌ک دهربرن له توێی "به‌یانامه‌یه‌کی نهێنیشدا" بێت.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دایه په‌که‌که له دووردهسترین شاخه‌کانی قه‌ندیل و هه‌کاریه‌وه ده‌برێنه‌وه ناو جیهانی سیاسه‌ت و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زۆرترین جێگا له میدیاکاندا ده‌گرنه‌وه. هه‌ریمی کوردستان باشترین و ئارامترین هه‌ریم و به‌هه‌شتی عیراق پێناسه ده‌کرێت، کێشه‌ی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌که‌دا به‌شیوه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر ده‌بیته باسی جیهان، و ته‌نانه‌ت له پارله‌مانی رووسیه به‌بـێ هیچ بهربهستێـک ده‌نک له دژی له‌شکرکێشی میلیتاریزمهکانی تورکیه ده‌درێت و کوردستان له هاوکێشه‌ی تازه‌ی رووسیهشدا جێگا ده‌گرێت. خه‌لکی کوردستان سه‌رباری هه‌ر دژایه‌تی و نارازیبونێک به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان، چونه‌ته پشتی به‌رگریی له کوردستان، و ته‌نانه‌ت کۆمۆنیسته رادیکاڵه‌کانیش مانۆری به‌رگری کوردستان ده‌ده‌ن. که‌چی سهرانـی دهسهلاتـی کوردستان زۆر لاوازن له‌به‌رامبه‌ر داخوازیه‌کانی میلیتاریزمی شکست‌خواردووی ده‌وله‌تی تورکیـه. ره‌نگه بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و شانۆگه‌ریه، مانۆری جه‌نگ سنوور و شاخه دوورده‌سته‌کان بگرێته‌وه، به‌لام میلیتاریزمـی تورکیه ناتوانێت شاریکی کوردستان که ته‌نانه‌ت یه‌ک کۆمپانیای رۆژئاوا و ئه‌مریکای لێ‌بیت تۆپبارانکات یان فرۆکه‌یه‌کی جه‌نگی به ئاسمانهکهیشیدا به‌رێت.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌م هه‌لومه‌رجه پۆزه‌تیڤه بۆ کێشیه خه‌لکی کوردستان، برواناکه‌م سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش یه‌ک هه‌نگاو له به‌رژه‌وه‌ندی کێشه‌ی کوردستان ههڵـبـگـرن.
ئه‌وه‌ی له‌م نیوه‌دا زیاتر پێده‌گرێت و په‌ره‌ده‌ستێنیت به‌ره‌ی نهژاتپهرست و نه‌ته‌وه‌په‌رسته له ناو شه‌قام و شاره‌کاندا. ته‌نها هه‌ژاندنی ده‌ریای مه‌نگی رادیکالیزم و سۆسیالیزم و شه‌پۆلی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی ناو کۆمه‌ڵگای تورکیه، ده‌توانێت بۆ هه‌تایه کۆتایی به مانۆر و شانۆگه‌ریی میلیتاریزم بێنێت و ئه‌و كه‌شتیه کاخهزینهی نه‌ته‌وه‌په‌رست و نه‌ژادپه‌رسته‌کانیش ژێرخات.