هه‌ندرێن……….هه‌ندرێن
هه‌ندرێن……….
له ناوه‌که‌مدا: منداڵییه‌کی له دایک نه‌بوو، لێ به گ…مه.
گهنجایهتییهکی گه‌مارۆدراو، لێ به جمه؛
پێشمه‌رگایه‌تییه‌کی بێ پێناسه، لێ شکۆ… مه‌ند
کۆچهرایهتییهکی راونراو، لێ پهن … هان
تاراوگه‌یه‌کی له دارستاننیشینکراو، لێ پڕ له مامزی ژ … نان
ههنووکهیهکی په‌رۆشتر، لێ به چرپهتر له با … ران…
هه‌ر هه‌موو له ناوهما را… ساون
***
ناوه‌که‌م: په‌یڤینم؛
… شوێن
گه‌ل؛
شوێن…
کات،
له‌سه‌ر ترۆپکی چیایه‌کدا،
وه‌ک ده‌ریاچه‌یه‌ک له پیتی په‌نگخواردوو،
له بن مانگێکدا چڕ ده‌بنه‌وه؛
رهگهکانت؛ ناوه… که‌ت:
ده‌هۆننه‌وه.
***
له ناوه‌که‌مدا: بێده‌نگی؛
رۆچوونێک،
له ماڵی دوورگه‌یه‌ک له ره‌نگی ته‌نیایی،
شوێنی له دایک بوونێکت ده‌خه‌مڵێ:
به سرووشتی ئه‌م منه.
***
ناوه‌که‌م: شه‌به‌نگی؛
شه‌پۆڵدار،
له بناری رێگای کاکێشانه‌وه
له زه‌وی ده‌ڕوانێ و
یاده‌وه‌ریی و نامۆیی لێکترازاو؛ له‌وێوه تا ئێره،
له‌گه‌ڵ خوددا ئاشتده‌کاته‌وه:
ئه‌وکاته هه‌ندرێنی ده‌نوێنی.
***
له ناوه‌که‌مدا: له پاکییه‌تی ناومڕا؛
له خیانه‌تی ناومڕا
رووه‌و: منداڵی؛
گه‌نجایه‌تی؛
پێشه‌مه‌رگایه‌تی؛
تا راوگه؛
هه نووکهدا،
وه‌ستا … وم.
***
لهناوهکمڕا: باڵگهلی په‌یڤه‌کان؛
کۆچگهلی ناوه‌کی،
ئاوڕێکی له‌سه‌ر سه‌ربانی هاوینییه.
ها ئه‌وه رژانی ئه‌ستێران،
له گه‌مه‌ی کۆچکوچهی رێگای کاکێشان،
برووسکه‌ی گلۆپی کۆلاره‌ی بن ئاسمان،
چاوشلکێی ئه‌ستێره‌ی گه‌لاوێژ،
لهمدوی غوباری شه‌وانی پێده‌شتان،
شاگه‌شکه‌ت ده‌کا:
منداڵی ئه‌م ناوه‌ت.
***
له ناوه‌که‌مدا: ئهلف و بای په‌رچه‌می گه‌نجییه‌تی؛
هه‌ڵاتن له قه‌یدی ماڵه‌وه،
له ده‌نگم.. را …
ده …
پسکێن.
به رێگای شاخه‌وه،
نیگایه‌ک: له قه‌ڵا و
قه‌یسه‌ریی و
مه‌چکۆی هه‌ولێرێ
جێدێڵی.
به دوا ماڵئاواییه‌ک له‌و کێژهی مه‌کته‌بی "کورانێ"،
ئازادی راده‌گه‌یه‌نێ،
په‌ڕه‌نده‌ی ناوه‌وه‌ی:
گه‌نجییه‌تی ئه‌م چیایه.
***
له نیگای ئه‌م ناوه: هه‌وری سه‌ر هه‌نیه‌ی کێوه‌کان؛
زه‌نای پێشهاتی شه‌ڕه‌کان،
هه‌ر هه‌مووی له ده‌نگی عهدهمتا رۆده‌چن.
ئه‌نفالی: ئه‌ستێره‌ی سه‌ر لووتکان،
حوزنی هه‌ناری باغه‌که‌ی "بالیسان"،
سه‌ردوولکه‌ی "کانی ته‌لانه"،
قڕوسکه سه‌گی گوندانی باهدینان،
لاوکی بووکێکی ئهمبهرهی زێیه‌که‌ی باهدینان
پرته‌ی ته‌نیایی چرای ناو ئه‌شکه‌وتی بنارێک،
گاگۆڵه‌ی سێبووری "ئیڤان"ی ئێزیدی، (1)
ههژهندێک له ره‌نگی ئاڵاوه،
زمانی پهیڤیوی ئه‌رشیفی:
ئه‌م چیایه.
***
له ناومڕا: هه‌وه‌سی گرتنی ئاسمان؛
قووتدانی زریان؛
ماچکردنی مه‌مکی کیژه قه‌ره‌جان؛
گومانی بێ وڵا … تی،
ده‌زنێ.
سه‌رمامه و
هه‌ستده‌که‌م زهمهندێک له چرپه لهناومه.
شوێنکاتم با…
ر … ا… نی،
نایه‌که و
گه‌واڵه‌یه‌ک به مه‌یل
چڕینی بینایی و
لووتکه‌ی ههڵچوونمی،
گه‌مارۆ…
داوه.
وێده‌چێ سه‌فه‌رێک، رووبارێک له ناویدا بێ:
رامانی ئه‌م چیایه؟!
***
له ناومدا: هاڵاوێک له گڕکان؛
ته‌رزه‌یه‌ک له گومان،
هه‌ر هه‌مووی له خه‌ونما ئاڵاون.
خۆڵه‌مێش بێڕه‌نگی مه‌رگ،
فه‌رامۆشکردنی ژیان نییه،
له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌فه‌ردا:
""هه‌ر جوست و جۆمه و که‌چی هه‌ر ده‌ڕۆم و پێناگهم".
له راڕه‌وی رێگایه‌کدا:
" هه‌ر گفتوگۆمه و که‌چی هه‌ر ده‌ڵێم و تێناگه‌م". (2)
له ناوه‌که‌مدا: هه‌نگاوێک؛
ته‌نیاییه‌ک به ته‌نیا:
هه‌نگاوی هه‌ندرێنه.
***
ناوه‌که‌ت: ره‌نگه‌کان؛
نه‌واکان،
له جمه‌ی بێده‌نگی قووڕگتا
له رێژنه‌ی نیگای زمانتا
رژانت ده‌ژه‌نن.
له‌وده‌مه ره‌وه‌زی شاخه‌کان؛
شوێنکاتی له دایکبوونت؛
هه‌بوونی ههنووکهیت
به‌ناو یه‌ک وه‌ر ده‌بن.
په‌لکه‌زێڕینه‌ی وه‌سوه‌سه دهتپۆشێ
بێماڵیت ده‌په‌یڤێ:
زمانی ناوه‌که‌ت.
***
له ناوه‌که‌مدا: ئه‌سپه‌کان،
گورگه‌کان،
له‌سه‌ر رووخسارمدا به رووی یه‌ک وه‌ستاون؛
له رووخسارمه‌وه ئه‌سپه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌گرن و
گورگه‌کانیش خه‌ونه‌کان؛ یاده‌وه‌رییم ده‌ڕننه‌وه.
له رامانمدا ئه‌سپه‌کان،
بڵێسه‌ی سه‌ر لووتکه و
گه‌رده‌لوول له حیلهیانهوه هه‌ڵده‌کا،
شاره ڵاڵه‌کان به چاوه‌کانیان گۆ ده‌که‌ن.
گورگه‌کانیش له نێوان ددانه‌کانته‌وه
له ماڵه‌که‌ته‌وه راده‌که‌ن،
به ده‌م به ئاگا هاتنه‌وه‌ی:
رابوونی ناوه‌که‌ت.
***
له ناوه‌که‌مدا: له نێوان ئێره؛
ئه‌وێدا،
شوورایهک له زه‌رده‌واڵه‌ی نامۆیی؛
هه‌ره‌سێک له شۆڕشێکی بێشووناس؛
لووره‌ی گه‌ن …
ده‌ڵ…یی،
لێره‌شدا له ناختا ئاڵاون.
"سه‌فه‌ری مه‌حاڵ"ی هه‌نگاوی رووبارمه.
بێماڵیت زمانته؛
زمانت ماڵه‌که‌ی:
بێمالی ههندرێنته.
لێره‌دا!
به ناولێنانێک له زاری بارانه‌وه،
جیاوازییه‌ک – ههندرێنێک له هانای سێبووری-
ده‌له‌رێته‌وه.
***
له ناوه‌که‌مدا: زمانه‌که‌ت؛
ناوه‌که‌ت،
له یه‌کتر … ده‌ئاڵێن.
یهکایهتییهک له توانه‌وه؛
زرینگانهوهیهک له رۆشنایی
به‌رجه‌سته‌ی ئاماده‌ییه‌که:
په‌ڕگیریی ناوه‌که‌ت.
***
ناوه‌که‌م: ئه‌و منه؛
تابڵۆیه‌ک له دڕدۆنگی،
داهاتووی بێماڵیت ده‌کێشێته‌وه.
ته‌نیاییه‌ک له‌ژێر پێڵوی دڕهختێکدا کپبووه.
مینا ده‌ریاچه‌یه‌کی په‌یڤی‌و،
له‌سه‌ر رووخساریدا
وێنایه‌ک له جیهانی ناوه‌کی ناوه‌که‌م ده‌کێشێته‌وه:
ئه‌م منه.
***
له ناو ناومدا: شه‌ڕه‌کان؛
ئه‌نفالی ره‌نگینی گونده‌کان،
هه‌ر هه‌موو نه‌خشاون.
ئه‌مێستاش چیایه‌کان، وه‌ک سارا وه‌ستاون:
له ماڵی ناوتا.
***
له‌ناو ناوهکهمڕ: سووتان؛
بۆنکڕووزی ته‌رمه‌کان؛
شۆڕشێکی چه‌قیوی ناو بازنه‌ی ئاگرێک – دووپشکێک،
له قووڕگم ئاڵاون.
ئێواران – لێره‌دا
به‌ره‌و زه‌ریایه‌ک رێده‌که‌م.
بێ بنی گفتوگۆی شه‌پۆڵ و هاژه‌ی نادیاری،
ته‌نیایی ناوه‌که‌م:
مهسدهکا.
***
له ناوه‌که‌مدا: ئه‌شکه‌وتی خه‌ونه‌کان؛
قاسپه‌ی که‌وێکی تاقانه،
وڕێنه‌ی دیرۆکێکی هه‌ڵبزڕکاو،
بۆ کیژه بیانییه‌کان ده‌گێڕێته‌وه.
به بزه‌یه‌ک له شه‌هوه‌ت،
پێم ده‌ڵێن:
به نامه‌کانی"مارکۆسی مه‌کسیکی" ده‌چێ،
سه‌رهاتی هه‌نگوینی:
ئه‌م چیایه.
***
له ناوه‌که‌مدا: ته‌رمی دیرۆکان؛
په‌یکه‌ری کۆڕهوان،
ده‌مناده‌م له ناخما دهڕفێن.
له بزۆکی شاره‌کان،
شاعیری تاراوگه‌ت پێده‌ڵێن،
له‌وێشدا هاوڕییه دووره‌کان،
ژنانی سهرکۆڵان، پێتده‌ڵێن:
ئه‌یه‌ڕۆ،
"چه‌ند ساڵه له‌وێت و
بێ پاره و بێ خانوویت".
ده‌بینی: بارانێک بێ ئه‌وه‌ی بمناسێ،
له ناوما داده‌کا؟
هه‌وه‌سی بازنه‌یی باڕه‌کان
وڕێنه‌ی مه‌کینه‌ی تۆڕه‌کان
دڵڕقی ته‌ماشای ترافیک،
وه‌ک هه‌نگێکی له شانه هه‌ڵبڕاو،
رووم له دارستانێکه،
تا پڕ بێ له هێوری مێروولان:
دڵی ئه‌م منه.
***
ناوه‌که‌م: به بێده‌نگیت؛
به ده‌نگی بێده‌نگی،
مه‌ستی ده‌چێژێ.
بایه‌کی قژ لوولی – مه‌کراوی، له هیکڕا
ده‌بێته که‌شتی ئاگاییم.
ده‌تبیستم،
ده‌نگی تۆ وه‌کی مه‌ستیی و بێده‌نگییه:
له ناوی ناومدا.
***
ناوه‌که‌م: بێده‌نگی ناوته؛
تامی چێژته،
وا مه‌که خامۆش بێ!
پێبکه‌نه و
تێرم که له ده‌نگت.
پێکه‌نینت، وه‌ک کانی،
به‌ناو هه‌رێزی دارستانه وشکه‌که‌ی
دڵی من وه‌رده‌بێ.
چه‌ند ته‌ڕه بناری:
ئه‌م چیایه؟
***
له ناوه‌که‌مدا: حیله‌ی ئه‌سپه گلاوهکان؛
سه‌نگه‌ره دیله‌کان،
هه‌ر هه‌مووی بێ‌دار ده‌بنه‌وه.
له گه‌رمه‌ی مهستییهکاندا،
له کانگای بێده‌نگییه‌کاندا
ده‌نگی تۆ نه‌بێ،
چیتری نییه سه‌روه‌ریی ناوه‌وه‌ی:
ئه‌م چیایه!
***
له ناوه‌که‌مدا: هه‌ڕه‌تی هه‌نده‌ران؛
کوکووختی بێده‌نگی منداڵی،
هه‌ر هه‌مووی به‌ناو کانیاوی زماندا هه‌ڵده‌قووڵێن.
ده‌ریاچه‌یه‌ک له دڵتا
مهسییهکان له ده‌نگتا
روحی خۆی به نیلۆفه‌ڕ،
ده‌نێژێ ئه‌م کوڕه.
ئاوێنه‌ی تاراوگه: گمه‌ی منداڵی،
جمه‌ی گه‌نجییه‌تی؛
شکۆی پشمه‌رگایه‌تی؛
په‌نهانی کۆچه‌ری؛
کیژانی مامزی تاراوگه؛
چرپه‌ی بارانی هه‌بوونی هه‌نووکه‌یی:
لێده‌ڕژێ.
شه‌پۆڵی نه‌وره‌سی دوورگه‌ی یاده‌کان،
بێ … ماڵی؛
بێ … وڵاتی:
ده‌بێژن ئێواران.
بۆنی نامه‌کان له ههنهسهتا،
شیله‌ی ئه‌ڤینی ژنێتی:
رووخسارت ده‌پۆشن.
تاراوگه‌ش ئێواران،
به رووتی به ره‌نگی نارنجی؛ هه‌نگوینی له‌شییه‌وه:
بێده‌نگی دارستان،
مهستدهکا.
له‌سه‌ر جۆلانه‌ی کهڤرێکا،
ئێستایه‌ک له سمۆره،
هه‌رمێیه‌ک ده‌خوا:
له کۆشی ئه‌م چیایه.
…………………………………………………..
(1) ئیڤان، کچێکی منداڵی ئێزیدی بوو، له ئه‌نفالی باهدیناندا، له سه‌ر زێی بادینان، له نێوان ده‌ڤه‌ری بارزان و گه‌لی باڵنده‌دا، کاتێک دایک و باوکی به گه‌مییه‌ک له زێیه‌که ده‌په‌ڕنه‌وه، شاڵاوی سه‌ربازه‌کان ده‌گه‌نه سه‌ر زێ و ئه‌ویش له دایک و باوکی ده‌تارێ. ئێمه‌ش مه‌فره‌زه‌یه‌ک پێشمه‌رگه بوون که شه‌و به دۆڵی ئه‌و چیایه‌ی به‌رانبه‌ر بارزان به‌ره‌و زێیه‌که شۆڕده‌بووینه‌وه، (ئیڤان)ی چکۆڵه‌ش به ته‌نیا وه‌ک سمۆره‌یه‌ک به‌و چیایه هه‌ڵده‌زنا. دواجار (ئیڤان) له‌گه‌ڵ ئێمه مایه‌وه. کاتێک مه‌فره‌زه‌که‌مان له سه‌ر چیای خواکورک، ئیڤان به جاشه‌کان ده‌سپێرن تاکوو بیگه‌یننه که‌س و کاری، ئیڤانیش رازی نه‌بوو له‌گه‌ڵ جاشه‌کان بڕوات، له کۆتاییدا به گریانه‌وه جاشه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان. ئیڤان له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه له‌گه‌ڵماندا بوو، وه‌ک شێره ژنێک سه‌رهاتی خۆی ده‌گێڕایه‌وه و شه‌وانه وه‌ک ئێمه بێده‌نگ ده‌بوو نه‌وه‌ک بۆ جاشگهل و سه‌ربازگه‌لی رژێمی ئه‌نفال ئاشکرا بین. لێره‌دا "ئیڤان" چڕکردنه‌وه‌ی یادی دیمه‌نه بریناوییهکانی ئه‌نفال ده‌نوێنێ.
(2) هه‌ردوو دێر هی مه‌حوی تۆقهڵهن.
تێبینی: تابلۆکانیش دووانیان هی خۆمن و ئه‌وه‌ی به پاستیل له‌سه‌ر کاغه‌زی کاجۆ کێشراوه ه.Lissa Nordinهی
زستان — هاوینی 07
ستۆکهۆلم