Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
لەنێو خەونى عاشقبووندا.. پیرە مناڵێکى شەرمن..

لەنێو خەونى عاشقبووندا.. پیرە مناڵێکى شەرمن..

Closed
by November 4, 2007 ئەدەب

زاناسامان….

هەمیشە خاڵى بەرکەوتن لەدەقە جوانء ناوازەکاندا، وادەکات کە ئیستێک بکەیتء بڵێیت:..ئەوەتا هێشتا لەدواى ئەو هەموو بەناو شیعرەى کە بڵاودەکرێنەوە شاعیرانێک هەن کەنایەڵن جوانى بفەوتێ،کە رێنادەن بە ڕەشەبا خەونە تەڕەکان بەرەء ئەءدیوى خۆى بباتء وشک وشکیان بکاتەوە لەونبووندا.
خوێندنەوەیەک تاگەیشتن بەتولە رێیەکانى وەفا.. قسەیەک بۆ وەرزە کاڵء درشتەکانى ووتنەوە..شرۆڤەیەکیش بۆ ئەء دەقە ناسکەى(دلاوەر قەرەداغى) کە لەساتەکانى ئاوێتە بەمیهرى نوسینەوەى دەقدا ناوى لێناوە(جێگەى نەفەرێک ماوە/ سەرکەوە/ دەگەرێینەوە بۆ بوخارا) دەکەمء پێش فەنابوون بەدەقەکەدا شتێک سڵاء بۆ(نەزەند بەگیخانى) دەنێرمء پێى دەڵێم بەخت باشء ژیان ئاسودە، کە تۆ هێندەى کارە جوانەکانتء بەء هەموو ناسکییەوەء دواجار لەم شیعرەى (دڵە)دا دەبیت بەء کوکوختیەى بەشانى شاعیرێکى بێدەنگەوە هێلانەى کردووە، دەکەویتە نێو ئەء دێرەى کەهێشتا زۆرى ماوە بۆ ووتن، زۆرى ماوە بۆ حاڵیبوون لەء نهێنیەى لەژێر پەنجە شیعرییەکانى(دلاوەر)دایە.
    (چەند خۆشە تۆ هەیت/ کەمانگء بەردء بام دەدەیتە دەست/ یارییان پێ بکەم)
پێش هەموو باسء شرۆڤەیەکم دەمەوێت بڵێم: هێنانەوەى ئەم چەند دێرە لەو دەقەدا، ئەگەرچى دەکەوێتە نێو سەرەتاء دەستپێکى شیعرەکەوە بەڵام هۆکار هەیە بۆ هێنانەوەى، ئەویش ئەوەیە کە لەکاتى خوێندنەوەى ئەم دەقەدا راستەوخۆ تووشى یەئسێک بوومء بۆ ماوەیەک رایگرتم لەخوێندنەوە، بەهۆى ئەء ئیحساسە جوانەى هەر لەسەرەتاوە دەمانبات بەرەء دنیایەک لەبێگەردىء پێمان دەڵێت..بەوەى کە هەمیشە لەشیعردا دەیڵێم:
ئەء مناڵەم کە بەردەوام ووڕکى زیاتر لەئەوینء ژیان دەگرمء لەو نێوەندەوە بە(نەزەند) دەڵێم.. دەزانیت چەند بەبوونت دڵشادم، ئاگات لێیە چۆن ئاوێتە بەمیهرى تۆ بووم.
 وەک چۆن لە دەست پێکدا دەڵێت: (چەند خۆشە تۆ هەیت)
 کەواتە هەر لەسەرەتاوە خودى شاعیر دەکەوێتە بەر ئەء راستییەى کەلە زاکیرەیدا بۆ هەتا هەتایە چەسپیوەء بێباکانە دەکەوێتە نێوحاڵەتى دراشتن بەشیعرەوەء پاکێتى دڵى خۆى بۆ بەرامبەر دەخاتە سەر گازەرەى پشتء لەنوخبەى یەکەمى دەقەکەدا خۆشحاڵى خۆى بەدەر دەخات، کە دەکرێت ناوى لێ بنێین گەورەیى دڵە پاکەکەى(دلاوەر)،
دوو دێرى دواى ئەوەى باسمان لێوە کردوو ئاماژەشم پێداوە، ئەوەیە کە شاعیر بەبوونى بەرامبەر هەمیشە مناڵ دەبێتەوەء هەست بەکامەرانیەکى لە رادەبەدەر دەکات،
(کەمانگء بەردء بام دەدەیتە دەست/ یارییان پێ بکەم)، سەلماندنى ئەء راستیەیە کە بەردەوام لە شیعرەکانى(دلاوەر)دا بەدەردەکەوێتء مناڵانەى خۆیمان پێ نیشان دەدات.
هەر دوا بەدواى ئەو چەند دێرە شیعرییە تەواوکەرەکەى ئەوەیە کەدەڵێت:(تێکیان بدەمەوەء شتى تریان لێ دروست کەم/ بیانکەمە/ سێ ورچى سپىء سۆڵ/ کە بەپێدەشتێکى سەوزدا خلۆر دەبنەوە) پێشتر دەڵێت کە گوایە مانگء بەردء باى دەداتە دەست، دواى ئەوەش ئەم چەند وێنە شیعرییە دەکاتە تەواوکەرى مەبەستەکەى، ئەء مەبەستەى کە لە ڕوانگەیەکى ترى دنیابینى شاعیرانەوە، بۆى روون دەکاتەوە کە لە واقیعدا مانگء بەردو باى دەداتە دەست، بەڵام بەهۆى فەنتازیاى شاعیرانەیى خۆى ئەء سێ شتەى کەناوى دەبات، لەرێى ئەفسانەى نوسینەکانیەوە دەیانکاتە سێ مەخلوقى ناسک کەناوى لێناوە(ورچى سپىء سۆڵ)ء بەء پێدەشتەدا خلۆریان دەکاتەوە کە سەوزایى ژیان لەوێدا بەدى دەکاتء تەڕبوونەوەى تەمەن لەء شوێنە خوازراوەدا دەبینێت.
(چەند خۆشە تۆ هەیت/ کەبە ئاودانى ئینجانەکانتەوە دەمخەڵەتێنیت/ یەک زستان…بە پاکنووسکردنى پەلکێک رێواس/ بەبژارکردنى سینیەک/ زەنگیانە لەزیخ/ قەناعەتم پێدەکەیت)
ئالەم وێنە شیعرییە خۆرسکەدا (دلاوەر) دواى ئەوەى یەکسانى دەداتەوە بە داڕشتى دەقەکە بەء دێرەى یەکەمى دەستپێکء وێنەکان بەو هۆیەوە بەیەکەوە گرێ دەداتەوەء پاشان چەند قسەیەکى دى ئاو پرژێنى بەردەم مەرامەکەى دەکات ئەویش بەهۆى ئەوەى کەلە سەرەتادا دەڵێت(چەند باشە) دواتر کە ئلوێتە دەبێتەوە دەڵێت(چەند خۆشە)ء ئیدى هەست بەیەکانگیریەکى تەواء لەء دەقەدا دەکرێت،
کاتێک دەڵێت: (بە ئاودانى ئینجانەکانتەوە دەمخەڵەتێنیت) پێدەچێت مەبەستى لەوە بێت کە بەهۆى دەقەکانى خودى (نەزەند)ەوە هەمیشە بکەوێتە نێو گێژاوێک لە بیرکردنەوەى دنیا بینیە جوانء تەڕء بەپێزەکان، ئەگەرنا دێرى دواى ئەوە راستەوخۆ مەبەستى لە پاکنووسیکردنى ئەم شیعرەیە کە لە ئێستادا بڵاوکراوەتەوەء وەرزێکى تەواو خەریکى ئیشکردنى شێوەکارییانە بووە لەگەڵ دەقەکەدا، ئەویش بەو مەبەستەى کەبتوانێت شتێک بە بەرامبەرەکەى بڵێت کە مایەى دڵ خۆشى بێت بۆىء لەسایەیدا بحەسێتەوەء بڵیت.. ئۆخەى کەوا توانیم ئەم دەقەم بەبەرهەم بهێنم بۆت.
     (بەدیار پژانى فرینى خاڵخاڵۆکەیەکەوە/ تاپیر دەبم/ دەمکەیتە پاسەوان)
(دلاوەر قەرەداخى) لەم وێنەیەشدا بۆ بەرامبەرەکەى دەسەلمێنێت کە بەدیار فرینى ئەء خاڵخاڵۆکەیەى کەباسى لێوەکردووە ئەویش دەکەوێتە فرین بەء ئاسمانە تایبەتەى کەبۆ حاڵەتە ئەوینداریەکەى خۆى دروستى کرووە، ئەمە لە ڕوانگەیەکەوە، لەڕوانگەیەکى ترەوە ئەوەیە کە (دلاوەر) دەقەکانى (نەزەند)ى هێندە لەلا ناسکء جوانە ئامادەیە تا پیربوون پاسەوانى ئەء جوانىء تایبەتمەندییانەى بکاتء بۆ هەمیشە لەژێر کاریگەریەکى ئەوتۆدا بمێنێتەوەء خاڵى وەچەرخانى شیعر لە سایەى ئەودا بدۆزێتەوە.
(چەند باشە تۆ هەیت/ وەک هەبوونى کەسێک کە بەیانیەک زوو/ بەجامێکء ماستء دوو نانى گەرمەوە/ بەکۆڵاندا تێدەپەڕێء/  ئیدى ئاو دەزێتە زارى ژیانء/ بۆنى خودا/ ئەء ناوە دەتەنێ/ وەک ئەوەى خەو ببینم)
دیارە ماهیەتى بەدەقدا چوونى (دڵە) لەم کارەى ئێستاى قسە لەسەرکردندا دەبێتە فاکتەرێک بۆ شوبهاندنى ئەوى دڵخواست یاخود ئەوى مەبەستکارء تێیدا گرنگیترین بەها جوانەکانى نوسین دێتە ئاراى دارشتنەوەء لەء نێوەندەدا، درک بەء نهێنیە بەرچاوء جوانبینىء ئیستاتیکیە دەدات کە خودى شاعیر کە (دلاوەر)ە لە یەکێک لە لەحزە شیعرییەکاندا پێوەى دەتلێتەوەء گیرۆدەى ئەء هیوایە دەبێت کە ئاخۆ کەسى بەرامبەر لێى تێدەگات یاخود تێناگات، کاتێک کەدەڵێت:(ئیدى ئاو دزێتە زارى ژیان) واتە ئەگەر بەو ئاواتء مەبەستەى کەمن هەمەء تۆ لە تەواوى کارء کاردانەوەکانم تێبگەیت، حەتمەن کەژیان بەئاودێرى خۆشبەختى دەژێتەوەء لەپشت هەر ناحەزییەک کەدەبێتە فاکتەر بۆ ناحاڵیبوونى مەبەستەکەمان تووشى لەکەداربوون دەبێتء دەکرێ بە بڕواى هەردووکمان نەیەڵین ئەء شێوەکارانە بچنە ئاراى کارتێکردنەوە، یان لەشوێنێکى تردا دەڵێت:(بۆنى خودا) دیارە ئەو بۆنى خودایە گوزارشتە بۆ تاوتوێکردنى ئەء ئەوینء هیوایەى کەلە نێوان هەردووک خواستراودا بوونى هەبووەء پەى بەکۆمەڵێک نهێنىء خواستى پشت پەردەییدا دەنێت،
وەکاتێک دەڵێت:( ئەوناوە دەتەنێت وەک ئەوەى خەو ببینم)، لێرەشدا گوزارشتێکى تا بڵێیت تەواءکەرە بۆ بەکۆتایى هێنانى دێرء لەگەڵ ئەوەشدا سەلماندنى ئەء راستیەى کەدەبێتە پێوەندێک بۆ هاوشێوەیى کارء کاردانەوەکان لە میانەى دەقاندندا، لە نیمچە نیگایەکى ترەوە ئەوەیە کە خەوبینین دەبێتە هۆکارێک بۆ بەئامانج گەیشتنى مەرام.
(چەند خۆشە تۆ هەیت/ کەهەرجارێک سەفەر دەکەین/ بۆگەراژ لەگەڵمان دێیتء/ تالەچاوان ون دەبین/ دەستمان بۆ رادەوەشێنیتء/ بەزارى پڕ لە نوقڵەوە/ ماچمان بۆ هەڵدەدەیت)
لە نزیکبوونەوەى کۆتایى کارە رەخنەییەکەم پێمخۆشبوو کە شتێک بابەتى رەخنەیى تێدا بوایە نەک هەر بە تەنها کارى جوانء ورووژێنەر، چونکە لە راستیدا کاتێت کە دەستمدایە ئەم کارەم بەهیواى ئەوەى لەتەک جوانى کارەکەدا شتێک کارى رەخنەیشى تێدا دەربکەوێتء کارى لەسەر بکەم بەڵام رۆچوون بەم دەقە جوانەدا کارێکى وەهاى نەکرد کە لەپێش هەر کارێکەوە ناونیشانێکى رەخنەیى ئامێزى لەبارەوە بنوسم، بۆیە لەزارى پەنجەکانى خۆمەوە دەڵێم: دەست خۆش دڵە گیان بۆخۆتء نوسینى دەقت، ئافەرین نەزەند  کەوات کرد کارێکى رەخنەیى لەم دەقەدا نەیەتە ئاراى قسە لەسەرکردنەوە ئەویش بەو راکێشانە ئەیندارییەى کەتووشى شاعیرێکى بێدەنگى شارەکەى سلەیمانیت کردووە.
Zanasaman77@yahoo.com

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.