Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

من ئه‌زانم …به‌ندی عه‌لی

Be First!
by March 24, 2012 هۆنراوە

 

ئه‌زانم هه‌ر ڕۆژێ بڕوات
قولانجێ له‌به‌ژنی عومریش
کورت ئه‌هێنێ و
مشتێ له‌خه‌رمانی ژیان
ژه‌نگ لێی ئه‌دا
وه‌لێ باکم نیه‌ ، ئازیز
مادامه‌کی له‌مه‌عبه‌دی عیشقی تۆیا
ئه‌بمه‌ په‌یامبه‌ری خودا
بۆ عاشقان
ئه‌زانم هه‌ر ڕۆژێ بڕوات
له‌دوا وێستگه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره
که‌مێک نزیکتر ئه‌بمه‌وه‌و
بۆنی ئه‌رخه‌وانه‌کانی ئه‌وێش
زیاتر ئه‌گاته‌ نێو سینه‌م
وه‌لێ باکم نیه‌ ، ئازیز
مادامه‌کی ژماره‌ نهێنیه‌کانی
خه‌زنه‌که‌ی دڵت ئه‌زانم
 مشتێ له‌مهیره‌بانیی تۆش ئه‌به‌م
له‌گه‌ڵ خۆما ، بۆ لای خودا
تاکو خه‌زنه‌ چۆڵه‌که‌ی خۆی
پڕکاته‌وه له‌میهرو عیشق
 ئه‌زانم هه‌ر ڕۆژێ بڕوات
زووتر دوو ده‌نکه‌ ترێکه‌ی چاوه‌کانم
ئه‌بنه‌ مێووژ
مادامه‌کی به‌دیار ماهی نیگاته‌وه‌
وایان لێدێ
ئه‌ڵێم .. جا چش

Previous
Next

Leave a Reply