مه‌رگی چۆله‌كه‌كان … له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رۆژی به‌فر بارینه‌كه، ئه‌و رۆژه‌ی زۆر كه‌س وه‌ك رۆژی ئاهه‌نگ و خۆشی سه‌یریان كرد‌و هه‌ندێكیش ئه‌و رۆژه‌یان كرده بۆنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به ترومبێلهكانیان ، به‌زمێ بگێڕن بۆ ئازاری ئه‌وانی تر، رێك ئه‌و رۆژه له چه‌مچه‌ماڵه‌وه تا قه‌ره‌هه‌نجیر، ته‌نیا ئه‌و سایته‌ی من لێوه‌ی رۆیشتم لاشه‌ی بێ‌گیانی زیاتر له چل چۆله‌كه‌م ژمارد، لاشه‌ی چۆله‌كه بێگیانه‌كان به‌ملاو به‌ولای شه‌قامه‌كه‌دا كه‌وتبوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی كوشت و بڕی ئه‌و باڵداره ئێسك سوكه بێت، ئۆتۆمبیله‌كان بێپه‌روا چۆلهكهكانیان ده‌شێلاو كه‌سیش نه‌یده‌پرسی ئه‌وه‌بۆ، له‌و ساته‌دا گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌لای مناڵی كاتێ كه چۆله‌كه‌مان ده‌گرت و ده‌مانگووت ” چۆله‌كه سه‌مام بۆ بكه تا به‌رت ده‌م” ئێمه ئه‌وانمان به‌رده‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌یانكوژن، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر هه‌ر به‌راستی بیری چۆله‌كه‌م ده‌كرد، له‌به‌ر چاوم به‌ته‌واوی كه‌می كردبوو، هه‌روه‌ك چۆن زۆر ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری دیكه‌ش كه‌میان كردووه، كه‌چی له‌و رۆژه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌سابی بكرێن ئاوا له‌ناو ده‌دران ئه‌وان ده‌مێك بوون ئه‌و دنیا سپیه‌یان نه‌بینیبوو، بۆیه هه‌موویان هه‌ڵپه‌ی سه‌ر جاده قیرهكهیان ده‌كرد، وای له‌و رۆژه چ رۆژێكی خوێناوی بوو بۆ ئه‌و پاساریانهی ئه‌وه‌تی هه‌ن كوردستانین، له‌نێو كتێبخانه‌كه‌مدا كتێبێكی سه‌یر هه‌یه كه به ئینگلیزی نووسراوه‌و له‌سه‌ر چۆله‌كه‌یه كتێبێكی قه‌باره گه‌وره‌ی زۆر جوان، ناوی كتێبه‌كه ” چۆله‌كه له باكوری ئه‌مه‌ریكا” ئه‌و كتێبه باسی سه‌دان جۆری چۆله‌كه‌ی باكوری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و توێژینه‌وه‌كه چه‌ندین ساڵی وویستووه، ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش له‌بری توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كردن ده‌یانكوژین،له‌و رۆژانه دۆستێكی ئازیز له هۆڵه‌نداوه په‌یوه‌ندی پێوه كردم و باسی بایه‌خی ژینگه‌ی كرد ئه‌و زۆر به بایه‌خه‌وه له‌سه‌ر ژینگه ده‌دوا، هه‌موو په‌له‌وه‌رو ئاژه‌ڵ و باڵدارو گیانداره‌كانی سه‌رئه‌م زێده به‌شێكن له‌ژینگه‌ی پیرۆزی ئێمه ، ناكرێ بایه‌خیان پێنه‌ده‌ین، تۆ كه به‌زه‌یت به چۆله‌كه‌یه‌كی بچوكدا نه‌یه‌ته‌وه ئیتر چاوه‌ڕێی چیت لێبكه‌م.
من دڵنیام زۆر كه‌سی تریش ئه‌و كوشت و بڕه‌یان بینی، خودا ده‌زانێت چه‌ندین پاساری تر له سه‌ر تا سه‌ری كوردستان ئه‌و رۆژه بوونه‌ته قوربانی، بێئه‌وه‌ی كه‌س شینێكیان بۆ بگێڕێت ، ئاخر له رۆژ ئاوا له‌رۆژانی به‌فرو سههۆڵبهندانا خه‌ڵك پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌له‌وه‌ر رووی تێده‌كه‌ن، وه‌ك سه‌ربانی خانوه‌كانیان ، ئێمه هیچیشیان ناده‌ینێ و به كۆمه‌ڵ ده‌یانكوژین.
شاعیرێك ده‌یگووت” ئه‌ی چۆله‌كه‌ی پاساری ته‌یرێكی چه‌ند نازداری لهگوێسوانهی حه‌وشه‌وبان بهجریوهجریوێكی جوان” شیعره‌كه زۆربه‌ی ئه‌وانی كاتی خۆی خوێندوویانه له به‌ریانه، ئایه ئه‌و جریوه جریووه جوانه له گوێی كه‌سماندا ماوه، بیرتانه چه‌ندین شیعر‌و چیرۆك و حهكایهتمان له‌باره‌ی ئه‌و پاساریانهوه درووست ده‌كرد.ئه‌و پاساریانهی تا بلۆك نیشتمانه‌كه‌مانی نهشێواندبوو له هه‌موو ماڵێكدا هێلانهیهكیان هه‌بوو.