Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

مۆته‌كه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ بوه‌ته‌ میراتی بۆ گۆڕانیش!

Be First!
by July 13, 2009 گشتی

 
 عه‌تا قاجری

     ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌ی كه‌به‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانی به‌رنه‌دا تاكردی به‌ قوربانی و له‌ناو هه‌ناوی یه‌كیتی دا چووه‌ سوڕی مت بونه‌ ئه‌ویش مۆته‌كه‌ی دوبه‌ره‌كی نێو ڕیزه‌كانی بوو.
 به‌ چاو خشاند به‌ مێژووی كۆمه‌ڵه‌ به‌ئاشكرای ئه‌وه‌مان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه‌ و  به‌رچاو ده‌كه‌وێت  كه‌ گروپی ناو زیندان  و تیڕوانینه‌ جیاوازه‌كانیان بۆ سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه‌ له‌وه‌ دا خۆی كۆده‌كرده‌وه‌ كه‌ده‌بێت كۆمه‌ ڵه‌ خه‌باتی سیاسی بكات و خۆی بپارێزێت له‌ چه‌ك و له‌به‌رامبه‌ر گروپی شاخ و تێڕوانینه‌كانیان  بۆ كۆمه‌ڵه‌ له‌وه‌دا خۆی كۆده‌كرده‌وه‌ كه‌ خه‌باتی شاخ و چه‌ك خه‌می پله‌ یه‌ك بێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ سته‌ باسكردن و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بێنه‌و به‌رده‌یه‌ نی یه‌ به‌ڵكو ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یه‌ كه‌لێ‌ ی كه‌وته‌وه‌،به‌و شێوه‌یه‌ش شكایه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ نه‌یتوانی ببێته‌ خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تیه‌كی حه‌كیم و لێزان تا كۆمه‌ڵه‌ له‌و قۆناغه‌ كه‌تێدابوو ده‌رباز بكات هه‌رئه‌مه‌ش وای كرد كه‌كۆمه‌ڵه‌ بكاته‌ نێچیری (مام جه‌لال) و به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان بێته‌ سه‌ر سفره‌ی حازری و له‌ سه‌ر كه‌لاكی كۆمه‌ڵه‌و چه‌ند گرپێكی تر یه‌كێتی بنیات بنێت،به‌ڵام ئه‌مه‌كۆتای به‌و ململانیه‌ نه‌هێنا به‌ڵكو شێوازه‌كه‌ی و به‌رامبه‌ره‌كانی گۆڕی ئه‌مجاره‌ یارییه‌كه‌ یاری كۆمه‌ڵه‌ و جه‌لالی و یه‌كێتی بوو.
وه‌ك ئاشكراشه‌ باوترین تێۆری سیاسی بۆ ته‌نینه‌وی هه‌ر ململانیه‌ك هه‌نارده‌كردنیه‌تی بۆ ده‌ره‌وی خۆ، له‌ مێژووی دورو درێژی یه‌كێتیش ئه‌مه‌ زۆر به‌ڕونی دیاره‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ش له‌ پاڵ هۆكاره‌كانی تر په‌لاماردانی ئه‌وانی تری لێ‌ كه‌وته‌وه‌ مه‌به‌ستم له‌وان حیزبه‌كانی ئه‌وكاتی سه‌ر گۆڕپان بوون  وه‌ك حیزبی شیوعی و سۆسیالیست و قیاده‌ و كۆمه‌ڵه‌ی ئێران ئه‌مانه‌ له‌پێش ڕاپه‌ڕین و له‌ دوای ڕاپه‌ڕینیش هه‌مان مێژوو خۆی دووباره‌ كرده‌وه‌ دیسان حیزبی شیوعی و بزوتنه‌وی ئیسلامی و پارتی و هتد…
هه‌روه‌ك كه‌سێك له‌ جه‌سته‌ی خۆی بیزاربێت خۆی به‌ قه‌ری هه‌موو شتیك دا.تاسه‌رئه‌نجام وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبنین چی ڕویدا و هه‌رله‌ و ڕوداوانه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوی ناو یه‌كێتی تا سه‌رئه‌نجام جیابونه‌وی هه‌ندیك كادیری سه‌ركردایه‌تی و ئاسته‌كانی تریش هه‌ریه‌كه‌ی به‌ناویك ڕه‌گ و ریفۆرم و گه‌وره‌ترینیان كۆمپانیای وشه‌و لیستی گۆڕان.
ئه‌وی تێ‌ بینی ده‌كه‌م دوباره‌بونه‌وی مێژووه‌ له‌هه‌ناوی كۆمپانیای ووشه‌ هه‌مان مۆته‌كه‌ی دووبه‌ره‌كی خه‌ریكه‌ به‌دی ده‌كرێت له‌ نێوان قه‌ڵه‌م به‌ ده‌سته‌كان و پیاوانی پێشوی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی حیزب و حكومه‌ت و هه‌ركه‌سه‌ كۆكردنه‌وی جه‌ماوه‌ریان به‌ده‌ست كه‌وتی خۆی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان له‌ گرنگی ئه‌وی تر كه‌م بكاته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ هێشتا زوو بێت تا ئه‌مه‌ به‌زه‌قی ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام ئه‌وی بۆمن گرنگه‌ ئه‌ویه‌ ئه‌مه‌ ده‌كرێت زه‌نگیكی مه‌ترسی بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر زه‌ق بویه‌وه‌ ئه‌وه‌ دیسان ووشه‌ و گۆڕانیش به‌ده‌رده‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ نابێته‌ خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌كی حه‌كیم و ده‌بێته‌وه‌ نێچیرو ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش له‌گه‌ڵ خو ده‌گۆزیته‌وه‌ هه‌مان سیناریۆكانی پێشو دوباره‌ببێته‌وه‌ به‌ شكڵیكی به‌ نێچیره‌یه‌ی بونه‌یانه‌ی ووشه‌و گۆڕان وابكات ببنه‌ خزمه‌تكاری ئه‌جندای خه‌ڵكی تر وه‌ك له‌ ئێستادا بۆ نێكی ئاوایان لێ‌ دێت.
یان مه‌تر سیه‌كی تر له‌ده‌ست ده‌رچونی ئه‌و جه‌ماوه‌ریه‌ و وه‌ك مۆرڤێكی هارو برسی په‌لاماری هه‌مووشت بده‌ن هه‌روه‌ك له‌ ئێستادا  نمونه‌كه‌یمان بینی و ده‌یبینین.
بۆیه‌ زۆرگرنگه‌ خه‌ڵكی كوردستان هۆشیاربن و هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌ ده‌رك بكه‌ن نه‌ك هه‌مووشت بده‌نه‌ ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه‌وه‌ك گا ئیسپانیه‌كان په‌لاماری هه‌رشت ئه‌ده‌ن و كۆیرانه‌ شه‌لم كۆیرم ناپاریزم هه‌مووشت بشێلن.ئه‌وی گرنگه‌ هوشیاری خه‌ڵكه‌ ڕێگه‌ له‌ دووباره‌ بونه‌وی مێژوو ده‌گرێت بۆیه‌ با به‌ هه‌موومان نه‌یه‌ڵین مێژوو دووباره‌ بێته‌وه‌و ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و ووشه‌و گۆڕانیش ته‌شه‌نه‌بكات و به‌رۆكی ئێمه‌ش بگرێت.

 

 ataqajri@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply