Skip to Content

Monday, January 18th, 2021

مۆسیقا …د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی

Be First!
by December 23, 2012 گشتی

 

 

پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) له‌ به‌رایی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌وه‌ ته‌واویی بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ عه‌قیده‌یی و ئه‌حكامییه‌كانی نه‌خسته‌ به‌رباس و سه‌پاندن، به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی قۆناغبه‌ند و به‌جۆرێك كه‌ توانای هه‌زم كردنی هه‌بێت. سه‌ره‌تا له‌ بابه‌تی عه‌قیده‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و، بابه‌تی( توحید – یه‌كخواپه‌رستی ) بوو به‌ داواكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی و ڕیشه‌یی بانگه‌وازه‌كه‌ی، له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی به‌راییدا ته‌نها ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌درا به‌ گوێكاندا و هه‌وڵی جێگیركردنی له‌ دڵه‌كاندا ده‌درا، دروشم و گوتاری ئه‌و ماوه‌یه‌ش جگه‌ له‌ ( قولوا لااله الا الله تفلحوا ) شتێكی دی نه‌بوو.

ئه‌ی نوێژ؟ هێشتا نوێژ نه‌ده‌كرا ( فه‌رز نه‌كرابوو).

ئه‌ی ڕۆژوو؟ ئه‌ویش نه‌بوو.

ئه‌ی زه‌كات ، ئه‌ی حه‌ج ؟ ئه‌وانیش نه‌بوون.

قه‌ده‌غه‌كردن و سنووردانان و یاسا و ڕێسا، هێشتا ئه‌وانیش نه‌بوون.

به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ته‌نها و ته‌نها له‌ بیری یه‌ك شتدا بوو، به‌واتایه‌كی تر تاقه‌ شتێك سه‌ودای سه‌ری وی بوو ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو چۆن بته‌كان له‌ فیكر و بیكردنه‌وه‌كاندا وه‌رده‌رنێت و، باوه‌ڕبوون به‌خودا له‌ شوێنیدا جێگیر بكات.

بۆیه‌ به‌چاوكردن له‌م دۆخه‌ ده‌كرێت كه‌سانێك له‌م سێ ساڵه‌ی سه‌ره‌تادا به‌ موسڵمانێتی مردبن له‌كاتێكدا موسڵمانگه‌لێكی عاره‌قخۆر و نوێژنه‌كه‌ر و ڕۆژوونه‌گر و حه‌ج نه‌كه‌ر و زه‌كات نه‌ده‌ریش بووبن!

ساڵانی دواتر یه‌كه‌ یه‌كه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی پله‌پله‌ بنه‌ماكانی تری عه‌قیده‌ و ئه‌حكامه‌ شه‌رعییه‌كان فه‌رز ده‌كرێن، له‌ساڵی حه‌وته‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ( حیجاب ) فه‌رز ده‌كرێت، له‌ مه‌دینه‌شدا مه‌یخواردنه‌وه‌ حه‌رام ده‌كرێت،  له‌ مه‌ككه‌دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نه‌یفه‌رموو ئه‌ی خه‌ڵكینه‌، ئه‌ی ئومه‌ت، ئه‌ی عه‌ره‌ب: بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕتان له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی دابمه‌زرێت پێویسته‌ ده‌ستبه‌رداری ته‌واوی نه‌ریت و كرده‌وه‌ی له‌ پێشینه‌تان بن. عاره‌ق له‌ كۆتا ساڵه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا حه‌رام كرا ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ی خودا فه‌رمووی : [ێسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْڕ ۆالْمَیْسِڕ قُلْ فِیهِمَا إِپْمٌ كَبِیرٌ ۆمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ۆإِپْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا….] [البقره‌ : 219] واته‌: عاره‌ق خواردنه‌وه‌ حه‌رامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوودی هه‌یه‌ بۆتان، به‌ڵام خراپییه‌كه‌ی زۆرتره‌ له‌ سووده‌كه‌ی.

پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر زمانی خوداوه‌ ده‌فه‌رمووێت پێیان بڵێ: وانه‌زانن من نازانم عاره‌ق له‌ پاڵ زیانه‌ زۆره‌كه‌یدا سوودێكی كه‌میشی هه‌یه‌، ئه‌وه‌م قبوڵه‌ كه‌ سوودێكی هه‌یه‌، ڕاسته‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ بزانن زیانی زۆر زیاتره‌، ڕووگه‌ی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ له‌كه‌سانێكه‌ كه‌ خاوه‌نی هه‌ست و هۆشن. بۆیه‌ ده‌بینین به‌ شێوه‌یه‌كی ده‌مارگیر و په‌ڕگیرانه‌ به‌هۆكارێكی په‌نهان و نه‌زانراو عاره‌ق حه‌رام ناكات، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ حه‌رامی ده‌كات له‌پاڵ سووده‌ كه‌مه‌كه‌یدا زیانگه‌لی گه‌وره‌ی ئینسانی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌م شاره‌زایی و زانیارییه‌ قوڵه‌وه‌ دێت باس له‌ حه‌رامبوونی عاره‌ق ده‌كات، موسڵمانان به‌ قسه‌ی ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوه‌تی له‌ خواردنه‌وه‌ی دووره‌ په‌ڕێز ده‌بن.

به‌ڵام هیچ كه‌سێك گوێ به‌ قسه‌ی ئه‌و مه‌لایه‌ نادات كه‌ دێت و، ده‌ڵێت: ( مۆسیقا ) حه‌رامه‌، وه‌لێ له‌ مه‌ودای ته‌مه‌نیدا ته‌نها ئاوازێكی مۆسیقای نه‌ژنه‌وتووه‌، ئه‌گه‌ر جارێكیش گوێی له‌ پارچه‌ مۆسیقایه‌ك بووبێت یان هه‌ر لێی نه‌گه‌شتووه‌ یاخود گوێی خۆی لێ كه‌ڕ كردووه‌.

ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ڵێیت: گۆرانی حه‌رامه‌، ئه‌سڵه‌ن تۆ ده‌زانین گۆرانی چییه‌؟!

ئه‌سڵه‌ن تۆ ده‌زانین ئه‌و مۆسیقایه‌ی كه‌ ده‌ڵێی حه‌رامه‌: مۆسیقایه‌كی میللیی یان شۆڕشگێڕیی یان ڕۆمانسی یان زانستییه‌، ئایا توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ پۆلبه‌ندیان بكه‌یت و جۆره‌ جیاوازه‌كانیمان پێ بێژیت؟! له‌كاتێكدا مۆسیقا هه‌زار پۆل و جۆری هه‌یه‌، مێژووی درێژخایه‌نی خۆی هه‌یه‌، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، بێگومان نه‌خێر هیچی ئه‌مانه‌ت نه‌زانییوه‌.

بۆیه‌ ئه‌و كاته‌ی فتوا ده‌ده‌یت و ده‌بێژیت ( مۆسیقا حه‌رامه‌)، به‌لاته‌وه‌ ئاسایی بێت كه‌ كه‌س گوێ به‌ قسه‌ت نه‌دا، توڵی فه‌توات مه‌ترێك دوو مه‌تر بڕ نه‌كا، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ فه‌توای حه‌رامبوونی شتێكت داوه‌ كه‌ خۆشت نازانی چییه‌؟!

 

 

Previous
Next

Leave a Reply