Skip to Content

Wednesday, January 20th, 2021

مۆم و گوڵ …. پۆڵا سەعید

Be First!
by April 25, 2013 ئەدەب

 

 

ئه‌م هه‌موو ده‌عبایه بۆنی گوڵ ده‌که‌ن

ئه‌م هه‌موو ژن و پیاوه خاکییانه په‌رژین بۆ گوڵ دروستده‌که‌ن،

ئه‌م هه‌موو جه‌للاده بۆنی گوڵ ده‌که‌ن

ئه‌م هه‌موو ئاشقه ته‌نها له فالنتیندا گوڵ دیاریی یه‌کتر ده‌که‌ن،

له‌م هه‌موو کردنه‌دا گوڵ بێ تاوانه

له‌م هه‌موو بۆنانه‌دا گوڵ بڕدراو، فڕێدراوی ناوزبڵدان و بێ گوڵدانه،

ئه‌م هه‌موو جه‌للاده مۆم بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی مرۆڤ هه‌ڵده‌که‌ن

ئه‌‌م هه‌موو سیاسییه له گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌نامه‌کانیاندا مۆم له تارییکییدا هه‌ڵده‌که‌ن،

ئه‌م هه‌موو شاعیره به‌دیار ڕووناکیی مۆمێکه‌وه وشه‌یه‌کیان بۆ نانووسرێت

ئه‌م هه‌موو منداڵه له بێ کاره‌باییدا بۆ خوێندنه‌وه مۆمیان بۆ هه‌ڵده‌کرێت،

له‌م هه‌موو کردانه‌دا مۆم بێ تاوانه

تواوه‌ی ویستی ئێمه بێ ناو و ناونیشانه،

ئه‌م هه‌موو ده‌عبایه مۆم پێده‌که‌ن و بۆنی گوڵ ده‌که‌ن

ئه‌م هه‌موو که‌سایه‌تیانه بۆ دیداری یه‌کتر مۆم پێده‌که‌ن

په‌ڵاسی نێوده‌می یه‌ک ماچده‌که‌ن

گوڵ پێشکه‌شی یه‌کتر ده‌که‌ن،

مۆمێک بووم، هه‌رچییه‌ک هات دایگیرساندم

گوڵێک بووم، هه‌رچییه‌ک هات دیاریی ئامانجێکی کردم

هه‌رچییه‌ک هات بۆ خۆشیی خۆی هه‌ڵیپرووکاندم،

سووتام و ڕووناکییم بۆ خۆم نه‌بوو

گه‌شامه‌وه، جوانیی و بۆنم بۆ ژیانی خۆم نه‌بوو،

خه‌تای من نییه، که وه‌ک مۆم ده‌سووتێم

خه‌تای من نییه، که وه‌ک گوڵ جوانم و به ده‌ستی دڕنده‌وه هه‌ڵده‌پرووکێم،

من منم و تۆش تۆ

ڕووناکیی و جوانییم هی خۆم

ڕۆژێک دێت ده‌توێمه‌وه، هه‌ڵده‌وه‌رێم ئه‌وسا به‌جێتاندێڵم و ده‌ڕۆم،

 

24.04.2013

 

Previous
Next

Leave a Reply