Skip to Content

Tuesday, January 26th, 2021

ناونیشان له‌ده‌قی ئه‌ده‌بیدا

Be First!
by April 1, 2013 ئەدەب

 

 

 

 

هه‌ندێ‌ له‌ نووسه‌ران ناونیشان تووشی رارایی ده‌كات و له‌ شوێنی ناونیشان هه‌ندێ‌ بۆشایی به‌جێ‌ دێڵێ‌، یان له‌سه‌رووی بابه‌ته‌كه‌وه‌ ده‌نوسێت (بێ‌ ناونیشان )، له‌سه‌رده‌می دڵه‌ ڕاوكێكاندا ناونیشانه‌كان زۆر ده‌بن و بیرۆكه‌كان چڕده‌بنه‌وه‌، له‌و ساتانه‌دا ناونیشان شوێن پێیه‌كی كاریگه‌ری ده‌بێت و ره‌نگ و روخسارێكی فێنك وه‌رده‌گرێ‌ ئه‌گه‌ر شاعیرانه‌بێت، یان ئیقاعێكی سیاسیانه‌ی هه‌بێت .

ناونیشان ده‌ستپێكی زۆر له‌و پرۆسه‌ی ره‌شه‌ كوژی وكوشتارگانه‌ بووه‌ كه‌ پاكسازی تێدا كراون، چونكه‌ ناونیشان ده‌لاله‌تێك بووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌رووداو، ده‌لاله‌تی گوزارشتكردن له‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه‌ ناونیشان دیاری ده‌كات، وه‌ك كه‌نده‌ڵانێك گه‌مه‌ به‌روانگه‌كانی خوێنه‌ر ده‌كات و وای لێده‌كات كه‌ هاوسۆزی ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ بێت، چونكه‌ ناونیشان بیرۆكه‌یه‌كی كورتكراوه‌مان ده‌خاته‌ به‌رده‌ست بۆ به‌دواداچوون .

هه‌ندێ‌ له‌ نووسه‌ران ناونیشانی زۆریان هه‌یه‌، به‌ڵام بیرۆكه‌و گوزارشته‌كان په‌رت ده‌بن ، هه‌ندێكی تر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بیرۆكه‌ی زۆریان هه‌یه‌و به‌ڵام له‌رووی ناونیشاندا گیر ده‌خۆن و ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵوێستی ترسناكه‌وه‌ .

پێویسته‌ له‌سه‌ر ناونیشان كورت و ورده‌كارو پڕمانابێت، هه‌رچه‌ند ناونیشان دوورودرێژ بوو، كار له‌ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ت ده‌كات و نووسه‌ر ناچار ده‌كات درێژدادری له‌ نوسینه‌كه‌یدا بكات، ناونیشان گه‌مه‌یه‌كه‌ نووسه‌ر تێیده‌په‌ڕێنێ‌ تاسه‌ر له‌به‌ری ده‌قه‌كه‌ له‌خۆیدا بگرێ‌ و ببێته‌ به‌شێك له‌و گه‌مه‌یه‌، نووسه‌ر یاریكه‌رێكی ترسناكه‌و هۆشمه‌ندییه‌كی داگیرساوی هه‌یه‌، زۆرجاران به‌خوێنه‌ر پێده‌كه‌نێ‌ بۆئه‌وه‌ی زیره‌كی و هۆشیاریان تاقی بكاته‌وه‌و به‌هره‌كانیان بدۆزێته‌وه‌، هه‌ندێجارانی دی تووڕه‌یان ده‌كات یان دوو روویی نیشانده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێنه‌ر داوای ئه‌وجۆره‌ گوزارشتانه‌ی لێده‌كات، ئه‌ویش ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت له‌و گه‌مه‌یه‌، ئه‌وان (واته‌ خوێنه‌ر ) كاتێكی زۆر و پاره‌وپول سه‌رف ده‌كه‌ن له‌پێناوی خۆشی، بۆیه‌ ماندووبوون و نووسین و ده‌قه‌كان به‌رز ده‌نرخێنن .

ده‌قی ئه‌ده‌بی ، یه‌كێكه‌ له‌و هونه‌ره‌ ئه‌ده‌بیانه‌ی به‌ده‌نگ ناونیشانه‌وه‌ ده‌چێت، چونكه‌ نووسه‌ری ده‌ق كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ندو كارامه‌یه‌، زۆر جاران ڕۆژانه‌ده‌نووسێت، یان هه‌فتانه‌ .

جێگای ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ناونیشانی رۆژنامه‌گه‌ری سه‌رمایه‌یه‌كی كلتوری و روانگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه‌، هه‌روه‌ها ململانێیه‌كی ده‌روونیه‌ كه‌ ده‌مانباته‌وه‌ بۆ تێپه‌راندنی واقیع به‌قسه‌كردن به‌رله‌وه‌ی كاره‌كان ئه‌نجامبده‌ن ، چونكه‌ ناونیشان كه‌شتیه‌وانێكه‌ و كه‌سێكی به‌توانایه‌ كه‌ ئاراسته‌كان ده‌ست نیشانده‌كات، هه‌رشتێ‌ شوێنێك له‌ بۆشایی به‌گه‌ربێنێ‌ ، ئه‌وه‌ گوزارشت كردنه‌ له‌ ئه‌ركێكی كلتوری راسته‌قینه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ ساده‌ش خۆی بنوێنێ‌ ، بۆیه‌ ناونیشان ئه‌و سه‌كۆیه‌یه‌ كه‌به‌ئه‌ركی نووسینی رۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرێ‌، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌كۆ وروژێنه‌ره‌یه‌ كه‌ له‌ نووسینه‌ هه‌مه‌ره‌نگه‌كاندا به‌ده‌رده‌كه‌وێ‌، رۆژنامه‌گه‌ری نووسه‌ر فێرده‌كات گه‌مه‌ی كاریگه‌رێتی و گه‌ڕان بكات و له‌سه‌ر زۆرترین گوریس گه‌مه‌كانی خۆی بكات بۆ گه‌یشتن به‌راستییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ نیه‌ كه‌ خوێنه‌ر ده‌یزانێ‌ ، به‌ڵكو ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه‌ كه‌ نووسه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی و ده‌یه‌وێت له‌ كه‌مترین دۆڕاندا به‌رجه‌سته‌یان بكات، چونكه‌ نووسین زیانێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ماندووبوون و پاره‌وپوول و ته‌ندروستی و ته‌نانه‌ت زه‌مه‌نیشدا، ره‌نگه‌ زۆرجارانیش نووسه‌ر به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌رێته‌وه‌ پاش ساڵانێك له‌ كۆشش و ماندوبوون له‌ گه‌ران و پشكنین ، لێره‌وه‌ش ده‌توانین ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌ین: ئایا ناونیشان گوزارشت له‌و حه‌قیقه‌ته‌ ده‌كات كه‌ نووسه‌ر تووشی شه‌ونخونی ده‌كات و ئایا نووسه‌ر له‌توانایدایه‌ له‌هه‌مووكات و سه‌رده‌مه‌كان ناونیشان بگۆڕێ‌ ؟

ئه‌گه‌ر نووسین هه‌وڵدان بێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌ مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌ته‌ باڵاكان، له‌هه‌مانكاتدا خودێكه‌ ملكه‌چی گۆرانكارییه‌ زه‌مه‌نی و شوێنیه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ناونیشان له‌گۆره‌پانی لێكۆلینه‌وه‌و گه‌ران و پشكنینه‌كاندا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، له‌كاتێكدا ناونیشانی ده‌ق تایبه‌تمه‌ندی جودایه‌، به‌ڵام كورته‌ چیرۆك و شیعرو شانۆگه‌ری، هه‌ر یه‌ك له‌م هونه‌رانه‌ رێ‌ و شوێنی خۆیان له‌نووسیندا هه‌یه‌، ناونیشان زۆرجاران وه‌ك بروسكه‌یه‌ك گاڵته‌ به‌خۆێنه‌ر ده‌كات و شێتانه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێ‌ ، یان ته‌ئویل به‌دوای خۆیدا دێنێ‌.

ناونیشان

ناونیشان زمانه‌، شوێنه‌واره‌، ناونیشان زمانێكه‌ له‌ریدا، ناونیشان ده‌سته‌واژه‌یه‌كه‌ بۆ روونكردنه‌وه‌و ئاشكراكردن و ده‌رخستن، كاتێ‌ قسه‌كه‌ر باس له‌مه‌به‌ستێ‌ ده‌كات بۆ ته‌واوكردن و تێگه‌یشتنی كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ندێ‌ ئاخاوتن به‌كار ده‌بات ده‌بنه‌ هه‌واڵی وته‌كانی دواتر، له‌وانه‌ ناونیشانی زانستی، كه‌له‌وته‌كاندا ئاخاوتنێ‌ به‌كاردێنێ‌ كه‌ ده‌بنه‌ كلیل و ده‌ستپێكی زانستێ‌ كه‌ده‌چنه‌ ناواخنی بابه‌ته‌كه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ شیعرو ده‌قه‌كانی دی.

به‌ڵام له‌رۆژنامه‌گه‌ریدا، كه‌ باوه‌شگره‌وه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌قی ئه‌ده‌بیه‌، ناونیشان زۆرگرنگه‌، ده‌توانێ‌ قازانج و زیانیشی هه‌بێت، به‌كۆی گشتی هه‌ركاتێ‌ ناونیشان كورت بوو، به‌های زێتر ده‌بێت، وه‌ مه‌رجه‌ كه‌خۆشی به‌خش بێت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زوبان ئاسان وساكاربێت.

ناونیشان ره‌گه‌زێكی گرنگی ده‌روازه‌یه‌، بۆیه‌ پێناسه‌كردنی رێگه‌مان ده‌دات چه‌ندین پرسیاربكه‌ین و هه‌وڵی شرۆڤه‌كردنیان بده‌ین، ناونیشان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ پێناسه‌كراوه‌ یان له‌وه‌به‌ر چه‌قی یان كۆمه‌ڵه‌ گرێیه‌كه‌ نه‌ك له‌به‌ر كورت و درێژییه‌كه‌ی به‌ڵكو به‌هۆی توانای شرۆڤه‌كردن و ته‌ئویلمان بۆی.

لێكۆڵه‌رانی بواری رۆژنامه‌وانی وایده‌بینن باشترین كات بۆ هه‌ڵبژاردنی ناونیشان پاش كۆتاهێنانی بابه‌ته‌كه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ له‌به‌رده‌م نووسه‌ر كه‌ چه‌ندین ناونیشان دابنێ‌ و به‌راوردیان بكات له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی و بزانێ‌ كامیان باشترین و له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌ی وێك ده‌چن، بابه‌ت له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كلتوری و گۆرانكارییه‌كانی شێوازدا ده‌ژێت، ناونیشان له‌ دایكبوونێكی سروشتی و شه‌رعی ده‌قه‌، له‌ مناڵدانی ده‌قه‌وه‌ زۆربه‌ی ده‌لاله‌ته‌كانی له‌دایك ده‌بن .

وه‌زیفه‌كانی ناونیشان

1- وه‌زیفه‌ی دیاریكردن :

هه‌ندێك ناوی ده‌نێن ناولێنان یان جاڕدان (اشهار) به‌ومانایه‌ی كه‌ ناونیشان ناوێكه‌و به‌ گوێره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌و ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ ناسنامه‌ی مرۆڤ، چونكه‌ ناو یه‌كه‌مین ره‌نگ و روخساری مرۆڤه‌و گوزارشت له‌ په‌یوه‌ست بوونی به‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ ده‌كات، یا ره‌نگ و روخساری نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی و ته‌نانه‌ت شوێن و كۆمه‌ڵگه‌و باری ده‌روونی .

چونكه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر نووسه‌ر ناوێك هه‌ڵبژێرێ‌ ناونیشانێك بۆ نووسینه‌كه‌ی تا خوێنه‌ر ده‌ستاوده‌ستی بكات، ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ش گرنگترین وه‌زیفه‌یه‌كه‌ بتوانێ‌ وه‌زیفه‌كانی دی تێپه‌ڕێنێ‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناونیشان ناو بابه‌ته‌كانی لێكه‌وه‌ نزیكن ، به‌ڵام له‌هه‌ندێ‌ ناوونیشان پێچ و په‌ناو گێرمه‌و كێشه‌ (مراوغه‌ ) به‌دی ده‌كرێت و پێویست به‌ته‌ئویل و شیكردنه‌وه‌یان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ ده‌كات تا ئاماژه‌كانی روون ببنه‌وه‌ .

2-وه‌زیفه‌ی په‌یوه‌ندی كردن :

ئه‌گه‌ر ناوونیشان نێوه‌ندێكی نێوان دووجیهان بێت ، جیهانی نووسه‌ر و جیهانی خوێنه‌ر ، یان له‌نێوان جیهانی واقیع –ژیان و جیهانی دوور په‌یمان كه‌ رۆده‌چێته‌ هه‌ناوی مانه‌وه‌ ، و گه‌ران به‌دوای نه‌مریدا وه‌ك گه‌لگامش و مه‌م و زین .

3-وه‌زیفه‌ی ئاماژه‌ بۆكردن :

ئه‌مه‌ش وه‌زیفه‌یه‌كه‌ نزیكه‌ له‌ وه‌زیفه‌ی پیاهه‌ڵدان و گێڕانه‌وه‌ ، خاوه‌ن ره‌هه‌ندێكی سینه‌ماییه‌ ، هه‌ندێ‌ جاران روو له‌ ته‌ئویلكردن ده‌روا ، ئامانجی وروژاندن و ئاره‌زووه‌ ی لای وه‌رگر بۆ خوێندنه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون ، ئه‌مه‌ش واده‌كات خاوه‌ن ئامانجێكی هاندان بێت به‌ره‌و وروژاندن ده‌روات ، به‌مه‌ش سه‌رنجی خوێنه‌ر راد

ه‌كێشێ‌ و وای لێده‌كات له‌ورده‌كارییه‌كان بكۆڵێته‌وه‌و له‌بازنه‌ی هاندان و شیرینكردنی بابه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و بازنه‌ی ئاماژه‌ بۆكردن و ره‌مزیه‌تی ده‌باته‌وه‌ نه‌ك بازنه‌ی نواندن ، یان راپۆرتێكی راگوزار .

4-وه‌زیفه‌ی چۆنیه‌تی و پیاهه‌ڵدان :

وه‌زیفه‌یه‌كه‌ ناوونیشان پێی هه‌ڵده‌ستێ‌ به‌وروژاندنی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ناوونیشان ده‌كرێته‌وه‌ به‌ومانایه‌ی وه‌زیفه‌ی (بابه‌تی ، هه‌واڵی ، تێكه‌ڵاو ) ده‌كات ، هه‌روه‌ها شتێ‌ له‌وه‌زیفه‌ی ئاماژه‌كردن ده‌گرێته‌وه‌ .

5-وه‌زیفه‌ی زه‌مه‌نی :

گرنگی ناوونیشان له‌وه‌دایه‌ كه‌له‌ هزری وه‌رگردا ده‌مێنێته‌وه‌و به‌زهنیه‌وه‌ ده‌نوسێت ، هه‌روه‌ها توانای نه‌مری هه‌بێت ، به‌تایبه‌ت كاتێ‌ ساده‌و شه‌فاف و سه‌رنج راكێش و چڕكراوه‌بێ‌ ، هه‌ربۆیه‌ نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات ناوونیشان كاریگه‌ر ، كه‌له‌هزرو زماندا ئاسان خۆیان نیشانده‌ن .

زۆرجارانیش ناونیشان ناوه‌رۆكی ده‌ق ده‌شارێته‌وه‌ و ته‌نیا هه‌ندێ‌ ئاماژه‌ ده‌كا بۆ ناچاركردنی خوێنه‌ر ، بۆ به‌رده‌وام بوون و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ .

6-وه‌زیفه‌ی هاندان :

یه‌كێ‌ له‌وه‌زیفه‌كانی ناوونیشان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوێنه‌ر له‌ ناوچه‌ی بێ‌ لایه‌ن په‌لكێش بكات و به‌شداربێت له‌ ناوه‌ڕۆكی ده‌ق ، ئه‌ویش ئه‌و ناونیشانانه‌یه‌ كه‌ مانایه‌كی دیاریكراو سه‌باره‌ت به‌باته‌كه‌ پێشكه‌ش ناكات ، به‌ڵكو وه‌ك چاودێرو بروسكه‌یه‌ك ئاسۆیه‌كی گه‌شمان ده‌خاته‌ به‌رده‌م .

جۆره‌كانی ناوونیشان

1-ناونیشانی باو :

ئه‌مه‌ش ئه‌وجۆره‌ ناونیشانه‌ باوانه‌یه‌ ، هیچ كارێ‌ ئه‌نجام نادات ته‌نیا ناسنامه‌یه‌كی دیارو ئاشكرای بابه‌ته‌كه‌یه‌ ، له‌كاری رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌وجۆره‌ ناونیشانانه‌ ده‌وترێ‌ ناوونیشان هه‌واڵ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی دیارن و زۆربه‌كاردێن .

2-ناوونیشانی خوازه‌ (مجازی ):

ئه‌و ناونیشانه‌یه‌ كه‌ پشت ده‌به‌ستێ‌ به‌ شێوازی خوازه‌ی نێردراو ئه‌و نوسینه‌ی كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و بابه‌ته‌وه‌ی كه‌ له‌ شوێنگه‌یه‌كدا قسه‌ی زۆر ناهێنێ‌ .

3-ناوونیشانی شاعیرانه‌ :

هه‌ندێك به‌ناونیشانی ئه‌ده‌بی و سریالی ناوی ده‌بن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مانوروژێنێ‌ و په‌ناو په‌سیومان پێ‌ ده‌كا ، ئه‌و ناوونیشانه‌ی كه‌ نووسه‌ر په‌نای بۆ ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چاودێری خۆی دووره‌په‌رێز بگرێت ، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ده‌لاقه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوونیشان به‌هایه‌كی جوانسازی هه‌یه‌و ئامانجی ئاماژه‌بۆكردنه‌ نه‌ك روونكردنه‌وه‌ ، بۆیه‌ رووبه‌رووی چه‌ندین ته‌ئویل ده‌بێته‌وه‌ ئه‌م ناوونیشانه‌ش به‌هایه‌كی جوانسازی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ، وه‌توانایه‌كی ئه‌ده‌بی دروستكه‌ر به‌سوود وه‌رگرتن له‌ زمانی ئه‌ده‌بی له‌رێگای ده‌سته‌واژه‌ی پڕ له‌ شاعیرانه‌ ، كه‌ به‌توانایه‌كی ره‌مزی باگراوند كراوه‌ ، كه‌زۆرجاران رسته‌كان به‌ره‌و ته‌مومژ ده‌به‌ن .

4-ناوونیشانی ته‌ئویلی :

ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جوانناسی ناوونیشان تێده‌په‌رێنێ‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌كۆیه‌كی سه‌ره‌تای پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ر ده‌كات ، مانایه‌كی ئاماده‌ی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست ، هه‌وڵی دروستكردنی وه‌ڵام لای خوێنه‌ر دادێنێ‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی باو بۆ ناونیشان ، باش ده‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێ‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر جوانناسی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و شوێنی ده‌گرێته‌وه‌ –تاكو ناوونیشان ده‌رگای واڵابێت بۆ زنجیره‌یه‌ك ده‌لاله‌ت به‌هۆی به‌رده‌وامی خوێندنه‌وه‌ .

5-ناوونیشانی به‌ش یان ناوه‌خۆ :

ناوونیشانێكی ره‌مزییه‌ چه‌ندین ته‌ئویل هه‌ڵده‌گرێ‌ هه‌روه‌ها پێیده‌وترێت ناوونیشانی ناوه‌خۆ ، ئه‌گه‌ر له‌به‌رگی گۆڤارێك بێت ، نووسه‌ر هه‌ڵیده‌بژێرێ‌ بۆ رونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ‌ دیمه‌نی تایبه‌ت ، له‌ئاكامی نووسینه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ یان ده‌قێكدا بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئاسانتربێت ، هه‌روه‌ها خۆی له‌ چاودێری بپارێزێ‌ .

6-ناوونیشانی ره‌مزی :

ناوونیشانێكه‌ ریزبه‌ندی بونیادی ره‌مزی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ‌ ، نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ ناوونیشانی خوازه‌ یان وه‌رگرتن ، نزیكیشه‌ له‌ ناوونیشانی شاعیریانه‌ كه‌ ره‌هه‌ندێكی خه‌یاڵئامێزی هه‌بێت .

7-ناوونیشانی ته‌نز ئامێز :

ناوونیشانێكه‌ له‌ بابه‌تێكدا كه‌ره‌سته‌ هه‌ڵده‌بژێرێ‌ ، یان شێوازی گوزارشتكردن پابه‌نده‌ له‌سه‌ر گاڵته‌و جیاوازی ، نووسه‌ر رسته‌ی دژ به‌یه‌ك و گاڵته‌ ئامێز به‌كاردێنێ‌ .

8-ناوونیشانی شرۆڤه‌كردن :

ئه‌ویش ناوونیشانێكی زیادكردنه‌ بۆسه‌ر ناوونیشانه‌كانی پێشوتر ، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ناوونیشانه‌كه‌یه‌ ، نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات هه‌ندێ‌ رونكردنه‌وه‌ به‌بابه‌ت یان ناونیشانه‌كه‌ی بدات ، به‌ئاماژه‌ كردن بۆ ده‌لاله‌تی مه‌به‌ستداری ناوونیشانی یه‌كه‌م كه‌ زۆر جاران ته‌مومژاوی به‌ده‌رده‌كه‌وێ‌ ، یان سانا نیه‌ تێگه‌یشتنی .

9-ناوونیشانی خۆیی :

ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوونیشانه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌گیروگرفتێكی خۆیی تایبه‌ت ، یان نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات خودی خۆی چه‌ق یان ناوه‌ندێكی گرنگبێ‌ ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خود په‌یوه‌سته‌ به‌نووسینه‌وه‌ ، ناوونیشان وه‌ك چه‌مكێك رووبه‌رووی خوێنه‌ران ده‌بێته‌وه‌ وه‌ك به‌رهه‌ڵیستیه‌ك و هه‌مه‌ره‌نگیه‌كی زۆری بواره‌كانی كاری نووسه‌ر له‌بواره‌كانیدا واته‌ ناوونیشانێكی زۆر هه‌یه‌ كه‌ تووشی رارایمان ده‌كات و له‌ژیانماندا وجودی هه‌یه‌و گومانیشمان لا دروست ده‌كا ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا هه‌یه‌ ، له‌ فرۆشگاكان و زانكۆكان ، له‌ ریكلامه‌كان و كتێبه‌كان ، له‌ گۆره‌پانه‌كانداو ته‌نانه‌ت له‌ ئوتومبیله‌كاندا .

10-ناوونیشانی وروژێنه‌ر یان بریسكه‌دار :

ئه‌و ناوونیشانه‌یه‌ بارگاوی كراوه‌ به‌وزه‌یه‌كی زۆری حه‌ماس و به‌رهه‌ڵستی كردن ، لێوان لێوه‌ له‌ ئومێد ، ناوونیشان لێره‌دا پێویسته‌ كه‌ بۆ به‌رده‌وامی نووسین وه‌ك (له‌پێناوی ژیاندا ) و (خۆشه‌ویسته‌كه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ ) یان (هاوڕێ‌ شێته‌كانم ) .

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ناوونیشان :

له‌ نووسینی رۆژنامه‌وانی ، یان ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ، پێویسته‌ ناوونیشانی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بێت ، له‌وانه‌ :

ا-كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ كورتی و چڕی و كورتكردنه‌وه‌ ، نه‌درێژبێ‌ نه‌ هێنده‌ش كورت بێ‌ كار له‌ناوه‌رۆك بكات .

ب-پێویسته‌ وردبین بێ‌ به‌جۆرێ‌ ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌ به‌وریاییه‌وه‌ نیشاندا ، نه‌ زیاده‌رۆیی تێدابێت ، نه‌كه‌م و كورتی .

ج-جیاكاری تێدا بێت له‌ ره‌وانبێژی و شه‌فافیه‌ت و گوزارشت هاوسه‌نگ و یه‌كگرتووبێت ، نه‌ك كۆكراوه‌یه‌كی بریقه‌دار بێ‌ ، تێگه‌یشتنی ئاسان و رسته‌ی جوان بێ‌ .

ناوونیشان و تۆكمه‌یی :

په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ناوونیشان و تۆكمه‌یی (المتن) ده‌مانباته‌وه‌ بۆ پێویستی ده‌رخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا ، چونكه‌ ده‌ق ، تۆكمه‌یی پێكهاتووه‌ له‌ زنجیره‌یه‌كی زمانه‌وانی هه‌ڵسه‌نگێنراو یان نووسراو كه‌ یه‌كێتییه‌كی به‌رده‌وام پێك ده‌هێنێ‌ هه‌روه‌ها بونیادێكی دالیه‌و له‌ سیسته‌مێكی سیمائیه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‌ ، یان ده‌زگایه‌كی ره‌مزییه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و به‌ر له‌هه‌رشتێ‌ ، چونكه‌ خوێنه‌ر له‌ده‌قه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و له‌ ده‌روازه‌ی ناوونیشانه‌وه‌ ته‌ئویل وه‌رده‌گرێ‌ ، كلتوری مه‌عریفی خۆی ته‌وزیف ده‌كا له‌ پێناوی گه‌یشتن به‌ داله‌كانی خۆی ، زۆر جاران ده‌لاله‌تی كاركردن ده‌رئه‌نجامی ته‌ئویلی ناوونیشانه‌ .

 

 

سه‌رچاوه‌ و په‌راوێز 

1-رۆژنامه‌ی (الاتحاد)

ژماره‌ (4051)

2-صحافه‌ بلا دموع . رادفورد ایفانس 

ترجمه‌ باحسه‌ الجومرد 

3-فن الكتابه‌ واشكال التعبیر 

حسن فالح البكور وابراهیم عبدالرحمن النعانعه‌ ومحمود عبدالرحیم صالح 

4-النص الحبد الهاویه‌ ، قرائه‌ فی زل المعالی 

ابراهیم محمود ، دار اموز 2011

———————————–

 

 

Previous
Next

Leave a Reply