Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

نۆته‌یه‌ك بۆ باران ده‌نووسم …. ستار ئه‌حمه‌د

Be First!
by October 2, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

 

تاڵێك باران راده‌كێشم

خۆر شیده‌كه‌مه‌وه‌

رووبار ده‌لاقه‌یه‌ك 

بۆ كانییه‌كان هه‌ڵده‌گریچت

من به‌كوڵمی به‌ردێكه‌وه‌

چاوه‌ڕولنیم ده‌لكێت

هێشوویه‌ك له‌حه‌سره‌ت

به‌سه‌ر ئالووده‌بوونی كه‌نارو

هه‌ودابوونی تاریكیدا

سروه‌یه‌ك له‌ته‌ڕبوون

له‌یه‌خه‌ی با ده‌داو

ئێواران

به‌هه‌ناسه‌ی شه‌و ده‌خنكێت

زه‌وی ده‌روونی

بۆ به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌و

ته‌قینه‌وه‌ی گوڵ ده‌كاته‌وه‌

جۆگه‌ زامێك 

له‌سنگی رێگا هه‌ڵده‌دڕێت 

شه‌پۆل 

به‌سه‌ر هه‌ناسه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت

ئیتر من هزرم داده‌خرێت

سه‌مایه‌ك بۆ لای تۆ 

گۆرانی عه‌شقم فێر ده‌كات

تیله‌ی شیعرم ده‌بزوێت

به‌په‌رچه‌می نووردا

خۆم هه‌ڵده‌واسم

سنگی ئاسمان ده‌كوتم

ده‌روازه‌یه‌ك 

له‌سێبه‌ری هه‌ورا ده‌كه‌مه‌وه‌

له‌په‌رییه‌كان جوانی و

له‌ڕه‌نگه‌كان

نۆته‌یه‌ك بۆ باران ده‌نووسم

گازنده‌ له‌هاتنت

ژوانگه‌یه‌ك 

ده‌دات به‌سه‌ر چه‌تری هه‌نسكا

ماڵاوایی له‌گوڵ و 

جودابوون له‌زه‌مین ده‌خوازێت

له‌گه‌ڵ بارانا هه‌ڵدێم

به‌تیشك زامه‌كانم ده‌شۆمه‌وه‌

له‌ئاودا ته‌ڕبوون

له‌باڵای پاكیم وه‌رده‌دا

له‌رۆچوونما 

له‌باڵی به‌فرا

رامووسانم

له‌چیادا دۆزییه‌وه‌

به‌فرمێسكی گه‌ڵایه‌ك 

له‌داوی هه‌ڵاتن ئاوابووم

له‌وبه‌ر ماڵ عه‌شقه‌وه‌

چه‌ترێكم له‌زوقم به‌رزكرده‌وه‌

له‌نسرمی سوتانا

به‌هه‌نسك خۆم و بارانم وشك كرده‌وه‌

 

 

Previous
Next

Leave a Reply