Skip to Content

Saturday, September 19th, 2020

هه‌واڵی خێرا .. ماکرۆچیرۆک …… جوتیار

Comment
by February 6, 2008 ئەدەب

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به‌ر له‌ چرکه‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌عاده‌ت…کرده‌یه‌کی خۆکوژی له‌ کۆلێژی
په‌روه‌رده… ژنێک له‌ به‌ر هه‌تاو سوتا … کورێک له‌ خۆشی مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی کوشت … منداڵێک له‌ ناو حه‌وزێکی  بێ ئاودا خنکا… سواڵکه‌رێک بڕیاریدا خۆی خانه‌نشین بکات… په‌رله‌مانتارێک جه‌ڵته‌ لێیدا ،چونکه‌ سوێندی خواردبوو دڵسۆزبێت بۆ نیشتیمان … پیاوێک له‌به‌ر بێده‌رامه‌تی ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق داو دوو ژنی تری هێنا … گه‌نده‌ڵێک که‌ چاوی به‌ گۆڕێکی به‌ کۆمه‌ڵ که‌وت کوڵاوه‌که‌ی سه‌ر سه‌ری داناو نوساندی به‌ سینگیه‌وه. 

03.02.2008

Previous
Next

Leave a Reply