به‌شی یه‌که‌م…زمانی ستانده‌ردی کوردیی له نێوان گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵات و زاراوه‌په‌رستییدا
نووسینی:
1- کامیار سابیر ( خه‌تاب سابیر)
2- هه‌ندرێن…
" هه‌رکه‌سێ زمان کۆنترۆڵ بکات، کولتووریش کۆنترۆڵ ده‌کات، وشه‌کان هێزێکی بێئه‌ندازه‌یان هه‌یه، چونکه ئه‌جێنداکانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان رێک ده‌خه‌ن" 1 ( Dennis Peacocke ).
به‌شی ( 1)
ئه‌م وتاره، پێشکه‌شه به مه‌سعود محه‌مه‌د:…
ئه‌و مرۆڤه‌ی، که ئێستا له سایه‌ی ئه‌و حکومه‌ت و نێوه‌نده رۆشنبیرییه پاشاگهردانهدا، فه‌رامۆشکراوه، ئه‌وه‌نده قورسایی سیاسیی و کو‌لتووریی و زمانه‌وانیی هه‌بوو، رژێمی به‌عس به‌و هه‌موو زهبروزهنگهیهوه رێزی لێ ده‌نا و لێی ده‌ترسا، له هه‌موو دنیای عه‌ره‌بدا، ئه‌ستێره‌یه‌کی ناسراو بوو. که‌چیی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردیی، به‌هه‌ردوو حیزبه‌که‌وه فه‌رامۆشیان کردبوو. پێشکه‌شی مه‌سعود محه‌مه‌دی ده‌که‌ین، چونکه ته‌نها که‌سه له ناو کورددا وه‌ک سه‌ربازێکی ون پێش رووداوه‌کان ده‌که‌وت. له حه‌فتاکان و هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا، پێشبینیی گاڕانی دایه‌لێکته‌کان و زمانی عه‌شیره‌ته‌کان و ناوچه‌کانی کردبوو، په‌ی به‌و مه‌ترسییه حیزبیی و ئایدۆلۆژییانه بردوو که دووچاری لینگوا فرانکایه‌کی ستاندهرد ده‌بێته‌وه. یه‌که‌مین ررووناکبیری کورده پتر له بیست ساڵ، پێش هه‌ره‌سی کۆمۆنیزمی سۆڤێت، به ئارگیومێنتی ئه‌کادیمییانه نه‌ک سیاسییانه، ستالینیزم و کۆمۆنیزمی لاساییکه‌ره‌وه‌ی که‌ڕه‌تی سفر کرد و جه‌ختی له ئایدێنتیی کورد و ئایدێنتیی نیشتمانیی کرده‌وه. یه‌که‌مین زانای زمانه‌وانیی کورده، له‌رووی فه‌لسه‌فییه‌وه جه‌ختی له یه‌ک فۆرمی گشتگیر بۆ زمانی ستانده‌ردی نووسین کردووه‌ته‌وه‌و زۆرترین خزمه‌تی به لینگوا فرانکای ستانده‌ردی کوردیی کردووه.
پێشه‌کیی:
ئه‌م وتاره، وتارێکی پانوپۆڕه، بابه‌تی ژۆرناڵه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگیی باسه‌که و دوانه‌که‌وتنی باسه‌که، بۆ "هاوڵاتی"مان نارد بۆ بڵاوکردنه‌وه،به‌ڵام بڵاو نه‌کرایه‌وه!. باسه‌که له مه‌وداکانی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، رۆڵی حیزب ، بنه‌ماڵه، هۆز و خێڵ، ناوچه‌گه‌ریی له سه‌ر چێکردن و به‌فه‌رمیی ناساندنی زمانێکی یه‌کگرتووی نووسین بۆ گه‌لی کورد له‌کوردستانی باشوور، ده‌کوڵێته‌وه. ئه‌م باسه ئه‌وه‌نده ئاو ده‌کێشێ ، که ده‌کرێ ده‌یان خوێندکار تێزی ماسته‌ر و دۆکترای له‌سه‌ر وه‌رگرن. چ له رووی ئه‌وه‌ی باسێکی پانوپۆڕهو لق و پۆپی زۆرینه‌ی زانسته مرۆییه‌کان ده‌گرێته‌وه، چ له‌ڕووی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کی ژیاریی به چاره‌نووس و داهاتووی سیاسیی و کو‌لتووریی کورده‌وه هه‌یه. گومانی تێدا نییه زمانی ئه‌م باسه به‌پێی کرایتێریای ده‌سه‌ڵاتی کوردیی بۆ رۆژنامه‌گه‌ریی و ئازادیی راده‌ربڕین، ، زمانێکی ره‌ق و زبر‌و تیژه، زمانێکه سه‌رو دڵی ده‌سه‌ڵات به‌باشیی ده‌گرێ. کۆی کۆنتێکستی ئه‌م وتاره، شه‌ڕێکی گه‌وره له سه‌ر ئێستێتیکای زمانی ستانده‌ردی کوردیی ده‌کات و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد به‌توندیی ده‌گرێ.
باسێکه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به ئایدێنتیتی کورد و ئایدێنتیتی نیشتمانییه‌وه هه‌یه. وتاره‌که به‌ده‌یان ئارگیومێنتی جیاواز‌و چه‌ندین که‌یسی جیهانیی له‌سه‌ر گرنگیی سه‌پاندنی یه‌ک لینگوا فرانکای نووسین، له‌خۆیدا جێده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین ئارگیومێنتی فه‌لسه‌فیی له‌سه‌ر به‌های زمانی نووسین، به نموونه ده‌هێنێته‌وه. به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی نووسه‌ران و رووناکبیرانی کورد، له بری منگه‌منگی پاشه‌مله و چنینه‌وه‌ی وشه و قرتاندنی ده‌ربڕینێک له کۆی ئه‌م نووسینه‌دا بۆ ره‌خنه‌گرتن، به روانگه‌یه‌کی ئاوه‌ڵاوه ئاوڕ له کۆی کۆنتێکسته‌که بده‌نه‌وه و ئه‌م باسه به‌گرنگییه‌وه بگرن و ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌رکمان نه‌کردووه‌و پهڕاندوومانه، که‌سانی تر به وردتر و چاکتر له‌ئێمه ئه‌م باسه بورووژێنن.
بۆچیی پێکه‌وه ده‌نووسین؟
ئه‌مه دووه‌م نووسینی هاوبه‌شمانه که پێکه‌وه ده‌ینووسین. وه‌ک دوو که‌سی جیاواز له بیروبۆچوون‌دا، نیشته‌جێی دوو وڵاتی جیاواز و دوو پاشخانی جیاواز ، له ژیانیشماندا یه‌کتریمان نه‌بینوه، له دوو ناوچه‌ی جیاوازی کوردستان ( هه‌ولێر و که‌رکوک) به‌شێکی ته‌مه‌نمان به‌سه‌ر بردووه، دوو بنزاراوه‌ی جیاوازیشمان له ئاخافتندا هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر گرنگیی زمانێکی یه‌کگرتووی نووسین ، لینگوا فرانکایه‌کی گشتگیر و خاوه‌ن ئاسۆ، وێڕای هاوههڵوێستییمان له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵێک پرسی رۆشنبریی، بیروڕاکانمان لێکه‌وه نزیکن. له‌م روانگه‌یه‌وه پێمانوایه، ده‌کرێ مرۆڤه‌کان له‌زۆر شتی لاوه‌کیی و تاکخولیاییدا دووربن له‌یه‌که‌وه، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کاندا پێکه‌وه کاربکه‌ن و هاوڕابن. ئه‌م نووسینه‌ش چونکه به‌هه‌ردووکمان نووسیومانه، مه‌رج نییه هیچ کامێكمان وه‌ک تاک 100% له‌گه‌ڵیدا بین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ئارگیومێنتهکانین ، کۆنتێکستی باسه‌که و ئه‌جێندای باسه‌که خه‌می هاوبه‌شی هه‌ردوولامانه.
ده‌کرێ مرۆڤه‌کان ئه‌جێندای هاوبه‌شیان هه‌بێ، به‌ڵام تاکتیک و ستراتیژییه‌تی جیاوازیشیان بۆ ئه‌و ئه‌جێنداو ئامانجه هه‌بێ. ده‌کرێ مرۆڤه‌کان پێکه‌وه کاربکه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا بیروبۆچوونی جیاوازتری هه‌بێ وه‌ک له‌وه‌ی له کاری هه‌ره‌وه‌زییدا هه‌یه‌تی. بۆیه به رای ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ری کورد بتوانێ تۆڕێک گفتوگۆی ئاوه‌ڵا له پێناو جووڵاندنی ئه‌و ره‌وشه چه‌قبه‌ستووه رۆشنبیریی و سیاسییانه‌ی که له بنه‌مادا چاوگن، هۆکردگهلێکن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆگه‌لێكی نوێ و گۆڕانی کو‌لتووریی له جڤاکیی کوردییدا، پێویسته ئه‌مڕۆ کارگه‌لێکی هه‌ره‌وه‌زیی بکاته ئه‌رکه رۆشنبیرییه‌که‌ی خۆی. له‌و ئه‌رکانه‌ی ئه‌م نووسینه له به‌رچاوی گرتووه، پرسی زمانێکی نووسینی یه‌کگرتوو بۆ کورد، له زۆرینه‌ی ئه‌و پرسانه گرنگتره که یه‌خه‌ی گه‌لی کوردیان له هه‌نووکه‌دا گرتووه.
زمان له‌م روانگه‌یه‌وه که کاری کۆمیونیتییه، کاری ئینتێڵه‌جێنسیای کوردیی و ئه‌کادیمستانی کورد و ئیڵیتی زمانه‌وانییه، به‌ڕێزه‌وه سه‌یر ده‌کات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هیچ به‌رهه‌م ناهێنن ئه‌گه‌ر ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی بن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش گاڵته به هه‌موو پێوانه زانستیی و زمانه‌وانیی و لۆژییکییهکان بکات. ناکاته هیچ کاتێ به‌به‌رچاویانه‌وه زمانی ستانده‌ردی کوردیی و لینگوا فرانکای کوردیی بۆ خاتری چاوی کاڵی دایه‌لێکتێک، عه‌شیره‌تێک، ته‌ریقه‌تێکی دینیی، ناوچه‌یه‌ک و ده‌ڤه‌رێکی کوردستانی باشوور، سنگهوبهرد ده‌نرێ و به‌تاڵان ده‌برێ و نووسه‌ران و رۆشنبیرانیش نوتقیان له‌خۆیان بڕیوه.
زمانی ستاندهرد و دایه‌لێکت، پێکه‌وه هه‌ڵناکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاکانی کوردستاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، پرۆگرامی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی نوێ له کوردستاندا ( به‌شی بادینان) به‌کرمانجی سه‌روو یان ئه‌وه‌ی ناسراوه به بادینانیی ده‌بێت.2 ئه‌م هه‌واڵه، هه‌واڵێکی ئه‌وه‌نده کارهساتئامێزو دوور له لۆژیک و ئاوهزگهریی، راشناڵیزم و زانستی زمان و بناغه‌کانی زمانی ستانده‌رده، تووشی دۆشدامان و شۆکت ده‌کات. کورد پاش ده‌یان ساڵ قوربانییدان و خه‌باتی بێپسانهوه، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی تۆکمه له‌کوردستانی باشووردا ( که گه‌نده‌ڵی دایڕزاندووه) پێکه‌وه بنێ و که‌رکوک و شه‌نگار و خانه‌قین و ناوچه ته‌عریبکراوه‌کانی تریش بێنه‌وه سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه دیفاکتۆیه. که‌چیی له بادینانه‌وه، به‌چه‌قۆی دهڤهرپهرستیی و ناوچهپهرستیی و نالۆژیکیی و خۆشخه‌یاڵ به بیری مۆدێرنی رووکه‌شانه‌ی که‌مالیزم و تۆرانیزم و لاتینیزمهوه، لایه‌ک له جه‌سته‌ی کوردستان دادهپچڕن و تۆوی دووبه‌ره‌کیی و ناوچهچییهتیی ده‌چێنن.
له‌و کوردستانه گه‌وره‌یه‌دا، که‌سێ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره تاکڕه‌وییه‌ی ده‌سه‌ڵات ناکات. ئه‌وه‌ی که له‌ناو ئه‌و هه‌موو نووسه‌ر ، توێژه‌ر، زمان‌ناس ، زمان‌زان ، زمانه‌وان ، ئه‌دیب ، رۆماننووس ، ژۆرنالیست ، شاعیر ، سکۆلار و ئهکادیمستهی کورددا[ ئه‌گه‌ر کورد ئاو بیبات ئه‌م پیشه‌وه‌رانه ده‌یگرنه‌وه]، که‌سێک ورته‌ی لێوه نایات، تراژیدیایه! تراژیدیا. زۆرینه‌ی ره‌های نووسه‌ر و پله‌دارانی حیزبه‌کانی تر ده‌ستیان به‌کڵاوی خۆیانه‌وه گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی با نه‌یبات، مه‌سه‌له‌که هه‌رچۆن لێک بدرێته‌وه، سه‌ری نزم نهوییکردنه بۆ نانی به‌رز، به‌هه‌زارو یه‌ک پێچ و په‌نا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا تێکه‌ولێکه بوونه و ئاماده‌نین، نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌نفالکردنی زمانی ستانده‌ردی کوردیی قسه‌یه‌ک بکه‌ن، به‌ڵکوو له‌سه‌ر هیچ کارێکی چه‌وتی ده‌سه‌ڵات بۆڵه‌یه‌ک بکه‌ن. باشه له کورددا به‌س مه‌ریوان قانع عه‌قڵی به‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره ده‌شکێ و ستوونێک ده‌نووسێ! 3 هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ هه‌موو پرسه سه‌خته‌کانی کورد، له ستوونێکی رۆژنامه‌وانییدا لێکده‌درێنه‌وه و ته‌واو ده‌بن. به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌زاران نووسه‌ر و رۆشنبیر دڵیان بۆکڕووزی لێهه‌ڵده‌ستێ، به‌ڵام بۆچیی هیچ ناڵێن، ئه‌وه کاره‌ساته‌که‌یه، که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی مێژووی ساخته‌ش بنووسێته‌وه، ئه‌مانه مێشێک میوانیان نییه.
ئه‌م نووسینه له‌سه‌ر زمانی ستانده‌ردی کوردیی و گرنگیی چه‌سپاندنی زمان له رووی یاسایی و سیاسییه‌وه له کوردستاندا جه‌خت ده‌کاته‌وه. مه‌به‌ست له زمانی ستاندهرد ئه‌و لینگوا فرانکایهیه که کورد وه‌ک زمانێکی باڵا‌و پانوپۆڕ پێی ده‌نووسێ و زۆرینه‌ی تێکستی کوردیی له‌رابردوو، هه‌نووکه و داهاتوودا پێی نووسراوه و پێی ده‌نووسرێ. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ست له‌و ستایڵ و فۆرمه زمانه‌وانییه نییه، که‌هه‌ندێ که‌س پێیانوایه، ئه‌م وشه به دوو "و" ، ئه‌و وشه به دوو"ی" ده‌نووسرێ، ئه‌م وشه‌یه لێکدراوه و ئه‌وه‌ی تریان دابڕاوه. یان مه‌به‌ست له بواری گراماتیک و لایه‌نی رێزمانیی له‌چه‌شنی ناو ، بکه‌ر، فرمان و ئاوه‌ڵناو……….تاد نییه. راسته ئه‌وانه‌ش ورده‌کاریی زمانن و گرنگیی و به‌های خۆیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م نووسینه به‌شوێن فۆرمێکی گشتگیرهوهیه که کورد وه‌ک لینگوا فرانکایه‌کی به‌هێز بۆ نووسینی تێکسته‌کانی به‌کاری ده‌هێنێ.
به کۆنسێپتێکی تر، ئه‌م باسه، زمان وه‌ک زانین و بوارێکی فه‌لسه‌فیی و پێداویستییه‌کی سوسیۆکولتووریی، ئایدێنتیتی نیشتمانیی، سوسیۆزمانهوانیی و بناغه‌ی نه‌ته‌وه دروستکردن و ئاسۆی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌یر ده‌کات ( Hudson,1996 ) له‌م ره‌هه‌ندانه‌شه‌وه ده‌یه‌وێ باسه‌که بداته به‌ر لێکۆڵینه‌وه. ئه‌و زمانه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته، دۆخێکی نیمچه یاسایی quasi-legal status وه‌رگرتووه. زمانێکه زمانی خوێندن و میدیا‌و کاروباری سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له سه‌رجه‌م زاراوه‌کانی تر رهوانترو سه‌قامگیرتره. هه‌موو ئه‌دگاره پێویسته‌کانی زمانی ستانده‌ردی له‌چه‌شنی( فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ند، رێزمانێکی تۆکمه، سیسته‌مێکی گشگیر له ده‌نگ و خوێندنه‌وه‌دا، وه‌رگێڕانێکی زۆر له زمانه بیانییه‌کانه‌وه پێی، نووسینی زۆربه‌ی کتێبه‌کانی کتێبخانه‌ی کوردیی پێی، مامه‌ڵه‌کردنی دامودهزگاو ئینستیتیوته فه‌رمییه‌کان پێی وه‌ک زمانێکی فه‌رمیی و ستاندهرد … تاد) تێدایه.
پارتیی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکه‌که‌ی، که وێڕای بانگه‌شه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌که‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ده‌یه‌وێ به سوود وه‌رگرتن له‌و هێزه ئابوورییه‌ی، له دوای رمانی رژێمی به‌عسه‌وه له‌سه‌رده‌ستی ئه‌مێریکا که زێتر گه‌شه‌ی پێداوه، وێڕای قۆرغکردنی داهاتی کوردستان بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌جێندای حیزبه‌که‌ی و باڵاده‌ستیی حیزبه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ریی بادیناندا، ده‌یه‌وێ زمانی کوردیی کۆنترۆڵ بکات، له‌و رێگایه‌شه‌وه کولتووری کوردییش جڵه‌و بکات و ئه‌جێندا شاراوه‌کان و پاشخانی ئایدۆلۆژیی و دهڤهرچییهتیی خۆی و حیزبه‌که‌ی جێکه‌وت بکات.
ئه‌م وتاره، هه‌ڵدانه‌وه‌ی قهتماغهکانی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ و گه‌نده‌ڵیی و کورتبینیی و عهشیرهتپهرستیی و ناوچهپهرستیی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ئاست مه‌سه‌له‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردییدا باس ده‌کات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بۆ رێگه‌دانی خوێندن به زاراوه‌ی کرمانجیی به‌ر گفتوگۆ ده‌دات. هه‌رچه‌نده ئه‌م نووسینه سه‌رله‌به‌ر بڕوای وایه، که وه‌زیری په‌روه‌رده له‌م پرۆسه‌یه‌دا هیچکاره‌یه . ئه‌وه پارتیی و عه‌قڵییه‌تی ناوچه‌گه‌ریی پارتییه ، چه‌ندین ساڵه، زۆر به مه‌به‌سته‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کات. به‌واتایه‌کی تر، گه‌نده‌ڵیی زمان و( ناوچهگهرییهتیی ) ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه هاته سه‌ر گه‌نده‌ڵییه ئه‌خلاقیی و سیاسیی و کو‌لتووریی و داراییه‌کان و ئه‌وه‌نده‌ی تر ته‌سکبینیی و ناشیاویی ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار زه‌قتر ده‌کاته‌وه.
هاوکاتیش ئه‌م وتاره ده‌خوازێ خۆی له‌و هه‌وڵانه به دوور بگرێ که له روانگه‌ی ئایدۆلۆژیی ، دهڤهرپهرستیی و زاراوه په‌رستییه‌وه سه‌یری به‌های زمانی یه‌کگرتوو و چاره‌نووسی سیاسیی کورد ده‌که‌ن و له‌م ئاقارهشهوه جڤاکی کوردیی له ئاستی خێڵه‌کییدا قه‌تیس بکه‌ن. لێره‌وه هه‌ڵه‌یه که په‌ژاره‌یی ئه‌م وتاره له پاڵ سه‌پاندنی زاراوه‌یه‌ک به‌سه‌ر زاراوه‌یه‌کی دیکه‌دا یان بریندارکردنی هه‌ستی ئاخێوه‌رانی کرمانجیی و تۆمه‌تی حازربه‌ده‌ستی له‌و جۆرانه پۆلێن بکرێت. هه‌روه‌ک خه‌می ئه‌م وتاره ئاوێزانبوون به ده‌ڤه‌رێک یان به زاراوه‌یه‌ک نییه، به‌ڵکو خه‌می به گرنگزانینی زمانێکی نووسینی یه‌کگرتوو، خه‌مڵیو و تۆکمه‌یه که له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ی کورد به‌سه‌ری ده‌بات، رۆڵێکی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه له ئاراسته‌کردنی گوتاری رۆشنبیریی و نه‌ته‌وایه‌تیی کوردییدا.
له‌و دیده‌وه به بڕوای ئه‌م وتاره، ئه‌وه ته‌نیا یه‌کێتیی سیسته‌می زمانێکی یه‌کگرتووی کورده که ده‌توانێ ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و ئاراسته سه‌رگه‌ردانییه‌ی خه‌ونی کورد، گوتاری رۆشنبیریی و نه‌ته‌وایه‌تیی کورد به‌ره‌و ئامانجه‌که‌ی رێکبخا. چونکه یه‌کێک له‌و هۆکردانهی که وایکردووه کورد له مێژووی کۆن و ئێستایشدا له په‌رته‌وازه‌یی و گهڕهلاوژهییدا بژیت و یاده‌وه‌ریی خۆی فه‌رامۆشبکا، نه‌بوونی سیسته‌می زمانێکی نووسینی یه‌کگرتوو؛ گوتارێکی کوردیی به‌رجه‌سته‌کراوه له سیسته‌می یه‌ک زمانییدا. هه‌رچه‌نده چه‌ندین نووسه‌ر و زمانزانی کوردیی له هه‌نووکه‌و رابردووش‌دا به دیدێکی تر ئاماژه‌یان پێکردووه، له‌ت له‌تکردنی کوردستان له رووی جیۆگرافییه‌وه کوردی لێکترازاندووه، به‌ڵام قووڵکردنه‌وه‌ی جیاوازیی نێوان زاراوه‌کان، نووسین به پیته( تیپه) جیاوازه‌کان له لایه‌ن زۆرێک له سیاسه‌توان و نووسه‌رانه‌وه، ئه‌و پرۆسه‌ی دابه‌شکردنه‌ی بوونی کوردیان له ئاستی جیۆگرافییه‌وه به‌ره‌و ئاستی بوونایهتییهکی په‌رته‌وازه و به نامۆکردنی کۆی کورد بردووه.
ئه‌م پرۆگرامی خوێندنه به بادینانیی، به‌شێکه له‌و هه‌وڵه زۆر دواکه‌وتووانه‌ی تا ئێستا له ده‌رده‌سه‌رییه‌کانی ناته‌بایی و بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی نایهکڕیزیی کورد نه‌گه‌یشتوون و به‌م هه‌نگاوه‌شیان ده‌یسه‌لمێنن که ئه‌جێنداکانیان چه‌ند ته‌سکبین( narrow vision ) ه. ره‌تکردنه‌وه‌ی زمانی باڵای کوردیی و خوێندن به زاراوه‌یه‌کی لۆکاڵیی ، پلورالیزمی ئێسنیکیی نییه، ئه‌مه پلورالیزمی دایهلێکتییه، ئه‌م مۆتیڤانه که‌سانێک له‌پشتییه‌وه‌ن که به‌س به‌رپێی خۆیان ده‌بینن و دووربین نین له‌ئاست ئایدێنتیتی نیشتمانییدا. ئه‌م خۆخواردنه‌وه‌یه پڕبه‌پڕی عه‌قڵی سیاسیی سه‌رکرده‌کانی کورده که شوێن هه‌ڵای سه‌رگه‌ردانیی دایهلێکتبازیی ده‌که‌ون. مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئه‌م نه‌زانییه"ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه له‌سه‌ر کولتووری ههمهچیزهیی و تێکشکاندنی ئایدێنتیتی نیشتمانیی ( National Identity) به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه"(Turville-Petre,1996:175).
کاتێ زمانی ئینگلیزیی له‌سه‌روبه‌ندی پهلوپۆهاویشتندا بوو، یه‌ک به‌دوای یه‌کدا زاراوه لۆکاڵییه‌کانی هه‌ڵده‌لووشی و فۆرمێکی گشتگیر و زمانێکی ئه‌ده‌بیی، ورده ورده جێکه‌وت ده‌بوو. به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی نه‌شونمای نه‌ته‌وه‌ی ئینگلیز و دامه‌زراندانی پایه‌کان و کۆنسێپته‌کانی نه‌ته‌وه‌دا، کولتووری ئایدێنتیتی له رێگه‌ی به‌ها باڵاکان و ترادیسیۆنهکانهوه خۆی داده‌ڕشت و تا ده‌هات جێ پێی خۆی توندوتۆڵ‌تر ده‌کرد، جگه له ئایدێنتیتی تاکگه‌رایی، هه‌رگیز ئه‌م کولتووری ئایدێنتیی نیشتمانییه رێگه‌ی به‌وه نه‌دا هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ناوچه‌یی و لۆکاڵیی سه‌ر ده‌ربهێنێ. دایه‌لێکتی نۆفۆلک (Norfolk) یه‌کێک له‌و دایه‌لێکتانه بوو به قوربانی ئه‌و کولتووری ئایدینێتیتی نیشتمانییه کرا(ibid). له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌وه، ئایا کورد سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌وه‌نده دووربین ( broader vision ) و نیشتمانپهروهرو نه‌ته‌وه‌یی، به‌واتا نیشتمانییه‌که‌ی نه‌ک پانکوردیستیی و ناسیۆنالیستیی ، تێدا نییه به نووکه قه‌ڵه‌مێک ئه‌م ئایدێنتیتی نیشتمانییه له بهفهریمییکردنی زمانی ستانده‌ردی کوردییدا، ئه‌وه‌نده‌ی تر بچه‌قێنێ؟
گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه:
ئه‌و دۆخه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌سه‌ر زمانی کوردییدا ده‌یهێنێ، له زۆر شوێنی دنیا له‌سه‌روبه‌ندی دروستکردنی نه‌ته‌وه- وڵات و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییدا نموونه‌ی هه‌بووه. شه‌ڕی نێوان دایه‌لێکته‌کان و زمانی تێکست و لینگوا فرانکای باڵاده‌ست کێشمه‌کێشی زۆری لێکه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌رئه‌نجام زۆرینه‌ی ئه‌م کێشانه به‌بڕیاری سیاسیی له پێناو ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا و به قازانجی زمانی باڵا و به زه‌ره‌ری دایه‌لێکته لاته‌کان کۆتایی پێهاتووه. به‌ڵام زۆرجاریش هه‌بووه یاخیبوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و لاسارییکردن هه‌بووه، یان هه‌وڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی نووسینی فه‌رمیی گشتگیر نه‌کرێ و ده‌ست به دایهلێکتهکانهوه بگیردرێ. به‌ڵام هه‌میشه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، زاراوه‌کان پاش چه‌ندین یاخییبوون و خۆڕاپرووسکاندن ملیان بۆ لینگوا فرانکای ستاندهرد، له‌پێناوی ئایدێنتیتی نیشتمانییدا که‌چکردووه.
یه‌کێک له‌و که‌یسانه، له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا نموونه‌ی زۆره. له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتناس ، به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتناسی ئاڵمانیی Wilhelm Spita ، له میسر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کرا، که زمانی نووسینی عه‌ره‌بیی، زمانێکی زۆر ره‌ق و ته‌ق، وشک و برینگه ، ره‌وانبێژییه‌کی قووڵی هه‌یه له توانای منداڵاندا نییه هه‌رسی بکه‌ن، بۆیه پێویسته پرۆگرامی خوێندن هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه و به‌زاراوه ناسک و نه‌رمه‌کانی میسر بخوێندرێ (النادری،٢٠٠٥ ). ئه‌و هه‌وڵانه‌و ده‌یان هه‌وڵی تر له زۆرینه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیی سهریانهگرت و زمانی پان‌وپۆڕی عه‌ره‌بیی گه‌شه‌ی زێتری کرد.
ناکرێ زمانی ستانده‌ردی کوردیی، قوربانیی بۆ هیچ زاراوه‌یه‌ک بدات. چونکه ئه‌م قوربانییدانه، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر دوور مه‌ودا ده‌بێ بۆ دواوه. به‌ڵام ده‌کرێ هه‌موو زاراوه‌کان قوربانیی بده‌ن و زمانی ستانده‌ردی هه‌نووکه‌ش مڵیی و ئاماده‌یی و سنگ فراوانیی پێشان بدات بۆ له‌ئامێزگرتنی هه‌موویان، هه‌روه‌ها ره‌نگوڕوو، تایبه‌تمه‌ندیی، ئه‌دگاری خۆیشیان که‌م و زۆر به‌پێی توانست و لێهاتوویی خۆیان له زمانی ستانده‌ردا جێکه‌وت بکه‌ن. ئه‌م قوربانیینهدانهی زمانی ستاندهرد به‌و واتایه نییه، که‌ڵه‌گایی بکات و هیچ داینهشکێنی بۆ زاراوه‌کانی تر، به‌ڵکوو به‌و واتایه‌ی که ئه‌گه‌ر لینگوا فرانکای کوردیی، ئه‌وه‌ی ناسراوه به زمانی ستانده‌ردی کوردیی قوربانیی بدات، نه‌ک هه‌ر ریسه‌که ده‌بێته‌وه به خوریی و لهسفریشهوه ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌مه نه‌زانیی و بێدهربهستییهکه ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێ. به‌پێچه‌وانه‌وه، نائاماده‌یی زاراوه‌کان، به‌تایبه‌تییش کرمانجیی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رابێنێت له‌گه‌ڵ زمانی ستاندهرداو هه‌وڵبدات خۆی تێکه‌ڵ بکات، به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێ نه‌زانی ناوچه‌په‌رست و تهسکبینهوه که‌وتووه‌ته دۆخێکی دژوارهوهو خه‌ریکی سه‌نگه‌رگرتنه، چینه‌ی ئه‌وه ده‌کات که شوێنێک بۆ خۆی نه‌رم و گه‌رم بکات و بناغه بۆ خۆی دابڕێژێت و بیر لهکوێخایی و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن بکاته‌وه. که به‌دڵنیاییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م مۆتیڤه ئایدۆلۆژییگهرانه زیانی زۆر گه‌وره‌ی بۆ هه‌موو کورد و زمانی کوردیی ده‌بێت.
هه‌ندێ چه‌مک و کۆنسێپت و جێگیریی هه‌یه ساتوسه‌ودا و چاوشارکێ هه‌ڵناگرێ. ناکرێ خاتر وخۆتریی و دڵنهیهشاندن و دڵنهشکاندن له مه‌سه‌له‌ی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی زمانی کوردییدا له‌به‌رچاو بگیردرێ. کرمانجیی زمانی ئاخافتنه، توانا و باڵای نووسینی له‌چاو زمانی ستانده‌ردی کوردییدا که‌م و پێکوڕهیه. که ده‌ڵێین زمانی ئاخافتنه، به‌واتای ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌یه نییه تازه به‌تازه بکرێ یان بتوانرێ ده‌ستی بگیردرێ و بۆ بناغه‌ی زمانی ستاندهرد به‌کاربهێنرێ. ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه که هاووڵاتییانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه به‌و زاراوه‌یه‌ی خۆیان نهئاخفن و نه‌نووسن، به‌ڵکوو پێویسته ئه‌و زمانه ستاندارده‌ی کوردی، وه‌ک زمانی سه‌ره‌کیی کورد بناسن.
ویستی ئه‌م وتاره سهرنجکێشانی خه‌مخۆرانی زمانی کوردییه که له روانگه‌یه‌کی لۆژیکیی و به‌رپرسیارییه‌وه هه‌وڵبده‌ن که ئه‌و حکومه‌ته خه‌مسارد و زمان فه‌رامۆشکار و تاڵانکاره، خه‌مێک بۆ بڕیارێکی سیاسی له‌سه‌ر زمانێکی یه‌کگرتوو بخوات. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد بێت، که ئاخێوه‌رانی باشوور زمانێکی ستانده‌ریان هه‌یه، ئه‌مڕۆ به هۆی لێک‌دابڕان و ره‌وشی رۆشنبیریی، جیۆسیاسیی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه که له‌گه‌ڵ به‌شی باکوور و رۆژئاوا له ئارادایه، ناتوانرێ نه ئه‌و زمانه ستاندارده‌ی باشوور به‌سه‌ر ئه‌و دوو به‌شه‌دا بسه‌پێنرێ و، نه ده‌شتوانرێ زاراوه‌ی کرمانجیی و سکریپتی لاتینیی به هۆی ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌یانه، به‌سه‌ر باشووردا بسه‌پێنرێن. بۆیه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م وتاره جه‌خت له کوردستانی باشوور ده‌کاته‌وه، که خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی و دیفاکتۆیه.
پایته‌ختی سیاسیی و ئابووریی – زمانی ستانده‌ردی کوردیی
له مێژووی نه‌ته‌وه‌کانی جیهاندا هه‌میشه به هۆی پێگه‌ی ئابووریی، رۆشنبیریی و سیاسییه‌وه، زاراوه‌ی شارێک، هه‌رێمێک بۆته زمانی ستانده‌ردی ئه‌و نه‌ته‌وانه. ئه‌مڕۆ به هۆی ئه‌و ره‌وشه مێژوویی، سیاسیی و رۆشنبیرییه‌وه، ئه‌و زمانه‌ی که سه‌ده‌یه‌که زمانی سیاسیی بووه و جیهانێک له ده‌قی هه‌مه‌ره‌نگی پێ نووسراوه، بنه‌مایه‌کی تۆکمه‌ی له فۆرمی زمانی ستاندهرد وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر راستیی له ویژدانی سیاسییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر چه‌مکی نیشتمانییبوون له‌سه‌روو چه‌مکی هۆزو خێڵ و حیزب و ناوچه‌وه داده‌نێن، ئه‌وه سێ و دووی ناوێ ، شاری هه‌ولێر پایته‌ختی کوردستانه، که‌رکوک به دروشمی حیزبه‌کان، دڵ و قودسی کوردستانه، بازمانی نووسینی ئه‌و دوو شاره گشتگیر بکرێ.
به‌پێی پێودانگه تێورییه‌کانی زمان بێت، هه‌میشه هه‌رێم و ناوچه‌کان هه‌ست به دابڕان و گۆشه‌گیری خۆیان ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌م گۆشه‌گیریی و بوغزخواردنهوهیه له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن که ئه‌فسانه‌ی خۆیی، مێژووی خۆیی ، ترادیسیۆنی لۆکاڵیی، به‌رچاوته‌نگیی له‌ئاست زمانی باڵای گه‌شه‌کردوودا، خۆ بهپیاوزانتر به‌کولتووری پاتریارکیی patriarchy له‌ئاست لینگوا فرانکای گه‌شه‌کردوودا، له‌ئاست فۆرمی نیشتمانیی و سه‌رتاسه‌رییدا هه‌میشه مڵۆزمیی ده‌که‌ن و به درۆیه‌کی گه‌وره‌ش به دڵسۆزیی و ره‌سه‌نیی ده‌یفرۆشنه‌وه(Turville-Petre,1996). ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچوونه سه‌قه‌تانه‌ی هه‌ندێ ناوچه‌گه‌ر و ههرێمپهرست و عاشق به‌زاراوه لۆکاڵییه‌که‌ی خۆیان، له‌و بزوتنه‌وه و مۆتیڤانهدا که ده‌یانه‌وێ له‌په‌نای زمانی کوردییدا زاراوه‌کان راست بکه‌نه‌وه به‌ئاشکرایی ده‌بینرێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ، با ئه‌و زمانه بکه‌ن به‌زمانی ستاندهرد، که پایته‌ختی ده‌سه‌ڵات و قورساییه سیاسیی و ئابووریه‌که‌یان لێداناوه، نه زمانی سلێمانیی، نه مه‌هاباد و نه هه‌ورامان بکه‌ن، به‌ڵکوو زمانی نووسینی ( نه‌ک ئاخافتن) خه‌ڵکی هه‌ولێر بپه‌ژرێنن و گشتگیری بکه‌ن که خۆبه‌خۆ زمانی ستانده‌ردی کوردییه. به‌واتایه‌کی تر ئه‌و زمانه‌ی ئێستا، ناکرێ پێی بگوترێ زاراوه‌ی سلێمانیی، گه‌رمیانیی، سابڵاغیی، سنه‌یی یان هه‌ولێریی به‌سه‌ردا زاڵه. زمانێکه له زۆرینه‌ی زاراوه سه‌ره‌کییه‌کانی کورده‌وه مشتوماڵکراوهو به‌سروشتیی به ئێره گه‌یشتووه. جێده‌ستی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی پێوه نییه تا به‌خه‌ڵکی کوردستان و مێژوو بیفرۆشنه‌وه.
زمانی خوێنده‌وارانی به‌یجین وه‌ک شارێک که پایته‌ختی چینه له‌سه‌ره‌تاوه کرا به زاراوه‌ی زاڵ به‌سه‌ر سه‌دان زاراوه‌ی تر له‌چیندا و دواجاریش هه‌مان پرۆسێس بۆ نووسین "له زمانێکی ستانده‌ردی نیشتمانییدا" جێکه‌وت کرا ( Defrancis,1986:42 ) . ئه‌و گومانه قووڵه‌ی که ناخی هه‌ر تاکێکی کورد داده‌گرێ ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت، خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بوونایه، یان خه‌ڵکی که‌رکوک، گه‌رمیان و ناوچه‌کانی سلێمانیی بوونایه، هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه به ستایڵه فه‌رمیی و سیاسییه‌که‌ی ئه‌مه یه‌کلایی نه‌ده‌کرایه‌وه که زمانی ستانده‌ردی کوردیی کامه‌یه!. ئه‌م پرسیاره هیچ گومانێک له‌وه‌دا ناهێڵێته‌وه که سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت وه‌ک دوو که‌سایه‌تی سیاسیی ناتوانن له ئاست ئه‌م پرسه‌دا بڕیارێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی ئازایانه و نیشتمانییانه بده‌ن.
له‌و دیده‌وه رێگه‌دانی وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده یان ده‌سه‌ڵاتدارنی پارتیی به خوێندنی بادینانیی له بادیناندا، بوار بۆ ئه‌وه خۆشده‌کا که له داهاتوودا هه‌ر ده‌ڤه‌ر، گه‌ڕه‌ک و شارێک بڕیار بده‌ن به زاراوه و بن زاراوه‌ی خۆیان بخوێنن. ئه‌و که‌ڵه‌گاییه‌ی ده‌سه‌ڵات وا بڕوات، سبه‌ی هه‌ورامیی، لووڕیی و … تاد داوای خوێندنی هه‌ورامیی و لووڕیی ده‌که‌ن. ئاشکرایه به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ئیفلیجه‌ی ئه‌و دوو حیزبه حکومڕانه دهڤهرچییانهوه، بووین به خاوه‌ن حیزبی هه‌ورامییش! به‌مجۆره ئه‌و پاشاگه‌ردانییه ئاراسته‌ی گوتارێک، ئاخاوتنێکی هاوبه‌ش بۆ کورد ناهێڵێته‌وه که ناوی سیسته‌می زمانی یه‌کگرتووی کوردیی و یه‌کێتییه‌کی هاوبه‌شانه‌ی کۆی بوونی کوردیی بێت، به‌ڵکوو کورد ده‌بێته ده‌یان نه‌ته‌وه و زمانی جیاواز. ئاکامی ئه‌مه‌ش قوتبوونه‌وه‌ی ده‌یان ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی و میرنیشینییه. دواجاریش رۆشنبیریی کوردیی دۆخه سیاسییه‌که‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و خێڵ، میرنشین و زاراوهگهلهدا قه‌تیسماو ده‌بێت، که ئه‌و هه‌موو سه‌ره جیاوازانه، زاراوه و پاشاگه‌ردانییه خێڵه‌کییانه نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ خێڵه‌کانی دراوسێی خۆیان و زاراوه‌کانیان هه‌ڵناکه‌ن، به‌ڵکوو له ئاستی ده‌ره‌کیشدا هێزێک نییه ئه‌و هه‌موو میرنیشینه زاراوهپهرستانه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌یر بکا.
به کورتیی بڕیاری خوێندنی بادینانیی له بادینان، له لایه‌ن پارتییه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پرس به زمان‌ناس و هێزه سیاسییه‌کانی دیکه بکا، وه‌ک درێژه‌دان به‌و که‌ڵه‌گاییه‌ی که له بواریی ئابووریی، داهاتی کوردستان، رۆشنبریی و سیاسیی‌دا په‌یڕه‌وی ده‌کات، ئه‌جێندا خێڵه‌کیی و به ئهبهدییکردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نیشانده‌دا. ته‌سکبینیی ئه‌وانه نیشان ده‌دات، ئاماده‌ن له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئایدێنتیتی نیشتمانیی، ئه‌جێندا لۆکاڵییه‌کانیان ساغبکه‌نه‌وه.