Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
دیمەشق,پایتەختى رۆشنبیرى یان پایتەختى تۆتالیتاریەت؟؟… عومەر جەلال

دیمەشق,پایتەختى رۆشنبیرى یان پایتەختى تۆتالیتاریەت؟؟… عومەر جەلال

Closed
by February 6, 2008 گشتی

 چەند رۆژێك لەمەوبەر بەئامادەبوونى (بەشار ئەسەد) ى سەرۆكى سوریاو (عەبدوڵا گویل) و (عەمرو موسا) ئاهەنگى كردنەوەى  بە رۆشنبیرى كردنى یایتەختى ئەو وڵاتەیان ورووژاند كە هەڵایەكى گەورەى نایەوە لە رۆژهەڵاتى ناوین بە گشتى و جیهان بە تایبەتى.
 ئەوەى جێگاى گەمەكردنە بە رۆحى ئازادى و مافى مرۆڤ گەورەكردنەوەى دیمەشقە وەك یایتەختى رۆشنبیرى ,هەرچەندە لە لایەكەوە ئێمە نابێت ئەوە لە یاد بكەین كە جێگاى زۆر لە شارستانیەتەكانەو خاوەنى رۆشنبیرگەلێكى ناسراون , وەلێ كام رۆشنبیر؟ ئەو  رۆشنبیرانەى كە وەك بەناو رۆشنبیرانى سەردەمى بەعسیزم كە قەڵەمەكانیان لە خزمەت شكۆى سەركردەو حكومەتە دیكتاتۆرەكەیدا بووەو هەمان ئەو كەسانەمان بیر دەكەنەوە كە دژى ئەوە بوون دەنگى ئازاد بوونى هەبێت, ئەمە لە لایەك و خۆگێل كردن لەو هەموو چەوساندنەوەى كوردە كە لە سوریا دەكرێت بەتایبەت قەدەغەكردنى زمانى دایك و بە پرۆگرام نەكردنى زمانى نەتەوە جیاوازەكان دیاردە گەلێكى قێزەون بووە بە رووخسارى شۆڤینیسمى بەعسی سوریا و رێزنەگرتن لە كوردەكانى سوریا بە تایبەت شارە كوردنشینەكان كە زیاد لە دوو سەد هەزار كەسایەتی كورد خاوەنى رەگەزنامەى سوری نییە.
  ئەمە دیوێكى ئاشكراى دەسەڵاتى ئەو پارتەیە جگە لە زیندانى كردنى زیاد لە شەش هەزار كەسایەتى سیاسی و خاوەن دەنگى ئازاد كە جگە لە كورد كەسانى عەرەبی خاوەن هەڵوێسٍتى تێدایە ,ئایا ئەو پەڵە ناشرینانەى بە رۆحى ئەو پایتەختەوەیە یان بە مانایەكى دى ئەو دەسەڵاتەى خاوەن بڕیارە هەنووكە لە سوریادا چ پێودانگ و رێسایەك گەواهیدەرى ئەوەیە كە دیمەشق چانسی ئەوەى هەیە خاوەنى پایتەختى رۆشنبیرى عەرەبی بێت بۆ ساڵى 2008 ؟ ئەمە لە كاتێكدایە كە رۆژ بە رۆژ لە دەوڵەتە دیكتاتۆرەكان ئیش لە سەر كوشتنى چەمكى رۆشنبیر و ئەدەب و هونەر دەكرێت ئەوەتا كەسێكى دەنگ عەندەلیبى وەك (فەیرووز) كە هەموو بەیانیەك بە دەنگە لێوان لێویەكەى لە جوانى ئەو عەرەبە شۆڤێننیانە لەخەو هەڵدەستێنێ كە بێَ ئاگان لە مافى كورد و دەنگى ئازاد, كار گەیشتە ئەوەى چەند حیزبێكى ئۆپۆزسیۆنى لوبنان دژى ئەوەبن كە كەسێكى وەك (فەیرووز) كە هێمایەكە بۆ دەنگى لوبنانیەكان كە شانازى پێوەبكەن هەرگیز ئامادەگى ئەوەیان تێدا نییە بڕیار لەسەر ئەوە بدەن كە بەشدار بێت لەو ئاهەنگانەى كە لە سوریا دەكرێت, هەرچەندە دەسەڵاتدارانى سوریا بە پەرۆشەوە چاوەڕوانى ئەو دەنگە نەمرەن ئایا دەچێت یان نا بۆ سوریا؟ئەم هاوكێشەیە پێمان دەڵێت هەرگیزاو  هەگیز دیمەشق شایەنى ئەوە نییە بكرێتە پایتەختى رۆشنبیرى مەگەر بكرێت بە پایتەختى تۆتالیتارى هەرچەندە لە ئامادەكارى و سەرەتاى كردنەوى ئاهەنگەكەیدا دوو كەسایەتى دژ بە نەتەوەى كورد وەك (بەشار ئەسەد و عەبدوڵاَ گویل) ئامادەبوون كە هەرگیز رێزیان لە ماف و  هەستى كورد نەگرتووە.
 كاتێك ئەدەب و  رشنبیرى دەتوانێت ببێتە شوناسی نەتەوەیەك خاڵى بێت لە جەنگ و دیكتاتۆرى یان بە مانایەكى دى رۆشنبیریەت بۆ ئامرازى سیاسیانە بە كار نەهینرێت بەڵكو هەماهەنگیەك بێت بۆ سەرجەم مرۆڤایەتى و پێكەوە ژیان, هەرچەندە ئەم شێوازە ئەنتى رۆشنبیریانە رۆچووەتە ناو دەزگا حیزبیە كوردیەكانەوە ئەوەتا ساڵانە چەندین ڤێستیڤاڵ دەكرێت لە كوردستان كە چەند كەسایەتیەكى حیزبی سەرپەرشتى دەكەن و كۆمەڵیك كەسمان لێدەكەن بە شاعیر و چیرۆك نووس و گەورە لێكۆڵیار  و چەندین دەنگى بە توانا پەراوێز دەكرێت و  رۆشنبیریەتى نوێمان بۆ درووست دەكەن بە مانا حیزبیەكەى .
 
 
 
omerjelal@yahoo.com
 

Previous
Next