Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
نەوەكانی داهاتوو وادەبن بەژێر پێوە ….ئاكۆمحەمەد سابیر

نەوەكانی داهاتوو وادەبن بەژێر پێوە ….ئاكۆمحەمەد سابیر

Closed
by February 6, 2008 گشتی

 كاتێك بە بازاأەكانی كوردستاندا گوزەردەكەیت بە هەرلایەكدا دەأوانیت منداڵانی ئیشكەرو دڵشكاو دەبی نیت، ئەودیمەنە ناشارستانی و دزێوانە، سەرنجت أادەكێشێت و یژدانت ئازاردەدات.
 جگەرەفرۆشەكان،بەرتەنوری گەرمی نانەواكان،كزەی ساردی سەرشۆستەوشەقامەكان،بۆیاخچی یەكان،ئاسنگەرەكان،فیتەرەكان،حەماڵّەكان،عەرەبان چی یەكان،سەكنی پاسەكان ، دەست گێأەكان.
 لەهەرشوێنێكی كاركردن ئەأوانیت مناڵان بەدەموچاوی تۆزاویەوەو دەستی قڵیشاوەوە بەناچاری كاردەكەن، لەناكاو دیمەنێكی جەرگ بأترلە بەردەمتا زەق دەبێتەوەو أاستەوخۆ بەوپەأی خۆبەكەم
 زانینەوە لەبەردەمتا ئەنوشتێتەوەو ئەڵێت توخوا خاڵەگیان شتێكم لێ بكأە باوكم نی یەو كرێچین
 منداڵێكی ئێسك سووكی أەشو أووتی كزۆڵە،گەر لێی نەكأیت یەك دووهەنگاو بەدواتدا دێت و بەدەم پاأانەوەوە دەڵێت تخوا لێم بكأە خاڵەگیان.
 ئەم منداڵە تێك شكێندراوانە نەوەی داهاتوومانن،خەمی نان و گرانی و پارە پەیدا كردن ئاڵاوەتە گەردنیان و بەتەواوی دای بأیون لەجیهانی پاكو بێگەردی خۆیان بەیانی تائێوارە پەپولەی تەمەنی جوانییان ئەوەرێتە بەرپێی شەقامەكان و لەژێر أەحمی كاسپ كارە گەو رەكاندا بەزەلیلی كۆیلا یەتی دەكەن،ئەوەی زۆر مەترسی دارە أۆژانە أووبەأوی توندو تیژی و لێدان و تەعدا لێكردن دەبنەوە و گیرۆدەی چەندین نەخۆشی ولادان دەبن لەژێر چنگی بێویژدانانی بازاأەكاندا.
 لەپێناوی أازی كردنی خێزانەكانیان و تا ئێواران بەدەستی بەتاڵ نەگەأێنەوە .
 كێ بەرپرسی یەكەمە لەم هەموو منداڵە؟كام أێكخراوی مرۆڤ دۆست داكۆكی لەمافەكانیان دەكات؟
 حوكمەت لەكوێ یە؟ كواپلان و پأۆژە بۆچارەسەر؟ ئەو هەموو حیزبو أێك خراواو أۆژنامە نووسو دەرون ناسو كۆمەڵ ناسە ئەم كارەساتە نابینن یان هەر لەخەمی منداڵەكانی خۆیاندان.
 ( هەر نەتەوەیەك گرنگی بەمنداڵانی خۆی نەداتو خەم لە پێوستی یەكانی نەخوات ئەونەتەوەیە داهاتووی خۆی لەدەست دەدات).
 (منداڵان بەهاترین سەروەت و سامانی نەتەوەن) حوكمەتی هەرێم حەڤدەساڵە چ پرۆژەیەكی بۆمنداڵان پێ بووە ؟چ داهێنانێكی پێشكەش بەنەوەكانی داهاتووكردووە؟وەڵامەكەی لەزبڵ خانەگەورەكانی قەراغ شاردایە بأۆن ببینن نەوەكانی داهاتوومان دەستە لەرزۆكەكانیان تێكەڵ
 بە خۆڵ و خاشاكدا كردووە بەدوای شتێكدادەگەأێن پارەیەكی كەمیان بۆبكات.
 سەیرەّّ! ئەو پیاوانەی ئەمأۆ ووڵات بەرەو پاشا گەردانی دەبەن ئەبێت ژیانی منداڵی یان هەروەك منداڵانی ئەمأۆ بووبێت وهیچ دەزگاو أێك خراوێكی یاسایی وحوكمی خەمی نەخواردبن؟؟
 بۆیە ئەوەی ئەمأۆگرنگی پێ نادەن مافی منداڵان و یاساو حوكمەت كردنە.
 هیوادارم ئەوەی دوێنێ لەدەستان دا ئەمأۆ لەدەستی نەدەنەوە، ئاوأێك بدەنەوە لەو هەموو مناڵە هەناسە ساردەی وڵاتەكەمان وادەبن بەژێرپێوە لەبازاأەكاندا، شیرازەی خێزان وكۆمەڵگاپەیوەستە بەمنداڵانەوە ،چارەنوسی گەل ونەتەوەكەمان سبەینێ دەكەوێتەدەستیان و ئەوان دەبنە خاوەن بأیار گەرئەمأۆ خزمەتیان نەكەین فێری خزمەت كردن نابن،هیوادارم وەزارەتی پەروەردەو مافی مرۆڤ لەحوكمەتی هەرێم بەدواچونێك بكات و لەو دیاردە ترسناكە بكۆڵێ تەوەو گرنگی بەپسپۆرانی بواری منداڵان بدات،لەبەندەكانی جاأی گەردونی مافی مرۆڤدا هاتووە (خێزان یەكەیەكی سروشتی و بنەأەتی كۆمەڵگەیە ومافی ئەوەی هەیە كەلەلایەن كۆمەڵگەو دەوڵەتەوە بپارێزرێت،هیچ  مرۆڤێك ئەشكەنجە وسزا نادرێت أەفتاری توندوتیژی و دأندانە و ئابرووبەری لەگەڵ ناكرێت)
 
                    لەوڵاتەكەی ئێمەدا بەیانیان
               منداڵان دەدرێنە دەست أشە باو زریان
              لە ترسی نەبوونی لە بەرخەمی نان
               كەسایەتیان ئەتوێتەوە لەژێر نەأەو
               زەبری وەستاتووأەكان لەژێر ئەرك و باری گران
          هەرچی خەونیانە زأاوە خۆزگەكانیان چرۆناكات
 هیواكانیاكان شكێنراوەپەأا گەندەن بێ كەسن بێ كەس    
 بابەس بێت  چیتر ئەو نەمامانە مەشكێنن تاداهاتووی وڵات
       بێ درەخت وبێ بەرهەم نەبێت .     
 
 
 سوید
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.