
هه‌واڵی خێرا .. ماکرۆچیرۆک …… جوتیار
Closed
ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به‌ر له چرکه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کی سه‌عاده‌ت…کرده‌یه‌کی خۆکوژی له کۆلێژی
په‌روه‌رده… ژنێک له به‌ر هه‌تاو سوتا … کورێک له خۆشی مه‌رگی خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی کوشت … منداڵێک له ناو حه‌وزێکی بێ ئاودا خنکا… سواڵکه‌رێک بڕیاریدا خۆی خانه‌نشین بکات… په‌رله‌مانتارێک جه‌ڵته لێیدا ،چونکه سوێندی خواردبوو دڵسۆزبێت بۆ نیشتیمان … پیاوێک له‌به‌ر بێده‌رامه‌تی ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق دا‌و دوو ژنی تری هێنا … گه‌نده‌ڵێک که چاوی به گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ که‌وت کوڵاوه‌که‌ی سه‌ر سه‌ری دانا‌و نوساندی به سینگیه‌وه.
03.02.2008