
ون بون…… شەیما بەدری
0
Be First!
سنورەکان ببەزێنە
یادگارییەکان مەشێوێنە
میوانی باوەشی هەور مەبە
پوشی دەم ڕەشەبای سلێمانی مەبە
تۆ یاربەو
منش دڵدار
تۆ شاخ بەو
منش دەریا
دەم دەم بە دەم دەتنوسمەوە
دێڕ بە دێڕ دەتخوێنمەوە
بەر لەوەی بە لاستیکە چەتونەکەی نێو گرفانت
بمسڕیتەوە
من دێمەوە…….
قەڵەمەکەت بە شوێن پیتی یەکەمی یاردا دەگەڕێت
من بەر لە تۆ ناوی خۆمی پێ ئەدەم
دەزانم شێتی سەری لێ داوێت
وەرە نەخۆشخانەی دڵی من
دەرمانەکانت بەسەرچوون…
گولاجی ئازارەکانت لای چەپی ڕوحمە
گەر بڕۆیت و گەر بێت و هەر نەشیەییت
لای من هەر میوانی هەمیشەییت
لە مێژە تۆ نەخشی بردینی دڵمیت
دەمێک زۆر پێش ئێستا
گێژەڵوکەیەک تۆی کردە دیاری سەری ساڵم
ئیتر لەو ساتەوە هەمو ساڵ بابانوئێل پارچەیەکی تۆم لێ
دەستتێنێتەوە
هەمیشە ون دەبیت ون دەبیت و…
ئەزانی یارم
تۆ چەندین جار ون بویت؟؟؟