وێنه‌كان له‌ئاوێنه‌یه‌كی ژه‌نگاویدا خۆیان ده‌نوینن
به‌ر له‌وه‌ی بڵێم یان بنوسم یان كاریك بكه‌م نه‌ده‌هێڵم بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو قۆرخم بكات بۆ خوی، نه بۆچونی خۆشم ده‌سه‌پێنم، من له‌دیدگای خۆمه‌وه ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ده‌ده‌م له‌پاڵێوگه‌ی ئاوه‌زم و له‌سه‌ره‌تاترین خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م و پێناسه‌ی خۆم ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی كه بۆ بونیه‌ی دیارده‌و ڕوداوه‌كان كراوه‌و له‌ئێستاشدا ده‌كرێن، تا ئه‌وه‌ی بۆ داهاتوم له‌و بازنه‌یه بچمه ده‌ره‌وه كه ده‌یه‌وێ پێناسی یه‌ك بیر به كۆموڵگا ببه‌خشێت،وه‌ك خودیش داره‌داره‌م پێبكات، چونكه من تازه پێم گرتووه‌و خۆم ده‌ڕۆم تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌توانم وێنه‌و پێناسی خۆم پیشان بده‌م، بۆیه پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتووه كه بیركردنه‌وه‌م به ڕوپه‌ڕه‌كان ئاشنا بكه‌م.
له‌ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی ژیانه‌وه سێ جۆر مرۆڤ ده‌بینم(دانا، زانا، عاشق)، دانا پیویستی به‌بیركردنه‌وه‌و ئه‌زمون هه‌یه، زانا به بیركردنه‌وه‌و هه‌وڵدان،عاشق به‌هه‌رسێكیان.دانا تاكه‌كانی كۆمه‌لگا تیمارده‌كات، زانا به‌ره‌و پێشیان ده‌بات، عاشق تاكه‌كانی كۆمه‌ڵكا ده‌كات به دانا‌و زانا.دانایی و زانایی به‌بێ عه‌قڵ نابێ،عاشقێتیش به‌بێ دڵ،دانایی به‌پێی ئه‌زمون دیاری ده‌كرێت،زانایی به‌پێی داهێنان،عاشقێتی به‌پێی خۆشه‌ویستی بۆ (ئه‌و)و (ئه‌وان)ی تر.
ده‌كرێت به‌پێی جیاوازی كۆمه‌ڵگاكان ئه‌وه‌نده‌ش دانا‌و زانای جیاوازمان هه‌بێت،به‌ڵام عاشق له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانا وه‌ك یه‌كن،ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه دڵی مرۆڤه‌كان یه‌ك جۆرن،به‌ڵام عه‌قڵیان جیاوازه.
هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م سێ پایه گرنگه وه‌ستاوه،هه‌رئه‌مانیش كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر پێكانی خۆی ڕاگیرده‌كه‌ن و به‌نه‌بوونی ئه‌مانه،ده‌بێت ژیان و گوزه‌ران به گه‌ده‌خشكێ و به‌ده‌م ناڵه‌ی سه‌ره‌مه‌رگه‌وه به‌ره‌و ئاویلكه بڕوات،له‌وێش زۆر به‌زه‌حمه‌ت و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێك ڕزگاری بكات له ئامێزی ڕۆژگارێكی تاریكدا گیانی ده‌سپێرێت.ئای چه‌نده حۆشه هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌و جۆره به‌بێ ده‌ردی سه‌ری بۆ ئه‌م و ئه‌و گیانیان بكێشایه‌و ژیانیان له‌وه جه‌نجاڵتر نه‌كردایه!
هیچ كامێك له‌م سیانه بێبه‌ها نین،به‌ڵام له‌یه‌ك ئاستیشا نین،پێموایه به‌های (عاشقبون)زیاتره له(دانایی و زانایی)،چونكه له‌دنیایه‌كی له‌م جۆره‌دا كه(ئاسمان) دوكه‌ڵ و (زه‌وی) ئاگرو (ڕه‌نگه‌كان) سوورن، له‌داناو زانای كه‌م نییه،له‌عاشقی كه‌مه! به‌ڵكو پێم وایه نیوه‌ی مرۆڤه‌كان دانا‌و زانان،به‌ڵام نیوه‌ی نیوه‌كه‌ی تریشی عاشق نین،ده‌نا زه‌وی له‌هێلكه‌یه‌كی پیس نه‌ده‌چوو!
له‌زاناییم پرسی چیت داهێناوه،وتی (ڕم) بۆكوشتنی دڕنده‌ی به‌سته‌زمان،(زه‌ڕڕه‌و ئه‌تۆم) بۆكوشتنی مرۆڤ، پرۆژه‌یه‌كی ترم به‌ده‌سته‌وه‌یه كه‌زه‌وی و ژیان وێرانتر بكات.
له‌دانایم برسی تۆ چیت كردووه، وتی: مر‌ۆڤم تێكه‌یاند كه خودی خۆی له هه‌موو شتێك گرنگتره، ده‌بێت نێر به‌رژه‌وه‌ندی مێ نه‌خاته ژێر؛ وتم ئه‌ی ئیستا چی ده‌كه‌ی، وتی: ڕاده‌مێنم له‌وزامانه‌ی كه زانایی كردوویه‌تییه جه‌سته‌ی ژیان و مرۆڤایه‌تیش،هه‌ر به‌یادی ئه‌و زامانه‌وه‌ش خۆم و داهاتوشم ده‌مرین.
له‌عاشقبونم پرسی (تۆ چیتكردووه؟چی ده‌كه‌یت؟به‌ته‌مای چیت؟)وتی من باڵنده‌یه‌كم ئاسمانی خۆزگه‌كانی (ئه‌و) ته‌ی ده‌كه‌م،بارانێكم هه‌موو زه‌وییه‌كی ڕه‌ق و وشك به‌راو ده‌كه‌م،موچڕكه‌یه‌كم و بێ ئاگاكان به ئاگا دێنمه‌وه،ژیان ده‌كه‌م به‌بووك و له‌مرۆڤی ماره ده‌كه‌م،له‌یه‌كه‌م ساتی ساڵی گه‌شبینییا خه‌نده بگۆرنه‌وه‌و،هه‌موو ڕۆژێكیشی چه‌پكه‌یه‌ك به‌خته‌وه‌ری به‌یه‌كتری ببه‌خشن و متمانه ئاڵ و گۆڕبكه‌ن.مرۆڤه‌كان ڕاده‌هێنم كه خودپه‌رست نه‌بن،بێ ئاگا‌و ته‌مبه‌ڵ نه‌بن،دڕنده نه‌بن!ده‌مه‌وێت كه‌سێك بدۆزمه‌وه به‌جۆرێك عاشقبێت،كه فێرتان بكات ژینگه پڕنه‌كه‌ن له‌ژاوه‌ژاو،ژیان تاڵ نه‌كه‌ن…تۆ بڵێی هه‌بێت؟!
چی بڵێم كه منیش مر‌ۆڤم و وه‌ڵامێكیشم نییه بۆت،منیش وه‌ك تۆ چاوه‌ڕێم،به‌ڵام ناچارم پێت بڵێم كه ناتوانین عاشقبین،چونكه له‌گه‌ڵیدا زستانێك هه‌یه بۆته‌زین،هاوینێك هه‌یه بۆ سوتان،پایزێك هه‌یه بۆوه‌رین،وتی به‌هارێكیش هه‌یه بۆژیانه‌وه.هه‌رئه‌وكاته‌ی ئه‌و وشه‌یه‌ی دا به گوێچكه‌ما زیاتر خه‌م دایكرتم،بێده‌نگی هه‌موو جه‌سته‌می داگیر كرد.وتی بۆ ئاوا بێده‌نگ بویت،وتم:من له‌به‌هاردا خونچه‌م كرد،له‌به‌هاردا ڕه‌نگ و بۆنم گرت،له‌به‌هاریشدا به‌رله‌وه‌ی ڕه‌نگم زه‌ردبێت وه‌ریم به‌ده‌ستی مرۆڤ،مرۆڤی دڕنده‌و بێ به‌زه‌یی،دڕنده‌یه‌ك كه دژی هه‌موو جوانییه‌كانه!ئێمه وه‌كو تاك ڕێكه‌وتی له‌دایك بوونمان جیایه،به‌ڵام ڕێكه‌وتی مردنمان وه‌ك یه‌كه،چونكه به‌كۆمه‌ڵ ده‌مرین،مردنی هه‌ر كۆمه‌ڵێكیشمان له‌وه‌ی تر جییایه.
به‌هار بۆمن بووه به‌وشوێنه‌ی كه كۆڕی ماته‌مینی تیا ئه‌گێڕم بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی به شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و مرۆڤ بونم داومه، بۆ هه‌موو ئه‌و گوڵانه‌ی له‌ژێر خاك نران،بۆ ئه‌و هه‌موو باخه‌وانه‌ی خنكێنران،بۆ…هتد.ئه‌زانی چی؟لای ئیمه خۆشه‌ویستی عه‌یبه‌یه،داوه‌شینه،بێزلێبونه‌وه‌یه،تاوانێكه لێخۆشبون نایگرێته‌وه،ئێمه‌ی مرۆڤ یه‌كتریمان خۆش ناوێت،ئه‌وه‌نییه ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆشمان ده‌وێت به‌ئه‌سته‌م ده‌چین به‌ره‌و پیری،به‌ئاسانیش لێی ده‌كشێینه‌وه،دڵنیام نه‌زه‌وی ده‌بێت به به‌هه‌شت و نه‌مرۆڤیش به‌فریشته…بۆیه باشتروایه بڕۆی له‌جیهانێكی تر‌و له‌ژیانێكی ترا، بۆ ئه‌و كه‌سه بگه‌ڕێی كه رۆژ و مانگ و وه‌رز نه‌گۆڕابن و نه‌شێوێنرابن، زۆر له‌مێژه نالی وتویه‌تی:
((عاشق هه‌وه‌سی مه‌یكه‌ده و عیلمی به‌سیته
عاقڵ ته‌له‌بی مه‌دره‌سه و جه‌هلی موره‌ككه‌ب))
جاران ده‌وترا نه‌ژادو ڕچه‌ڵه‌كی مرۆڤ ئاژه‌ڵه،پێمان هه‌زم نه‌ده‌كرا،به‌ڵام ئیستا له‌و بڕوایه‌دام گرۆی ئاژه‌ڵان به‌مه ڕازی نه‌بن،ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه وابیربكه‌نه‌وه،جونكه ئاژه‌ڵ له‌وپه‌ڕی برسێتی و توڕه‌ییدا یه‌ك نێچیرو یه‌ك قوربانی ده‌خاته‌وه،به‌ڵام مرۆڤ سه‌دان و هه‌زاران،ئاژه‌ڵ به‌شێكی زۆر كه‌می جه‌نگه‌ڵه‌كه‌ی پیس ده‌كات،به‌ڵام مرۆڤ جه‌نگه‌ڵ و بیابان و شار‌و لادێ و كوڕه ته‌واوی دنیاش پیس ده‌كات!
له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك هه‌بوایه بۆنه‌هێشتنی ئازاردانی خه‌ڵكی،ئه‌وه خۆشه‌ویستی قه‌ده‌غه ده‌بوو،ئێمه خۆشمان له‌یه‌كتری تێناگه‌ین،بۆساتێك دیكتاتۆرین و ساتێكیش عاشق،دڕنده‌یه‌كین بۆمرۆڤایه‌تی و عاشقێكی گێلییشن بۆیه‌كتری،به‌ڵام هێشتا (دۆڕاو) نین،چونكه مرۆڤین و هێنده‌ش ئاوه‌زمان هه‌یه ڕێگه‌ی پاكبونه‌وه بدۆزینه‌وه،به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانه (خه‌می خۆشه‌ویست) كه‌ئه‌وین هه‌موو ساته‌كانی هه‌ر شه‌وبێ و له‌ساتێكیا سپێده نه‌یات،ده‌بینین په‌روانه بێزاری له سوتانی ئه‌نوێنێ.
تاله‌ژیان تێنه‌گه‌یشتبوم حه‌زم ده‌كرد بژیم،ئیستا كه‌له‌ژیان تێگه‌یشتوم حه‌ز ده‌كه‌م بمرم.پێشتر وام ده‌زانی ژیان بۆ ئێمه ده‌ستكه‌وتێكی بێ سه‌رمایه‌یه،به‌ڵا ئێستا تێگه‌یشتم ئێمه ده‌ستكه‌وتێكی بێ سه‌رمایه‌ین بۆ ژیان.ده‌سا كه‌وایه ئه‌ی عه‌شق تكایه تكا،فریاكه‌وه وه‌رزه‌كان وه‌ك خۆی لێبكه‌ره‌وه‌و پێمان بڵێ تاوانبارن،ئاخر پێم وانییه خوا كه به‌رخۆری دره‌ختێك نه‌به‌خشێ له‌م مرۆڤ خۆرانه خۆشبێت،تۆ باكمان بكه‌ره‌وه باچی دی له‌وه سه‌رشۆڕتر نه‌بین،وه‌ك وتراوه من و دانا و زاناش(بۆ ژیان دوو ڕێگه‌مان له‌به‌رده‌مه‌و ده‌بێ یه‌كیان هه‌ڵبژێرین، یان عه‌شق یان مردنی كۆتایی).