Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

پیره‌ژنه‌ سویدییه‌که‌.

Be First!
by July 22, 2008 گشتی

                
 Sherzad.heini@gmail.com
 
 
 له‌ رۆژه‌ درێژه‌کانی هاویندا، له‌ به‌سته‌ڵه‌کی زستانا، به‌رده‌وام ژنێکی پشتکۆمی سه‌رسپییم له‌ ناو باڵه‌خانه‌کی خۆمان ده‌بینی، ئه‌و وه‌ک میرووستان ده‌سورێته‌وه‌، له‌ بن داره‌کان، له‌سه‌ر چیمه‌ندا، له‌ په‌نا په‌رژینه‌کانا، له‌ گۆشه‌یه‌کی باڵه‌خانه‌که‌، له‌ناو هیسه‌که‌دا، که‌ باران ده‌وه‌ستێت و جۆگه‌کان وشک ده‌کات،  که‌ ئاوه‌که‌ به‌ره‌و زێرابه‌کان ده‌چوون، ئه‌و ژنه‌ ده‌ستی ده‌گه‌یانده‌، هه‌موو پاشماوه‌کان، پارچه‌ کاغه‌زه‌کان، که‌رته‌ کارتۆنه‌کان، قوتووه‌کانی خواردنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ناشیرین و نامۆ بووایه‌، کۆی ده‌رکردنه‌وه‌و به‌ره‌و ته‌نکه‌کانی خۆڵی ده‌بردن، هاوینه‌که‌ش  به‌رده‌وام گوڵی ده‌چاند، سۆنده‌یه‌کی درێژی راده‌کێشا، ئاوی داره‌کانی ده‌دا، خۆڵی بن گوڵه‌کانی خۆش ده‌کرد.
 ئه‌و ژنه‌ سویدییه‌، که‌ ژماره‌ی خێزانه‌ سویدییه‌کان له‌ ناو باڵه‌خانه‌کانمان زۆر که‌من، له‌ کۆکردنه‌وه‌ی لق و گه‌ڵای پاش خه‌زان، پاکێتی پاش شکان، قونکه‌ جگه‌ره‌ی دوای کێشان، ‌ قوتووی  ساردی دوای فرێدان،  داری سه‌وزی پاش قرتان،  گوڵ و خونچه‌ی پاش هه‌ڵوه‌ران،  رۆژنامه‌ی میترۆ دوای لوولدان، ‌ ریکلامی  به‌رده‌وام بۆ فرێدان، که‌مته‌رخه‌می نه‌ده‌کرد، ده‌ستی له‌ناو ئه‌و کاره‌ وردانه‌ دابوو، خه‌می پاکراگرتنی چوارده‌وره‌ی باڵه‌خانه‌که‌ی بوو، له‌ گه‌ره‌که‌ماندا ته‌نها باڵه‌خانه‌که‌ی ئێمه‌، که‌ له‌ نهۆمی خواره‌وه‌ی ئه‌و پیره‌ژنه‌ی به‌ ته‌نها ده‌ژیت، خاوێنترین باڵه‌خانه‌ دیاره‌.
 من به‌رده‌وام به‌ پارچه‌ ریکلامی ره‌نگاوره‌نگ فرۆکه‌ی کاغه‌ز بۆ کوره‌که‌م دروست ده‌که‌م،
 رۆژێکیان پیره‌ژنه‌که‌ بینی، فرۆکه‌کاغه‌زه‌که‌مان له‌سه‌ر لقی دارێک گیربوو، دیاره‌ کوره‌که‌ش به‌ هه‌موو جۆرێک کۆششی ده‌کرد، فرۆکه‌که‌ی داگرێت، بۆیه‌ ئه‌ویش به‌ نه‌رمی فرۆکه‌که‌ی بۆ هێنابووه‌ خواره‌وه‌، پێ وتبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمرۆ شه‌ممه‌یه‌ و بۆت هه‌یه‌، گوودیس ( شیرنه‌مه‌نی ) بخۆیت،  من دوو دانه‌ت ده‌ده‌مێ، به‌ڵام جارێکی تر لقی ئه‌و دارانه‌ مه‌ژاکێنه‌، دیاره‌ مناڵه‌که‌ له‌ خۆشی شیرینیه‌که‌و ده‌ستی نه‌رم و ره‌فتاره‌ شیرینه‌که‌ی ژنه‌که‌، به‌ڵێنی دابوو، جارێکی تر له‌ ده‌ره‌وه‌ فرۆکه‌ی کاغه‌ز نه‌فرێنێت، تا گه‌ره‌که‌ی ئه‌وانیش وه‌ک گه‌ره‌که‌کانی تری ئه‌و شاره‌ جوان و خاوێنه‌ به‌رده‌وام خاوێن و رازاوه‌ بێت.‌
 باڵه‌خانه‌که‌ 12 شوقه‌یه‌، ره‌نگه‌ ناسنامه‌و زماننامه‌و ره‌گه‌زنامه‌و گروندنامه‌ی هه‌موویان بزانم، به‌رامبه‌ر پیره‌ژنه‌ سویدییه‌که‌، چه‌ند گه‌نجێک ده‌ژین، له‌ قسه‌کردنه‌کانیاندا دیاره‌ عه‌ره‌بی باکووری ئه‌فریقیین، ئێمه‌ش کوردی سۆرانی و به‌رامبه‌ره‌که‌شمان تورکێکی عه‌له‌ویین، ژنه‌که‌ به‌شه‌رمه‌وه‌ وتوویه‌تی، باپیرانم کوردبوون، له‌ نهۆمه‌کانی تریش خێزانێکی کۆلۆمبی و یه‌کێکی بۆسنی و سومالییه‌ک و تورکێکی ئیسلامی محجبه‌و رووسێک و …. هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌کانیانه‌وه‌ ده‌ستی و نازو کۆششی ئه‌و پیره‌ژنه‌ ده‌بینن، چۆن بۆ به‌شێکی شاره‌که‌و زێدی خۆی، زبڵ و پاشماوه‌ی ئه‌و خێزانه‌ بێگانانه‌ کۆده‌کاته‌وه‌، چۆن ناوه‌ستێ و شه‌رم ناکات و به‌ گه‌وره‌یی ده‌زانی شاره‌که‌یان خاوێن و جوان بێت.
 

Previous
Next

Leave a Reply