پێست …. ئاريان ابوبكر
هه‌موومان كه‌وتووینه‌ته ناو پێسته‌وه
ئه‌مه شتێكه هه‌موومان ده‌یزانین
هه‌موومان خاوه‌نى پێستین
مرۆڤ له‌به‌ر خاترى خۆى پێستى ڕێوییه‌كانى كرد به قه‌مسه‌ڵه
مرۆڤ له‌به‌ر خاترى خۆى پێستى ورچه‌كانى كرد به قۆنه‌ره
مرۆڤ له‌به‌ر خاترى خۆى پێستى باڵنده‌كانى كرد به ده‌رپێ كورت
مرۆڤ له‌به‌ر خاترى خۆى پێستى شێره‌كانى كرد به فه‌ڕش
مرۆڤ له‌به‌ر خاترى خۆى مرۆڤى تر‌ى كوشت
یه‌كه‌م كه‌س تۆ، خوێنه‌رى ئه‌م نووسینه
یه‌كه‌م كه‌س من، گێڕه‌ره‌وه‌ى ئه‌م نووسینه
هه‌موو وێنه‌كێشه‌كان
هه‌موو مۆسیقاژه‌نه‌كان
هه‌موو نووسه‌ره‌كان
هه‌موو فۆتۆگرافه‌كان
هه‌موو كرێكاره‌كان
هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
هه‌موو حیزه‌كان
هه‌موو به ئه‌خلاقه‌كان
هه‌موو بێ ئه‌خلاقه‌كان
هه‌موو مرۆڤه خراپه‌كان
هه‌موو مامۆستاكان
هه‌موو منداڵه‌كان
هه‌موو گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌كان
هه‌موو پیره‌كان
هه‌موو گۆرانیبێژه‌كان
هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان
هه‌موو مرۆڤه‌كان
ناتوانن باسى جوانى و گرنگیی پێست بكه‌ن
(خودا)یه گیان زۆر سوپاس كه پێستت داوه پێمان
پێست و ڕه‌نگى پێست شایه‌نى ئه‌وه‌یه بایه‌خى پێ بدرێت
پێست ئێسقانى داپۆشى
پێست گۆشتى داپۆشى
پێست ده‌مارى داپۆشى
تۆ زانیوته ده‌مار چه‌ند گرنگه
تۆ زانیوته مرۆڤه چه‌ند گرنگه
مرۆڤ كارى زۆرى كرد بۆ مانه‌وه‌ى
به‌ڵام دواجار هه‌ر ده‌مرێت
ئه‌مه شتێكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت
ئه‌مه شتێكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت
زۆربه‌ى شته‌كان كه‌وتنه ژێر پێسته‌وه
تۆ تا ئێستا چه‌ند جار به جددى سه‌یرى پێستت كردووه؟
تۆ تا ئێستا چه‌ند جار سوپاسى (خودا)ت كردووه؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تا ئێستا چه‌ند جار به جددى ده‌ستت داوه له پێستته‌وه؟
تۆ ده‌زانیت ده‌ست پێنج په‌نجه‌ى هه‌یه
نینۆك مادده‌یه‌كى چه‌ند جوانه
موو چه‌ند سه‌یره
ئه‌ژنۆ و ئانیشك پڕن له دینامیكییه‌ت
فۆڕمى گوێچكه پڕه له جوانى
واى پێست چه‌ند جوانه
پێست ده‌كشێت
پێست هه‌موو كاتێك جوانه
به منداڵى به گه‌نجى به پیرى پێست هه‌ر جوانه
پێست ڕۆژ به ڕۆژ ده‌گۆڕێت
مه‌چۆره به‌ر ئاوێنه
ده‌ستیش مه‌ده له پێستته‌وه
ته‌نیا زۆر به قووڵى بیر له پێستت بكه‌ره‌وه
ئاى پێست چه‌ند جوانه چه‌ند گرنگه
بچۆره به‌ر ئاوێنه
ده‌ست بده له پێستته‌وه
ئاى پێست چه‌ند جوانه
به دكتۆرێك ده‌ڵێم باسى پێستم بۆ بكه
له پێست ڕاده‌مێنم
له به‌رامبه‌ر جوانى و گرنگیى پێستدا من شۆك بووم، قسه‌م بۆ ناكرێت
واى (خودا)یه گیان پێست چه‌ند جوان و گرنگه.
له به‌رامبه‌ر جوانى و گرنگیى پێستدا من شۆك بووم.
به‌ڕاستى من شۆك بووم كه هه‌موومان كه‌وتووینه‌ته ناو پێسته‌وه
ئه‌مه شتێكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت
ئه‌مه شتێكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت كه من شۆك بووم
له نامه‌یه‌كدا بۆ تۆ
ته‌نیا ئه‌م دێڕه‌ت بۆ ده‌نووسم
سه‌لام له پێستت ده‌كه‌م
پێست چه‌ند سه‌یره
دیوێكى له ده‌ره‌وه‌یه و دیوێكى له ناوه‌وه‌یه
پێست له بازاڕدا نافرۆشرێت
ئه‌مه شتێكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت
پێست قسه ده‌كات
من ده‌مرم و پێستم ده‌ڕزێت
له‌ژێر خۆڵدا ورده ورده پێستم ده‌ڕزێت
به‌م پێسته‌وه كه چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵمدایه من ده‌مرم
هه‌موومان پێستمان هه‌یه
ڕه‌ش، سور، سپى، شین، زه‌رد، سه‌وز، قاوه‌یى، په‌مه‌یى، مۆر، ڕه‌ساسى…………………
ئه‌مه شتێكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت
ده‌ست فۆڕمێكى زۆر جوانه
مل، گوێچكه
ناوچه‌وان
ڕان
قاچ
لووت
ددان
برۆ……………………………………………………………………………
هه‌موویان جوانن.
ئه‌مه شتێكه هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت
من بیرى پێستت ده‌كه‌م
من بیرى قاچه‌كانت ده‌كه‌م
كاتێك كه له دووره‌وه‌ى من ده‌ڕۆیشتیت
كه‌چى من هه‌ر دڵم پێت خۆش بوو وام هه‌ست ده‌كرد له‌گه‌ڵ مندا پیاسه ده‌كه‌یت
بیرى بۆنت ده‌كه‌م
بیرى شێوازى قسه‌كردنت ده‌كه‌م
بیرى هه‌موو پێستت ده‌كه‌م
پێستى تۆ سه‌رنجم ڕاده‌كێشێت
پێستى تۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات
ڕوومه‌تت ماچ ده‌كه‌م
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه پێستت ماچ ده‌كه‌م
پێست گه‌وره ده‌بێت
پێست پیر ده‌بێت، پێست ده‌مرێت
تكایه تا نه‌مردووم بیرم لێبكه‌ره‌وه
لێره به دواوه باسى كه‌سێك ده‌كه‌م ماڵیان نازانم
ناوى نازانم
هیچ شتێك سه‌باره‌ت به‌و نازانم
به‌ڵام
ئاخر ئه‌و جوانییه‌ى تۆ من شێت‌تر ده‌كات
نازانم به نیسبه‌ت منه‌وه تۆ زۆر جوانیت
له ئێستاوه له برى ئه‌وه‌ى سه‌یرى ته‌له‌ڤزیۆن بكه‌م سه‌یرى تۆ ده‌كه‌م
له جیاتى گوێگرتن له ڕادیۆ گۆى له تۆ ده‌گرم
له جیاتى چوون بۆ سۆپه‌رماركێت
دێمه نزیك ماڵى ئێوه
به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه من ماڵى ئێوه نازانم
ئۆكه‌ى له جیاتى چوون بۆ سۆپه‌رماركێت
ناچم بۆ سۆپه‌رماركێت
له نێوانماندا ته‌كنه‌لۆجیا به‌كار ناهێنم
له به‌رامبه‌رتدا ده‌وه‌ستم و پێت ده‌ڵێم تۆ زۆر گرنگیت له‌لام
پێت ئاسایى بێت به‌رامبه‌رت ده‌وه‌ستم و هیچ هیچ ناڵێم
نامه‌یه‌كت به ده‌ستنووس بۆ ده‌نووسم و ناتده‌مێ
ده‌ترسم شاره‌زا نه‌بم له نووسینى نامه‌دا
له جیاتى نانخواردن
نان ناخۆم كه بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه برسیم نییه
له برى قسه كردن له‌گه‌ڵ تۆ
نازانم له‌گه‌ڵ تۆدا له خۆشی‌دا قسه‌م بۆ ناكرێت
یان هه‌ر نازانم قسه بكه‌م.
له جیاتى كتێبخوێندنه‌وه
چیرۆكه‌كانى نێوان من و تۆ ده‌خوێنمه‌وه
له جیاتى كۆكردنه‌وه‌ى پاره
له جیاتى كار و كاسبى شكسته‌كانم كۆ ده‌كه‌مه‌وه
له جیاتى پیاسه‌كردن
پیاسه ناكه‌م تاقه‌تى هیچم نییه كه تۆم له‌گه‌ڵ نه‌بیت.
تۆ كاریگه‌ریت هه‌یه له سه‌رم
به كورتى و به پوختى كه تۆم له‌گه‌ڵ بیت دڵم خۆشه
واته تۆم له‌گه‌ڵ نه‌بیت دڵم خۆش نییه
هه‌رچه‌نده تا ئێستا كه ماوه‌ى چل‌وپێنج ساڵه، تۆ بۆ یه‌ك چركه‌ش له‌گه‌ڵ مندا نه‌بوویت.
ملێونه‌ها مرۆڤ ده‌ناسم
سڵاو و چۆنى و چاكیم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن
به‌ڵام من ته‌نها پێم خۆشه تۆ پێم بڵێت چۆنیت
هیچ نه‌بێت بۆ ته‌نیا جارێك
پێم بڵێ چۆنیت؟
به‌ڵام سه‌یره ئه‌و كاته ده‌بێت چۆن بم
ده‌بێت چۆن بم كه تۆ پێم بڵێیت چۆنیت
ئه‌و كاته من باش باشم
به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه
من له‌لاى تۆ هیچ گرنگ نیم.
ئه‌م گرنگى پێنه‌دانه‌ى تۆ من ده‌كوژێت
ئێسقانه‌كانم ده‌شكێنێت
ده‌ماره‌كانم ده‌قرتێنێت
پێستم ده‌ڕزێنێت
ئه‌م گرنگى پێنه‌دانه‌ى تۆ
تووشى جه‌ڵده‌م ده‌كات
خوێن له ده‌م و لووتمه‌وه دێنێته ده‌ره‌وه
تووشى نه‌خۆشى وام ده‌كات كه دكتۆره‌كانیش نه‌زانن چ نه‌خۆشییه‌كه
تووشى بێخه‌ویم ده‌كات
ئه‌م گرنگى پێنه‌دانه‌ى تۆ تووشى سه‌رئێشه‌م ده‌كات.
له خۆم ده‌پرسم
تا ئێستا بیرت له سه‌رت كردووه‌ته‌وه
سه‌ر
كه دوو چاوى تێدا هه‌یه
دوو كوونه‌لووت
دوو لێو و
بیست- سى ددان
دوو زمان
سێ گوێچكه
هه‌زاره‌ها تاڵه‌قژ
چه‌ند هه‌زار خه‌ون
واى سه‌ر چه‌ند جوانه
مرۆڤ ئه‌مانه‌ى هه‌بێت یان نه‌یبێت هه‌ر جوانه
مرۆڤ زۆر زۆر جوانه
ئه‌گه‌ر خه‌ونى هه‌بێت جوانتر
مرۆڤ زۆر جوانه
ده‌ست ده‌ده‌م له قاچم
گوێ له ده‌نگى دڵم ده‌گرم
سوپاسى (خودا) ده‌كه‌م
وه‌ك ئێستا و جاران له (خودا) ده‌پاڕێمه‌وه
ده‌ڵێم ئه‌ى (خودا) چاكم بكه.
پێمباشه
دڵ و سه‌رم پڕ پڕ بكه‌م له باشه
به هه‌ردوو قاچم ده‌ڵێم بۆ شوێنێك مه‌ڕۆ كه باش نییه.
aryan_abubakr@yahoo.com
2009 – 2012