
چه‌ن به‌یته شیعرێكی ڕه‌زا كازمی
به‌هار بێ تۆ
هاتو رۆشت
كات هه‌یه بۆ ژیان
تا به‌هارێكی تر بێت.؟
ده‌ره‌وه سارده
په‌نجه‌ره‌كه‌ت داخه
بامن گه‌رمت كه‌مه‌وه.
ماندوم
پرچه‌كانت بكه‌وه
با له‌ژێر سێبه‌ریان بنوم.
ئیتر به‌م شه‌رابه
مه‌ست نابم
ده‌بێ دیسان به‌شوێن چاوه‌كانتدا بگه‌رێم.
ته‌نیایم چه‌نێ له‌تۆ ئه‌چێ كچه‌كه؟
ته‌نیایی
كۆترێكه هه‌رچه‌ن هه‌ڵی فرێنم
دێته‌وه بۆ ناو ماڵه‌كه‌م.
كه ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ئه‌به‌م
بۆ سۆراخی تۆ ئه‌گرین
وشه‌كانم.
من بی تۆ
هه‌تاوێكی باش نیم بۆ ئاسمان.
ته‌واوی شار
تۆ ئه‌خوێنه‌وه
ته‌نها منم ده‌تنوسمه‌وه.
كه‌سێكم خۆشده‌وێت
ئه‌ڵێی غه‌زه‌له
ناوه‌كه‌ی نا
چاوه‌كانی
ناچم
بۆ به‌هه‌شت
ئه‌گه‌ر دایكم له‌وێ نه‌بێ.
په‌نجه‌ره‌كه‌ت بكه‌ره‌وه
له‌زه‌ت له‌هه‌وای بارانه‌كه ببینه.
خۆشبه‌ختانه
باران میراسی باوكی كه‌س نیه.
لێره
له‌دنیای مندا
گورگه‌كان پهشموردهو گرفتارن
ئیتر به‌رخه‌كان ناخۆن
دڵیان ئه‌سپێرن به شوانه‌كان و پێكه‌وه ئه‌گرین.
بێ تۆ
نه‌بۆنی خاك نه‌جاتم ئه‌دا
نه ژماردنی ئه‌ستێره‌كان
بۆچی بانگت كردم؟
بۆچی؟
به بێ بوونی تۆ
هیچ شتێكی ئه‌م دنیایه‌م به جدی وه‌رنه‌گرتوه
ته‌نانه‌ت عه‌شقیش.
كاتێ ئه‌ڕۆی
له‌دوای خۆت ده‌رگاكه داخه
ئه‌م ماڵه
ئیتر میوانخانه‌ی كه‌س نیه.
ئه‌گه‌ر به‌یانیه‌ك هه‌ڵسای
له‌سه‌ر شانته‌وه باڵ روابوو
ژێر پێت هه‌وربوو
سه‌رسام مه‌به
حه‌تمه‌ن عاشقهكهت شاعیرێكه.
نیگه‌رانی رۆشتنت نیم
بڕۆ
كۆڵان و دره‌خته‌كانی شار
هه‌موو به‌ناوی تۆوه‌ن.
هاتن و چونت هیچ فه‌رقی نیه
سه‌یركه
هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی هه‌تاو
هه‌میشه جوانه.
دوێنی ژنێك له‌شه‌قام بانگی كردم
تۆبووی.
ئه‌مما من
ئیتر من نیم.