
ئایا قامشلو ده‌بێته ههڵهبجهیهكی تر ؟؟
له كۆتایی ساڵی 1985 ه‌وه , پارته سیاسییه‌كان باشووری كوردستان ( ینك , پارتی , حسك , بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان) پێشبڕكێی یه‌كتریان ده‌كرد بۆ هێنانی پاسدار‌و سوپای ئێران بۆ باشووری كوردستان , له به‌رامبه‌ر به‌شداریان له تێكه‌ڵ كردنی كوردستان به شه‌ڕی ئێران عێراق پاداشتی چه‌وریان له ئێران وه‌رده‌گرت , به‌مه‌ش كوردستانیان به خاك و مرۆڤه‌وه به‌ره و مه‌رگ برد , كه ره‌خنه‌شیان لێ ده‌گرترا ده‌یانووت ئه‌مانه وته‌كانی به‌عس دووباره ده‌كه‌نه‌وه , كاتێك پارته‌كانی یه‌كێتی و پارتی ئازادی (سوری) و ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی له قامشلو و كۆبانی دروشمیان به‌سه‌ر سوپای ئازاد ده‌وته‌وه له‌و چركه ساته‌ی شاری40000 دانیشتووانی سهرۆكانیان به‌ره‌و مه‌رگ و وێرانی ده‌برد , چه‌ند سه‌عاتێك دواتر سه‌ركرده‌كانیان له شاری سه‌رۆكانی بۆ باوه‌شی رژێمی ئاكه‌په هه‌ڵاتن, گه‌ڕه‌كه كوردینشینهكانی شاریان بۆ هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل به جی هێشت , له باشووریش وا بوو , كه‌م پێشمه‌رگه‌ت ده‌بینییه‌وه له دوای ئایاری 88 له كوردستان مابێته‌وه, هه‌موو ماڵ و منداڵ و كه‌سوكاری خۆیان رزگار كرد گه‌لیان به دیلی پاش ئه‌وه‌ی رێگای ده‌رباز بوونیان لێیان گرت پێشكه‌شی به‌عس كرد , له‌و تاوانه ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌سه‌ركرده‌ی سیاسی ئیستای كورد ده‌زانن 187000 كوردیان به ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردندا.
كاتێك فه‌رمان به هێرشی هه‌ڵه‌بجه دراو شار كرایه رچه رێی چوونی پاسداران بۆ كه‌ربه‌لا , بۆ خۆیان ماڵ و منداڵیان له ئارامیدا بوون و له دووره‌وه به بێسم فه‌رمانیان به بهسزمانێكی وه‌ك خوالێخۆشبوو شه‌وكه‌تی حاجی موشیر ده‌دا, له قازانج شه‌ریك بن و له زه‌ره‌ریش خۆ دوره په‌رێز بگرن ,دوایش هه‌ر وایان له‌و به‌سزمانه كرد تا دوا چركه‌كانی ژیانی له‌ناو تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ناشرینیان كرد, كه ئه‌و جگه له سه‌ربازێكی شه‌تره‌نج له دووره‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرا هیچی تر نه‌بوو ,ئه‌وانه 10%ی دانیشتووانی ئه‌وكاتی كوردستانیان به خه‌ونه گڵاوه‌كانیان به‌ره‌و مه‌رگ برد.
ئێستاش هه‌مان سیناریۆ له لایه‌ن چه‌ند پارتێكی نۆكه‌ر و سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌ل فرۆشه‌وه بۆ تێكه‌ڵ كردنی رۆژئاوای كوردستان به شه‌ڕی نا موقه‌ده‌س و كۆنه‌په‌رستانه‌و تا سه‌ر ئێسك دژ به مرۆڤانه‌و تاوانبارانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د و سوپا كۆنه‌په‌رسته مافیاكه‌ی سوپای ئازاد نۆكه‌رانی توركیا و وڵاتانی كۆنه‌په‌رستی كه‌نداو به‌ڕێوه‌یه .
كه‌تیبه‌كانی سه‌لاحه‌دین له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌عشوق و ئێستا له ئه‌گه‌ری په‌لاماری شاری قامشلو بههوكاری پارتی ئازادی و یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی كه‌تیبه‌كانی غورهبای دیمه‌شق كه رۆڵی پاسداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕن ده‌یانه‌وێت دوای داگیر كردنی شاری ده‌رباسیه په‌لاماری شاری قامشلوی 180000 دانیشتوانی بده‌ن و به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ ناوچه كوردیه‌كان به‌رین بكه‌نه‌وه , هه‌مان سیناریۆی شاری ده‌رباسیه و گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌عشوق به به‌رفراوانتر له شاری قامشلو دووباره بكه‌نه‌وه.
سه‌ركرده‌ی ئم كه‌تیبانه هه‌موو له نا و نیعهتدا له باشووری كوردستان و توركیا ده‌ژێن , ئاگربازی به گه‌له‌كه‌مانه‌وه له رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن و به‌ره‌و ئه‌نفال و ههڵهبجهیهكی تریان ده‌به‌ن .
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د